دوو شێعر لە یۆن فۆسە

0 دیدگاه
۱۴۰۲-۱۰-۰۸ ۲۰:۱۱:۲۸

دوو شێعر لە یۆن فۆسە

تۆ روونیت، زۆر

ئەوەندە، کە لە ئێستادایت

دوو شێعر لە یۆن فۆسە

لە خراپە و چاکەکاندا

لە هەموو شتێکدا کە دەبوو بیکەیت

تۆ دەچیتە ئەوێ

تۆ بە هێواشی ئەنجامی دەدەیت

بەڵام بۆ خۆت

بێسنوور بەخێرایی

تۆ گەورەترین خۆشەویستی منیت

ئایا دەبێ بڵێم خۆشەویستی چییە

دەبێت ناوت بڵێم


تۆ خۆشەویستمی

تۆ خۆشەویستی خۆتیت

تۆ خۆشەویست

یەکتر

دەمەوێ دەست بە قژتدا بێنم

دەمەوێ پێت بڵێم

چەندە گرنگیت پێدەدەم

پاشان ترسێکی لەناکاو دەبینم

لە چاوەکانتدا

زەردەخەنە بۆ یەکتر دەکەین

نوسەر: یۆن فۆسە (Jon Fosse)

لە نۆروێژییەوە: فەڕۆخ نێعمەتپوور

یون فۆسە براوەی خەڵاتی نۆبیلی ۲۰۲۳ بواری ئەدەبە

بەشی شێعر

دسته بندی‌ها:

دیدگاه شما

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *