فرخ نعمت پور
نوسەر

نوسەر

نوسەر ناوم فەڕۆخ نێعمەتپوورە و لە شاری بانە لە دایک بووم. یەکەمین نووسینەکانم لە بواری چیرۆک بە زمانی فارسی لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا بووە لە ژێر کاریگەریی بەرهەمەکانی ڤیکتۆر هوگۆ کە وەک دەستنووس ماون و وەک بەشێک لە یادگاری ژیان و هەوڵی من بۆ بەنووسەربوون لە ئەرشیڤەکانمدا ماون. هەرچەند یەکجار بە تەمەنێکی کەم دەستم بە خوێندنەوەی هوگۆ کرد و بە گوێرەی پێویست لێم هەڵنەگرتەوە. هەمیشە هۆگری توند و تۆڵی خوێندنەوە بووم و لە گەڵیا خەریکی نووسینیش بوومە. لە بیرم دێت هەمیشە دەفتەرچەیەکم لە گیرفاندا بوو و بیر و هەستە کتوپڕییەکانی خۆمم تیا دەنووسینەوە. دواتر بەرەبەرە دەستم دایە نووسینی شیعر و…[ادامه]

نوسەر
خواندم !

دسته: نوسینی چیرۆک

  • فرخ نعمت پور

    تێرکەوتن

    تێرکەوتن زستانی ئەمساڵ زۆر تەڕ و تووش بوو. نە هەورەکان رێگایان بە یەکتر دەدا، نە دنکە بەفرەکان شوێنیان بۆ یەکتر چۆڵ دەکرد، نە ئاسمان حەزی خۆدەرخستنێکی تر دایدەگرت و نە مرۆڤەکانیش چیدی تاقەتی بیرکردنەوە لە بەهاریان مابوو. هەموو شتێک زۆر سەیر خووی دابوویە بەستەڵەک و سپیەتیی سەهۆڵ ئاسا و لوورەی ئەو بایەی کە بە قەد […]

    16/05/2013 0 لێدوان 1,248 بازدید زۆرتر...
  • قەراغەکان

    قەراغەکان

    قه‌راغه‌کان ئێوارەیەکی یەکێک لە رۆژەکانی ژیان بوو. باوکی دەستی گرت و لە گەڵ خۆی بردیە دەرەوە. لە حەوشەکەیان تێپەڕین. دایکی خەریک بوو مریشکەکانی لە کولانە دەکرد. لە کۆڵان تێپەڕین. خەڵکی گەڕەک دووانیگاکانیان لە درز و پشتی دەرگاکانەوە بەرەو دیوی دەرەوە، بەرەو کۆڵان بەڕێ دەکرد. لە شار تێپەڕین. خەڵکی شار بۆ دووا جار، ئەو رۆژە لە […]

  • خائینترین بێ وڵات

    خائینترین بێ وڵات

    خائین ترین بێ وڵات کە پێشبڕکێی یارییەکانی فووتباڵ دەست پێدەکا، ماڵی ئەمان دەبن بە چەندین دەستە. ئەوەندە زۆرن کە بەشی هەموو تیمەکان دەکەن. پێش ئەوەی یارییەکان دەست پێ بکەن، ئەوەی پێویست بێت دەیکڕن: گوڵەبەڕۆژە، کولا، چپس و بیرە. لە گەڵ هاتنی ئەم پێشبڕکێیانە، تەواو حاڵ و هەوای ماڵەوەیان دەگوڕدرێ. حەز، هەڵچوون، دەمەقاڵە و قاو و […]

  • لەگەڵ چپەی گەڵاکان

    لەگەڵ چپەی گەڵاکان

    لە گەڵ چپەی گەڵاکان ئەو شەوە دەر و دەشت کێو و لێڕەوارەکان جۆرێکی تر دەهاتنە بەرچاوی. هەر لە نیوەڕۆە ئەم هەستەی تێدا پێک هاتبوو کە ئەم شەوە جۆرێکی تر دەبێ. نازانێ بۆ. ساڵانی ساڵە کە بە رۆژ لێرە لە ناو ئەم چیا و دارستانانەدا خۆی یاخود خۆیان حەشارداوە و دواتر کە رۆژ بەرەو ئاوابوون رۆیشتووە، […]

  • <strong>لەوێ</strong>

    لەوێ

    لەوێ سوار فڕۆکەکە دەبم. بەختم هەیە، لە تەنیشت یەکێک لە پەنجەرە گچکەکان دادەنیشم. خەڵکەکە سەرقاڵی خۆ دامەزراندنن. سەرنجیان دەدەم. زوو وەڕەز دەبم. نیگا وەردەگێڕم و سەیری دەرەوە دەکەم، “جیهانێک لە دەرەوە بە قەد پەنجەرە چکولەکە”، بەڵام دەرفەت هەیە، سەیری دووردەستەکان دەکەم. دووردەستەکانی روانین و تێکەڵبوونی زەوی و ئاسمان. کتوپڕ غەمێک دامدەگرێ… ئەوە پەنجەرەکە نیە، بەڵکوو […]

  • تەم و مژەکەی ئەوسەری شار

    تەم و مژەکەی ئەوسەری شار

    تەم و مژەکەی ئەوسەری شار هەر رۆژەی جەستەی نەفەرێک لێرە لەم ژوورە بە رۆحێکی پەرتەوازەوە دەبەنە دەرەوە. ئێرە ژووری ئەوانەیە وا قەرارە بمرن، ئەوانەی وا دەبێ بمرن! بەرغەزەبی خواکەوتووەکان. کیسەڵەکانی ناو دارستانێکی گڕگرتوو. ژوورێکی گەورە کە بە ئاسانی جێگەی پەنجاکەسی تێدا دەبێتەوە. ئەوەندە گەورەیە کە ئەم، جاری وایە ئەوەی کە لەوێ لە سوچی ئەوبەر دەمرێ، […]

  • بەفری هاوڕێ

    بەفری هاوڕێ

    بەفری هاوڕێ ئەم چیرۆکە لە گۆڤاری رامان ژمارە 135 چاپ کراوە: بەفری هاوڕێئەم چیرۆکە لە کتێبی “خۆشترین رۆژی دنیا” چاپ کراوە.

    05/07/2008 0 لێدوان 1,012 بازدید زۆرتر...
  • پشیلەیەک دەمیاوێنێ

    پشیلەیەک دەمیاوێنێ

    پشیلەیەک دەمیاوێنێ فەڕۆخ نێعمەتپوور ئەم چیرۆکە لەگۆڤاری رامان ژمارە 1٣1 چاپ کراوە: پشیلەیەک دەمیاوێنێئەم چیرۆکە لە کتێبی “خۆشترین رۆژی دنیا” چاپ کراوە.

  • هه‌موو شوێنێک، شوێنی ماسیه‌!

    هه‌موو شوێنێک، شوێنی ماسیه‌!

    هه‌موو شوێنێک، شوێنی ماسیه‌! سه‌مای ئاو له‌ سه‌ر شووشه‌کان ده‌یگوت له‌ ده‌ره‌وه‌، له‌و دیو شووشه‌ نیوه‌ ته‌ماوییه‌کانه‌وه‌ باران ده‌بارێ. ئاه‌ باران! بۆ جارێکێش بێت چاوی هه‌ڵنه‌بڕی تا ئه‌و دیوی سه‌مای دڵۆپه‌کان بکه‌وێ و شایی باران له‌ خه‌ڵوه‌تی حه‌وشه‌که‌ی پشته‌وه‌یان ببینێ. هه‌موو شتێک تێکچڕژاوی دڵۆپه‌کان و خه‌مڵین و لار و له‌نجه‌ی جۆباره‌ گچکه‌کانی سه‌ر ته‌می شووشه‌کان بوو! ساڵی […]

    12/08/2007 0 لێدوان 1,127 بازدید زۆرتر...
  • ژمارە حەوت

    ژمارە حەوت

    ژمارە حەوت ئەم چیرۆکە بە شێوەی pdf داگرە: ژمارە حەوتفەڕۆخ نێعمەتپوور ئەم چیرۆکە لە کتێبی “ئێوارەی شار” چاپ کراوە.ئەم چیرۆکە لەگۆڤاری رامان ژمارە 113 چاپ کراوە

  • قوڕینگەکان ئەمساڵ تووڕە بوون

    قوڕینگەکان ئەمساڵ تووڕە بوون

    قوڕینگەکان ئەمساڵ تووڕە بوون فەڕۆخ نێعمەتپوور ئەم چیرۆکە لەگۆڤاری رامان ژمارە 111 چاپ کراوە: قوڕینگەکان ئەمساڵ تووڕە بوون ئەم چیرۆکە لە کتێبی “ئێوارەی شار” چاپ کراوە.