برچسب: چیرۆکی کوردی
-
چەکوچ
چەکوچ دایکم دەنگی دام: ـ ئەرێ قەرارنەبوو تەنەکەی پەڕژینەکە چاکەی! بیانووی چەکۆچت هەبوو و ئیستا هەیە… دەی یاڵڵا ئەمڕۆ دوو بزماری پیاکوتە با نەجاتمان بێت و چیتر مریشکەکانمان نەچنە ماڵی دراوسێکەمان… لە ناو جێگاکەدا بە لای شانی راستدا تل دەخۆم و، لە پەنجەرەکە دەڕوانم. تیشکی هەتاو لە پەردە سوورە ناسکەکە و پشت پەردە سپییەکە دەدا […]
-
شەوێکی ئاخری هەفتە
شەوێکی ئاخری هەفتە ئاخری هەفتەیە و، ماشینەکە کە تۆیۆتایەکی کۆنی دوو درگای مودێل نەوەدو دووە بە ناو شەقامەکانی ئۆسلۆدا دەخولێتەوە. شۆفیرەکە لە دەورووبەری خۆی دەڕوانێ بە تەمای مشتەرییەکی قاچاخ کە بە دوور لە چاوی پۆلیس سواری بکا و بیگەیەنێتە شوێنی مەبەست. دەبێ وشیار بێت، لەبەر ئەوەی تاکسی رەش یاساخە و گەر بیگرن وەها جەریمەی دەکەن […]
-
دەنگی شەقام
کۆچیرۆک پێڕست: (چیرۆکەکان) 1. ئەو بەیانییە2. فێڵ3. کاک شوکور4. چرپە5. ئاوا6. ترسنۆک7. بنێشت8. چۆن شێر بوو بە پاشا9. شێرەقوڕینە10. شەڕ و ئاشتی11. ئاوێنە ـ سێبەر12. ‘لارێ’ی لاری13. لە جیاتی دەستکێش14. خانووی قالۆنچە15. جیهانبینیی تایبەتی16. کەلاسی نۆروێژی17. ئەفسەری ترسنۆک18. دەنگی شەقام19. اوکراین مرد20. بر فراز هیمالایا ئەم کتێبە بە شێوەی pdf داگرە : دەنگی شەقام
-
شێرەقوڕینە
شێرەقوڕینە چەند رۆژێکە لە پشت شاخەکەی باشووری شارەوە، تۆزێکی زۆر بە ئەسپایی دێت و خۆی بە ئاسمای شاردا دەکا. سەرەتا زۆر دیاری نەدەدا، بەڵام بەرەبەرە خەست بووەوە وەها کە ئاسمانی شینی لێڵ کرد و خۆی بە هەموو کووچە و کۆڵان و خانووەکانی ناو شاردا کرد. چاوەکان دەستیان کرد بە سووتاندنەوە و، گەروو بە گیران. ئیتر […]
-
وێنە
وێنە کاتژمێر دووی نیوەڕۆ بوو. دونیا بە پێچەوانەی هاوینانی جاران گەرم بوو. لێرە لە بەشی هەرە باکووری گۆی زەوی، سروشت دەڵێی لە ئاڵوگۆڕێکی لەسەرەخۆ، بەڵام بەردەوامدایە. من، وەک ‘دیوژن’ی یۆنانی، لە کاتێکدا لە قاتی سەرەوە دەرگا و پەنجەرەم کردبووەوە و لەسەر مۆبلە رەنگ خۆڵەمێشییەکە بەدوور لە هەر چەشنە مرۆڤێک راکشابووم، لە زەنگی دەرگایان دا. دەنگی […]
-
ئەو بەیانییە
ئەو بەیانییە ئەو بەیانییە، سالەی پوورە رێحان بە دەنگەدەنگی دایکی لە خەو خەبەری بووەوە کە دەیگوت “هەتیوە هەستە، هەستە دنیا ئاو بردی و کەچی تۆ هەر لە ناو جێگاکەتا وەک سیپاڵ پاڵ کەوتووی و ئەتلێیتەوە،… هەستە هەستە!” سالە کە پشتی لە دایکی بوو، بە سەر شانی چەپدا وەرگەڕا و، بۆڵاندی کە “رۆژێک نەبوو بە دڵی […]
-
من و مانگی رێبەندان
من و مانگی رێبەندان بڕیارم داوە ژن نەهێنم. گەر دونیا بیهێنێ و، هەر من بە تەنیا مابێتمەوە، نایهێنم! باوکم لە ژووری دانیشتنەکەیەوە پڕ بە خۆی هاواردەکا پیاو نیە ئەگینا چۆن ژنی ناوێ! دایکم لێوی خۆی دەگەزێ و بە رانی خۆیدا دەکێشێ و دەڵێ پیاوەکە دراوسێکان گوێیان لێدەبێ، ئارامتر! بەڵام باوکم گوێ ناداتێ. بەردەوامە. من سەر […]
-
کۆڵوانە سوور
کۆڵوانە سوور کۆڵوانە سوور لەگەڵ ئەوەی بە گۆرانی زۆریان بەسەردا هەڵگوتبوو کە “کۆلوانە سوور تۆم دەوێ، چارۆکە سوور تۆم دەوێ”، بەڵام هەر نەیتوانیبوو شووبکات و بە تەنێ و بە کچیەتی مابووەوە. دەڵێن هۆکارەکەیشی ئەوە بوو ئەو گۆرانی بێژەی وا ئەم شیعرەی بە سەردا گوتبوو زۆر زوو لە تەمەنی لاویەتیدا مردبوو و ئیتر لە دووای ئەمە […]
-
گواستنەوە
گواستنەوە لە دووای ئەوەی ماڵە کۆن و قەدیمییەکەیان لە لای بونگایەک دانا و فرۆشتیان، گواستیانەوە بۆ ئاپارتمانێکی خنجیلانە و خۆشی تا رادەیەک نوێ. تەنیا خۆی و دایکی بوون. دایکی، حەوت شەو و حەوت رۆژی رەبەق بە بێ راوەستان لە ژوورەکەی خۆی کە پەنجەرەیەکی گچکەی تیابوو، بەیادی خانووەکەیان، هەموو بیرەوەرییەکان و یادگارییەکانی گریا. ئەویش لێی گەڕا […]