فرخ نعمت پور
نوسەر

نوسەر

نوسەر ناوم فەڕۆخ نێعمەتپوورە و لە شاری بانە لە دایک بووم. یەکەمین نووسینەکانم لە بواری چیرۆک بە زمانی فارسی لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا بووە لە ژێر کاریگەریی بەرهەمەکانی ڤیکتۆر هوگۆ کە وەک دەستنووس ماون و وەک بەشێک لە یادگاری ژیان و هەوڵی من بۆ بەنووسەربوون لە ئەرشیڤەکانمدا ماون. هەرچەند یەکجار بە تەمەنێکی کەم دەستم بە خوێندنەوەی هوگۆ کرد و بە گوێرەی پێویست لێم هەڵنەگرتەوە. هەمیشە هۆگری توند و تۆڵی خوێندنەوە بووم و لە گەڵیا خەریکی نووسینیش بوومە. لە بیرم دێت هەمیشە دەفتەرچەیەکم لە گیرفاندا بوو و بیر و هەستە کتوپڕییەکانی خۆمم تیا دەنووسینەوە. دواتر بەرەبەرە دەستم دایە نووسینی شیعر و…[ادامه]

نوسەر
خواندم !

برچسب: چیرۆکی کوردی

  • کۆترەکان

    کۆترەکان

    کۆترەکان وتی لە کۆترەکان زۆریان نەمان، سی دانەیەک دەبوون، ساڵانی ساڵ لە پشیلە پاراستمن، هەڵبەت خۆت دەزانی کە پشیلەکان بەشی خۆیان هەر دەبەن، بەڵام بەهەرحاڵ وەها نەبوو کە بڵێم نەمپاراستن. دیارە لەگەڵ واشە هیچ ناکرێ، بەو قووڵایی ئاسمانەوە خۆ دەستی کەس نایگاتێ تا نەهێڵێ پەلاماری کۆترەکان بدا، ئەرێ جاری وابوو دووای هەڵفڕاندنیان کە دادەبەزینەوە یەکیان […]

    ۰۲/۰۳/۱۴۰۳ 0 لێدوان 748 بازدید زۆرتر...
  • خوێندنەوەیەکی کورتی ڕۆمانی گێژاو

    خوێندنەوەیەکی کورتی ڕۆمانی گێژاو

    خوێندنەوەیەکی کورتی ڕۆمانی گێژاو دیاردەی قیزەوەنی ژنکوژی نەک هەر لە کوردستان بەڵکوو هەموو وڵاتانی ناوچەکە و بگرە دوورتریش هەبووە و هەتا ئێستاش هەر جارەی لە جێگایەک ژنێک یان کچێک دەکوژرێ. ئەو دیاردەیە بۆتە هەوێنی کۆمەڵێک بەرهەمی ئەدەبی کە زۆرتر لە ناو بەستێنی گێڕانەوەدا خۆی نواندووە. ئەو دیاردەیە سووژە یا خۆ هەوێنی زۆر یەک لە بەرهەمەکانی […]

    ۲۸/۰۲/۱۴۰۳ 0 لێدوان 680 بازدید زۆرتر...
  • ژان

    ژان

    ژان دوێنێ، بە بێ ئەوەی هیچ شوێنێکم ئازاری هەبێ هەستم بە ژانێکی سەیر دەکرد. نەک ئەوەی ئازاری رۆحیش بووبێ. نا، ژانێک بوو کە لە هیچ ژانێکی تر نەدەچوو. قەت لە ژیانمدا شتی وام نەدیبوو. وەک بڵێی شتێ بوو لە نێوان ئەم دوو ژانەدا. بەشێکی لەم و بەشێکی لەوی تر. رەنگە بڵێن دەی خۆ ئەمەیش تازە […]

    ۲۶/۰۲/۱۴۰۳ 0 لێدوان 520 بازدید زۆرتر...
  • پەسەندکردنی کتێبێکیتر له سوئێد

    پەسەندکردنی کتێبێکیتر له سوئێد

    پەسەندکردنی کتێبێکیتر له سوئێد هەواڵێکی خۆشی دیکە بۆ خوێنەران و نووسەرانی جیهانی ئەدەبی کوردی ”ماجراهای بابا” لە نوسینی فەڕۆخ نێعمەتپوور لە لایەن “ناوەندی کولتوری رۆد” لە وڵاتی سۆئێد پەسەند کرا. ئەمە لە دووای وەرگیرانی رۆمانی “گێژاو” دووهەمین بەرهەمی نووسەر فەڕۆخ نێعمەتپوورە کە لە لایەن ئەم ناوەندەوە پەسند دەکرێ. بەڵێنە ناوەندی رۆد 300 دانە لەم رۆمانە […]

    ۲۵/۰۲/۱۴۰۳ 0 لێدوان 774 بازدید زۆرتر...
  • قاچاخچی

    قاچاخچی

    قاچاخچی باوکی تا پۆلی پێنج پێی خوێند، ئیتر لە قوتابخانە هێنایە دەرەوە و کەرێکی بۆ کڕی و لەسەر سنوور کاسبی پێدەکرد. باوکی دەیگوت قەدیم باوکی (یەعنی باوەگەورەی ئەم)، لە زەمانی شادا کە قاچاخچییەتی یەکجار دژوار بوو، بەم رێگایەوە بووە و ئیتر کوڕەکەی خۆی بۆ نا. گوتبووی بەتایبەت ئیستاکە کە لەمێژە شەڕی ئێران و ئێراقیش تەواو […]

    ۱۹/۰۲/۱۴۰۳ 0 لێدوان 670 بازدید زۆرتر...
  • سەربازی نیشتمان

    سەربازی نیشتمان

    سەربازی نیشتمان ئەو رۆژە هەرسێکیانم پێکەوە، پێش نیوەڕۆ لەبازاڕ بینیبوو. شان بە شان بە شەقامدا دادەگەڕان و لەگەڵ یەک قسەیان دەکرد. عەسری هەمان رۆژی هاوینی ساڵی شەست و شەش لە ماڵەوە بووم. لەگەڵ ئەوەی شەڕ تەواو نەببوو، بەڵام ماوەیەک بوو دەنگی فڕۆکە و بۆمباران و شتی لەم بابەتە شار و ناوچەکەی نەدەهەژاند. ئەمە ببووە هۆی […]

    ۱۰/۰۲/۱۴۰۳ 0 لێدوان 598 بازدید زۆرتر...
  • قاوە

    قاوە

    قاوە بە گوێرەی عادەتێکی قەدیمی چاییخۆرم. یەعنی ئەوەندەی لەبیرم دێ ئێمە هەر چاییمان خواردووەتەوە. نەک من و بنەماڵەکەم، بەڵکو هەموو خەڵکی ئەو شارەی وا من لێیەوە دێم. ئا، بە دڵنیاییەوە! ناوی قاوەم بیستبوو، هەرچەند بە جوانی نەمدەزانی چییە. بگرە سەرەتا لەبەر ئەوەی بە چاییخانەیان دەگوت قاوەخانە، لام وابوو قاوە و چایی جیاوازییان نیە. یەعنی چایی […]

    ۰۲/۰۲/۱۴۰۳ 0 لێدوان 687 بازدید زۆرتر...
  • کانیباڵ

    کانیباڵ

    کانیباڵ ئەمڕۆ لە پاش زستانێکی دوورو درێژی سارد و یەکجار بەفراوی، هەتاو لە ئاسمانی ساماڵدا دەدرەوشێتەوە. هەڵبەت گەرم نیە. کزەبایەکی دێ و بەگوێرەی کەشناسی، هەوای هەشت دەرەجەی سەرووی سفر وەک چوار دەرەجە هەست پێدەکرێ. بەخۆم دەڵێم هەر باشە. کە لەگەڵ مانگی فوریە هەڵیدەسەنگێنم، دەبینم هێشتا پانزە تا سی دەرەجە فەرقی هەیە. بەخۆم دەڵێم ئۆخەی گوزەرا! […]

    ۲۹/۰۱/۱۴۰۳ 0 لێدوان 579 بازدید زۆرتر...
  • خۆکوژی

    خۆکوژی

    خۆکوژی کارل دراوسێمە. لەوەتەی هاتوومە ئەم وڵاتە و لێرەم، دەیبینم. کارل پیاوێکی نۆروێژییە و، ساڵانی ساڵە دەیناسم، یەعنی وەک گوتم دەیبینم. هەموو رۆژێ، بەسەرما و گەرما، چ نیو میتر بەفر باریبێ و چ هەوا دە دەرەجە لەژێر سفردا بێ، یاخود هەوا گەرم و هەتاوی بێ و پەڵە هەورێک چییە بە ئاسمانەوە نەبێ، ئەو سبحی زوو […]

    ۲۰/۰۱/۱۴۰۳ 0 لێدوان 603 بازدید زۆرتر...
  • سەفەری دووبارە

    سەفەری دووبارە

    سەفەری دووبارە جادە بێکۆتا بوو و، تەنیا یەک ماشین لە وێستگە راوەستابوو. هەموو دەیانویست سواربن. نازانم ماشینەکە چەندە گەورە بوو و، جێی چەند کەس دەبووەوە… دە کەس، پەنجا، سەد، یاخود هەزار… لەوەی بەردەمی خۆم پرسی دەکرێ جێگایەکیش بۆ من بگری؟ لای کردەوە، بە ناوچاوێکی تاڵ لێمی رووانی و، گوتی ئاخرکەسی و دەتەوێ یەکەمین بی!؟ بڕۆ […]

    ۱۸/۰۱/۱۴۰۳ 0 لێدوان 582 بازدید زۆرتر...
  • بێ‌خەبەر

    بێ‌خەبەر

    بێ‌خەبەر دوێشەو لە تەنیشت پەنجەرەکەدا خەوتبووم… نا، راکشابووم و لە سەقفەکەم دەڕوانی. هەوا گەرم بوو. بۆیە تایەکی پەنجەرەکە لەسەر پشت بوو. نازانم کاتژمێر چەند بوو، هەر ئەوەندەم زانی دەستێک لە تا کراوەکەوە هاتە ژوورەوە و بە چەقۆیەکی تیژ، لەو چەقۆیانەی وا قەسابەکەی رووبەڕووی ئیدارەی کوژاندنەوەی ئاگر بۆ سەربڕینی مەڕ و لەت و پەتکردنی لەکاتی فرۆشتنی […]

    ۱۲/۰۱/۱۴۰۳ 0 لێدوان 584 بازدید زۆرتر...
  • ئەوان پێم دەڵێن

    ئەوان پێم دەڵێن

    ئەوان پێم دەڵێن رۆژێکی بەهاریی ساڵی ۱۳۶۴ی هەتاوی بوو. لە گوندێک لەنزیک یەکێک لە بەرەکانی شەڕی ئێران و ئێراق بووم. نا، لە گوندەکە نەبووم، لە دەشتێکی دەورووبەری بووم. بە رادیۆیەک بە دەستمەوە. لەسەر کەرکوک بوو. گۆرانی پاپی کوردی دونیای تەنیبوو. رۆژێکی خۆشی بەهاری بە هەموو جوانییەکانییەوە. سەوزایی، گوڵی رەنگاوڕەنگ، ئاسمانی شین و گەش، خوڕەی ئاوی […]

    ۰۹/۰۱/۱۴۰۳ 0 لێدوان 568 بازدید زۆرتر...