فرخ نعمت پور
نوسەر

نوسەر

نوسەر ناوم فەڕۆخ نێعمەتپوورە و لە شاری بانە لە دایک بووم. یەکەمین نووسینەکانم لە بواری چیرۆک بە زمانی فارسی لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا بووە لە ژێر کاریگەریی بەرهەمەکانی ڤیکتۆر هوگۆ کە وەک دەستنووس ماون و وەک بەشێک لە یادگاری ژیان و هەوڵی من بۆ بەنووسەربوون لە ئەرشیڤەکانمدا ماون. هەرچەند یەکجار بە تەمەنێکی کەم دەستم بە خوێندنەوەی هوگۆ کرد و بە گوێرەی پێویست لێم هەڵنەگرتەوە. هەمیشە هۆگری توند و تۆڵی خوێندنەوە بووم و لە گەڵیا خەریکی نووسینیش بوومە. لە بیرم دێت هەمیشە دەفتەرچەیەکم لە گیرفاندا بوو و بیر و هەستە کتوپڕییەکانی خۆمم تیا دەنووسینەوە. دواتر بەرەبەرە دەستم دایە نووسینی شیعر و…[ادامه]

نوسەر
خواندم !

برچسب: چیرۆکی کوردی

  • گۆرەوییەکانم چوون بۆ سەفەر

    گۆرەوییەکانم چوون بۆ سەفەر

    گۆرەوییەکانم چوون بۆ سەفەر من قەت زۆر حەزم بە سەفەر نەبووە. هەمیشە خۆم لێ پاراستووە. نازانم بۆ. رەنگە هۆکارەکەی ئەوە بێ ناتوانم عادەتەکانم تەرک کەم. کە خووم بە شتێک گرت، ئیتر بەردانی مەحاڵە. وەک دەڵێن یەکەناسم. ئەوەی هەیە هەر ئەوە دەبێ وا هەم. بۆ خۆیشم رازیم. هەست بە دڵەڕاوکێی کەمتر دەکەم. من ئەو مرۆڤانەم بینیوە […]

    ۰۷/۰۴/۱۴۰۲ 0 لێدوان 311 بازدید زۆرتر...
  • هەر ئەوەندەی بێتەوە بیرم

    هەر ئەوەندەی بێتەوە بیرم

    هەر ئەوەندەی بێتەوە بیرم ساڵی ٩۴ی زایین، لە ئەوپەڕی باوەڕ بە سەرکەوتنی رێباز و ئایدیاکانم، کتوپڕ خۆم لە ناوەڕاستی شاری ئانکارادا بینییەوە. گێژ و وڕی ئەوەی بەسەرمدا هاتبوو، لە بینا بەرزەکانی دەورووبەری خۆم و شەقامە قەرەباڵغەکانم رووانی. بە خۆم گوت رەنگە هەموو شتێک خەونێکی بێتام بێت. خەونێک لە چەشنی ئەو خەونانەی کە بێهۆ هەر لە […]

    ۳۰/۰۲/۱۴۰۲ 0 لێدوان 315 بازدید زۆرتر...
  • ئێوارەیەکی بابۆس

    ئێوارەیەکی بابۆس

    ئێوارەیەکی بابۆس ئێوارەیەکی بابۆسبابەت: رۆماننووسەر: فەڕۆخ نێعمەتپوورچاپ: وەشانخانەی 49 کتێب، سوید …سێبەرەکە هەروا بێدەنگە. نەکا من هەڵە بم؟ نەکا خەیاڵ منی لەگەڵ خۆی بردبێ. رادەکشێمەوە و، چاوەکانم دەقونجێنمەوە. دەست بەرزدەکەمەوە و پەنجە بە سەر تابلۆی قیژەی پشتی سەرمدا دێنم. تابلۆ بەناوبانگەکە سەیرەکەی مونک. بیر لە شیوازی سەیری رەنگەکەی (ئاسمانی سوور و دونیای شین) و، ئەو جەستە […]

    ۲۲/۰۲/۱۴۰۲ 0 لێدوان 392 بازدید زۆرتر...
  • چەکوچ

    چەکوچ

    چەکوچ دایکم دەنگی دام: ـ ئەرێ قەرارنەبوو تەنەکەی پەڕژینەکە چاکەی! بیانووی چەکۆچت هەبوو و ئیستا هەیە… دەی یاڵڵا ئەمڕۆ دوو بزماری پیاکوتە با نەجاتمان بێت و چیتر مریشکەکانمان نەچنە ماڵی دراوسێکەمان… لە ناو جێگاکەدا بە لای شانی راستدا تل دەخۆم و، لە پەنجەرەکە دەڕوانم. تیشکی هەتاو لە پەردە سوورە ناسکەکە و پشت پەردە سپییەکە دەدا […]

    ۲۲/۰۹/۱۴۰۱ 0 لێدوان 759 بازدید زۆرتر...
  • شەوێکی ئاخری هەفتە

    شەوێکی ئاخری هەفتە

    شەوێکی ئاخری هەفتە ئاخری هەفتەیە و، ماشینەکە کە تۆیۆتایەکی کۆنی دوو درگای مودێل نەوەدو دووە بە ناو شەقامەکانی ئۆسلۆدا دەخولێتەوە. شۆفیرەکە لە دەورووبەری خۆی دەڕوانێ بە تەمای مشتەرییەکی قاچاخ کە بە دوور لە چاوی پۆلیس سواری بکا و بیگەیەنێتە شوێنی مەبەست. دەبێ وشیار بێت، لەبەر ئەوەی تاکسی رەش یاساخە و گەر بیگرن وەها جەریمەی دەکەن […]

    ۰۱/۰۹/۱۴۰۱ 0 لێدوان 369 بازدید زۆرتر...
  • دەنگی شەقام

    دەنگی شەقام

    کۆچیرۆک پێڕست: (چیرۆکەکان) 1. ئەو بەیانییە2. فێڵ3. کاک شوکور4. چرپە5. ئاوا6. ترسنۆک7. بنێشت8. چۆن شێر بوو بە پاشا9. شێرەقوڕینە10. شەڕ و ئاشتی11. ئاوێنە ـ سێبەر12. ‘لارێ’ی لاری13. لە جیاتی دەستکێش14. خانووی قالۆنچە15. جیهانبینیی تایبەتی16. کەلاسی نۆروێژی17. ئەفسەری ترسنۆک18. دەنگی شەقام19. اوکراین مرد20. بر فراز هیمالایا ئەم کتێبە بە شێوەی pdf داگرە : دەنگی شەقام

    ۲۹/۰۸/۱۴۰۱ 0 لێدوان 427 بازدید زۆرتر...
  • شێرەقوڕینە

    شێرەقوڕینە

    شێرەقوڕینە چەند رۆژێکە لە پشت شاخەکەی باشووری شارەوە، تۆزێکی زۆر بە ئەسپایی دێت و خۆی بە ئاسمای شاردا دەکا. سەرەتا زۆر دیاری نەدەدا، بەڵام بەرەبەرە خەست بووەوە وەها کە ئاسمانی شینی لێڵ کرد و خۆی بە هەموو کووچە و کۆڵان و خانووەکانی ناو شاردا کرد. چاوەکان دەستیان کرد بە سووتاندنەوە و، گەروو بە گیران. ئیتر […]

    ۰۱/۰۷/۱۴۰۱ 0 لێدوان 412 بازدید زۆرتر...
  • وێنە

    وێنە

    وێنە کاتژمێر دووی نیوەڕۆ بوو. دونیا بە پێچەوانەی هاوینانی جاران گەرم بوو. لێرە لە بەشی هەرە باکووری گۆی زەوی، سروشت دەڵێی لە ئاڵوگۆڕێکی لەسەرەخۆ، بەڵام بەردەوامدایە. من، وەک ‘دیوژن’ی یۆنانی، لە کاتێکدا لە قاتی سەرەوە دەرگا و پەنجەرەم کردبووەوە و لەسەر مۆبلە رەنگ خۆڵەمێشییەکە بەدوور لە هەر چەشنە مرۆڤێک راکشابووم، لە زەنگی دەرگایان دا. دەنگی […]

    ۰۹/۰۵/۱۴۰۱ 0 لێدوان 508 بازدید زۆرتر...
  • ئەو بەیانییە

    ئەو بەیانییە

    ئەو بەیانییە ئەو بەیانییە، سالەی پوورە رێحان بە دەنگەدەنگی دایکی لە خەو خەبەری بووەوە کە دەیگوت “هەتیوە هەستە، هەستە دنیا ئاو بردی و کەچی تۆ هەر لە ناو جێگاکەتا وەک سیپاڵ پاڵ کەوتووی و ئەتلێیتەوە،… هەستە هەستە!” سالە کە پشتی لە دایکی بوو، بە سەر شانی چەپدا وەرگەڕا و، بۆڵاندی کە “رۆژێک نەبوو بە دڵی […]

    ۰۹/۰۲/۱۴۰۱ 0 لێدوان 571 بازدید زۆرتر...
  • من و مانگی رێبەندان

    من و مانگی رێبەندان

    خوێندنەوەی چیرۆکی “من و مانگی رێبەندان” بڕیارم داوە ژن نەهێنم.

    ۱۳/۱۲/۱۴۰۰ 0 لێدوان 462 بازدید زۆرتر...