فرخ نعمت پور
نوسەر

نوسەر

نوسەر ناوم فەڕۆخ نێعمەتپوورە و لە شاری بانە لە دایک بووم. یەکەمین نووسینەکانم لە بواری چیرۆک بە زمانی فارسی لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا بووە لە ژێر کاریگەریی بەرهەمەکانی ڤیکتۆر هوگۆ کە وەک دەستنووس ماون و وەک بەشێک لە یادگاری ژیان و هەوڵی من بۆ بەنووسەربوون لە ئەرشیڤەکانمدا ماون. هەرچەند یەکجار بە تەمەنێکی کەم دەستم بە خوێندنەوەی هوگۆ کرد و بە گوێرەی پێویست لێم هەڵنەگرتەوە. هەمیشە هۆگری توند و تۆڵی خوێندنەوە بووم و لە گەڵیا خەریکی نووسینیش بوومە. لە بیرم دێت هەمیشە دەفتەرچەیەکم لە گیرفاندا بوو و بیر و هەستە کتوپڕییەکانی خۆمم تیا دەنووسینەوە. دواتر بەرەبەرە دەستم دایە نووسینی شیعر و…[ادامه]

نوسەر
خواندم !

دسته: نوسینی چیرۆک

  • چاوانی تامەزرۆ

    چاوانی تامەزرۆ

    چاوانی تامەزرۆ عەلا بە حەڵەوقانی بە کەللاکەی لە کەللای ئەنوەری گرت و، لە بەر خۆیەوە گوتی “نەمرم هەر خۆم دەگەیەنمە ئۆرووپا!” کەللاکە لەگەڵ ئەوەی بە تەوژم و بەگوڕ لە ژێر دوو پەنجەی لێکئاڵاوی ئاماژە و ناوینییەوە دەرچوو، کەچی کەللاکەی ئەنوەری نەپێکا، بە سەریا بازیدا و چەند هەنگاوێک لەولاترەوە بە گێژ و خول راوەستا. عەلا چەند […]

    ۰۷/۰۹/۱۴۰۱ 0 لێدوان 904 بازدید زۆرتر...
  • شەوێکی ئاخری هەفتە

    شەوێکی ئاخری هەفتە

    شەوێکی ئاخری هەفتە ئاخری هەفتەیە و، ماشینەکە کە تۆیۆتایەکی کۆنی دوو درگای مودێل نەوەدو دووە بە ناو شەقامەکانی ئۆسلۆدا دەخولێتەوە. شۆفیرەکە لە دەورووبەری خۆی دەڕوانێ بە تەمای مشتەرییەکی قاچاخ کە بە دوور لە چاوی پۆلیس سواری بکا و بیگەیەنێتە شوێنی مەبەست. دەبێ وشیار بێت، لەبەر ئەوەی تاکسی رەش یاساخە و گەر بیگرن وەها جەریمەی دەکەن […]

    ۰۱/۰۹/۱۴۰۱ 0 لێدوان 775 بازدید زۆرتر...
  • دەنگی شەقام

    دەنگی شەقام

    دەنگی شەقام دەنگی دروشمدان دێتەوە گوێ. سەحەر کە تەمەنی هەشت ساڵانە، پەردەی پەنجەرەکە لە قاتی دووهەم لادەدات و، سەیری دەرەوە دەکا. باوەگەورەی بە دەنگی نووساوی خۆی دەنگی دەدا کە “دایدەوە، دایدەوە،… بۆ لای ئەدەی… دەی یاڵڵا!” ئەوسا پاڵدەداتەوە و چاوە کزۆڵەکانی پشتی چاویلکە ئەستوورەکەی دەقونجێنێ. بە دەستی راستیشی سەمعەکەکەی ناو گوێچکەیشی کەمێک رێک و پێک […]

    ۲۵/۰۸/۱۴۰۱ 0 لێدوان 966 بازدید زۆرتر...
  • ئەفسەری ترسنۆک

    ئەفسەری ترسنۆک

    ئەفسەری ترسنۆک پێش شۆڕشی ساڵی پەنجاوحەوت، خانەجیب لە گەڕەکی تاقە گۆڕستانەکەی شار دەژیا. لە خانوویەکی گڵ لە ناوەڕاستی کۆڵانێکدا کە دەچووەوە سەر کۆڵانێکی تر. خانەجیب ساڵانی ساڵ بوو بێوەژن کەوتبووەوە و، لە گەڵ تاقە کچ و تاقە کوڕەکەی دەژیا. دەڵێن مێردەکەی لە کاروان بۆ ئێراق تیاچووبوو و، وەها بێ سەروشوێن کرابوو کە کەس نەیدەزانی لە […]

    ۱۷/۰۸/۱۴۰۱ 0 لێدوان 869 بازدید زۆرتر...
  • کەلاسی نۆروێژی

    کەلاسی نۆروێژی

    کەلاسی نۆروێژی چەند مانگێک دەبوو دەچوومە پۆلی زمانی نۆروێژی. من کە تا رادەیەک ئینگلیزم دەزانی، لام وابوو ئەمە یارمەتیم دەدا و فێربوونی زمانی تازە، ئەویش زمانێک کە لە گرووپی زمانی رۆژئاواییدا خۆی دەبینییەوە و لە ئینگلیزی نزیک بوو، زۆر زەحمەتم نادا و دەتوانم بە ئاسانی فێری بم. بەڵام دیتم وانەبوو. زمانی نۆروێژی بەڕاستی دژوار بوو […]

    ۱۳/۰۸/۱۴۰۱ 0 لێدوان 924 بازدید زۆرتر...
  • جیهانبینیی تایبەتی

    جیهانبینیی تایبەتی

    جیهانبینیی تایبەتی کاک کۆچەر خەڵکی ‘سلێمانی’یە و ماوەی زیاتر لە بیست و پێنج ساڵە لە وڵاتی سوید ئەژی. وەک بۆ خۆی ئەڵێ خۆی بە ئاو و ئاگرا دا تا خۆی بگەیەنێتە ئەورووپا. کاک کۆچەر کە لە کردەیەکی سەیرو سەمەرە بە لێوەکانی و لە کاتێکا خێراخێرا لەسەر یەک ئەیانجوڵێنێ و ئەیەوێ پاشماوەی ئەو ‘سنووس’ـەی (۱) وا […]

    ۰۹/۰۸/۱۴۰۱ 0 لێدوان 1,095 بازدید زۆرتر...
  • خانووی قالۆنچە

    خانووی قالۆنچە

    خانووی قالۆنچە قاڵۆنچەکان هەموو شوێنێکیان تەنیوە. زەرد و سوور و رەش. کۆتاییان نیە. دەڵێی لە هەموو کونج و کەلەبەرێکەوە وەک ئاو دەدەڵێن. سەرەتا سەمپاشیمان کردن، دوواتر مەعجوونێک لە سیر و پیاز و فلفلمان دروست کرد و لە هەموو سووچێکی خانووەکەدا داماننا. بەڵام بێسوود بوو، ئەخت و چاری نەکردن. هەر وا زیا و زیاتریان کرد. دایکم […]

    ۲۵/۰۷/۱۴۰۱ 0 لێدوان 928 بازدید زۆرتر...
  • لە جیاتی دەستکێش

    لە جیاتی دەستکێش

    لە جیاتی دەستکێش هەرچی سەیری ‘کریستوفێر ریڤ’ ئەکتەری بە ناوبانگی نەقشی سوپێرمەن دەکەم، نازانم بۆ، بەڵام یەکسەر بیری کاک بورهانی چەقۆ دەکەومەوە. رەنگە لەبەر ساف و لووسی و حاڵەتی ژنانەی هەر دووکیان بێت، یان رەنگە لەبەر ئەوەی هەستدەکەم کریستۆفێریش وەک ئەو خەنە لە خۆی دەدات! لای من، ئەوانەی لووسن، یان حەزدەکەن خۆیان بە لووسی راگرن […]

    ۲۴/۰۷/۱۴۰۱ 0 لێدوان 823 بازدید زۆرتر...
  • لارێ'ی لاری

    لارێ’ی لاری

    ‘لارێ’ی لاری عەتا، قوڵە و باڵاکورت بوو، بەڵام خاوەن سەرێکی زل و ملێکی پان بوو. سەر و ملی ئەوەندە زل و پان بوون کە دادەنیشت لە پاڵەوانی دەکرد، کە هەڵیشدەستایە سەر پێ ئیتر رازەکەی دەردەکەوت و دەبووەوە بە هەمان قوڵەی جاران. بەڵام بۆ خۆی خەفەتی بەمە نەدەخوارد. عەتا قوڵە، کە جاری وایش بوو پێیان دەگوت […]

    ۲۳/۰۷/۱۴۰۱ 0 لێدوان 1,027 بازدید زۆرتر...
  • ئاوێنە ـ سێبەر

    ئاوێنە ـ سێبەر

    ئاوێنە ـ سێبەر ساڵانێکی دوورودرێژە دەمەوێ چیرۆکی ژیانی خۆم بنووسمەوە. لەگەڵ نووسەرێکی شارەکەمان قسەم کرد. وتم هەرچەند زۆر شتی تایبەتی لە ژیانی مندا رووینەداوە، بەڵام هەستدەکەم دەبێ بینووسمەوە. وتی ژیانی هەموو کەس خۆی لە خۆیدا ئەوەندە گرینگە کە بتوانرێ ببێ بە چیرۆک. سوپاسم کرد. بەڵام هاوکات وتی دەبێ جۆرێکی بنووسی و بیگێڕیتەوە کە ببێ بە […]

    ۱۸/۰۷/۱۴۰۱ 0 لێدوان 976 بازدید زۆرتر...
  • شەڕ و ئاشتی

    شەڕ و ئاشتی

    شەڕ و ئاشتی کاتێک فڕۆکەوانەکە لە بڵیندگۆکەوە رایگەیاند کە فڕۆکەکە لە لایەن تیرۆریستانەوە دەستی بە سەردا گیراوە (دیارە ئەو بە خەباتکارانی رێگای ئیسلام ناوی بردن و، ئەمە ئەو ناوە بوو خودی تیرۆریستەکان لەسەر خۆیان نابوو و تیرۆریستیش ئەو ناوەیە من لە میدیاوە فێری ببووم)، کاتێک وتی قەرارە تا چەند خولەکی تر خۆی بکێشێ بە بینای […]

    ۰۸/۰۷/۱۴۰۱ 0 لێدوان 905 بازدید زۆرتر...
  • شێرەقوڕینە

    شێرەقوڕینە

    شێرەقوڕینە چەند رۆژێکە لە پشت شاخەکەی باشووری شارەوە، تۆزێکی زۆر بە ئەسپایی دێت و خۆی بە ئاسمای شاردا دەکا. سەرەتا زۆر دیاری نەدەدا، بەڵام بەرەبەرە خەست بووەوە وەها کە ئاسمانی شینی لێڵ کرد و خۆی بە هەموو کووچە و کۆڵان و خانووەکانی ناو شاردا کرد. چاوەکان دەستیان کرد بە سووتاندنەوە و، گەروو بە گیران. ئیتر […]

    ۰۱/۰۷/۱۴۰۱ 0 لێدوان 816 بازدید زۆرتر...