دسته: نوسینی چیرۆک
-
سێبەری سەر پردەکە
سێبەری سەر پردەکە ئەو رێک لەسەر ئەو پردە ون بوو وا ئەم بەراوبەری چۆمەکەی پێکەوە دەبەستەوە. لە بەیانییەکی سارد و زووی رۆژێکی پاییزی. ئەو چۆمەی چوار وەرزەی ساڵ دەخرۆشا و، ئاوە لێڵ و قوڕاوییەکەی قەت کۆتایی نەدەهات. ئەوانەی دوواسات بینیبوویان، دوو دڵدار، سپوور و شۆفیر تاکسییەک بوون. دوو دڵدارەکە دەیانگوت پیاوێکیان بینیوە کە بە سەر […]
-
هەڵبژێرە!
هەڵبژێرە! لەبیرم نایێ چ ساڵێ بوو. رەنگە ساڵی ٧٩ بوو، ٨١، ٨٨، ٩١ یان… ساڵی زایین،… نا، لە بیرم نایێ. لەبیریشم نایێ چ وەرزێ بوو، هاوین، پاییز، زستان یان بەهار (هەڵبەت خەڵکی دەڵێن وەرزێکی تریش هەبوو، ئەو وەرزەی کە من دیسان لەبیرم نایێ)، دایکم وەک هەمیشە پارەی دامێ، لە گەڵ زەمبیلێک و گوتی بڕۆ بۆ […]
-
ئای مروەت!
ئای مروەت! ئەو دووانیوەڕۆیەی شەڕ دەستی پێکرد و سەربازخانەکەی تەنیشت شار کەوتە تۆپ و هاوەنبارانکردنی گەڕەک و شەقامەکان، خاڵە مەحموود و دایە مروەت کە لە تەمەندا بوون و پێکەوە لە خانوویەکی کۆن و قەدیمیدا دەژیان، لەبەر ئەوەی قەت لە ژیانیاندا دەنگی وەها گەورە و ترسناکیان نەبیستبوو، سوێندیان خوارد کە ئەوە مەلایکەکانن توڕەن و بە تەوقی […]
-
پورە مەنیج
پورە مەنیج پورە مەنیج کە هەموو خەڵکی بەم ناوە دەیناسن و بانگی لێدەکەن، بە تەمەنترین کەسی گەڕەکە. پورە مەنیج لانیکەم هەشتاد ساڵ تەمەنیەتی و لە خانوویەکی قوڕی ئەوەندە کۆندا دەژی کە تەنانەت بۆخۆیشی لە بیری نایەت کەی و چۆن دروست کراوە. کاتێ لێی دەپرسن، دەڵێ باوکی باوکم سازی کرد! پورە مەنیج قەت ناڵێ باوەگەورە، ئەو […]
-
سەرتەنوور
سەرتەنوور زۆر حەزی لە ژن و لە ژن هێنانە. بە رەسمی چواری هەیە و لە ژێریشەوە و بە نهێنی ئەوەندەی تر. هەڵبەت کەس نازانێ رێک چەندە. هەندێ دەڵێن چواری تر و هەندێکی تریش دەڵێن تا دەیش دەڕوا. هەمووی ئەمانە رێی تێدەچێ. کەسێک ئەوەندە دەوڵەمەند و پارەدار بێ، دە پانزە ژن چییە، دەتوانێ شارێ بەخێوکات! نە […]
-
سووربوون
سووربوون ئەگەرچی شۆڕش سی ساڵ دووای ئەو رووداوە دەستی پێکردبوو، بەڵام ئەو هۆکاری شکستەکەی بۆ سی ساڵ لەوە پێش دەگێڕایەوە، بۆ ئەو کاتەی چەتەکان باوەگەورەیان لە ماڵەکەی خۆی بە رۆژی رووناک دزیبوو و، لەگەڵ خۆیان بردبوویان. کە پێیان دەگوت حەمزە بە هەباس چی و تڕە بە تەوراس چی، ئەو لە وەڵامدا دەیگوت دونیا وەک گڵۆڵەیەک […]
-
سەرۆک
سەرۆک سەرۆک سەرۆک لە ناو پەناگاکەیدا لە کونی کێوێک، لە کاتێکدا بە دەمییەوە بە چیمەنتۆ و بتون چەند ژوورێکی تری لێ چێکراوە و بە سەدان تۆن گڵ و قوڕ و بەردی بە سەردادراوە، بە دەیان ساڵ دانیشتبوو و سەرکردایەتی شۆڕشگێڕانی دەورووبەری خۆی و ئەوانەی ئەو دیوی سنووری دەکرد. سەرۆک کاسبی نەدەکرد، کەسیش نەیدەزانی لە کوێ […]
-
وێنەیەکی ئاڵۆز
وێنەیەکی ئاڵۆز نازانێ باوەڕ بە بەفرەکە بکا، بە گوێسەبانە داتەپیوەکە، بە باوەشی ئەو یارەی تێیدا خۆی منداڵانە مەڵاس دابوو، یان،… یان بە دایەگەورە کە لە پشت پەنجەرە رەنگ سەوزە هەڵبزرکاوەکەوە وەک تارماییەک دەبینرا و نەدەبینرا. ئاە، ئەو ساڵانە!… لەو ساڵانە! کۆڵانەکە وەک هەمیشە درێژ، سەرێکی لە رۆژهەڵات و سەرەکەی تری بەرەو رۆژئاوا، رێک لە ناوەڕاستیشیدا […]
-
دراوسێ فاشییەکەمان
دراوسێ فاشییەکەمان شەوانە پێش ئەوەی بخەوم، رێک لە دووای سەعاتی یانزە، بۆ رەوینەوەی تەنیایی، دەچمە حەوشە، جگەرەیک دادەگیرسێنم، تا دەیکێشم لەوێ رادەوەستم و لە بێدەنگیی گەڕەکەکەماندا سەیری ئاسمان و خانووەکان و ئەو جادەیە دەکەم وا وەک مار دەخشێ و لە خوار تەپۆڵکەکەوە لەچاوان ون دەبێ. ئەو تەپۆلکەیەی لە باکووری گەڕەکدا هەڵکەوتووە. رێک لەو کاتەدا دەچمە […]
-
دارگوێزەکانی هەورامان
دارگوێزەکانی هەورامان کاتێک دارگوێزەکانی هەورامان نەخۆشیی سەرەتان لێی دان، “رۆناڵد ریگان” سەرۆک کۆماری ئامریکا کە لە ژوورە گەورەکەی خۆی لە تەنیشت ژنەکەی دا خەوتبوو، لەخەوڕاچڵەکا و لە کاتێکدا ئارەقێکی سارد هەموو جەستەی لەخۆگرتبوو، سوێندی خوارد جارێکی تر بە شێوەیەکی جیددی بەرژەوەندیی ویلایەتە یەکگرتووەکان کەوتووەتە بەر مەترسیییەوە و هەربۆیە دەبێ هەرچی زووتر هێرش بکاتە سەر رۆژهەڵاتی […]