فرخ نعمت پور
نوسەر

نوسەر

نوسەر ناوم فەڕۆخ نێعمەتپوورە و لە شاری بانە لە دایک بووم. یەکەمین نووسینەکانم لە بواری چیرۆک بە زمانی فارسی لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا بووە لە ژێر کاریگەریی بەرهەمەکانی ڤیکتۆر هوگۆ کە وەک دەستنووس ماون و وەک بەشێک لە یادگاری ژیان و هەوڵی من بۆ بەنووسەربوون لە ئەرشیڤەکانمدا ماون. هەرچەند یەکجار بە تەمەنێکی کەم دەستم بە خوێندنەوەی هوگۆ کرد و بە گوێرەی پێویست لێم هەڵنەگرتەوە. هەمیشە هۆگری توند و تۆڵی خوێندنەوە بووم و لە گەڵیا خەریکی نووسینیش بوومە. لە بیرم دێت هەمیشە دەفتەرچەیەکم لە گیرفاندا بوو و بیر و هەستە کتوپڕییەکانی خۆمم تیا دەنووسینەوە. دواتر بەرەبەرە دەستم دایە نووسینی شیعر و…[ادامه]

نوسەر
خواندم !

دسته: نوسینی چیرۆک

  • فرخ نعمت پور

    سووربوون

    سووربوون ئەگەرچی شۆڕش سی ساڵ دووای ئەو رووداوە دەستی پێکردبوو، بەڵام ئەو هۆکاری شکستەکەی بۆ سی ساڵ لەوە پێش دەگێڕایەوە، بۆ ئەو کاتەی چەتەکان باوەگەورەیان لە ماڵەکەی خۆی بە رۆژی رووناک دزیبوو و، لەگەڵ خۆیان بردبوویان. کە پێیان دەگوت حەمزە بە هەباس چی و تڕە بە تەوراس چی، ئەو لە وەڵامدا دەیگوت دونیا وەک گڵۆڵەیەک […]

    19/07/2016 0 لێدوان 1,186 بازدید زۆرتر...
  • سەرۆک

    سەرۆک

    سەرۆک سەرۆک سەرۆک لە ناو پەناگاکەیدا لە کونی کێوێک، لە کاتێکدا بە دەمییەوە بە چیمەنتۆ و بتون چەند ژوورێکی تری لێ چێکراوە و بە سەدان تۆن گڵ و قوڕ و بەردی بە سەردادراوە، بە دەیان ساڵ دانیشتبوو و سەرکردایەتی شۆڕشگێڕانی دەورووبەری خۆی و ئەوانەی ئەو دیوی سنووری دەکرد. سەرۆک کاسبی نەدەکرد، کەسیش نەیدەزانی لە کوێ […]

  • فرخ نعمت پور

    وێنەیەکی ئاڵۆز

    وێنەیەکی ئاڵۆز نازانێ باوەڕ بە بەفرەکە بکا، بە گوێسەبانە داتەپیوەکە، بە باوەشی ئەو یارەی تێیدا خۆی منداڵانە مەڵاس دابوو، یان،… یان بە دایەگەورە کە لە پشت پەنجەرە رەنگ سەوزە هەڵبزرکاوەکەوە وەک تارماییەک دەبینرا و نەدەبینرا. ئاە، ئەو ساڵانە!… لەو ساڵانە! کۆڵانەکە وەک هەمیشە درێژ، سەرێکی لە رۆژهەڵات و سەرەکەی تری بەرەو رۆژئاوا، رێک لە ناوەڕاستیشیدا […]

    12/06/2016 0 لێدوان 1,175 بازدید زۆرتر...
  • فرخ نعمت پور

    دراوسێ فاشییەکەمان

    دراوسێ فاشییەکەمان شەوانە پێش ئەوەی بخەوم، رێک لە دووای سەعاتی یانزە، بۆ رەوینەوەی تەنیایی، دەچمە حەوشە، جگەرەیک دادەگیرسێنم، تا دەیکێشم لەوێ رادەوەستم و لە بێدەنگیی گەڕەکەکەماندا سەیری ئاسمان و خانووەکان و ئەو جادەیە دەکەم وا وەک مار دەخشێ و لە خوار تەپۆڵکەکەوە لەچاوان ون دەبێ. ئەو تەپۆلکەیەی لە باکووری گەڕەکدا هەڵکەوتووە. رێک لەو کاتەدا دەچمە […]

  • دارگوێزەکانی هەورامان

    دارگوێزەکانی هەورامان

    دارگوێزەکانی هەورامان کاتێک دارگوێزەکانی هەورامان نەخۆشیی سەرەتان لێی دان، “رۆناڵد ریگان” سەرۆک کۆماری ئامریکا کە لە ژوورە گەورەکەی خۆی لە تەنیشت ژنەکەی دا خەوتبوو، لەخەوڕاچڵەکا و لە کاتێکدا ئارەقێکی سارد هەموو جەستەی لەخۆگرتبوو، سوێندی خوارد جارێکی تر بە شێوەیەکی جیددی بەرژەوەندیی ویلایەتە یەکگرتووەکان کەوتووەتە بەر مەترسیییەوە و هەربۆیە دەبێ هەرچی زووتر هێرش بکاتە سەر رۆژهەڵاتی […]

  • فرخ نعمت پور

    ئاوێنە

    ئاوێنە ئەو ساڵەی ئەو لەبەر ئاوێنەکە خەریکی داهێنانی پرچی خۆی بوو، فڕۆکەکانی سوپای وڵاتی دراوسێ بە تەمای بوردومانکردنی شار، گەیشتنە ئەو ئاسمانە ساماڵەی وا ئەو خەونی عیشقی تیادەبینی. ئاوێنەکە، کە لە دایەگەورەی دایەگەورەیەوە بۆی بەجێمابوو، ئاماژەی پێدا خۆی بشارێتەوە، بەڵام ئەو ئەوەندە خەریکی جوانیی خۆی بوو و، ئەوەندە لە ئیشقێکی خەیاڵیدا نوقم ببوو کە نەیدەتوانی […]

  • فرخ نعمت پور

    رێگای کانی

    رێگای کانی رۆژێک لە سەر کانیی ئاوایی دانیشتبوو و خەونی بەو رۆژەوە دەبینی تەنیا بۆ جارێکیش بێت ئاودیوی ئەو چیایە بکەوێ وا لە رۆژئاوای گوند بەرەو ئاسمان قەدی کێشابوو و هەیبەتی باڵای خۆی بە سەر ئاواییدا وەک پاڵەوانی چیرۆکە ئەفسانەییەکان خستبوو. پشتاوپشت ئەم چیرۆکە هاتبوو تا گەیشتبووە ئەو. ئەوەی کە گەر دەتەوێ ناوت بۆ هەمیشە […]

  • فرخ نعمت پور

    خوێن

    خوێن فرانک سەیری کاتژمێرەکە دەکا. دە بۆ یازدەیە. لە ژووری کارە تاریک و خەمین و رێکوپێکەکەی رادەمێنێ. لەمێژە هیچ کارێکی لە لایەن سەرۆکەکەیەوە پێ نەدراوە،… ئاخێک هەڵدەکێشێ. جارو بار، بیر و خەونەکان رووی تێدەکەن، سەبارەت بەوەی کارێکی ئاکادامی لە شوێنێکی تر بدۆزێتەوە. وەک دکتۆر، وەکیل، مامۆستا،… ههه. دەبا کەمێک لەبەر خۆیەوە پێبکەنێ. کتوپڕ تەلەفۆنەکە زەنگ […]

  • فرخ نعمت پور

    ئەو دیوی دیوار

    ئەو دیوی دیوار کە ساڵی ١٩٧٩ (١٣٥٧)، هات (ئەو هەمیشە هەر دوو تاریخەکەی لە گەڵ یەک دەنووسی، بۆ ئەوەی بتوانێ لێک تێگەیشتنێکی خێراتر لە نێوان رۆژهەڵات و رۆژئاوادا دروست بکا)، هەرچی شریت و نەواری گۆرانی بێژەکانی هەفتاکانی زایین بوو کۆم کردنەوە و خستمە ناو گۆنییەکەوە و، لە حەوشەکەی خۆمان شاردمنەوە. لەو رۆژەوە من بۆ ئەوەی […]

  • فرخ نعمت پور

    ژماردنی مێرولەکان

    ژماردنی مێرولەکان ئێوارەیان کاتێ من خەریکی ژماردنی مێروولەکان لە حەوشەی پشتەوەی خانووەکەمان بووم، دایکم لە سەر بەرماڵی نوێژەکەی، دەستەکانی بە مەبەستی دۆعا بەرەو ئاسمان هەڵدەبڕی  و داوای لە خودا دەکرد ئەم ئێوارەیە دووا ئێوارەی ژماردنی مێروولەکان بێت. من کە لە ژماردنیان تێرنەدەبووم، رێک لەو کاتەدا خۆر مەیلی داچوونی هەبوو و بایەکی فێنک لە گەڵ کاکۆڵی درەختەکان […]

  • فرخ نعمت پور

    دەبێ دونیا ببینم!

    دەبێ دونیا ببینم! جانتاکەی هەڵگرت، ئارام لە حەوشەکە پەڕییەوە و ئەودیوی دەرگاکە کەوت. دڵنیا بوو، تەواو دڵنیا، لەوەی کە دەبێ بڕوات و جیهان ببینێ. دوکاندارەکەی تەنیشتی خانووەکەیان کە خەریکی خاوێنکردنەوەی میوەی ناو سندوقەکان بە پەڕۆیەکی سەوزی رەنگهەڵبزرکاو بوو، سەری هەڵبڕی، لایکردەوە و سەیری ئەمی کرد، بە بێ ئەوەی پرسیار یاخود سڵاوی لێبکا، دیسان خەریکی کارەکەی […]

    23/08/2015 0 لێدوان 1,063 بازدید زۆرتر...
  • فرخ نعمت پور

    کڵۆنجە رێ رێ و ئەردوغان

    کڵۆنجە رێ رێ و ئەردوغان “کڵۆنجە رێ رێ” لە ناو جێگاکەی کە لە سەر هەرزاڵێکی ناو باخە کۆنەکەیان بوو، راکشابوو و بیری لە دوو سێوی بن باخەڵی خۆی دەکردەوە وا لە کڵۆنجەکەدا خۆیان حەشاردابوو. لەو کاتەیشدا لە دەرەوە، لە ناو کۆڵانە درێژەکەی ئەو دیوی دەرگاکەیان، بە دەیان و سەدان پیاوی شەیدای ئەو سێوانەیش تێدەپەڕین و، […]

    16/08/2015 0 لێدوان 1,157 بازدید زۆرتر...