فرخ نعمت پور
نوسەر

نوسەر

نوسەر ناوم فەڕۆخ نێعمەتپوورە و لە شاری بانە لە دایک بووم. یەکەمین نووسینەکانم لە بواری چیرۆک بە زمانی فارسی لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا بووە لە ژێر کاریگەریی بەرهەمەکانی ڤیکتۆر هوگۆ کە وەک دەستنووس ماون و وەک بەشێک لە یادگاری ژیان و هەوڵی من بۆ بەنووسەربوون لە ئەرشیڤەکانمدا ماون. هەرچەند یەکجار بە تەمەنێکی کەم دەستم بە خوێندنەوەی هوگۆ کرد و بە گوێرەی پێویست لێم هەڵنەگرتەوە. هەمیشە هۆگری توند و تۆڵی خوێندنەوە بووم و لە گەڵیا خەریکی نووسینیش بوومە. لە بیرم دێت هەمیشە دەفتەرچەیەکم لە گیرفاندا بوو و بیر و هەستە کتوپڕییەکانی خۆمم تیا دەنووسینەوە. دواتر بەرەبەرە دەستم دایە نووسینی شیعر و…[ادامه]

نوسەر
خواندم !

دسته: نوسینی چیرۆک

  • تەنیا یەک رووداو

    تەنیا یەک رووداو

    تەنیا یەک رووداو بە سەدان کیلۆمیتر لە دەرەوەی سنوورەکانی زێد، ئەو زێدەی ساڵانی ساڵە نەمبینیوەتەوە و رەنگە قەتیش نەیبینمەوە، رۆژێک وەک هەمیشە کاتێک لە خەو هەستابووم و خەریکی سازکردنی ناشتا بووم، کتوپڕ بیرێکی سەیر لە مێشکی دام. بە خۆم گوت هەموو چارەنووسی مرۆڤ، بە درێژایی ژیانی، پەیوەندیی بە یەک رووداوەوە هەیە، ئا، تەنیا یەک رووداو. […]

    ۰۹/۰۸/۱۴۰۰ 0 لێدوان 1,131 بازدید زۆرتر...
  • گواستنەوە

    گواستنەوە

    گواستنەوە لە دووای ئەوەی ماڵە کۆن و قەدیمییەکەیان لە لای بونگایەک دانا و فرۆشتیان، گواستیانەوە بۆ ئاپارتمانێکی خنجیلانە و خۆشی تا رادەیەک نوێ. تەنیا خۆی و دایکی بوون. دایکی، حەوت شەو و حەوت رۆژی رەبەق بە بێ راوەستان لە ژوورەکەی خۆی کە پەنجەرەیەکی گچکەی تیابوو، بەیادی خانووەکەیان، هەموو بیرەوەرییەکان و یادگارییەکانی گریا. ئەویش لێی گەڕا […]

    ۱۰/۰۷/۱۴۰۰ 0 لێدوان 1,245 بازدید زۆرتر...
  • خانووە رووخاوەکە

    خانووە رووخاوەکە

    خانووە رووخاوەکە کە گواستمانەوە بۆ ئێرە، ئەم خانووە هەر لێرە بوو. وەک دەڵێن زیاتر لە چل ساڵە. ئێمە تەنیا ماڵین کە لێیەوە نزیکین و وەک یەکەم هەواڵ یاخود نەسیحەتیش کە خەڵکی گەڕەک پێیان داین، هەر سەبارەت بەم خانووە، ئەوە بوو کە “لێی نزیک مەکەونەوە، خۆتان بپارێزن!” لەم گەڕەکەوە چەمێک تێدەپەڕێ، یاخود باشتر وایە بڵێم تێدەپەڕی. […]

    ۰۱/۰۶/۱۴۰۰ 0 لێدوان 1,145 بازدید زۆرتر...
  • لەسەر کامیان

    لەسەر کامیان

    لەسەر کامیان مامەم کە ساڵانی ساڵ لە زینداندا بووە، هێشتا هیوای لە دەست نەداوە و لای وایە رۆژێک لە رۆژان ئەوەی وا خەونی پێوە دەبینێ دێتە دی. ئەو دەڵێ سەیری کۆمەڵگا کە، لە ژیانی خەڵکی بڕوانە، ئاوەها ناتوانێ بۆ هەمیشە بڕواتە پێشەوە، دەبێ بگۆڕدرێ. دەڵێ جگە لەمە کتێبەکانیش ئەمە دەڵێن. هەموو گەورە پیاوانی جیهان باوەڕیان […]

    ۲۹/۰۴/۱۴۰۰ 0 لێدوان 3,083 بازدید زۆرتر...
  • نەمگوت

    نەمگوت

    نەمگوت گۆرەوییەکانم تاوتان. هەر کامەیان لە رەنگێکن. جارێک یەکیان رەش و ئەوی تریان سپی، ئەمیان خۆڵەمێشی و ئەوی تریان بەڵەک، راستیان سوور و چەپیان شین و… . ئەم بەزمە ساڵانی ساڵە درێژەی هەیە. هاواردەکەم دایکە تاگۆرەوییەکەی ترم کوا، بۆ نایدۆزمەوە؟ دایکم کە بۆ زستان خەریکی چنینی گۆرەوی بەنە، دەنگ هەڵدەبڕێ کە من چیتر منداڵ نیم […]

    ۲۱/۰۴/۱۴۰۰ 0 لێدوان 1,994 بازدید زۆرتر...
  • دوو بۆمبەکە

    دوو بۆمبەکە

    دوو بۆمبەکە لە کاتی شەڕی ناوخۆ دوو خومپارە لە گەڕەک کەوتنە خوارەوە. یەکیان لەبەردەم مەقەڕی یەکێک لە حیزبەکان تەقییەوە و، نیگابانەکەی بەردەمی دەرگاکەی بە کڵاشینکۆفەکەی ناو باوەشییەوە کوشت. دەڵێن پارچە ورد و درشتەکانی هاوەنەکە، کڵاشینکۆفەکەی بە جەستەی نەرم و گۆشتنییەوە دووری و، کە ناشتیشیان هەر بە تیکەی خومپارە و چەکە لەتە تێ ئاخناوەکەی ناو جەستەی […]

    ۰۵/۰۴/۱۴۰۰ 0 لێدوان 2,019 بازدید زۆرتر...
  • سێوێکی تر

    سێوێکی تر

    سێوێکی تر چەند رۆژێکە هیچی نەخواردووە. تەنیا ئاو نەبێ. “دایە، تۆ ئەبێ شتێ بخۆی! نەخۆی خراپتر ئەبی،… تکایە!” بەڵام ناخوا. لە سەر جێگاکەی راکشاوە و بەردەوام بەو چاوانەوە وا رۆژ لەگەڵ رۆژ بچووکتر دەبنەوە لە دونیا دەڕوانێ. ژوورەکە هەر هەمانە وا لەم ساڵانەی دوواییدا هەبوو. وەک بڵێی ژیان لێرە راوەستاوە. لە سەر مێزە گچکەکەی تەنیشتی […]

    ۲۷/۰۱/۱۴۰۰ 0 لێدوان 2,118 بازدید زۆرتر...
  • لێرە، لەم شارە

    لێرە، لەم شارە

    لێرە، لەم شارە هاوڕێکەم لە زینداندایە. لە نامەیەکدا کە دووانامەیە و لە دووای ساڵانی ساڵ ئیزنیان داوە بینووسێ و بۆ کەس و کارەکەی بنێرێ، باس لەوە دەکا زیندانبانەکەی پێی گوتووە گەر بتوانی ببێ بە شارزاد و هەزار و یەک شەو چیرۆکی بەتام و بەلەزەتی بۆ بگێڕیتەوە، ئەوا گەر ئیعدامیشی نەکا لانیکەم هەزار و یەک شەوی […]

    ۱۵/۰۱/۱۴۰۰ 0 لێدوان 1,910 بازدید زۆرتر...
  • ئیزرائیل ئاشقی گوڵێ دەبێ

    ئیزرائیل ئاشقی گوڵێ دەبێ

    ئیزرائیل ئاشقی گوڵێ دەبێ خوا ژن و پیاوێکی بەیەکتر گەیاند و لە دووای نۆ مانگ و نۆ رۆژ و نۆ سەعات کچێکی جوانیان بوو. ناویان نا گوڵێ. گوڵێ هەر لە سەرەتای لەدایکبوونییەوە ئەوەندە جوان بوو کە ئیزرائیل ئاشقی دەبێ. بۆیە داوای لە خوا کرد زەمەن بۆ دوواوە بگێڕێتەوە بۆ ئەوەی گوڵێ لەدایک نەبێ، وەها کە […]

    ۲۲/۰۷/۱۳۹۹ 0 لێدوان 2,320 بازدید زۆرتر...
  • رازی جیهان

    رازی جیهان

    رازی جیهان من کە دەمزانی ژیانی کورتە و بەڵام نەمدەزانی مردن هەر بەو رادەیەیش نزیکە، لەدووای ئەوەی بەم حەقیقەتەم زانی چووم و کێلە قەبرێکی مەڕمەڕینم بۆ خۆم کڕی. کاتێک کڕیم نەمهێشت هیچی لەسەر بنووسن، نە ناوی خۆم، نە کاتی لەدایکبوونم و نە هیچ وێنە و تەنانەت هیچ شیعرێکیش. بە گاریی حەماڵێک کێلەکەم برد بۆ تاقە […]

    ۱۸/۰۷/۱۳۹۹ 0 لێدوان 2,015 بازدید زۆرتر...
  • تامی ژیان

    تامی ژیان

    تامی ژیان تا چاو کاریدەکرد درەخت و سەوزەڵانی و گووڵستان بوو. ئاسمانی شین و روون وەک گومبەزێک گەردوونی لە ئامێز گرتبوو. لە هەموو شوێنێکەوە دەنگی زوڵاڵی هەڵقوڵینی کانی و ئەو جۆبارانە دەهات وا بە ناو درەختەکاندا رادەخوشان و دونیایان بە ئاهەنگی سیحراویی خۆیان لێواولێوکردبوو. بەڵام ئادەم و حەوا بەمەیان نەدەزانی. لای ئەوان هەموو شتێ وەها […]

    ۰۸/۰۷/۱۳۹۹ 0 لێدوان 2,099 بازدید زۆرتر...
  • پێ و قەدەم

    پێ و قەدەم

    پێ و قەدەم ئەو شەوەی من لە دایکبووم، شەوێکی خۆش و فێنکی کۆتاییەکانی هاوین بوو. بە هۆی منەوە ناو ماڵ قەرەباڵغ بوو. خێزان ورووژابوو. لە کۆڵانیش منداڵان کۆببوونەوە و حەقایەتیان بۆ یەکتر دەگێڕایەوە. نەسیمێکی خۆش بە کۆڵاندا دادەگەڕا و پەردەی پشت پەنجەرە کراوەکانی دەلەراندەوە. ژیان پێدەکەنی. بەڵام من بەختم نەبوو. لەگەڵ یەکەم قیژەم مانگ گیرا،… […]

    ۰۵/۰۷/۱۳۹۹ 0 لێدوان 2,118 بازدید زۆرتر...