دسته: نوسینی چیرۆک
-
دنیا بە گونم
دنیا بە گونم تەمەنی لەمێژبوو لە بیست و پێنج لایدابوو و باوکی وەک جاران زەوقی پێنەدەهات. وەک جاران نەیدەدواند، کە لە تەنیشتی لە کاتی ژەم یاخود کاتی شەوانە دادەنیشت، باوکی وەک بڵێی ئەم هەر نەبێ خۆی بە شتێکەوە سەرقاڵ دەکرد، جا یان بە هەواڵەکانەوە کە لە بی بی سییەوە تا ئیسرائیل و لەوێوە تا هەواڵەکانی […]
-
دەرگاکە پێوەدەدەم
دەرگاکە پێوەدەدەم ئەگەرچی ساڵانی ساڵ تێپەڕیوە، بەڵام لای ئەو هێشتا ئەو ماوە، لە شوێنێک دەژی، نەمردووە و بەڕێوەیە بۆ ئەوەی رۆژێک لە رۆژان بگەڕێتەوە. بۆیە هەموو شتێکی وەک جاران راگرتووە، ژوورەکەی، وێنەکانی سەر دیوارەکان، جێ و بانەکە، کتێبخانە گچکەکە، تەنانەت ئەو چەند کتێب و دەفتەر و قەڵەمەی وا لەسەر عەرزەکە بەجێماون. لای وایە ئەو دیسان […]
-
شوێنێک لە ئاسمان
شوێنێک لە ئاسمان هەموو شتێک ئاماژە بوو بەوەی ئەمشەو بارانێکی خۆش دەبارێ، کەچی کتوپڕ کردی بە بەفر! بەفرێکی دنک ئەستووری قورس کە نەرم نەرم دەنیشتە سەر زەوی و تا لات دەکردەوە سەرتاپای مرۆڤی سپی پۆش دەکرد. وەها کە پێڵوەکانیشی قورس دەکردی. راستییەکەی ئەوە بوو بەفرەکە تەڕ تەڕ بارانەکەی لە هەوێنی خۆیدا حەشاردابوو. چ بەفرێکی فێڵباز! […]
-
وێستگە
وێستگە دەیان ساڵە لە وێستگەیەک کە دەڵێن وێستگەی ئۆتوبووسە، راوەستاوم بە تەمای هاتنی ئەو پاسەی وا من دەگەیەنێتە ئەو شارەی وا بەڵێنە بچم. راوەستاوم. من کە نازانم ناوی پاسەکە چییە، بە هاتنی هەر ئۆتوبووسێک دەست هەڵدەبڕم و داوای لێدەکەم سوارم بکەن. هەندێکیان لە وێستگەکە راناوەستن لەبەر ئەوەی وێستگەی ئەوان نیە. هەندێکی تریان رادەوەستن و من […]
-
رەشەبا
رەشەبا دیسان رەشەباکە هەڵیکردەوە. بە هەرچی هێزیەتی بە شەقامەکاندا دادەگەڕێ، خۆی بە کۆڵانەکاندا دەکا و وەها لە جەستەی رێبوارانیش دەئاڵێ کە دەڵێی کەسێکی نادیار بە زۆر بەرەو ئەو شوێنەی خۆی دەیەوێ راپێچیان دەکا. خۆراگرتن چیتر مانای نەماوە. منیش دیسان جانتاکەم کە بۆ رۆژێکی وەها ئامادە کردەبوو دەدەمەوە بە کۆڵمدا، پێڵاوەکانم هەڵدەکیشم و دەمەوێ بڕۆم کە […]
-
دەریاچەی سپی
دەریاچەی سپی دووای ئەوەی مرد، کاتێک چاوی کردەوە بینی بە تەنیا لە ژوورێکی چۆڵ و هۆڵ لەبەر تاقە تەلەفزیۆنێکدا دانیشتبوو. چاوی بە دەوری خۆیدا گێڕا. دەنگێک گوتی “بەس سەیری بەرامبەری خۆت بکە!” ئەویش وایکرد.تەلەفزیۆنەکە کتوپڕ هەڵبوو. فیلمێکی لەسەر بوو، فیلمی خۆی. چڕکراوەی ئەو کاتانەی وا کاتێک لە ژیاندا بوو لە مردن ترسابوو. پێکەنینی بە خۆی […]
-
دەچمەوە بۆ چین
دەچمەوە بۆ چین نیوەڕۆیەکی گەرمی هاوینە. یەکجار گەرمە. هەتاو تەواو بێ بەزییە. دەڵێی دابەزیوەتە سەر زەوی. رێک لەسەر جادەکە لە تەنیشت دووکانەکە چوارمیلکە لێی دانیشتووە و بە بێ ئەوەی لەگەڵ کەس بدوێ، تەنیا خۆی زیاتر فش دەکاتەوە. ناتوانی سەیری دەرەوە بکەی. تیشک ئەوەندە بەهێزە کە هەموو شتێک لە بەستێنی سپیی خۆی دەکاڵێنێتەوە و لە خۆیدا […]
-
هەتاوفرۆشی
هەتاوفرۆشی ژیان کتوپڕ زۆر سارد هەڵگەڕا. دەرەوە بوو بە زەمهەریر. ژیان سپی سپی دەدرەوشایەوە. چاوەکان بەر بەفرکەوتن و بیناییەکان کزبوون. روومەتەکان پەڵەیان خست. برینیان گرت. برینەکان تەقین و کێم و زوونی سوور و رەش لێیان بەربووەوە و تکا. کچەکان چیتر روویان نەبوو بێنەدەرەوە. کۆڵانەکان ئەوەندەی تر بێدەنگ بوون. بڕیارمدا دووکانێکی تازە بکەمەوە. مەگەر نەک ئەوەیکە […]
-
ژیان بەردەوامە
ژیان بەردەوامە براگەورەکەم شاعیر بوو. وەک بۆخۆی دەیگوت لێدانەکانی سەردەمی منداڵی باوکم و تووڕەبوونەکانی باوەگەورە و مەزڵومییەکەی دایکم ببوونە هۆکاری شاعیریەتییەکەی. ئەو کە نزیکەی سی ساڵ تەمەنی بوو و هێشتا بە دزییەوە جگەرەی دەکێشا، لە ژوورەکەی دادەنیشت و لە کاتێکدا دەفتەرەکەی بەباوەشەوە دەگرت، بە قەڵەمە ‘بیگ’ە رەشەکەی بە وتەی خۆی شیعرە نەمرەکانی دەنووسی. یەکێک لە […]
-
پێشبڕکێی کەران
پێشبڕکێی کەران من کە تەنیا چەند عانەیەکم پێ مابوو و حەزمدەکرد بیانکەم بە جانتایەک لە پارە و بیدەم بە کۆڵمدا و مانگەکانی داهاتووی ژیانم بە بێ خەم بەرێ بکەم، بڕیارم دا بچم و لە پیشبڕکێیەکدا یاخود لە قومارێکدا بیانخەمەگەڕ، بەڵکو بە تەمای خوا شتێکیان لێ سەوز بێت. بۆ ئەم مەبەستە رووم لە بازاڕکرد. سەرەتا رووم […]
-
ئەحەکان
ئەحە سینگ شێر کە سەرەتا گوێی بە ئەحە فشەکەر نەدەدا، لە دووای ئەوەی ئەحە چەند جارێک چاییەکانی بۆ حسێب کرد و بۆ کەبابێک لە باشترین کەبابخانەی شاریش دەعوتی کرد و بگرە بە دەسماڵە مەشەدییەکەی دەوری ملی پێڵاوە رەشەکانیشی بۆ سڕییەوە، ملی دایە ئەوەی ئەحە فشەکەر شوێنی بکەوێ و بە یەک یاخود نیو هەنگاو لە دوواوە بە شوێنیا بڕوات.
-
مانگاکەیشیان برد
ماوەیەکە بۆ رەوینەوەی تەنیایی خۆم، مانگایەکم کڕیوە. مانگایەکی بەڵەکی چاو خومار. لە جوتیارێکم کڕی. پەتێکم کردە ملی و پێکەوە بەرەو ماڵەوە رۆیشتین. لە رێگا هەموو کەس سەیری ئەو دیمەنە غەریبەیان دەکرد. بەڵام من و مانگاکە لەوە لەخۆباییترین بووین گوێ بدەینێ.




