برچسب: چیرۆکی کوردی
-
هەتاوفرۆشی
هەتاوفرۆشی ژیان کتوپڕ زۆر سارد هەڵگەڕا. دەرەوە بوو بە زەمهەریر. ژیان سپی سپی دەدرەوشایەوە. چاوەکان بەر بەفرکەوتن و بیناییەکان کزبوون. روومەتەکان پەڵەیان خست. برینیان گرت. برینەکان تەقین و کێم و زوونی سوور و رەش لێیان بەربووەوە و تکا. کچەکان چیتر روویان نەبوو بێنەدەرەوە. کۆڵانەکان ئەوەندەی تر بێدەنگ بوون. بڕیارمدا دووکانێکی تازە بکەمەوە. مەگەر نەک ئەوەیکە […]
-
ژیان بەردەوامە
ژیان بەردەوامە براگەورەکەم شاعیر بوو. وەک بۆخۆی دەیگوت لێدانەکانی سەردەمی منداڵی باوکم و تووڕەبوونەکانی باوەگەورە و مەزڵومییەکەی دایکم ببوونە هۆکاری شاعیریەتییەکەی. ئەو کە نزیکەی سی ساڵ تەمەنی بوو و هێشتا بە دزییەوە جگەرەی دەکێشا، لە ژوورەکەی دادەنیشت و لە کاتێکدا دەفتەرەکەی بەباوەشەوە دەگرت، بە قەڵەمە ‘بیگ’ە رەشەکەی بە وتەی خۆی شیعرە نەمرەکانی دەنووسی. یەکێک لە […]
-
ئەحەکان
ئەحە سینگ شێر کە سەرەتا گوێی بە ئەحە فشەکەر نەدەدا، لە دووای ئەوەی ئەحە چەند جارێک چاییەکانی بۆ حسێب کرد و بۆ کەبابێک لە باشترین کەبابخانەی شاریش دەعوتی کرد و بگرە بە دەسماڵە مەشەدییەکەی دەوری ملی پێڵاوە رەشەکانیشی بۆ سڕییەوە، ملی دایە ئەوەی ئەحە فشەکەر شوێنی بکەوێ و بە یەک یاخود نیو هەنگاو لە دوواوە بە شوێنیا بڕوات.
-
خوێندنەوەیەک بۆ ڕۆمانی گوناهی گەورە
خوێندنەوەیەک بۆ ڕۆمانی گوناهی گەورە سارا ئەحمەدزادە (خوێندکاری زمان و وێژەی کوردی لە زانستگا کوردستانی سنە) خوێندنەوەیەک بۆ ڕۆمانی گوناهی گەورە ڕۆمان یەکێکە لەو ژانرە نوێیانەی کە لە سەردەمی ئێستادا بەشێوەیەکی گرنگ دەور ئەبینێ و خاوەن مۆرک و شێوازی تایبەتی خۆیەتی. ڕۆمان وەکوو ژانرێکی ئەدەبی لە کۆمەڵگای ڕۆژئاوا لە سەدەی ۱۸ بەملاوە دەست پێئەکا و […]
-
مانگاکەیشیان برد
ماوەیەکە بۆ رەوینەوەی تەنیایی خۆم، مانگایەکم کڕیوە. مانگایەکی بەڵەکی چاو خومار. لە جوتیارێکم کڕی. پەتێکم کردە ملی و پێکەوە بەرەو ماڵەوە رۆیشتین. لە رێگا هەموو کەس سەیری ئەو دیمەنە غەریبەیان دەکرد. بەڵام من و مانگاکە لەوە لەخۆباییترین بووین گوێ بدەینێ.
-
گوڵەکان و مرۆڤەکان (دەنگ)
گوڵەکان و مرۆڤەکان (دەنگ) خوێندنەوەی چیرۆکی “گوڵەکان و مرۆڤەکان” ئەم چیرۆکە لە کتێی “گوڵەکان و مڕۆڤەکان” چاپ کراوە.
-
لەبەر بارانی ئەوشەوەدا (دەنگ)
لەبەر بارانی ئەوشەوەدا (دەنگ) خوێندنەوەی چیرۆکی “لەبەر بارانی ئەو شەوەدا“ …چاوەکانی دەقونجێنێ و هەوڵدەدا دیمەنی ئەو شەوە سەرلەنوێ بهێنێتەوە بەر چاوی. هەموو شتێ دادەڕێژێتەوە. بەڵام هەموو شتێ دیسان وەک هەمان دیمەنی ئەو شەوە خۆی دەنوێنێتەوە. نە هیچ شتێک کەم و نە هیچ شتێک زیاد. بگرە چەندین و چەندین جاری تریش لە ژنەکەی دەپرسێتەوە. بەڵکو ئەو […]
-
بۆنی کۆترەکان
بۆنی کۆترەکان سێ کوڕی هەیە. یەکەمیان شەقاوەیە، دووهەمیان شۆڕشگێڕە و سێهەمیان شاگرد چایچی. هەموو رۆژێ کاتی نانخواردنی شەوان، لەناو سێ کوڕەکەیدا دەبێ بە شەڕ. شەقاوەکە دەبێ لە سەرەوەی سفرەکە دابنیشێ، شۆڕشگێڕەکە پێی وایە ئەمە زوڵمە و نابێ، شاگرد چایچییەکەیش مەزڵوومانە دادەنیشێ و هیچ ناڵێ. کە شەقاوە و شۆڕشگێڕەکە لێک راست دەبنەوە، چایچییەکەیش غیرەت دەیگرێ و […]
-
بۆنی کۆترەکان (دەنگ)
بۆنی کۆترەکان (دەنگ) خوێندنەوەی چیرۆکی “بۆنی کۆترەکان” سێ کوڕی هەیە. یەکەمیان شەقاوەیە، دووهەمیان شۆڕشگێڕە و سێهەمیان شاگرد چایچی. هەموو رۆژێ کاتی نانخواردنی شەوان، لەناو سێ کوڕەکەیدا دەبێ بە شەڕ. شەقاوەکە دەبێ لە سەرەوەی سفرەکە دابنیشێ، شۆڕشگێڕەکە پێی وایە ئەمە زوڵمە و نابێ، شاگرد چایچییەکەیش مەزڵوومانە دادەنیشێ و هیچ ناڵێ. کە شەقاوە و شۆڕشگێڕەکە لێک راست دەبنەوە، […]
-
تەرکی ناکەم (دەنگ)
تەرکی ناکەم (دەنگ) خوێندنەوەی چیرۆکی “تەرکی ناکەم” ئەم چیرۆکە لە کتێبی “دەستە کلیل” چاپ کراوە.
-
سێبەری سەر پردەکە
سێبەری سەر پردەکە ئەو رێک لەسەر ئەو پردە ون بوو وا ئەم بەراوبەری چۆمەکەی پێکەوە دەبەستەوە. لە بەیانییەکی سارد و زووی رۆژێکی پاییزی. ئەو چۆمەی چوار وەرزەی ساڵ دەخرۆشا و، ئاوە لێڵ و قوڕاوییەکەی قەت کۆتایی نەدەهات. ئەوانەی دوواسات بینیبوویان، دوو دڵدار، سپوور و شۆفیر تاکسییەک بوون. دوو دڵدارەکە دەیانگوت پیاوێکیان بینیوە کە بە سەر […]




