فرخ نعمت پور
نوسەر

نوسەر

نوسەر ناوم فەڕۆخ نێعمەتپوورە و لە شاری بانە لە دایک بووم. یەکەمین نووسینەکانم لە بواری چیرۆک بە زمانی فارسی لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا بووە لە ژێر کاریگەریی بەرهەمەکانی ڤیکتۆر هوگۆ کە وەک دەستنووس ماون و وەک بەشێک لە یادگاری ژیان و هەوڵی من بۆ بەنووسەربوون لە ئەرشیڤەکانمدا ماون. هەرچەند یەکجار بە تەمەنێکی کەم دەستم بە خوێندنەوەی هوگۆ کرد و بە گوێرەی پێویست لێم هەڵنەگرتەوە. هەمیشە هۆگری توند و تۆڵی خوێندنەوە بووم و لە گەڵیا خەریکی نووسینیش بوومە. لە بیرم دێت هەمیشە دەفتەرچەیەکم لە گیرفاندا بوو و بیر و هەستە کتوپڕییەکانی خۆمم تیا دەنووسینەوە. دواتر بەرەبەرە دەستم دایە نووسینی شیعر و…[ادامه]

نوسەر
خواندم !

ئەنجومەنی قەڵەمی کوردستانی ئێران

کات 01/12/1378 1,640 بازدید

ئەنجومەنی قەڵەمی کوردستانی ئێران
The Iranian Kurdistan Pen Association
انجمن قلم کردستان ایران

ئەنجوومەنی قەڵەمی کوردستانی ئێران – تاراوگە لە رێکەوتی ١٨ مانگی دووی ١٩٩٨، لە هەرێمی کوردستان لە لایەن کۆمەڵێک چالاکی مەدەنی، نووسەر، هونەرمەند و شاعیرەوە دامەزرا. ئەم ئەنجوومەنە لە سەرەتادا خاوەن دوو لقی سلێمانی و هەولێر بوو و توانی چەندین ژمارە لە گۆڤارێک بە ناوی قەڵەم دەربکا. ئەنجوومەن دوواتر بوو بە خاوەن سایتی قەڵەم کە هەنووکەیش بەردەوامە.
چەند سالێکە ئەنجوومەنی قەڵەم چالاکییەکانی خۆی وەک رێکخراوە راگرتووە و، تەنیا سایتی قەڵەم ماوە کە ئەویش بە شێوەی سەربەخۆ کاردەکا.

گۆڤاری قەڵەم:

گۆڤاری قەڵەم، گۆڤارێکی رۆشنبیری گشتی و هزری و رۆشنبیری سەربەخۆیە، ئەنجومەنی قەڵەمی کوردستانی ئێران دەری دەکات. ماڵپەڕی قەڵەم

گۆڤاری قەڵەم – ژمارە سفر
گۆڤاری قەڵەم – ژمارە یەک
گۆڤاری قەڵەم – ژمارە 2
گۆڤاری قەڵەم – ژمارە 3 هاوینی 2000
گۆڤاری قەڵەم – ژمارە 4
گۆڤاری قەڵەم – ژمارە پێنج
گۆڤاری قەڵەم – ژمارە 6

تەگەکان : ، ، ، ، ، ،

نوشته های مرتبط

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *