دسته: نوسینی چیرۆک
-
لە گۆڕستانێکی ئۆسلۆدا
لە گۆڕستانێکی ئۆسلۆدا گۆڕستانی ‘ڤۆر فرێلسێش گراڤلوند’ لە سەنتەری شاری ئۆسلۆیە. ٢١۵ ساڵی تەمەنە و شوێنی ناشتنی پیاو و ژنە مێژووییەکانی نۆروێژە. وەک دەڵێن ‘پێرلاشێز’ی ئەم وڵاتەیە. رەنگە بەو جیاوازییەوە کە بە پێچەوانەی پێرلاشێز، دیواری هیچ کۆمۆنارێکی لێ نیە و جگە لەمە تەرمی هیچ مرۆڤێکی مێژوویی ئۆپۆزیسیۆنی دەربەدەری وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش کە لەم وڵاتە تیرۆرکرابێ، […]
-
شەوانی مۆسکۆ
لە شارەکەی ئێمە چوار کەس زۆر ئاشقی سوسیالیسم بوون. ئەوان کە مامۆستای قوتابخانە بوون، زۆر حەزیان بە خوێنەنەوەی کتێب بوو، لەگەڵ خەڵک میهرەبان بوون و دەیانگوت هەموو شتێک تاوانی کۆمەڵگایە. دەیانگوت گەر کۆمەڵگا چاک بکرێت، ئەوا مرۆڤی خراپ و بە گشتی خراپە نامێنێ. کلیلی چاککردنی کۆمەڵگایش لای ئەوان دەوڵەت بوو. بۆیە ئەوان زۆر ئاشقی رووخانی […]
-
مەلەوانگە
مەلەوانگە مەلەوانگەکە لە دوو حەوز پێکدەهات، یەکیان قووڵ بۆ ئەوانەی وا مەلەیان دەزانی و حەزیان لێبوو بە کیلۆمەتر مەودای ئەم سەراوسەر ببڕن. ئەوی تریشیان تا ١٣٣ سانتیمتر قووڵ و تایبەت بەوانەی وا مەلەیان نەدەزانی، یاخود دەیانەویست فێری بن. حەوزی یەکەم کەمتر خەڵکی تیابوو و، بەپێچەوانەوە حەوزی دووهەم هەمیشە جمەی دەهات! لە حەوزی دووهەمدا هەر لە […]
-
چەکوچ
چەکوچ دایکم دەنگی دام: ـ ئەرێ قەرارنەبوو تەنەکەی پەڕژینەکە چاکەی! بیانووی چەکۆچت هەبوو و ئیستا هەیە… دەی یاڵڵا ئەمڕۆ دوو بزماری پیاکوتە با نەجاتمان بێت و چیتر مریشکەکانمان نەچنە ماڵی دراوسێکەمان… لە ناو جێگاکەدا بە لای شانی راستدا تل دەخۆم و، لە پەنجەرەکە دەڕوانم. تیشکی هەتاو لە پەردە سوورە ناسکەکە و پشت پەردە سپییەکە دەدا […]
-
چاوانی تامەزرۆ
چاوانی تامەزرۆ عەلا بە حەڵەوقانی بە کەللاکەی لە کەللای ئەنوەری گرت و، لە بەر خۆیەوە گوتی “نەمرم هەر خۆم دەگەیەنمە ئۆرووپا!” کەللاکە لەگەڵ ئەوەی بە تەوژم و بەگوڕ لە ژێر دوو پەنجەی لێکئاڵاوی ئاماژە و ناوینییەوە دەرچوو، کەچی کەللاکەی ئەنوەری نەپێکا، بە سەریا بازیدا و چەند هەنگاوێک لەولاترەوە بە گێژ و خول راوەستا. عەلا چەند […]
-
شەوێکی ئاخری هەفتە
شەوێکی ئاخری هەفتە ئاخری هەفتەیە و، ماشینەکە کە تۆیۆتایەکی کۆنی دوو درگای مودێل نەوەدو دووە بە ناو شەقامەکانی ئۆسلۆدا دەخولێتەوە. شۆفیرەکە لە دەورووبەری خۆی دەڕوانێ بە تەمای مشتەرییەکی قاچاخ کە بە دوور لە چاوی پۆلیس سواری بکا و بیگەیەنێتە شوێنی مەبەست. دەبێ وشیار بێت، لەبەر ئەوەی تاکسی رەش یاساخە و گەر بیگرن وەها جەریمەی دەکەن […]
-
دەنگی شەقام
دەنگی شەقام دەنگی دروشمدان دێتەوە گوێ. سەحەر کە تەمەنی هەشت ساڵانە، پەردەی پەنجەرەکە لە قاتی دووهەم لادەدات و، سەیری دەرەوە دەکا. باوەگەورەی بە دەنگی نووساوی خۆی دەنگی دەدا کە “دایدەوە، دایدەوە،… بۆ لای ئەدەی… دەی یاڵڵا!” ئەوسا پاڵدەداتەوە و چاوە کزۆڵەکانی پشتی چاویلکە ئەستوورەکەی دەقونجێنێ. بە دەستی راستیشی سەمعەکەکەی ناو گوێچکەیشی کەمێک رێک و پێک […]
-
ئەفسەری ترسنۆک
ئەفسەری ترسنۆک پێش شۆڕشی ساڵی پەنجاوحەوت، خانەجیب لە گەڕەکی تاقە گۆڕستانەکەی شار دەژیا. لە خانوویەکی گڵ لە ناوەڕاستی کۆڵانێکدا کە دەچووەوە سەر کۆڵانێکی تر. خانەجیب ساڵانی ساڵ بوو بێوەژن کەوتبووەوە و، لە گەڵ تاقە کچ و تاقە کوڕەکەی دەژیا. دەڵێن مێردەکەی لە کاروان بۆ ئێراق تیاچووبوو و، وەها بێ سەروشوێن کرابوو کە کەس نەیدەزانی لە […]
-
کەلاسی نۆروێژی
کەلاسی نۆروێژی چەند مانگێک دەبوو دەچوومە پۆلی زمانی نۆروێژی. من کە تا رادەیەک ئینگلیزم دەزانی، لام وابوو ئەمە یارمەتیم دەدا و فێربوونی زمانی تازە، ئەویش زمانێک کە لە گرووپی زمانی رۆژئاواییدا خۆی دەبینییەوە و لە ئینگلیزی نزیک بوو، زۆر زەحمەتم نادا و دەتوانم بە ئاسانی فێری بم. بەڵام دیتم وانەبوو. زمانی نۆروێژی بەڕاستی دژوار بوو […]
-
جیهانبینیی تایبەتی
جیهانبینیی تایبەتی کاک کۆچەر خەڵکی ‘سلێمانی’یە و ماوەی زیاتر لە بیست و پێنج ساڵە لە وڵاتی سوید ئەژی. وەک بۆ خۆی ئەڵێ خۆی بە ئاو و ئاگرا دا تا خۆی بگەیەنێتە ئەورووپا. کاک کۆچەر کە لە کردەیەکی سەیرو سەمەرە بە لێوەکانی و لە کاتێکا خێراخێرا لەسەر یەک ئەیانجوڵێنێ و ئەیەوێ پاشماوەی ئەو ‘سنووس’ـەی (١) وا […]