نوێترین بابەت
-
لە بیرم دێت (١)
من ئەوەتەی لە بیرم دێت قۆناغەکانی تەمەنی خۆمم قەت بۆ لێک جیانەدەکرانەوە. بۆ وێنە قۆناغی نێوان منداڵی و مێردمنداڵی، مێردمنداڵی و گەنجیەتی، گەنجیەتی و گەورەساڵی و… . رەنگە زۆر کەس وابێت. ئێمە تەنیا سەردەمانێک لە کات تێدەگەین کە بازمان بەسەردا دابێت و زەمەنێکی باشی بەسەردا تێپەڕیبێت. لەبیرم دێت زۆرم حەز بە خوێندنەوەی کتێب بوو، یان […]
-
چیرۆکی فەرماندە (دووابەش)
ئێوارەیەک دوو کوڕەکەی دەبنە میوانی و هەتا درەنگان پێکەوە دادەنیشن. ئەمە یەکێک لەو دەگمەن شەوانەیە بەم شێوەیە یەکدەگرنەوە. کەس نازانێ داخۆ بیری دایکیان دەکەن یان نا. داخۆ جێگای خاڵییە یان نا. فەرماندە بۆخۆی زۆری حەز لەم پێکەوە دانیشتنانەیە، بەڵام کوڕەکانی بەدەمییەوە نایەن. هی گەنجیەتییە یان هی دۆخی تازەیان، نازانێ. هەڵبەت گرینگ نیە. گرینگ ئەوەیە دراوسێن […]
-
چیرۆکی فەرماندە (١٠)
من وەک ئەو بیرناکەمەوە، مەبەستم براکەمە. دیارە ئێمە لە زۆر شتدا وەک یەکین، وەکوو یەکتر بیردەکەینەوە؛ بەڵام کاتێک قسە لەسەر دایکم و تەنانەت خۆیشمانە من جیاوازم. من لام وانیە مرۆڤ بەقەدەر ئەو کاتانەی وا بۆ ئاواتەکانی سەرفی دەکا دەبێ بە خاوەنیان. نا، وانیە! ئەبەد وانیە. بەڕای من ژیان شانسیشە. بەختە. دەبێ رێک لە شوێن و […]
-
چیرۆکی فەرماندە (٩)
لە بیرم دێت نەمدەزانی داخۆ باوکمم خۆش دەویست یان نا، ئەو باوکەی خەڵکی یاخود هەڤاڵەکانی ناویان نابوو فەرماندە! فەرماندە پیاوێکی لەخۆڕازی بوو کە هیچ شتێکی لەبیرنەدەما. یەعنی من و براکەم و دایکمی قەت لەبیرنەبوو. نازانم چۆن ببووە سەرۆک!؟ هەتا دایکیشم مابوو ئەوە کە وەزعی بوو، هەمیشە تەنیا و هەمیشە لەگەڵ ئێمە. زۆرم رق لە باوکمە. […]
-
چیرۆکی فەرماندە (٨)
هەڤاڵ شەوان باشترین سەرکردەی سەربازیی فەرماندە لە سەردەمی شاخدا بوو. ئەم نازناوەیان لەسەر نابوو لەبەر ئەوەی بەشەو قەت نەدەخەوت و خۆی و چەکدارەکانی هاوڕێی، کە هەمیشە لە نێوان بیست تا سی کەسدا دەبوون، هەتا هەتاو هەڵدەهات لە جووڵەدابوون. ئەوان تەنیا بە رۆژ دەخەوتن. ئەم خەسڵەتە ببووە هۆی ئەوەی بتوانن باشترین گورز لە دوژمن بوەشێنن. کاتێک […]
-
چیرۆکی فەرماندە (٧)
ساڵەکان تێپەڕیون و نیشتمان هەروا بێ کارەبایە. گوتیان ئەو رۆژەی دیکتاتۆر پاشەکشەی کرد و ئەم نیشتمانەی جێهێشت، کارەبایشی برد! هەموو ئەو ئامێر و کەرەسانەی وا لەسەر بەنداوە گەورەکان هەبوون لەگەڵ خۆی رایگواستن و ئیتر نیشتمان غەرقی تاریکی بوو. گوتیان ئەمەی کرد بۆ ئەوەی پیشانی بدات رووناکی بەوەوەیە و گەر ئەو نەما شەو هەموو وڵات دادەگرێ. […]
-
رێگاکان
رۆژەکان بە کاوەخۆ تێدەپەڕنئەو کۆترەی سەردەمانێک هەڵمفڕاندلەسەر هیچ بانێک نەنیشتەوەکاتەکان بەسەرەخۆ دەڕۆندەستم لە ناو دەستیاندا،چیتر منداڵێکی لاسار نیمدەنگی دایکم لە پەنجەرەکەوە هەر دێتەوە گوێم:ـ بۆ کوێ؟راستی بۆ کوێ! لەبیرم دێمن تەنیا گوێم لە دەنگێک بوودەنگێک لەو سەری رێگاکانەوەبارانێکی بەخوڕ دادەکاشوێن پێکان دیسان بزردەبنەوەبە دایکم دەڵێم رەنگە رۆژێک بێمەوە،… رەنگەهەنگاوەکانم پێدەکەننرێگا سەرم لێ بادەدادەزانم ژیان شتێکە […]
-
چیرۆکی فەرماندە (۶)
لەبیری دێ ساڵانی زیندان ئەگەرچی یەکجار دژواربوون، بەڵام تێکەڵ بە جۆرێک لە هومێدی گەورە و گەشبینی بوون. ئەسڵەن ئەو ساڵانە هەموویان هەر وا بوون. تەنانەت ئەو کاتانەی هەڤاڵان لە سێدارەدەدران، بە سروودەوە دەمردن. دەڵێی پەتی سێدارە و لوولەی تفەنگەکان وا لە سپێدەیەکی زوودا پێیان دەگەیشتن، درۆ یاخود کایەیەکی سەردەمی منداڵی بوون. مردن شتێک بوو وەک […]
-
لعنت بر تو پوتین!
یک مزدور چچنی کە تازە از مرز ترکیە و سوریە شبانە بطور مخفی با تعدادی دیگر از جنگجویان همرزمش گذشتەبود، هنوز بە اطراف حلب نرسیدە در یک بمباران غیرمنتظرە هواپیماهای مافوق پیشرفتە روسی جان خود را از دست داد. او کە بشدت از این واقعە خشمناک بود با پای پیادە دوبارە از مرز گذشت و […]
-
چیرۆکی فەرماندە (۵)
هەستی نیشتمانپەروەریی فەرماندە جاری وایە ئەوەندە لە دەروون و زەینیدا گەورە دەبێ کە خۆی و نیشتمانی لا دەبن بە یەک. نیشتمان فەرماندە و، فەرماندە نیشتمان. جا مەگەر هەمیشە وەها نەبووە؟ مەگەر دەکرێ مرۆڤ نیشتمانپەروەر بێ و کەچی هەست بە جیاوازی لە نێوان خۆی و نیشتماندا بکات؟ بۆ سەلماندنی ئەمە پێویست ناکا تەنیا ئەو بە نموونە […]
-
چیرۆکی فەرماندە (۴)
شەو درەنگان دوو پشیلە لەسەر حەساری نزیک ژووری نووستنەکەی لێیان بوو بە شەڕ. دەنگی میاو میاوی نزم و تووڕە و درێژیان کە کتوپڕ دەبوو بە زریکەیەکی ترسناک و گوێی دونیای کەڕدەکرد، لە پەنجەرە نیوەکراوەکەوە گوزەری دەکرد و خۆی بە هەمان هێزەوە دەگەیاندە ژوورەکە. رابوو. ئەمە فەرماندەی بیری سەردەمی منداڵی دەخستەوە، کاتێک لە گەڕەکێکی قەراغ شار […]
-
چیرۆکی فەرماندە (٣)
یەکێک لەو کارانەی هەڤاڵان هەر لە سەرەتاوە کردیان، دەست بەسەراگرتنی هەموو دایرە حکومییەکان بوو. ئەمەیش ئاسان بوو. لەبەر ئەوەی دایرەکان لەوێ لە شوێنی خۆیان مابوونەوە، هەر ئەوەندە بەس بوو چەند هەڤاڵێک بچن لەوێ لانیکەم یەک لە خۆیان بکەن بە بەرپرس (یاخود چاوەدێری بەرپرس) و هەروەها دەستبەجێ نیگابانێکیش لە بەر دەرگاکەدا دابنێن. ئیتر خۆبەخۆ هەموو کارمەندەکان […]