رۆمان و گێڕانه‌وه
ئاماده‌کردنی: شاڵاو حه‌بیبه
ـ بیرەوەریی و ڕۆمان وەک دوو ژانری گێڕانەوە لە کوێدا تێکەڵ بە یەکدی و لە کوێدا جودا دەبنەوە؟ ئاخۆ هیچ کامیان هەڵگری ئەرکێکن کە ئەوی دییان نەتوانێت پێی هەڵسێت؟ بیرەوەرییەک بە تەکنیک و کەرەستەکانی ڕۆمان بنیات نرابێ دەکرێ دیسان ناوی بیرەوەریی لێ بنێین؟ ئەو تایبەتمەندییانە چین کە ئەو دوو ژانرەی پێ دەناسرێنەوە؟ چۆن دەکرێ سوود لە بیرەوەریی وەربگیرێت بۆ نووسینی ڕۆمانێک، بە بێ ئەوەی خوێنەر ناچار بکرێت گوێ لە غەمە شەخسییەکانی نووسەر بگرێت؟ هاوکات چۆن دەکرێ بیرەوەریی لە غەمێکی شەخسییەوە بۆ غەمێکی مرۆیی و هونەری بگۆڕین؟ بەوەدا کە هەردووکیان بە پلەی یەکەم هونەری گێڕانەوەن؛ دەگونجێ هەر کتێبێکی بیرەوەری وەک ڕۆمانێک دە بەر چاو بگرین؟
ـ ماریۆ فارگاس یوسا پێیوایە ڕاوی و کارەکتەری ڕۆمان لە پیت و وشە خولقاون، ئەی ئێوە بۆچوونتان لە مەڕ ڕاوی و کارەکتەری بیرەوەریی چۆنە؟
وه‌ڵام: ئه‌گه‌ر گێڕانه‌وه ره‌گه‌زێکی سه‌ره‌کیی رۆمان بێت، ئه‌وا له خۆیدا نه‌فسی گێڕانه‌وه ده‌کرێ تێکه‌ڵێک بێت له رومان. واته هه‌ر گێڕانه‌وه‌یه‌ک ده‌کرێ خۆی له خۆیدا، هه‌ڵگری ره‌گه‌زی رۆمان بێت. هه‌ر گێڕانه‌وه‌یه‌ک به شێوه‌یه‌کی چهکهرهیی (نه‌ک وه‌ک گوڵێکی پشکوتوو) توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه که بکرێ به رۆمان یان به‌شێک له رۆمان. به‌ڵام ئه‌مه بریتی نیه له هه‌موو ئه‌و وێنه‌یه‌ی که مه‌به‌ستمانه. له راستیدا گێڕانه‌وه کاتێک ده‌بێ به ره‌گه‌زێکی دیاریکراوی رۆمانێکی دیاریکراو، که ئیدی تێکه‌ل به تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی دیکه‌ی رۆمان کرابێت. گێڕانه‌وه گه‌ر تێکه‌ڵ به ره‌گه‌زه‌کانی دیکه‌ی رۆمان نه‌کرێ، ئه‌وا ئیدی ته‌نیا گێڕانه‌وه ده‌بێت. گێڕانه‌وه بریتیه له باس کردنه‌وه له‌و شته‌ی که دیتوومانه یان به سه‌رماندا هاتووه، هه‌ڵبه‌ت ده‌کرێ ئه‌م گێڕانه‌وه‌یه وه‌ک یه‌ک نه‌بێ. واته دوو که‌س دیارده‌یه‌ک ده‌بینن و دواتر ده‌بینین له کاتی گێڕانه‌وه‌یدا کت و مت وه‌ک یه‌ک نین، که ئه‌مه ئه‌وه پیشان ده‌دات که گێڕانه‌وه ته‌نیا بریتی نیه له‌و شته‌ی که رووده‌دات، به‌ڵکوو بریتییه له‌و شێوازه‌ی که ئێمه‌یش رووداوه‌که‌ی پێ ده‌بینین. جا هه‌ر لێره‌وه، رووداو، خۆی له رۆمان نزیک ده‌کاته‌وه. به‌ڵام ئه‌م رووداوه کاتێک ده‌بێ به رۆمان که له فه‌زایه‌کی دیکه‌دا خۆی ببینێته‌وه، واته له کاتێکدا که زه‌ینی نووسه‌ر یان گێڕه‌ره‌وه ئیدی ته‌نیا به رووداوه‌وه سه‌رقاڵ نیه و بیر له شتی دیکه ده‌کاته‌وه. که ئه‌م شتانه ده‌کرێ بریتی بن زمانی هونه‌ری، رۆچوون به ناو ناخ و سایکۆلۆژیی که‌سایه‌تییه‌کاندا، نیشان دانی په‌یوه‌ندی ده‌روونیی که‌سایه‌تییه‌کان له گه‌ڵ ده‌ورووبه‌ر له درێژه‌ی رۆمانه‌که‌دا، په‌یوه‌ندییه ئیحساسییهکان، زیاد کردنی فه‌نتازیا به دنیای واقع و سه‌رئه‌نجام دینامیزمی ده‌روونیی مرۆڤ له کاتی په‌یوه‌ندی گرتنی دا له گه‌ڵ ده‌ورووبه‌ر. به زیاد کردنی ئه‌م فاکته‌رانه ئیدی رووداو له رووداو ده‌رده‌چێ و ده‌بێ به رووداوی هونه‌ری له به‌رگی رۆمان‌دا. واته ئێمه له‌م حاڵه‌ته‌دا له گه‌ڵ رووداوی هونه‌ری رووبه‌رووین نه‌ک له گه‌ڵ رووداوی گێڕانه‌وه.
بیره‌وه‌رییه‌ک که به که‌ره‌سته‌کانی رۆمان بینانرابێت، ئیدی ته‌نیا بیره‌وه‌ری نیه، به‌ڵکو رۆمانه. که‌سێک که توانیبێتی رووداوێک به فه‌نتازیا و زمانی هونه‌ریی و دنیای ده‌روونیی که‌سایه‌تیی ناو گێڕانه‌وه‌که گرێ بدات ئیتر له راستیدا رۆمانی خۆڵقاندووه. هه‌موو نووسه‌ره گه‌وره‌کانی دنیا له رووداوه‌کانی ژیانی خۆیان بۆ نووسین که‌ڵکیان وه‌رگرتووه، به‌ڵام بێ گومان ئیدی ئه‌م رووداوانه ئه‌و رووداوانه نین که هه‌موو که‌س ده‌توانێ بیانبینێ، به‌ڵکوو نووسه‌ر کردوونی به رووداوی هونه‌ری. جا جاری وایه ئه‌م رووداوه هونه‌رییه به‌رگی فه‌نتازیاکه‌ی یه‌کجار به‌هێزه و جاری وایه که‌متر، به‌لام گه‌ر بیسوی ده‌بینی که ره‌گی له ئه‌زموونه رۆژانه‌کاندا هه‌یه.
به رای من له هه‌ر رۆمانێکدا غه‌مێکی شه‌خسی نووسه‌ر هه‌یه که خوێنه‌ر ده‌توانی به جۆرێک له جۆره‌کان هه‌ستی پێبکا. بۆ وێنه کاتێک تۆلستۆی وێنای کهسایهتیهکمان بۆ ده‌کا که له کاتی مردن له به‌ره‌ی شه‌ڕدا سه‌یری بێ نیهایه‌تی ئاسمان ده‌کا، له راستیدا باس له خه‌می شه‌خسیی تۆلستۆی ده‌کا سه‌باره‌ت به گه‌مه‌ی “کۆتایی و بێ کۆتایی”، ئه‌و شته‌ی که زه‌ینی تۆلستۆی له کاتی ژیانیدا یه‌کجار پێیه‌وه مه‌شغوڵ بوو. به بێ غه‌می شه‌خسیی نووسه‌ر هیچ غه‌مێکی غه‌یره شه‌خسی ناتوانێ له ئارادا بێت. غه‌مه گشتیه‌کان له داڵانی غه‌می شه‌خسیی نووسه‌ره‌وه گوزه‌ر ده‌که‌ن. نووسه‌ر تا غه‌مه گه‌وره‌کان شه‌خسی نه‌کاته‌وه، ناتوانێ بیانکا به غه‌مێکی هونه‌ری. هونه‌ر نواندنی گشته له رێگای به‌رجه‌سته‌کردنی تاکه‌وه، که‌واته ده‌بێ به جۆرێک غه‌می شه‌خسی هه‌بوونی هه‌بێت. به‌لام به مه‌رجێک که ئه‌م غه‌مه په‌یوه‌ندێکی نه‌چڕی له گه‌ڵ گشتیهتێکدا هه‌بێ له رێگای فه‌نتازیا و زمانی هونه‌رییه‌وه. که‌واته هه‌ر کتێبێکی گێڕانه‌وه هونه‌ر نیه و هه‌ر رۆمانێکیش ته‌نیا گێڕانه‌وه نیه. نموونه‌ترین به‌رچاو ده‌کرێ “چێشتی مجێو‌ر” ی هه‌ژاری زمان‌زان بێت (ناڵێم مامۆستا چونکه ئیدی له زه‌مانی ئه‌وڕۆدا وشه‌ی مامۆستایه‌تی به کار بردنی گه‌لێک دژواره). زۆر که‌س له‌وانه‌ی وا هه‌ژاریان ده‌ناسی و هه‌مان رووداویان ئه‌زموون کردبوو که هه‌ژار له‌م کتێبه‌دا باسی ده‌کا، ده‌ڵێن هه‌ژار راست ناکا و غه‌دری کردووه. که‌واته هه‌ژار گێڕانه‌وه‌یه‌کی پێشکه‌ش کردووه که له داڵانی زه‌ینی خۆیه‌وه گوزه‌ری کردووه. که له‌م مه‌ورده‌دا ئه‌م جۆره گێڕانه‌وه‌یه مه‌به‌ستی سیاسی له پشت بووه. به‌ڵام ئه‌و فه‌نتازیا سیاسیه‌ی که هه‌ژار به‌کاری ده‌با باڵی به سه‌ر فه‌زای زمانیی ئه‌ودا کێشاوه که لایه‌نێکی به هێزی کتێبه‌که‌یه. لێره‌دا ئیدی ئه‌م نووسینه ناتوانێ ببێ به رۆمان چونکه مه‌به‌ستێکی سیاسی ته‌نانه‌ت رووداوه‌کانیشی خستووه‌ته ژێر رکێفی خۆی (جگه له‌مه هه‌ژار زۆر جاران بۆ خۆی حوکمی راسته‌وخۆ ده‌دات). لێره‌دا ئیدی ئێمه شاهیدی گه‌مه‌ی ئازادانه‌ی که‌سایه‌تییه‌کان نین له فه‌زایه‌کی هونه‌ری ـ کۆمه‌ڵایه‌تیدا. چێشتی مجێو‌ر که‌واته ته‌نیا گێڕانه‌وه‌یه‌که که خه‌می شه‌خسیی هه‌ژار پیشان ده‌دات، خه‌مێک که ههڵینهداوهته گشتیه‌تێکی هونه‌ری. به‌ڵام له هه‌مان کاتدا حوزوری به هێزی رووداو و گێڕانه‌وه له رۆمانی نزیک ده‌کاته‌وه.
سه‌باره‌ت به پرسیاری دووهه‌م ده‌بێ بڵێم که ئه‌م گوته‌یه‌ی ماریۆ فارگاس یوسا به رای من زێده‌ڕۆییه‌که له یه‌کێک له ره‌گه‌زه‌کانی رۆمان. راسته وشه ئامرازی نووسینی رۆمانه، به‌ڵام وشه ئامرازی نووسینی ده‌قی زانستیشه، که‌واته وشه ته‌نیا هی ده‌قی رۆمان نیه. راسته “راوی و کارەکتەری ڕۆمان لە پیت و وشە خولقاون”، به‌ڵام ئه‌مه به‌و مانا نیه که ئێمه په‌یوه‌ندییه‌کانی دیکه‌ی پیت و وشه له بیر بکه‌ین که بریتن له هه‌مان په‌یوه‌ندییه‌کانی وشه له گه‌ڵ ده‌ورووبه‌ری خۆی. وشه ته‌نیا مه‌به‌ست نیه به‌ڵکو ئامرازیشه، جا به‌م پێیه ته‌نیا وشه نیه که راوی و کاره‌کته‌ری رۆمان ده‌خوڵقێنن. هه‌ندێ فه‌یله‌سوف تێگه‌یشتن ده‌خه‌نه پێش زمانه‌وه. واته سه‌ره‌تا تێگه‌یشتن دێت، ئه‌وسا زمان. جا به‌م پێیه وشه قۆناغی دواتری تێگه‌یشتنه. واته تێگه‌یشتن ده‌توانێ فاکته‌رێکی خوڵقاندنی رۆمان بێت. به رای من بۆ خوێندنه‌وه‌ی هه‌ر دیارده‌یه‌ک ده‌بێ له شێوازێکی فره ره‌هه‌ندی که‌ڵک وه‌ربگیردرێ. وه‌ها شێوازێک له زیده‌ڕۆیی دوورمان ده‌خاته‌وه و ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که دیمۆکراتیه‌تی تێگه‌یشتن پێک بێنین.له وه‌ها دیمۆکراتیهتێکدا، تاک ره‌هه‌ندی بوونی راڤه بزر ده‌بێ.
24.12.2009 ئۆسلۆ
دیدگاهتان را بنویسید