لە چەشنی بۆرخێس
لە چەشنی بۆرخێس
وتووێژی سیروان لەگەڵ عەبدوڵڵا کەیخوسرەوی کە لە پرسیاری کۆتاییدا ئاماژە بە رۆمانی فەڕۆخی نێعمەتپوور ئەکات.
یەکه‌م ڕا کە ناوم بیست، دەگەرێتەوە ساڵی ۱۳۸۹، لەسەر وەرگێڕانی کتێبێک بەناوی (تربیع خون. چهار اثر و یک گفت‌وگو از شیرزاد حسن. ترجمە: عبداللە کیخسروی)، لە ڕاستیدا ئەوەی سرنجمی، زیاتر لە نووسراوەکانی شێرزاد حەسەن ڕاکێشا، پێشەکییەک بوو کە وەرگێڕ بۆ کتێبەکە نووسی بووی. لەم پێشەکییە پەرژا بوو سەر جیاوازی نێوان چیرۆکی کوردی کورستانی ئێران و عێراق. پێشەکییەک کە لە ساڵانی دواتر لە گۆڤاری هەنگاو( پاشکۆی حەوتەنامەی سیروان) جارێکی تر بڵاوبۆوە. پاش ئەو هەموو ساڵە ئێستاش ئەگەر کەسێک پرسیارکات، باشترین دەق بۆ بەراوردی ئەم دوو فەزایە چییە؟ دەڵێم ئەو پێشەکییەی عەبدوڵڵا کەیخوسرەوی. بۆیەش زیاتر بەدوو نووسراوەکانی کەوتم. لەوکات بە هەر کەسم دەوت: “عەبدوڵا کەیخووسرەوی دەناسی؟”، وتی: “ئەوەی (مصیبت کرد بودن)ی نووسیوە؟”،
دەم وت: “بەڵێ بەڵێ! دەیناسیی؟ لە کوێیە؟”. دەیگووت: “نازانم، کەس نایبینێت”. ئەوە بوو کە بە شوێنی کەوتم، تا دۆزیمەوە. یەکم ڕا وتی: “من تاقەتی ڕۆژنامە و گۆڤارەکانم نەماوە، وێڵم کە”. منیش هەر زوو تێگەیشم مەبەستی چییە، چوون لە ڕاستی دا خۆشم بە چەشنێک هەر وا بووم و هەر واهەم!. بە هەر جۆر بێت رازیم کرد دانیشتنێکمان هەبێ. دانیشتنێک کە یەک ساڵی خایاند تا ئەم دەقە دیمانەی لێدەرهات. کاتێک قسەم لەگەڵ دەکرد زۆر جار رێکۆردێرەکەم دەکوژاندەوە و خۆم دەهاویشتە باڵی ناسکی خیاڵ و دەتگووت لەگەڵ پیاوێک لە چەشنی بۆرخێس دانیشتووم- هەڵبەت لە سیحری گێڕانەوەدا-، لێیدەگەڕام بە سیحری وشە و گێڕانەوە بمباتە ئەو جێگەیەی شەهرزاد( لە هەزار و یەک شەو)دا، پاشای دەبرد. سەد بریا ئەو کات وەک رۆژنامەوان دیدارم نەکردبایە تا ترس و دڵەڕاوکەی لە دەست دەرچوونی دیمانەکەم نەبایە و لە جادوی ئەم نووسەرەدا هەر گێژم خوارد بایە و گێژم خوارد بایە!.. هەر بۆیەش، دانیشتن و دیمانەیەکی زۆر دۆستانەمان پێک هێنا.
ئەم وتووێژەی رووبەروتانە، کوڕت کراوەی دوو دانیشتن لەگەڵ عەبدوڵا کەیخووسرەوییە بە مەودای یەک ساڵ. عەبدوڵڵا کەیخوسرەوی نووسەر و وەرگێڕ، ساڵی ۱۳۲۷ لە سەقز لە دایک دەبێت. زیاتر لە پانتای زمانی فارسی دا کاری کردوە –هۆیەکانی لە ناو دیمانەکەداهاتوە- و زۆربەی نووسراوەکانی دەگەرێنەوە سەر چیرۆک. بەناوبگترین نووسراوەی کتێبی (مصیبت کرد بودن)ە کە وێدەچێ لە ساڵی ۱۳۸۰ دەستی بە نووسینی کرد بێت، کتێبێک کە لە ژیانی خۆی ڕا سەفەرێکی مێژووی بۆ مێشک و هەڵسووکەوتەکان و ئامانجەکانی کورد دەکات، ئەوەی کە (پیچ هرزهای) مێژووی کورد چۆن ئەو کوردە بەستەزمانەی تووشی قەیران و کارەسات دەکردەوە. « وێدەچێ مێژووی ئێمە، مێژووی درەنگهات بێت. مێژووی ئێمە پێویستی بە تائەویل و هێرمنۆتیک نییە، مێژووی ئێمە، مێژووی دواخستن و پاتە بوونەوەیە».(ل:۴۴، مصیبت کرد بودن).
کەیخوسرەوی تا هێستا ئەم بەرهەمانەی بڵاوکردونەوە: ( مصیبت کرد بودن، سه قصیده در باب انجماد (وەرگێڕانی سێ قەسیدەی ڕەفیق سابیر بە فارسی)، تربیع خون (وەرگێڕانی چوار بەرهەمیشێرزاد حەسه‌ن بە فارسی)، وەرگێڕانی چەندین شێعر لە ئەنوەر مەسیفی، دلاوەر قەرەداخی، فەرهاد پیرباڵ، محەمەد عومەر عوسمان، عەبدۆل ڕەحمان کاکل،هاشم سراج، دلاوەر قەرەداخی و چاپکردنی زیاتر لە ۶۰وتار لە ڕۆژنامە و گۆڤارەکانی ئێران و هەرێمیکوردستان.). هەر وەها سێ ڕۆمانی ئامادەی چاپ هەیە بە ناوی : (ماجراهای فامیلی و ضمیر مخدوش من)، (بی وزنی)، و ڕۆمانی نیوەنووسراوی: (دوازدە سلول بنیادین). لە کۆتایی دا پێویستە دەست خۆشی لە کاک بێهروز ڕەحیمیو کاک ئیبراهیم شەوقی بکەم، بەڕاستی یارمەتی ئەو دوو ئازیزە نەبایە ئەم دیمانە و فایلە لە سەر کاک عەبدوڵڵا کەیخوسرەوی پێکنەدەهات، هیوادارم هەر بەردەوام و سەرسەوز بن. (ئاماده کردنی کاوان محمدپور)
*چۆنه که هێستا عەبدوڵڵا کەیخوسرەوی که‌متر ده‌بینین، که‌متر ئه‌نووسێت؟ و که‌متر وه‌ده‌ر ئه‌که‌وێت؟
به‌ڕاستی ئه‌وانه هه‌م خه‌تای خۆمه که ته‌مه‌ڵم و هێزم که‌م بۆته‌وه، وه هه‌م خه‌تای خه‌ڵکه. وه‌ها هه‌ست ده‌که‌م که‌سانێک هه‌ن که نایان هه‌وێت که‌سێک هه‌ڵکه‌وێت که دیالۆگ سازکات. من وه‌بێرم دێت کۆمه‌ڵه شیعرێکی فه‌رهاد پیرباڵم وه‌ڕگێرا سه‌ر فارسی، فه‌رهاد پیرباڵ چووە تاران له‌گه‌ڵ ده‌زگای چاپه‌مه‌نی (ویستار) ئاشنا بوو. به‌ڵام نه فه‌رهاد پیرباڵ وه نه ده‌زگای چاپه‌مه‌نی ویستار له یه‌ک وشه‌شدا باسی منیان وه‌ک یه‌که‌مین که‌س که ئه‌م کۆمه‌ڵه شێعره‌م وه‌رگێڕاوە، نه‌کرد. ئه‌مه هه‌ر نموونەیەکه!، که ئه‌و بێحورمهتییه ده‌بینم نا‌ئومێد ده‌بم. بۆ کێ بنووسم؟. لە لایەکیشەوە ئەگەر نەتوانی قسەی دڵت کەی دەرکەوتن وەک هیچە!، هەر لەبەر ئەوە هەوڵ نادەم خۆم لە قەرەی گرفتەکان بدەمەوە. من هەر ئێستاش کاری بڵاونەکراوەم زۆرە. وەک رۆمان و یەک نمایشنامە…
*ئەگەر بگەرینەوە زۆر دوواتر، عەبدوڵڵا کەیخوسرەوی چۆنهاتە ناو ئەدەبیات، بەتایبەت ئەدەبیاتی گێڕانەوەیی. بە پێی بیرەوەریەکانت دۆستایەتییەکی زۆرتان لەگەڵ نووسەرانی فارس وەکوو (ڕەزا بەراهەنی) هەبوو….
…پێش ئاشنایەتیم لەگەڵ بەراهەنی، زۆرم دەخوێندەوە و جارجاریش دەمنووسی و دواتر لەگەڵ بەراهەنی ئاشنابووم، ئەمجار بە جیدی دەستم کرد بە نووسین، لەمانەش گرینگتر زۆر پێشتر لەگەڵ محەمەد فەرهەنگیان (ئاستیم) کە مرۆڤێکی عارف مەسلەک بوو، لە چەشنی حلاج و شەمسی تەبرێزی بوومەهاورێ کە جەوهەری فەرهەنگ و ئەدەبیاتی کۆن وهاوچەرخی ئێران بوو، بەراهەنی مامۆستا‌م بوو، زیاتر لە دوو ساڵ منهاتووچۆیی کلاسەکانی بەراهەنیم دەکرد…
*ئەم ئاشناییە چۆن پێکهات؟
من بەر لەوە، هۆگری ئەدەبیات بووم. رۆژیک لە ناو گۆڤاری (پایا) دیتم نووسراوە کلاسەکانی بەراهەنی دەست پێکران. ئەو کات بە تەنیا لە تاران ئەژیام. خاتوو (فەرخوندە حاجی زادە) بەرنامەریزی کارەکانی بەراهەنی بوو، منیش پێوەندیم پێوە گرت. رێک ئەو کاتە بوو کە دایکی بەراهەنی ون ببوو، دایکی ئالزایمێری هەبوو. بیرەوەریەکی تایبەیە!…من چوومە بەر دەرکی ماڵی بەراهەنی و لە دەرگەم دا، هەر کە دەرگەی کردەوە وتی: من دایکم ون کردوە!!، منیش وتم: منیش دایکم ون کردوە، دایکم جاران لە (نادری) بوو. هەر زوو بەراهەنی تێگەیی هۆگریەکی زۆرم بە ئەدەبیاتەوە هەیە. ماوەیەک تا دایکی دۆزیەوە کلاسەکانی دوا کەوتن، لەوە بەدوا پێوەندیمان زیاتر بوو.
*کلاسەکان چۆن بەرێوە دەچوون؟
لە کلاسەکانی ئەو بەشێوازی پسپۆرانە و کارامەیی خەریکی ئەدەبیات بووین. لە حەوتەدا دوو دانیشتنمان هەبوو کە رۆژێکیان لەسەر تیۆرییە ئەدەبییەکان بوو، رۆژێکیشیان بۆ بەشی ئیجرا و عەمەلی نووسینی ئەدەبی بوو. واتە رۆژانی چوارشەممە دەبوایە ئەو شتانەی رۆژانی تر لە تیۆرییە ئەدەبییەکان فێر ببووین ئیجرامان بکردایە، مەبەستم وەک چیرۆکە. من ئەو کات بە خاتری شەرمێونی زۆر خۆمم سانسۆر دەکرد، بەراهەنی لەو سانسۆرە حاڵی ببوو. بۆیە زۆرهانی ئەدام سانسۆری دەرونم بشکێنم، ئەو هەمیشە جەختی لەسەر ئیجرای ئەدەبی بوو، نە ئیدعا!…
*کلاسەکان تەنیا چیرۆک بوون؟
هەم چیرۆک هەم شێعر…بەراهەنی دەیگووت تۆ شتێکت پێیە بۆ دەری ناخەی!؟، منیش لە دڵی خۆم دا دەمگووت: تارانی شتێکیترە و کورد کێشەی هەیە و شەرمم لە دەرخستنی بیرۆکەکانی خۆم ئەکرد. تا چیرۆکێکم نووسی بە ناوی (چی فکر می‌کردیم، چی شد) کە بەراهەنی زۆری پێخۆش بوو. ئەو رۆژە خوێندکارەکان دەیان گووت ل ەپاش چیرۆکی عەبدووڵا روومان نییە چیرۆک بخوێنینەوە، ئەوە رۆژی شکستی ئەم شەرم و سانسۆرەی دەروونم بوو.
*هەر بەشداری لە کلاسەکانی بەراهەنی هۆی ئاشنایی لەگەڵ جەماعەتی نووسەرانی فارس بوو؟
بەڵێ، یەکی لە تایبەتمەندییەکانی کلاسەکانی بەراهەنی ئەوە بوو هەر حەوتەیەک یەکێ لە گەورەکانی ئەدەبی تارانی بانگهێشت دەکرد، بۆ نموونە مەنووچێهر بەدیعی گشت وەرگێڕانی (یوولیسیس) –اولیس-ی جەیمز جۆیسی لە ۱۵ رۆژدا هەر لەو کلاسانە دا بۆمان خوێندەوە، یان کەسانی وەک یەدووڵا رۆیایی ئەو کات کە دەهاتەوە ئێران یان هووشەنگ گوڵشیری بانگهێشت دەکرد
*پێوەندیتان لەگەڵ گوڵشیری هەبوو؟
ئەو کات گوڵشیری خۆی کلاسی بەرێوەدەبرد. لە راستی دا وەک کلاسەکانی بەراهەنی نەبوو. ئەوان تێۆرییە نوێیەکانی ئەدەبییان نە ئەخوێند. خۆی گوڵشیری مامۆستایەکی لێهاتووی ئەدەبی فارسی بوو بەڵام ئەو کات ئاگاداریەکی وەهای بەسەر تێۆریە ئەدەبییەکاندا نەبوو. هەر یەکێ لە کارەکانی شاکار بوو ئەویش (شازدە ئیحتجاب)ە، داستانی (آینەهای دردار) هەر ۷۰ لاپەڕەی بەکەڵک دێت….
*یانی ئەو بەشەی کە زیاتر گەمەی زەمەنی تێدایە؟
بەڵێ، ڕێک…، جا مەبەستم ئەوەیە بەراهەنی ئەو نووسەرانەی بۆ کلاسەکان دەهێنا…
*با بگەرێینەوە کوردستان و ئێستاکەی خۆمان. وێدەچێ هەڵسووکەوتی کۆمه‌ڵگا زیاتر ئێوەی تاراندبێت.
به ڕاستی له دۆخێکی خه‌راپ دایین… من ئه‌و کات که کتێبی (مصیبت کورد بودن)م نووسی زۆرترین تیراژی له تاریخی نووسینی کورد داهه‌بوو. به‌ڵام هێستا ئه‌و وه‌رگێڕانه‌ی له ره‌فیق سابیر کردوومە به‌شێکی زۆری هه‌ر ماوه‌ته‌وه و خوێنه‌ر بۆ لای ناچێ!. به داخه‌وه کۆمه‌ڵگای ئێمه تاوتاون. ده‌بینی کاتێک پێش دێت به هه‌مووان بۆ شتێک ده‌چن که ئه‌وه‌نده‌ش به‌نرخ نییە، کاتێکیش دێت به‌رامبه‌ر به چه‌مکێکی به‌نرخ هێچ هه‌ڵوێستێک ناگرن.
*بە ڕای ئێوە هۆی ئه‌و ناکارای کۆمه‌ڵگا بۆ چی دەگەرێتەوە؟
له ڕاستی دا کۆمه‌ڵگای ئێمه هێستا کێشه ده‌روونییه‌کانی خۆی نه‌توانیوه چاره سه‌ر بکات. هه‌ر بۆیه جاری هه‌وه‌ڵ وا بیرده‌کاته‌وه تۆ وه‌کوو نووسه‌ر، وه‌ک پزشکێک چاره‌ی بۆ ئه‌که‌ی. هه‌لی دووهه‌م لێت سارد ده‌بێته‌وه. نه ئه‌وه‌ی کە خه‌تای تۆ بێت، به‌ڵکوو خه‌تای خۆیه‌تی که له بنه‌ره‌ت دا هه‌ڵگری بیستنی به مانا قوول و بیرمه‌ندانه‌ی نییه…
*مامۆستا هه‌ر ئه‌م کێشه، بێنینه ئاستی ڕۆشنبیران و نووسه‌ران. نووسه‌رانێک که له خانه‌ی ڕۆمان و چیرۆکی کوردی جێ ده‌گرن. ئایا نووسه‌رانی کوردی هه‌ر تووشی ئه‌م کێشه‌یه هه‌ن؟
به‌داخه‌وه… هه‌موومان ده‌گرێته‌وه…!!!
*به ڕوانگه‌ی میلان کۆندرا ئه‌ده‌بیات چاره‌سه‌ری زۆریه‌ک له‌م کێشانه ده‌کات. ئه‌ڵبه‌ت کۆمه‌ڵگایه‌ک که ڕۆمان تێیدا ده‌خووڵقێت. ئایا هه‌ست ده‌که‌ن که ڕۆمان و چیرۆکی کوردی به شێوازی و ئیستالی ئه‌ده‌بی مۆدێرن خۆی له ناو نووسه‌رانی کورد دا جێ کردۆته‌وه و ئێمه ده‌توانین یه‌ک فۆرمیبۆ دارێژین؟ یان شێوە گێڕانەوەیەکی تایبەتی لەسەر پێناسەکەین؟
ئه‌ڵبه‌ته من له‌گه‌ڵ ئه‌وه نیم که ئه‌ده‌بیات له کاتاگۆریهکی تایبه‌ت دا جێ ده‌گرێت. ئه‌ده‌بی جیاوازمان هه‌یه، نه یه‌ک ئه‌ده‌بیات. …
* مه‌به‌ستم ڕه‌وته، ئایا ڕه‌وتێک پێکهاتووه له چیرۆکی کوردی؟
خه‌ریک بوو پێک بێت… له ههرێمیکوردستان شێوازێک له گووزه‌رانی خۆش پاشەکشه‌ی دا پێیان. هێستا تۆ شاعیرێکی زۆر به‌ناو بانگ نابینی له ناو کورده‌کانی ئەو دیو!. ئه‌مه‌ش دهگهرێته سه‌ر ئه‌وه‌ی که وا بیر ده‌که‌نه‌وە به سه‌ره‌نجام و پوختێکی ته‌واو له ئه‌ده‌بیات گه‌یشتوون. سه‌ره‌نجام بۆ ئه‌ده‌بیات واته مه‌رگه!. ئه‌ده‌بیات پرۆژه‌یه‌کی ناتواوه، به‌و مانایه‌یی تۆ ده‌بێت به‌رده‌وام شتێکی نوێ بڵێت بۆ ئه‌وه‌ی که بمێنێته‌وه. به‌ڵام له ناو کورد دا به پێچه‌وانه‌یە. خه‌ونی گه‌یشتن به که‌ماڵ و پووختی لە نووسیندا کۆتایی تەفەکورە!
*ئه‌ی له ناو نووسه‌رانی کوردی ئێران ئه‌م کێشە چۆن ئەبینن؟
له دوا ڕاپه‌رێنی شۆرشی ئیسلامیدهستەیەک نووسه‌ر زۆر جوان و بههێزهاتنه بهرەوه، به‌ڵام هه‌ر زوو پاشه کشه‌یان کرد. وا هه‌ست ده‌که‌م شێوازێک له ئاسایش و خۆشیهاتۆته ناویان، که هیچ کێشه‌یه‌کی ده‌روونییان نه‌ماوه که بینووسنه‌وه. من بیرمه ساڵانێکی زوو من و دوکتۆر (ره‌زا به‌راهه‌نی) له‌گه‌ڵ جه‌ماعه‌تێک له نووسه‌رانی فارسی ئه‌و ده‌م، ده‌چووین بۆ ڕوونوێنی له کتێبی یه‌کێک لههاورێیانمان، له کۆڵانێک تێپه‌ڕ ده‌بووین که ماڵه‌کانیان زۆر خۆش و جوان کرابۆوه. من وتم ئه‌گه‌ر هه‌ر کام له ئێوه خاوه‌نی یه‌کێک له‌م ماڵانه بایه، قه‌د دێرێک شیعرتان نەدەنووسی!!، هه‌موو گەڕانەوەو وتیان« به‌راستی وایه»!!. ئه‌م شتانه‌ی که ده‌ڵێم ناکرێت تیۆرێزهی که‌یه‌وه یان بیکه‌ینه گریمانه‌یه‌ک بۆ ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی، ده‌بێت ژیان بکرێت. له جیهانی ئه‌ده‌بیات، نه‌داری و فه‌قیری، داستایۆفسکی دروست ده‌کات و له‌کن ئێمه‌ی کورد زه‌ره‌یه‌ک دارایی، مه‌رگ و نه‌مان….
*گووشارێک که له ڕووسیه‌ی ئیستالینی وەدیهات نووسه‌رانی گه‌وره‌ی پێک هێنا. به‌ڵام له ناو ئێمەی کورد که سه‌دام و ئهنفاڵمان دیوە، نووسه‌رێکی وه‌هامان له ئاستی جیهانی دا نه‌بوو. هۆی ئه‌مه له چی دا ده‌بینن؟
ئێمه له کۆتایی مێژووداهاتین!… ئێمه هه‌ر له‌و کاته‌ی مێژوو کۆتایی پێهات تازههاتینه ناو کایه‌ی فه‌رهه‌نگی، بە وتەی دکتۆر ئەحمەد فەردید (ذیل تاریخ غرب صدر تاریخ ماست). ده‌رفه‌تی خۆنیشان دانمان نه‌بوو. له کۆتای مێژوودا، ئه‌ده‌بێک وه‌کوو مینی‌ماڵ دروست ده‌بێت، ئەدەبی مینی ماڵ لە ئاکامیتەمڵی و ماندووبوونی خوێنەرە بەهۆی رفاە و ئاسایشی کۆمەڵایەتی.
*واتە جیهانێکی ئێپیزۆدی..
ڕێک…. به‌ڵام ئێمه به‌ئه‌مه‌ش نه‌گه‌یشتین. به‌ر له‌وه‌ی بگه‌ینه مانایه‌کی ده‌رونی و قووڵ خۆمان خۆمانمان له‌ناو برد. ئه‌مه‌ش هۆی ئه‌مه بوو خێڵی رۆشنبیر به ده‌رکی ده‌روونی نه‌گه‌یشتن. زوو تێر بوون.!!. هه‌ر زوو په‌له‌یان کرد بۆ ئاسایش وخۆش گوزه‌رانی تاکه‌که‌سی، نه‌یان توانی ئه‌م ڕێگه‌یه درێژه دهن. به‌ڵام له رووسیه وه‌ها نه‌بوو ئه‌گه‌ر نووسه‌رانی وکوو بۆڵگاکۆف له ناو ئه‌چێ له‌م لاوه یه‌کێک وه‌کوو میخایل باختین سه‌رهه‌ڵده‌دات. لە لایەکی ترەوە ئه‌وه‌نه ئه‌ده‌بیات ده‌چێته ناخیانه‌وه که تا مه‌رگ ئه‌چن، زۆر جاریش ناچارن کۆچ بکه‌ن… ئه‌م کۆچه زۆر گرینگه بۆ سازدانی ده‌ره‌تانێک که تێیدا ئافراندن که‌یی…
* له نووسینی چیرۆکی کوردیش (کۆچ ) گرینێگ بووه. یەکەمین چیرۆکگه‌لی کوردی هه‌ر ئه‌و نووسه‌رانه‌ی کۆچیان کردبوو هێنایانە کایە. عه‌ره‌بی شه‌مۆ یه‌کێک له کورده‌کانی ئه‌رمه‌نێستان بوو که یه‌کەمین ڕۆمانی کوردی نووسی…
به‌ڵێ ئه‌م کۆچه ده‌بێته هۆی پێکهێنانی فه‌زا و ده‌ره‌تانێک بۆ خۆنواندن و خوڵقاندن.
*هێستاکە فه‌زا بەراوردی بە ساڵانی پێشوو بۆ نووسین به‌کوردی باشتر بۆته‌وه… زۆر که‌سمان هەیە کوردی ئه‌نووسن و ئه‌خوێنه‌وه. هه‌رچه‌ن هێشتاش هه‌ر که‌مه و به‌و رادەیه که ده‌بێت نه‌گیشتووه به‌ڵام باشتر بۆته‌وه. هه‌ست ده‌که‌ن لەو فەزایەدا چیرۆکی کوردی په‌ره‌ی گرتووه؟
ئێمه سه‌رده‌مێکمان هه‌بوو له ئێران که تا دەیهی حه‌فتا له‌خۆ ده‌گرێت، ئه‌ویش کارتێکرانی رۆشنبیرانی رۆژئاوا بوو… ئه‌وه‌ی که نووسه‌رانی ئێمه‌ش وه‌ک وان بیرکه‌نه‌وه و فه‌زایه‌ک وەک وێناکانی ئه‌وان بنووسنه‌وه…
*هەڵبەت هێستاش ئه‌م شێوازه ماوه. ئێمه هیستاش له ناو نووسه‌رانی کورد ده‌بینین شتێک باس ده‌که‌ن که هیچ پێوه‌ندیه‌کی به فه‌زای و به‌ستێنی کوردی نییه، ئه‌مه کێشەیەکە کە زۆر لە رۆشنبیران به قه‌یرانی ده‌زانن. بۆ نموونه ئه‌گه‌ر بمانهەوێت له ڕوانگه‌ی کۆمه‌ڵناسیی ئه‌ده‌بییه‌وه تۆڵۆستۆی بخوێنینەوە ده‌توانین هەر لە ڕۆمانەکانی دا فەهمیمێژووی رووسیه یان کۆمەڵناسیی ئەو سەردەمانەی رووسیە کەین. ئایا چیرۆکی کوردی هه‌ڵگری ئه‌م جۆرە ڕوانینە هەیە؟
نا…ئه‌مه‌ش هۆی هه‌یه. ئه‌وه‌له‌ن ئێمه تازه ده‌ستمان به نووسین و چیرۆک نووسین کردوه ، دووهه‌م درێژ دادڕی نووسه‌ری کورد، بۆته هۆی کێشه‌ی زۆر گەورە!. به ڕای من یه‌کێک له گه‌وره‌ترین کێشه‌کانی کورد درێژ دادڕی به‌رامبه‌ر به نووسینه. به‌شێک له نووسه‌رانی ئێمه به‌و درێژ دادڕییه به دهرنجامیچیرۆک ده‌گه‌ن و چیرۆکه‌که‌یان کۆتایی پێ دێنن. ئه‌مه بۆ چیرۆک و ڕۆمانی مۆدێڕنیستی نابێت. له ڕۆمانی مۆدێڕنیستی دا کۆتایی نییه. ده‌بێت چیرۆک له کۆتایی دا «ته‌علیقی» به‌سه‌ر بێت. کۆتایی پێهێنان (پایان بەندی) لە ئەدەبی مۆدێڕن‌دا بەدەستی خوێنەرە نەک نووسەر.
*هه‌ست ناکه‌ن ئه‌م (کۆتایی پێهێنانه)، ده‌گه‌رێته‌وه سه‌ر شێوەی ئه‌ده‌بی زاره‌کی ئێمه، یا خود ئه‌وه‌ی که ئێمه به‌و مانا مۆدێڕنه هێستا شار یان زۆریەک لە مەرجەکانی مۆدێڕن بوونمان ئه‌زموون نه‌کردوه؟، بۆیه ئه‌ده‌بیاتی ئێمه هه‌ر به شێوه‌ی ساکار ماوه‌ته‌وه…
به‌ڵێ.. ئێمه هێستاش له چیرۆکی دێ‌و و په‌ری داین… ئێمه هێستا شارمان به‌مانای واقعی خۆی، ئه‌زموون نه‌کردوه… من شتێکم نووسیوه که له‌وێدا ده‌ڵێم «ئۆرهان پامووک» ئه‌گه‌ر نووسه‌رێکی گه‌وره‌یه به‌م هۆیه نییه که پامووک شارێکی گه‌وره وه‌کوو ئیستامبۆڵ گه‌وره‌ی ده‌کاته‌وه، به‌ڵکوو پامووک شارێک گه‌وره ده‌کاته‌وه، ئیستامبۆڵی پامووک شاریکی ئورووپاییه. من ئه‌ڵێم نووسه‌ره‌کان ئه‌توانن له شاردا، شار گه‌وره که‌نه‌وه…
*وه‌کوو پاریس که نووسه‌ره‌کانی گه‌وره‌یان کردۆته‌وه…
بەڵێ.. پاریس نووسه‌ره‌کانی ناساندیان. هێستاش له پاریس شه‌قام و هۆڵ و پارکه‌کان به نووسه‌رانی ده‌ناسرێن. شار ئه‌و کات شاره که هه‌ڵسووکه‌تی شاری تێدابێت. هێستا ئێمه له ناو کورددا ئه‌و “مه‌ده‌نییه‌ته” که ده‌بێت له شاردا پێک بێت نیمانه. بۆ نموونه سلێمانی شارێکی گه‌وره‌یه، به هه‌موو ئه‌و شتانەی شاری گه‌وره هه‌یه‌تی، دووکان و بازاری گه‌شاوه، هۆڵ و شهقامیگهوره… به‌ڵام به مانای مۆدێرن شار نییه… یه‌ک گوندی پان و به‌رینه. شایه‌د کافه‌کان زیندووی که‌نه‌وه… به‌رای من یه‌کێک له گه‌وره‌ترین به‌شه‌کانی یه‌ک شار کافهکانییهتی که ده‌بێتە هۆی کافه نشینی و له پاشان وتووێژ و به‌رهه‌م هێنانی مه‌ده‌نییه‌ت.
ئێمه له سهردهمیپههلهوی دا له تاران قاوه‌خانه‌یه‌ک مان هه‌بوو به ناوی «گوڵ مه‌مه‌د». له‌و سه‌رده‌مه‌دا زۆر گه‌وره و خۆش وه‌کوو هێستا نه‌بوو… سه‌رجه‌م سێ کورسی لهقوو ڵۆقو و شکاوی تێدابوو. به‌ڵام چ که‌سانێک ئه‌چوون؟!.. شه‌میم به‌هار، خانمیپارسی پوور، محه‌مه‌د ئاستیم، بیژه‌ن ئیڵاهی، ره‌زا به‌راهه‌نی. ته‌واوی ئه‌مانه مشتەری قاوه‌خانه‌ی گوڵ مه‌مه‌د بوون. ئه‌م قاوه‌خانه وه‌کوو زانکۆیه‌ک وابوو، له سینه‌ما تا ده‌گاته شانۆ و ئه‌ده‌بیاتی تێدا قسه‌ده‌کرا. له‌و ده‌مه‌دا بوو که کافهنشینی و ئه‌ده‌بیاتێک که له کافه به‌رهه‌م ده‌هات هه‌بوو، له ڵایهکیترەوەش ئه‌ده‌بیاتی ڕهسمیههبوو. ئه‌ده‌بیاتی ڕهسمیبه هیچ کوێ ناگات. خۆی له خۆدا خه‌فه ده‌بێت. کۆتایی پێدێت. له‌و سه‌رده‌مه‌دا کێبه‌رکێ و رووبه‌روو بوونه‌وه هه‌بوو له ناو دوو مه‌حفلی ئه‌ده‌بیدا.
*ئه‌م فه‌زایه‌ی تاران و هه‌ڵسووکه‌ت له‌گه‌ڵ نووسه‌رانی به‌ناوبانگی فارس وه‌کوو ره‌زا به‌راهه‌نی و هووشه‌نگ گۆڵشیری و…. بوو، به‌م هۆیه ئێوه به فارسی بنووسن. برێک له‌سه‌ر ئه‌م فه‌زایه قسه بکه‌ین.
هه‌ر وه‌ک وتت من زیاتر له فه‌زای فارسی‌دا بووم. من پێش ئه‌وه‌ی بێمه‌وه بۆکان نهم ده‌زانی کوردی بخوێنمه‌وه. ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت من ئه‌و ده‌مه هه‌رچی ههڵسووکەوتم هەبوو له‌گه‌ڵ نووسه‌ری فارس بوو. من تا راده‌یەک شاعیرانه ئه‌نووسم. ئه‌م فارسییه له‌گه‌ڵ من ده‌روونی بووە. من سی چل ساڵ له تاران بووم. ئه‌و کات که‌هاتمه‌وه، له بۆکان دانیشتم له‌گه‌ڵ دۆستانێکی کوردی زان و کوردی نووس تێکه‌ڵ بووم. له راستی دا زۆر جار هه‌ستێکی ناخۆش پێم ده‌ست ده‌دا که بۆچی دەبێ بە کوردی نەنووسم…
*… ئه‌ڵبه‌ت ئێوه زۆر وه‌رگێڕانی به‌هێزوو هه‌یه که پێموابێ به‌شێکی زۆر له‌و کوردی نهنووسینهتان قه‌ره‌بوو کردتۆته‌وه. گۆته‌ی ئاڵمانی ده‌ڵێت: وه‌رگێڕان وه‌کوو مامه‌ڵه‌یه‌کی ئه‌ده‌بی وایه که ده‌بێتە هۆی ناساندن و په‌ره‌پێدانی جیهانی ئه‌ده‌بی، به دڵخۆشیه‌وه ئێوه له‌و مامه‌ڵه جیهانییه سه‌رکه‌توو بوون…
هیوا دارم وا بێت (پێکه‌نین)…
*داستایۆفسکی له شوێنێک دا ده‌ڵێت: ئێمه نووسه‌رانی رووسی هه‌موو له ژێر (عه‌بای) نیکۆڵای گۆگۆڵهاتینهدهرێ. هه‌ر ئه‌م ڕسته‌یه محه‌مه‌دی سپانلوو شاعیر فارس به سادق هیدایه‌ت و نووسه‌ری فارسی ده‌شوبهێنێت… دیاره کتێبه‌که‌ی هیدایه‌ت کاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر نووسینی نووسه‌رانی ئێرانی چ فارس و چ غه‌یری فارس هه‌بووه. ئایا ئێمه‌ی کوردی ئێران توانیومان له‌م فه‌زای سادق هیدایه‌ت بێنه‌ده‌رێ؟ فه‌زایه‌کی زۆر جار ته‌م گرتوو و خه‌فه‌ت بار
حه‌ولێ زۆر دراوه… با بیره‌وه‌ریه‌ک بگێرمه‌وه سه‌باره‌ت به‌م پرسیاره‌ت. رۆژێک له‌گه‌ڵ دوکتۆر ئیسماعیل خۆیی دانیشتبووین پیم وت: ئێوه نووسه‌رانی فارس ئه‌و گشته باسی ئه‌ده‌بی کلاسیکی خۆتان ده‌که‌ن، ده‌ڵین حافز و مه‌وله‌وی و سه‌عدی ئه‌و هه‌مووه گه‌وره بوون، ئه‌ی بۆ هێستا هیچ نووسه‌رێکی وه‌ها به‌رز له فارسی دا هه‌ڵناکه‌وێت؟. وتی: پێویستی به هه‌زار ساڵه تا چه‌شنێکی ئه‌ده‌بی تایبه‌ت و به‌رز دیسان پێک بێت!!…
*…ئه‌گه‌ر وا بێت ئێمه‌ی کورد زۆرمان ماوه چوون هه‌مووی نابێته سه‌د ساڵ که چیرۆک و ڕۆمان ئه‌نووسین…
بەڵێ، که‌متر له سه‌د ساڵه قەڵەممان بەدەستەوە گرتووە!!. هه‌ر وه‌کوو وتم ئێمه ساواین… رۆڵان بارت ده‌ڵێت: مێژووی هه‌ر نهتهوێک، مێژووی نووسینی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه. له کوردستانی ئێران دوا کۆماری مه‌هاباد برێک نووسین، جیدی گیرا. ده‌نا پێش کۆمار هه‌ر به‌شیوه‌یه‌کی ساکار بوو… ئه‌گه‌ر باسی ئه‌ده‌بی کلاسیکمان وه‌کوو نالی و خانی و مه‌وله‌وی یان ئه‌وانی تر که‌ین، ئه‌مان جیاوازن. ئه‌مانه له سه‌رده‌میک دا بوون که هەر خودی نووسین جیدی نه‌ده‌گیرا!!. لە ڕاستی دا ئه‌وان به‌ر هه‌ڵستی چه‌شنێک له ژیان ده‌بوونەوە…
*هێستاکەی ئەدەبیاتی کوردی بەلاتانوە چۆنە؟ ئەم کێشانەی هەر هەیە؟ یان باشتر بووە؟
نە بەداخەوە!….پێموابی کورد ئەو کاتەی بە قەناعەت بگات بەیەک جاری دادەمرکێ! سرووشتی کورد هەر وایە، تەنانەت لە سیاسەتیش دا کاتێک بە دەرئەنجامێک دەگەن لە جێگەی ئەوەی ئەو دەسکەوتە پەرەپێبدەن، خامۆشی ئەکەن!. (پیچ هرزهای سیاسی) لە کتیبی (مووسیبەتی کوردبودن) (مصیبت کرد بودن). پێشتر باسم کردووە.
* لە ئەدەبیاتیش ئەو کێشە هەیە، چ دەرەتانێک بۆم ئەم دۆخە پێشنیار دەکەن؟ چ لە چیرۆک دا چ لە شێعردا؟. زیاتر وەکوو ئەزموونی خۆتان لە ئەدەبیات مەبەستمە، بۆ نموونە بە بەراوردی ساڵانی پێشوو جەماعەتێکی زۆرمان شاعیر و شێعری کوردی هەیە، بەڵام زۆر جار لەگەڵ شێعرێک بەرورووین کە نە چێژی هەیە، نە ئەدەبییەتی هەیە، نە ناوەرۆک و زمانەکەی ئەوەنە سەقام گیرە، بە ڕای ئێوە چۆن خۆمان دەبێت دەربازکەین لەم چەشنە ئەدەبیایە؟
من پێموابێ ئەگەر تەعەهوودێک بۆ نووسەری کورد هەیە ئەوە تەعەهوودە بە خودی ئەدەبیات. ئەگەر ئەدەبیات جدی بگیرێ بێگومان ئەدەبییەت بەرهەم دێت. لەپەنای ئەمشدا فێربوونی زمانی بیانی (خارجی) یارمەتیدەرە بۆ بەرهەم هێنان و ئافراندنی ئەدەبی. تەنیا بەرهەم هێنانی زۆر ئاستی ئەدەبی ناباتە سەر.
*کەواتە ئێوە بەو بەرهەمە زۆرینە نمرەیەکی باشی پێنادەن؟
-نەخێر… کەیفییەتی ئەدەبی زۆر لە ئاستێکی نزم دایە…
*ئەمە هەر دووک لایەنەکانی چیرۆک و شێعر دەگرێتەوە؟
-بەڵێ، تۆ فکر کەوە جیا لە شێرزاد حەسەن ئەویش تەنیا لە (حەسار و سەگەکانی باوکم)دا، کێی تر هەیە ئەوەنە ئەزموونێکی بەهێزی هەبێت؟…من لە خەڵاتی ئیبراهیم یوونسی، لە بانە داوەری بەشی ڕۆمان بووم، بەڵام باوەر کەن تەنیا یەک کار بوو، کە بۆ ئەوە دەبوو خەڵات بکرێت، منیش تەنیا ئیمتیازم هەر بەو دا…ئەویش ڕۆمانی (باڵندەی بریندار، ماسی سەرسام) لە نووسینی فەرۆخ نێعمەت پوورە کە ئەگەر پێم بکرێ وەریدەگێڕمەوە سەر زمانی فارسی، بەراستی ڕۆمانێکی باش بوو، ئەوانەی تر بەشێکی زۆری بێ تێۆری و زانستی رۆمان بوو….بە قەولی بەراهەنی ئیجرای ئەدەبی گرینگە کە بەداخەوە لای ئێمە زۆر لاوازە.
وتووێژ لە گەڵ نووسەر و وەرگێڕ،عەبدوڵڵا کەیخوسرەوی
سەرچاوە: حەوتەنامەی سیروان، ژمارەی ۹۵۵، شەممە(۹۶/۷/۲۲)
دیدگاهتان را بنویسید