من و مانگی رێبەندان (دەنگ)
من و مانگی رێبەندان (دەنگ)
خوێندنەوەی چیرۆکی “من و مانگی رێبەندان” بڕیارم داوە ژن نەهێنم.
خوێندنەوەی : ئارمان رەحیم زادە (رادیۆ هۆبە)
نوسینی : فەڕۆخ نێعمەتپور
باوکم لە ژووری دانیشتنەکەیەوە پڕ بە خۆی هاواردەکا پیاو نیە ئەگینا چۆن ژنی ناوێ! دایکم لێوی خۆی دەگەزێ و بە رانی خۆیدا دەکێشێ و دەڵێ پیاوەکە دراوسێکان گوێیان لێدەبێ، ئارامتر! بەڵام باوکم گوێ ناداتێ. بەردەوامە. من سەر هەڵدەبڕم و لە پەنجەرەکە دەڕوانم. هاوینە و بە هۆی گەرماوە هەر دوو تاکەکەی کراوەیە. لە دوورەوە کەڵەشێرێک دەخوێنێ. جریوە جریوی شێتانەی چۆلەکەکان خۆ بە ژوورەوەدا دەکەن و لە گەڵ دەنگی نێرینە و گڕی باوکم تێکەڵ دەبن. لەبەر خۆمەوە بزەیەکم دێت.
دیدگاهتان را بنویسید