له په‌راوێزی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیدا
له په‌راوێزی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیدا
باوکی سیا
ئایدیای کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی بۆ یه‌که‌م جار له مێژووی ئێران‌دا له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییه‌وه بووه به ئایدیایه‌کی باو. ئه‌م چه‌مکه سه‌ره‌تا له لایه‌ن ئه‌و بزووتنه‌وه فه‌رهه‌نگییه‌وه هاته ئاراوه که به‌ره به‌ره له ڕێگای رۆژنامه‌و گۆڤاره‌کانه‌وه سه‌ری هه‌ڵدا و توانی بۆ یه‌که‌م جار له مێژووی وڵات‌دا سه‌ره‌ڕای بوونی حکومه‌تێکی دیکتاتۆری، رۆژنامه‌گه‌ریی ئازاد بێنێته گۆڕێ. ئایدیای کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی، به‌پێی گۆڕانکارییه ناوخۆیی و ده‌ره‌کییه‌کان و ره‌نگدانه‌وه‌یان له ناو رێژیم‌دا، هه‌روه‌ها به‌پێی سه‌رهه‌ڵدانی تێڕوانینێکی دیکه له به‌شێکی ڕێژیم‌دا، توانی خۆی له جۆری لێکداوهنهکانی ئه‌وانیشدا بنوێنێ. ئه‌م گۆڕانه له پێش هه‌ڵبژاردنه‌کانی دووی جۆزه‌ردان به تایبه‌ت له گوتاره‌کانی خاته‌می دا خۆی نیشان دا و دواتریش له لایه‌ن باڵی ناوبراوه‌وه به مه‌به‌ستی جێبه‌جێ کردنی به‌رنامه‌کانی وه‌ک ده‌سته‌واژه‌یه‌کی سه‌ره‌کی مایه‌وه.
ره‌وتی ڕێفۆرمیزمی ئیسلامی له‌ناو رێژیم‌دا هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه‌ی له‌بیر نه‌چووه‌ته‌وه که کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی وه‌ک ئه‌و مانایه‌ی که له جیهانی مودێڕن دا هه‌یه‌تی، شتێکی ناپه‌سنده‌و ده‌بێ به گوێره‌ی بنه‌ماکانی ئیسلام و جۆری گوتاری ده‌سه‌ڵاتی خۆیان لێکی بده‌نه‌وه و وه‌ریگرن، هه‌ر بۆیه ئه‌م ره‌وته هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ئاوه‌ڵناوی ”ئیسلامی” به ”کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی”یه‌وه لکاند و به‌و شێوه‌یه رایگه‌یاند که مه‌به‌ستی له چ کۆمه‌ڵگایه‌کی مه‌ده‌نییه.
به‌ڵام کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی به مانای مۆدێڕنی خۆی له هیچ ده‌قێکی مه‌زهه‌بی ئیسلامی دا باسی نه‌کراوه و جۆری میکانیزم و سنووره‌کانی ده‌ست نیشان نه‌کراوه. که‌واته لێره‌وه رێفۆرمیزمی ئیسلامی له‌به‌ر ده‌م دوو کێشه‌دا راوه‌ستاوه: یه‌که‌م، دیاریکردنی مکانیزم و سنوره‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی هه‌م له ده‌قه ئایینییه‌کاندا و هه‌م له پنته‌کانی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تدا. دووهه‌م، ململانێ و دیاریکردنی جۆری ململانێ له‌گه‌ڵ ئه‌و ره‌وته راسترهوانهی که ئه‌م تێڕوانینه به لادان ده‌زانن.
رێفۆرمیزمی ئیسلامیی نێو ڕێژیم له سه‌ره‌تاوه گرفتی فیکری نه‌بوو، ده‌یتوانی به مه‌به‌ستی جێبه‌جێ کردنی کاره‌کانی خۆی له ”قانوونی ئه‌ساسی” رێژیمه‌وه ده‌ست پێ بکا ئه‌و قانوونه‌ی که که‌مو کوڕییهکانی و لایه‌نه دژ به یه‌که‌کانی ده‌یانتوانی پاڵپشتێکی یاسایی بۆ تێڕوانینه‌کانی ئه‌م باڵه بێنێته گۆڕێ. به‌ڵام هه‌ر له‌و ده‌مانه‌وه هه‌ندێک له بیرمه‌ندانی ئیسلامی که هه‌ر له سه‌ره‌تاوه له پرۆژه‌ی دامه‌زراندنی کۆماری ئیسلامی‌دا به‌شدارییان بووبوو، هه‌ندێک تێڕوانینی جیاوازیان له‌مه‌ڕ بنه‌ما تیۆرییه‌کانی پێکهاته‌ی رێژیم هێنایه ئاراوه که چاوه‌دێرانی به‌رو ئه‌وه پاڵ پێوه‌نا که له داهاتوودا (ده تا بیست ساڵه) جۆرێک رێفۆرم له تێڕوانینی ئایینیی زاڵ به‌سه‌ر ئێران‌دا دروست ده‌بێ، که تا راده‌یه‌کی زۆر له‌و پڕۆتستانیزمه ده‌چێ که له هه‌ناوی کاتۆلیزمهوه هاته ده‌رێ. ئه‌م چاودێرانه زه‌رووره‌تی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م رێفۆرمهیان بۆ هاتنه گۆڕێ جیهانی مۆدێڕن ده‌گێڕایه‌وه که تێیدا چی دیکه هیچ ئایینێک ناتوانێ دڵی به‌وه خۆش بێت که له چوارچێوه‌یه‌کی داخراو و سنوورێکی ده‌سکرددا بۆ هه‌میشه خۆی به دوور له په‌یوه‌ندییه سه‌رسوڕهێنه‌ره‌کانی جیهانی ئه‌وڕۆدا ڕاگرێ.
ئاشکرایه که له جۆری داڕشتنی ده‌سته‌واژه‌ی ”کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیی ئیسلامی”دا هاودژیه‌ک هه‌یه. چونکه کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی ناتوانێ ئایینی بێت. کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی، کۆمه‌ڵگایه‌که که سه‌باره‌ت به ئایینیه‌کان بێ لایه‌نه و به شێوه‌یه‌کی یه‌کسان له‌گه‌ڵ هه‌موویاندا هه‌ڵس و که‌وت ده‌کا. به‌ڵام کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی ئیسلامی دیاره تێیدا ئیسلام ئایینی سه‌ره‌کییه و چه‌مکه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی به شێوه‌یه‌کی خوازراو له‌گه‌ڵ چه‌مکه ئایینیه‌کانی ئیسلام دهمچ کراون. کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی ”ئامرازێکه بۆ هێنانه گۆڕی ده‌سه‌ڵاتی جه‌ماوه‌ر و به‌شداری کردنیان لهکاروبارهکاندا”[1] کۆمه‌ڵگایه‌که تێیدا ”تاکه که‌س … له‌جیاتی ئه‌وه‌ی په‌نا بباته به‌ر خاوه‌ندار و ده‌سه‌ڵاتدار و ئه‌وانه‌ی وا هێزی سه‌رکوتکردنیان به ده‌سته‌وه‌یه، په‌نا ده‌باته به‌ر رێکخراوه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی”2 له کۆمه‌ڵگایه‌کی وادا ”شارۆمه‌ند مرۆڤێکی ئازاد، سه‌ربه‌خۆ و خاوه‌ن خۆیه‌تی که به گوێره‌ی قازانج و زه‌ره‌ری خۆی بڕیار ده‌دا که کارێک بکا یان نه‌یکا… بچێته لای گروپێک یان نه‌چێت”3
ئه‌م چه‌مکانه به جوانی ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن که پێویسته ئازادی تاکه‌که‌سی و رێکخراوه‌یی هه‌بێت و هیچ بیر‌و بۆچوونێک له ڕێگای هێزی سه‌رکوتکردن و فشاره‌وه، روانگه‌کانی خۆی نه‌سه‌پێنێت. ”حکومه‌تی دێمۆکراتیک به‌بێ رێکخراوه مه‌ده‌نیه‌کان ده‌بێ به دیکتاتۆری زۆرینه به‌سه‌ر که‌مینه‌دا”4
تۆ بڵێی بیر‌و بۆچوونی ئیسلامی له‌گه‌ڵ ئه‌م چه‌مکانه‌دا بگونجێ؟ یان جۆری ئه‌و سیسته‌مه‌ی ئێستا له ئێران دا هه‌یه؟ له هه‌لومه‌رجێکدا که ئیسلام هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته به باوک ده‌دا که له چوارچێوه‌ی بنه‌ماڵه‌دا بۆ مل که‌ج پێکردنی منداڵ له به‌ڕێوه‌بردنی یاساکانی ئیسلام دا توند‌و تیژی به‌کار ببا.
”کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی ئیسلامی” سیمایه‌کی شێوێنراوی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیه. هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ی ناکرێ خودموختاری ئیسلامی هه‌بێ، ناکرێ ئیسلام له ده‌سه‌ڵاتی سیاسی‌دا بێت و مه‌ده‌نیه‌تی مۆدێرن پیاده بکرێت.
به‌ڵام گرفتی رێفۆرمیزمی ئیسلامی ته‌نیا له دیارده سهرخانیهکاندا نیه، به‌ڵکوو له بنه‌مای ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی پڕۆژه‌کانیشی دایه. دوای بیست ساڵ له به‌ده‌سته‌وه گرتنی ده‌سه‌ڵات، نه ته‌نیا ئێران نه‌یتوانی له ئابووریی تاک به‌رهه‌می رزگاری بێت، به‌ڵکوو به‌هۆی لاواز بوونی پتری پێکهاته‌ی ئابووریی، دابه‌زینی نرخی نه‌وت ئه‌وه‌نده‌ی دیکه ئاسته‌نگه‌کانی به‌رده‌می گه‌شه‌ی ئابووریی ده‌رخست. هه‌روه‌ها به‌پێی قسه‌کانی خودی به‌ڕێوه‌به‌رانی، ئێران به پێچه‌وانه‌ی هه‌ندێک بیر‌و بۆچوونه‌وه گه‌شه‌ی ئابووریی به‌خۆیه‌وه نه‌دیوه. هه‌روه‌ها ”به‌رنامه‌ی چاکسازی ئابووریی” که خاته‌می هێنایه گۆڕێ ئه‌وه نیشان ده‌دا که باڵی رێفۆرمیست هیچ پڕۆژه‌یه‌کی دیاریکراو و وردی به‌ده‌سته‌وه نیه. بۆ وێنه ئه‌م به‌رنامه‌یه وا نایه‌ته به‌ر چاو که له‌گه‌ڵ راستره‌وه‌کان به توش کێشه‌وه بێت… ته‌نانه‌ت له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ تایبه‌ت کردنی ئابووریی دا هه‌ندێک خه‌تی گشتی ده‌دا و راشکاوانه سه‌باره‌ت به کێشه‌ی بێ‌کاری ده‌ڵێ که هیچ شتێکی له‌ده‌ست نایه‌ت.
دیاره به‌شێکی قه‌یرانی ئابووریی ئێران وابه‌سته به‌و قه‌یرانه گشگیریهیه که سه‌رتاپای جیهانی گرتۆته‌وه. به‌پێی ئاماره‌کان گه‌شه‌ی ئابووریی له جیهاندا گه‌یشتۆته 2% که ساڵی پار زیاتر له سێ و پێرار زیاتر له چوار بووه. ئه‌م قه‌یرانه راسته‌وخۆ له‌سه‌ر بارودۆخی لاوازی ئابووریی ئێران ره‌نگ ده‌داته‌وه و ئه‌وه‌نده‌ی دیکه له پاڵ بێ ئاسۆییه‌کانی پڕۆژه‌کانی رێژیم کۆمه‌ڵگای ئێرانی به‌ره‌و کێشه‌یه‌کی پتر بردووه. هه‌ڵبه‌ت خودی گه‌شه‌ی 2%ی ئه‌وه نیشان ده‌دا که جیهان به‌ره‌و پێش رۆیشتووه و ته‌نانه‌ت مه‌سره‌فی کاڵا چه‌ند به‌رابه‌ر بووه، به‌ڵام قسه له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه که داخۆ ژیانی زۆرینه‌ی خه‌ڵکیش گۆڕاوه و به‌ره‌و باشتر بوون رۆیشتووه؟
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به بواری کۆمه‌ڵایه‌تی له ئێران ده‌توانین ئاماژه به چه‌ند دیارده‌یه‌ک بکه‌ین که به جوانی بارودۆخه‌که ده‌رده‌خه‌ن. بۆ وێنه له بواری خوێنده‌واریدا ده میلیۆن و حه‌وسه‌د هه‌زار که‌س به‌پێی ئاماره ره‌سمیه‌کان نه‌خوێنده‌وارن، سه‌د هه‌زار قوتابی موعتادن و به‌گشتی یه‌ک میلیۆن و دووسه‌دهه‌زار مه‌عتاد له لایه‌ن خودی ده‌زگا ره‌سمییه‌کانه‌وه ناسراون.
ئه‌م راستیانه، ئه‌و بارودۆخه ده‌رده‌خه‌ن که به‌ڵێنه ”کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی ئیسلامی” له‌سه‌ر بنیات بنرێ. کۆمه‌ڵگا مۆدێرنه‌کان نیشانیان داوه که پێک هێنانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی ره‌وتێکه که له هه‌موو بواره‌کاندا به‌ره‌و پێش ده‌چێت. دێمۆکراسیی ئابووریی و دێمۆکراسیی سیاسیی دوو پێویستین له‌م ره‌وته‌دا.
کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی ئه‌گه‌رچی ره‌وتێکی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌و به‌گوێره‌ی بۆچوونی مارکس به‌ستراوه‌ته‌وه به ژێرخانی کۆمه‌ڵگاوه، به‌ڵام هه‌ر له‌و کاته‌دا ره‌وتێکه که ئۆپۆزیسیۆن ده‌توانێ به‌شداری له دروست کردنی دا بکاو وه‌ک هێزێکی کاتالیزۆر ده‌وری شیاوی خۆی تیادا ببینێ. دروست کردنی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی ره‌وتێک نیه که بۆ به دوای کۆتایی هاتنی ده‌سه‌ڵاتێکی دیاری کراوی سیاسی وه‌دوا بخرێ، به‌ڵکوو ره‌وتێکه که هه‌ر له ئێستاوه بنیات ده‌نرێ و ئۆپۆزیسیۆن به دیاریکردنی جۆری تێکۆشانی خۆیان ده‌توانن سنووره‌کانی کارتێکردنی خۆیانی تێدا ده‌ست نیشان بکه‌ن. دیاره پێش هه‌ر شتێک به‌شداری کردن له‌م ره‌وته‌دا که ئێستا له هه‌ناوی کۆمه‌ڵگای ئێرانه‌وه هه‌ڵده‌قوڵێ، پێویستی به ڕه‌چاوکردنی خه‌باتێکی شارستانیانه هه‌یه. واته خه‌باتێک که ئاراسته‌که‌ی به‌ره‌و خه‌باتی جه‌ماوه‌ری و دروست کردنی ڕێکخراوه پیشه‌یی و سه‌ربه‌خۆکان و کار کردن له پانتایی رۆشنبیری دایه… خه‌باتێک که بتوانێ فه‌رهه‌نگی سیاسی و دێمۆکراسیانه بباته سه‌رێ و سه‌ره‌ڕای هه‌موو ململانێیه‌کان فێرمان بکا یه‌کتر ته‌حه‌مول بکه‌ین.
—————-
په‌ڕاوێز
1،2،3،4، کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی نووسینی مه‌جید محه‌ممه‌دی.
ئەم وتارە لە گۆڤاری “قەڵەم ژمارە سفر 0” چاپ کراوە.
دیدگاهتان را بنویسید