نما و فه‌رۆخ نیعمه‌تپوور له سیبه‌ری په‌ره‌سێلکه‌کانی کۆچ دا
نما و فه‌رۆخ نیعمه‌تپوور له سیبه‌ری په‌ره‌سێلکه‌کانی کۆچ دا
ره‌وشت ره‌شید/
وتووێژ لەگەڵ فەڕۆخ نێعمەتپوور
ئه‌و گفتوگۆیه‌ی ئێستا له‌به‌رده‌ستی خوینه‌رانی به‌ڕیزدایه، دانیشتنێکه بۆ دووان له‌سه‌ر رۆمانی (په‌ره‌سێلکه‌کانی کۆچ) که (براده‌رانی گۆڤاری نما، بەڕێزان دکتۆر رەوشت رەشید، ئیسمائیل کوردە و شوان رەشید) رووبه‌روو له‌گه‌ڵ نووسه‌ری رۆمانه‌که (فه‌رڕۆخ نیعمه‌تپوور) لە ساڵی ۱۹۹۹ لە هەوڵێر لە بنکەی رۆژنامەی رێگای کوردستانی حیزبی شیوعی کوردستان سازیان داوه. ئه‌م رۆمانه ساڵی ۱۹۹۸ به‌چاپ گه‌یشتووه.
ره‌وشت ره‌شید/ چاکتر وایه له ناونیشانی رۆمانه‌که‌وه ده‌ست پێبکه‌ین که (په‌ره‌سێلکه‌کانی کۆچه). دیاره ئێمه وه‌کو نه‌ته‌وه ئه‌و وشه‌یه‌مان لا نامۆ نییه (وشه‌ی کۆچ) به شیوه‌یه‌کی گشتی له زۆربه‌ی ئه‌و کاره ئه‌ده‌بی و فه‌رهه‌نگیانه‌ی که ئێمه پاڵهوانیانین، یان ده‌مانه‌وێ چرکه‌ساتێک ببینه پاڵه‌وانیان، نامۆ نین. دیاره کۆچ مانایه‌کی قوڵتری هه‌یه له‌و مانا سهرهتاییو لاوه‌کیانه‌ی که رۆژانه به‌کاریان ده‌هێنین، جا نازانین په‌ره‌سێلکه‌کانی کۆچ له‌لای (فه‌روخ) بۆ زێده‌تر له هه‌موو ئه‌و ناونیشانانه‌ی تر که له‌ناو رۆمانه‌که‌دا هه‌ن، به‌تایبه‌ت په‌ڕه‌گرافی وا هه‌یه وشه‌ی پڕتری تیا هه‌یه، یاخود ره‌نگه هه‌ر ناونیشانێکی تری به‌کار هێنابا مانایێکی تری ده‌بوو، پهرهسێلکهو کۆچ له رۆمانه‌که‌دا ئه‌وه‌نده به زه‌قی نایێته به‌رچاو دیاره ئه‌وه‌نده‌ی من هه‌ستم پێ کردبێ، جێگه‌ی ئه‌وه‌شه که بپرسم بۆچی (کۆچ) ده‌کاته ناونیشانی ئه‌و رۆمانه‌ی و به‌ده‌ر له‌و هه‌موو باڵندانه‌ش په‌ره‌سێلکه هه‌ڵده‌بژێرێ؟
فه‌روخ نیعمه‌تپوور/ من حه‌ز ده‌که‌م له هه‌ندێ شتی زۆرتره‌وه ده‌ست پێبکه‌م، کاتی خۆی که ئه‌م رۆمانه‌م نووسی، پیش ئه‌وه‌ی ته‌واوی بکه‌م، لای یه‌ک دوو براده‌ر باسم کرد، ناونیشانی رۆمانه‌که‌یان لێ پرسیم، وتم ناوم ناوه (پهرهسێکهکانی کۆچ)، ئه‌و کات هه‌ندێکیان له‌سه‌ر شێوه‌ی داڕشتنه‌که گله‌ییان هه‌بوو، ئه‌یان ووت کۆچی په‌ره‌سێلکه‌کان راست تره له په‌ره‌سێلکه‌کانی کۆچ. دیاره ئه‌کرێ به ته‌عبیرێکی شیعری وه‌ڵامی ئه‌مه بدرێته‌وه، به‌ڵام زۆر نهچوومە نێو ئه‌م باسه له‌گه‌لێان. دواتر یه‌کدوو براده‌ری تر خوێندیانه‌وه ئه‌وانیش له‌سه‌ر ناوی په‌ره‌سێلکه‌کانی کۆچ قسه‌یان هه‌بوو، پێیان وابوو زۆرتر داڕشتنێکی به قه‌ول ته‌قلیدییه‌و له‌گه‌ڵ ئەو شێوه ناونانانه ناێته‌وه ئێستاکە له‌سه‌ر رۆمان هه‌یه، به‌ڵام بۆخۆم ته‌ئکیدم هه‌بوو له‌سه‌ر ئه‌و ناونیشانه، به‌چه‌ند هۆکارێ: یه‌که‌م ئه‌وه‌ی ناوی په‌ره‌سێلکه خۆی ده‌توانێ به به‌خشینی ناوی باڵندهییهکهی ببێ به حه‌ده‌سی ناو رۆمانه‌که، حهدهسێک به قه‌د پانتایی ناو رۆمانه‌که کە پێش هه‌موو شتێک ده‌لاله‌ت له بێگوناهی ئینسانه‌کانی ناو کتێبەکە ده‌کات به مانای لە خۆگرتنی هه‌موو گوناهکارهکانو بێ گوناهه‌کان. منیش ویستم ئه‌وه بڵێم، هه‌ر چه‌نده هه‌ندێک که‌سایه‌تی رۆمانه‌که کۆچ ناکه‌ن، به‌ڵکو یه‌کێک له‌و که‌سانه‌ن یان بەشێکن له‌و سیستمه تۆتالیتاریه که ئه‌شێن به قه‌د که‌سایه‌تی کامیل خاوه‌ن بێگوناهی نه‌بن. به‌گشتی دەمەوێ باس له‌وه بکه‌م ئینسانه‌کان هه‌ر هه‌موویان له هه‌ر کوێ هه‌ن به‌جۆرێک بێگوناه و به‌جۆرێک قوربانی ژیانن. جا هه‌ندێک که‌س زۆرتر‌و هه‌ندێک که‌س که‌متر. به رای من ئه‌وانه‌ی دژی نه‌هامه‌تیه‌کانی ژیان راده‌وه‌ستن له هه‌موو که‌س بێگوناهترێکن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌ر هه‌له‌یه‌کیان دەتوانێ ئه‌وان له هه‌موو که‌سێکی تر تاوانبارتر بکا! پاشان شتێکی تری جێگای سه‌رنجی من ئه‌وه‌یه کاتێک باس له په‌ره‌سێلکه دەکرێ یه‌کسه‌ر مانای کۆچ دێته‌وه بیر، بۆچی؟ چونکه په‌ره‌سێلکه و ئەم مانایەی، خۆی له فه‌رهه‌نگی کورده‌واریدا هه‌یه، ئیدی په‌ره‌سێلکه به کۆچه‌وه ئه‌ناسرێته‌وه. به‌ڵام بۆچی لە گەڵ ئەم نەریتەیش من هاتم کۆچم کرد به ناونیشانی دووای په‌ره‌سێلکه؟
ئه‌وه بۆخۆی نه‌وعێک ته‌ئکید کردنه له‌سه‌ر کۆچ به‌وه‌ی که حه‌زم ئه‌کرد ئه‌گه‌ر خوێنه‌رێک ناوی په‌ره‌سێلکه ئه‌بیستی پێش هه‌موو شتێ و زیاتر له هه‌موو شتێ له‌سه‌ر کۆچی په‌ره‌سێلکه رائه‌وه‌ستێ زیاتر له تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی دیکه‌ی. واتا تۆ له شتێکی زۆر ئاسایی‌دا تایبه‌تمه‌ندیێکی ئاسایی ده‌بینی، به‌لام له هه‌مان کاتدا که ته‌ئکیدی له‌سه‌ر ئه‌که‌ی پێت وایه نه‌فسی ته‌ئکید کردنه‌که ده‌توانێ دونیا‌و جیهانبینێکی دی بێت. من بۆخۆم ئاوا بۆی چووم. پاشان من پێم وایه به‌پیچه‌وانه‌ی بۆچوونه‌که‌ی کاک (ره‌وشت) (په‌ره‌سێلکه‌کانی کۆچ) حوزوری هه‌یه، ته‌نانه‌ت وه‌کو ناو له ناو پانتایی رۆمانه‌که‌شدا. ئه‌گه‌ر دیقه‌تتان دابێ له به‌شی کۆتایی رۆمانه‌که‌دا باسی لێده‌که‌م، ئه‌وه‌ی له‌بیرم بێ له شوێنێکیا ئه‌ڵیم ((هه‌موو شوێنێک وولاتی په‌ره‌سێلکه‌یه)) واتە له‌و شوێنه‌دا که (که‌مال) ئه‌ڕواو بیری (سمایل) ئه‌کاته‌وه. جگه له‌مه پێم وایه شه‌رت نیه مه‌فهومێک، مهعنایێک که له رۆمانێک دا هه‌یه به‌دریژایی رۆمانه‌که وه‌ک وشه حزوری هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی که ئه‌وه ببێته بیانویەک بۆ ئه‌وه‌ی تۆ مه‌به‌ستی ناوه‌که به‌و ناوه‌وه بنێی که هه‌یه. له‌یه‌ک شوێن یان له دوو شوێن له ناو رۆمانه‌که به‌کارمهێناوه، به‌ڵام له هه‌مان کاتا پێم وابوو ئه‌وه زۆرتر ته‌عبیر له ناوه‌رۆکی رۆمانه‌که ئه‌کا. ئه‌وه‌ش ناشارمه‌وه ئه‌کرێ بە گوێرەی هه‌ر هه‌مان ئه‌و رووداوانه‌ی لە کتێبەکەدا هەن ناونیشانی دیکه‌ی بۆ بدۆزرێته‌وه، به‌لام من بۆخۆم هاتمە سەر ئەو رایەی ناونیشانێکی له‌و شێوه‌یه پەسندترە.
ئیسماعیل کورده/ هه‌ڵبه‌ت دوای خوێندنه‌وه‌ی رۆمانی په‌ره‌سێلکه‌کانی کۆچ ده‌کرێ له خۆمان بپرسین کاک فه‌روخ بۆچی پهرهسیلکهکانی کۆچی هه‌لبژاردووه. ئه‌گه‌ر دیقه‌ت بده‌ینه ناوهرۆکهکهیو له یه‌که‌م لاپه‌ره‌کانی دیاره له سه‌ره‌تاوه به ساردی به‌فر، به‌ڕۆیشتن له شاره‌وه به‌ره‌و شاخ، روو کردنه لوتکه‌ی تهمو مژاویو ململانێ کردن له‌گه‌ڵ سروشت‌و مه‌رگ، روانینه‌کان به‌ره‌و لوتکه و سه‌ماکانی پهرهسێلکهو له دوایش دا که ئاینده‌یه‌کی لێوه دیاره، ئه‌مانه هه‌مووی ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نن که کۆچ له شاره‌وه به‌ره‌و شاخ (هه‌ڵبه‌ت شاخ وه‌کوه په‌ناگه) کۆچێکی ئاسایی په‌ره‌سێلکه‌کانی ناو رۆمانه‌که نیه که ئینسانه بێگوناههکانن، دیاره کاک فه‌روخ له کۆتایی رۆمانه‌که باس له‌وه ده‌کاو ده‌لێ (بۆ ناکرێ مرۆڤ تا ئه‌ژی وه‌ک خۆی بژی!؟ په‌ره‌سێلکه‌کان وه‌ک خۆیان ده‌ژین) به‌و مانایه‌ی کۆچی په‌ره‌سێلکه‌کان هیچ نه‌بێ وه‌رزی خۆیان هه‌یه‌و ده‌گه‌ڕینه‌وه، که‌چی کۆچی مرۆڤه‌کان به‌پیچه‌وانه‌ی ئه‌وشێوه کۆچه، بێگه‌ڕانه‌وه‌یه. ئه‌و چه‌مکه‌ش وه‌ک سروشت و مانای ژیان ناوه‌ڕۆکی رۆمانه‌که‌ی گرتووه. دووه‌م ئه‌و رۆحه بێگوناهانه‌ی ناو رۆمانه‌که‌ن که له (سمایل‌و که‌مال و فاتێ و ته‌ها) هه‌موو ئه‌و هاوولاتیانه پێک دێن که له شه‌ڕ و کاره‌ساته‌کاندا ده‌کوژرێن که ده‌بوایه وه‌کو په‌ره‌سێلکه‌کان ئه‌و وه‌رزانه‌یان به‌جێ بهێشتبایه که له رۆمانه‌که‌دا وه‌رزی مه‌رگ بوو، وه‌ک یاخی بوونێک له خواوه‌ند له یه‌کێک له وه‌رزه‌کانی مه‌رگ بگه‌ڕابانه‌وه. من قه‌ناعه‌تم وایه په‌ره‌سێلکه‌کانی کۆچ ره‌مزێکی جوانه‌و، وه‌ک خۆشی باسی کرد ده‌ربڕینێکی شعریشه. ئه‌ده‌بیش ئه‌و کاته داهێنانه که پێچه‌وانه‌ی واقعیمان نیشان بدات.
شوان ره‌شید/ له ناونیشانی رۆمانه‌که‌وه ده‌ستمان پێ‌کرد. ئه‌مه بۆته شتیکی باو که له هه‌ڵسه‌نگاندنی یا خود قسه کردن له‌سه‌ر هه‌ر ده‌قێکی ئه‌ده‌بی ناوه‌که کلیلێکه بۆ چوونه ناو ناوه‌رۆکی ده‌قه‌که. ئدید پێم وایه له هه‌ڵبژاردنی ئه‌م ناوه، به‌و شێوازه‌ی قسه‌ی له‌سه‌ر کراو به‌پێی رونکردنه‌وه‌کانی کاک فهروخیش هه‌ست به‌وه ده‌که‌ی که شێوازێکی نوێ له هه‌ڵبژاردنی ناوه‌که وه‌ک ئه‌وه‌ی له رۆمانی فه‌ره‌نسیا هه‌یه به‌دی ده‌کرێ. ناوێکی توئویلی یان ناونیشانێکی کراوه‌یه. ئه‌گه‌ر بێیه سه‌ر حزوری ناونیشانه‌که له‌نێوه رۆمانه‌که ته‌نها له یه‌ک دوو شوێن ئاماژه‌ی پیدراوه، به‌لام هه‌ڵبژادنی ئه‌و ناوه‌و په‌یوه‌ندی به بوون‌و نه‌بوونی له‌نێو پانتایی رۆمانه‌که‌دا، ده‌لاله‌ت له‌وه ده‌کات که هه‌ڵبژاردنێکی ته‌ئویلیانه‌ی ناونیشانه‌که بۆ پێناسه کردنێکی زیاتر یان رادان و شیکردنه‌وه‌یه‌کی زیاتر بۆ ناوه‌رۆکی رۆمانه‌که. به‌و جۆره‌ش وا ده‌بینم که (په‌ره‌سێلکه‌کانی کۆچ) وه‌ک ناونیشانێک ئاماژه‌یه‌کی خوازراوی رهمزیانهیه. وه‌ک کاک فه‌روخ ئاماژه‌ی پێی کرد پرهرسێلکه ئاماژه کردنه به بێگوناهیو بێتاوانیو به‌رائه‌تی ئه‌و کۆچه‌رانه‌ی ناو رۆمانه‌که، یان پێکچواندنی ئه‌و پاڵه‌وانانه‌ی نێو رۆمانه‌که به په‌ره‌سێلکه‌کان. بۆیه ده‌کێ له ناونیشانه‌که‌دا خوینه‌ر زیاتر له پێشبینیه‌ک بۆ ناوه‌رۆکی رۆمانه‌که بکات. هه‌ست ده‌که‌م له‌و شوێنه‌ی بۆ یه‌که‌م جار باس له په‌ره‌سێلکه‌کان ده‌کرێ باسێکی خواستراوو رهمزیانهیه، ره‌نگه ئه‌گه‌ر خوینر ته‌واو لێی ورد نه‌بێته‌وه‌و چه‌ند جار نه‌یخوێنێته‌وه له مه‌به‌سته‌که تێنه‌گات. به‌ڵام که باس له کۆچی په‌ره‌سێلکه‌کان یان ئه‌و وشه‌یه‌ی له دواوه‌ی پهرهسێلکهوه دێت، وه‌ک بڵێین بۆ نه‌مانگوتووه کۆچی په‌ره‌سێلکه.. لێره‌دا من پێم وایه، ئه‌گه‌ر به‌شیوه‌ی نائاگاییانه‌ی کاک فهروخیش بێت، که ئه‌و ناونیشانه‌ی به‌و شێوازه هه‌ڵبژاردووه ده‌لاله‌ت له‌وه ئه‌کات که کۆچ (کۆچ هه‌میش هاتنه‌وه چوونیشه) که لێره‌دا په‌ره‌سێلکه‌کانی کۆچ ده‌لاله‌ت له جێهێشتنی ئه‌و شوێنه ده‌کات که نووسه‌ر یان پاڵه‌وانی تێدا ئاماده‌یه، واته لێره مه‌به‌ست له هاتنه‌وه‌ی په‌ره‌سێلکه‌کان نیه به‌ڵکو مه‌به‌ست کۆچکردنو دوور که‌وتنه‌وه‌ی پهرهسێلکهکانه.
فه‌روخ نیعمه‌تپوور/ وه‌ک روون کردنه‌وه‌یه‌ک حه‌ز ده‌که‌م بڵێم من له‌گه‌ڵ قسه‌کانتم کاک شوان، گوتم ئه‌کرێ ته‌ئویلی زیاتری بۆ بکرێ بۆ کۆچ، بۆ ناوی رۆمانه‌که، به‌لام یه‌ک شتتان له‌بیر نه‌چێت پێم وایه مه‌رج نییه ناونیشانێک تۆ بۆ رۆمانێک داینبنێ یه‌کێک بێت له‌و دارشتنانهی, ئه‌و وشانه‌ی یان ئه‌و پهرهگراڤانهی له ده‌قه‌که‌دا هه‌یه. مه‌رج نییه له‌ناو رۆمانه‌که‌دا نوسرابێ په‌ره‌سێلکه‌کانی کۆچ، جا ئه‌و کاته ناوی بنێین په‌ره‌سێلکه‌کانی کۆچ. جاری وا هه‌یه ناونیشان له دریژه‌ی مانای رۆمانه‌که دایه. ئەوەی ئاخۆ ناونیشان چه‌ند رۆڵ ده‌گێڕێ بۆ رۆمان؟
رۆڵێکی ئه‌وه‌یه ماناکه کراوه‌تر ده‌کات، رۆڵێکی ئه‌وه‌یه تۆ به ناوهێناێک ره‌نگه ته‌ئکید له‌سه‌ر به‌شێکی رۆمانه‌که بکه‌یت. نه‌خێر جاری وا هه‌یه ناوێک ئه‌هێنێ، ناوه‌که درێژه‌ده‌ری مانای حه‌ده‌سه‌کانی نێو رۆمانه‌که‌یه، بۆیه هه‌ندێک ناونیشان ئه‌بینیته‌وه بۆ رۆمان، هه‌ست ئه‌که‌ی ناونیشانه‌که نامه‌ئلوفه (نامۆیه) به رۆمانه‌که، که ئه‌یخوێنیته‌وه هه‌ست ده‌که‌ی ناونیشانێکی نامۆیه، نووسه‌ره‌که‌ش ره‌نگه هه‌ستی به‌وه کردبێت، به‌ڵام له هه‌مان کاتدا ئه‌یه‌وێت خوێنه‌ر له ناو پانتایی رۆمانه‌که‌وه به‌و ناونیشانه به‌ره‌و هه‌ندێک ته‌سه‌ورات و بۆچوونی دیکه ببات، مانای ناونیشانی رۆمانه‌که له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ نێوه‌رۆکی رۆمانه‌که‌دا ده‌توانن فه‌زایه‌کی دیکه بکه‌نه‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش که گوتت رهمزیانهیه، پێم وایه وشه خۆی له خۆی دا ره‌مز، سیمبۆله، به‌ڵام واتای ره‌مزیانه وه‌ک واتا ئه‌ده‌بیه‌که‌ی، که پێم وایه مه‌به‌ستیشت ئه‌وه‌یه‌و ئیشاره‌تی پێئه‌که‌ی، به‌و مانایه‌ی شتێک وه‌رده‌گری که ناراسته‌وخۆ ده‌یه‌وێ ته‌عبیری له شتێکی دی پێ بکات. خودی ئه‌و ناڕاستهیە ئه‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی تۆ ره‌مزێک وه‌رده‌گری ته‌ئویلی زیاتری له‌سه‌ر ده‌که‌ی. ئه‌مه دوو مه‌سه‌له‌یه، دیاره من خودی ناونیشانی په‌ره‌سێلکه‌کانی کۆچ وه‌ک ره‌مز ده‌بینم، به‌ڵام زۆر پێخۆشحاڵم خوێنه‌رێکی رۆمانه‌که من بۆخۆی ئه‌چێته ئه‌و جیهانه‌وه که پێی وایه ئه‌مه دیسان ره‌مزێکی تره بۆ زۆر شتی دیکه که له‌ناو دهقهکهیا هاتووه. پاشان ئیشاره‌تێکی جوانت دا ووتت په‌ره‌سێلکه که کۆچ ئه‌کات ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌و مانایه‌ی له‌نێوان دوو ژینگهدایهو هیچ سنوورێکی بۆ نیه، به‌ڵام ئه‌و پاڵه‌وانانه‌ی له ناو رۆمانهکهدان دهڕۆنو گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ نییه، گه‌ڕانه‌وه لای ئه‌وان مه‌رگه. کاتێ په‌ره‌سێلکه‌کان ده‌چنه کوێستان، زستان ده‌گرێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌مرن، به‌ڵام تۆ که کۆچ ده‌که‌ی زستانیش به‌سه‌ردا بێت، ئه‌بێت بمێنێته‌وه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بشمرێت، کۆچی ئینسان ئه‌و جیاوازییه‌ی هه‌یه. واه لێره‌دا هاودژیییهک هه‌یه له نێوان کۆچی پهرهسێلکهو کۆچی ئینسانه‌که. که (کاک شوان) جوان به‌رجه‌سته‌ی کردووه. په‌ره‌سێلکه کۆچ ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی بژیت، ئه‌وه‌ی له‌بیرم مابێت له شوێنێکا ده‌ڵێم: (کۆچ نوێترین ئامرازه، نوێترین ئامرازه بۆ مانه‌وه، بۆ ژیان)، هه‌ست ده‌که‌م ئه‌و حاڵه‌ته‌ی پهرهسێلکهمان په‌یدا کردووه. مرۆڤی ئێمه هه‌ڵدێت ئه‌گه‌ر تووشی زستانی سه‌ختیش بێت. بۆ ئەوه‌ی بتوانێ له‌و هاوینه‌ی که له دوایه‌وه دێ ده‌رباز بێت. له‌و زستانهیا رووبه‌رووی ژیان ده‌بێته‌وه، به‌ڵام له هاوینهکهیا ژیان نابینێته‌وه. سه‌یر ده‌که‌ی ئێمه له ژیانی په‌ره‌سێلکه نزیک ئه‌بینه‌وه.
ره‌وشت/ کاک فه‌روخ من پێم وایه پاش ئه‌وه‌ی باسی کۆچی په‌ره‌سێلکه کرا بابه‌ته‌که له‌وه خۆشتر ئه‌بێ ئه‌گه‌ر بێت‌و زیاتر قسه له‌سه‌ر کۆچ بکه‌ین. جه‌نابت گوتت، هه‌روه‌ها (شوان) رای وابوو که په‌ره‌سێلکه‌کانی کۆچ ئه‌وه‌ی جوانه که پێکچوونێکی تێدایه، پێکچونهکهش ئه‌وه که هه‌میشه پهرهسێلکهکه کۆچ ده‌کات ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام چه‌ند که‌سانێک له ناو رۆمانه‌که‌ی تۆدا هه‌ن که کۆچ دهکهنو ناگه‌ڕێنه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی من دیقه‌تم دابێت له سه‌ره‌تای رۆمانه‌که ئه‌وه‌یه، چه‌ند که‌سایه‌تێک هه‌ن هه‌ر زۆر زوو له ناو رۆمانه‌که کۆچ ده‌که‌ن، کۆچێک به‌و مانایه‌ی نه‌گه‌ڕێنه‌وه. بۆ نموونه (سمایل) که پهرهسێلکهیهکی بێ گوناهی ناو پانتایی رۆمانه‌که‌یه له لاپه‌ڕه‌کانی سه‌ره‌تادا کۆچ ده‌کاو ده‌کوژرێت، که‌چی ده‌بینین تا کۆتایی رۆمانه‌که حزوری هه‌یه، کۆچ ده‌کات به‌ڵام کۆچێک که هه‌میشه وجودی هه‌یه، هه‌میشه وه‌کو کاراکته‌رێک له دایه‌لۆگه‌کانی ناو رۆمانه‌که به‌شدار دهبێتو زۆر جار ده‌بێته نزیکترین که‌سی حیکایه‌تخوان. جا من پێم وایه ئه‌و کۆچه‌ی جه‌نابت باسی ده‌که‌ی ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌کی فره باسی بکه‌ین ئه‌توانین له‌و پێودانگه‌وه بڵێین هه‌موو کائینێک هه‌ر وه‌ک خۆشت ئاماژه‌ت پێ دا قه‌ده‌ری ئه‌وه‌یه بڕوات و کۆچ بکات. هه‌روه‌ها له لاپه‌ڕه‌کانی سه‌ره‌تایی رۆمانه‌که‌دا باست کرهوهو ده‌ڵێی (رۆیشتن قه‌ده‌ری مرۆڤه، رۆیشتن سههتاییترین منداڵدانو دوایین په‌یوه‌ندییه). من ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر بێتوو کۆچ خالی نه‌که‌ینه‌وه له‌و مانایه‌ی که وا هه‌یه‌تی، ده‌توانین بڵێین رۆیشتنیش جۆرێکه له‌و کۆچه، کۆچ‌و رۆیشتن شتێک نین له یه‌کتر دوور بن، که واته هه‌موو بونه‌وه‌رێک هه‌موو ئه‌و که‌سایه‌تیانه‌ی نێو رۆمانه‌که له کۆچ دان، مه‌رجیش نیه ئه‌و کۆچه‌ی که وا ده‌یکه‌ین بێ گه‌ڕانه‌وه بێت، ئه‌وه کۆچێکهو به‌ردوامیش بوونیان هه‌یه له نێو رۆمانه‌که‌و له ناو ئه‌و رووداوانه‌ی که له نێو به‌شێکی کۆمه‌ڵگادا هه‌ن، جا نازانم براده‌ران هه‌ر هه‌مان رایان هه‌یه یان نا.
ئیسماعیل کورده/ سروشتیه له باسه‌که‌یدا کاک ره‌وشت ئاماژه‌ی به‌وه کرد که ره‌مزی مانه‌وه‌بوو، ئه‌ویش که (سمایله)، مانه‌وه‌که‌ی له سه‌ره‌تاوه تاوه‌کو کۆتایی رووداوه‌کان وه‌ک رۆحێک به‌ده‌ر له جه‌سته. ره‌نگه بۆ چه‌ند شتێکی بگه‌ڕێنمه‌وه. سه‌ره‌تا په‌یوه‌ندییه‌کی جوانی نێوان زه‌مه‌ن ده‌بینرێ، به‌و مانایه‌ی هه‌ر چه‌ند زه‌مه‌ن ئه‌و جه‌ستانه دهکوژێو له ناویان ده‌با، به‌ڵام کۆمه‌ڵێ شت له دوایی خۆیان جێ ده‌هێڵن. دیاره که‌وتنه‌که‌شی هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ده‌ست پێ ده‌کات تا کۆتایی ده‌قه‌که خۆی له ساته‌کانی کوژرانی ده‌بینێته‌وه. لێره‌شدا پێم وایه تێکهڵاویێکی زه‌مه‌ن نیه به‌ڵکو له‌گه‌ل سه‌رجه‌م رووداوه‌کاندا (زه‌مه‌ن) رۆیشتنی خۆی ده‌بینێ. له‌و کاته‌دا که سامیل وه‌ک وێنه‌یه‌کی زیندوو ده‌مێنێته‌وه. زه‌مه‌ن وه‌همێک نییه‌و ره‌هه‌ندی دووری هه‌یه، جگه له‌وه‌ی وه‌رزه‌کانی ناشێوێنێ، باس له‌وه ده‌کات که سه‌ه‌تا به بهفرانبارێکو دواتر به مردنێکو ئه‌وجا به مانه‌وه‌یه‌کی رۆحیانه، ئه‌مانه هه‌مووی ئه‌و زه‌مه‌نانه که له نێوان وه‌رزه‌کان رووداوه‌کان به یه‌ک ده‌گه‌ێنن.. ته‌نهاو ته‌نهاش شتێک خۆی له پشتیانه‌وه حه‌شار ئه‌دات ئه‌ویش بوونی مه‌رگه. مه‌رگێک سمایلی بردووه به‌ڵام رووداوه‌کان سمایلیان هه‌ر له‌بیره. سمایل وه‌ک پاڵه‌وانێک له ۆمانهکهدا له گشت رووداوکانبدا رۆڵی به نه‌مری ماوه‌ته‌وه، له دوای کوژرانیشی وه‌ک سمبۆلێک ماوه‌ته‌وه. لیره‌دا ده‌کرێ بڵێین سمبولی رۆمانه‌که سمایله، به‌ڵام له پاڵ ئه‌وه‌ش من شتێکی تر ده‌بینم که وه‌کوو پاڵه‌وانێ نه‌بۆته ته‌لیسمێک، له‌گه‌ل ئه‌وه‌شا له پاڵ سمایل نوسه‌ر سمبولێکی نائاگایانه‌ی ناو رۆمانه‌که‌یه، ئه‌گه‌ر خوینه‌ر به وردی لیی براونێ، ئه‌و (نوسه‌ر) وه‌ک حیکایه‌ت خوان له پشت په‌رده. به ئاگایانه‌ش رووداوه واقیعیه‌کان ده‌گێڕێته‌وه‌و دوور نییه که بڵێن فانتازیاێکه یه‌ن واقعێک دوورتر یان وه‌ک وه‌همێک که پیشانی ئێمه‌ی دابێت، به‌ڵکو نوسه‌ر پاڵه‌وانی دوه‌می رۆمانه‌که‌یه هه‌م رۆح‌و هه‌م وه‌ک جه‌سته‌ی خۆی. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مانه‌وه‌ی سمایل، مانه‌وه‌یه‌کی رۆیه. سمایل خۆی ئاماده نییه به‌لام له سه‌ره‌تا تا کۆتایی مانه‌وه‌که‌ی خۆی له ئازاێتیهکهی، له کۆڵنهدانیدا، له‌و کۆچه‌ی به‌رو شاخ کردوویه‌تی، له خۆشه‌ویستیه بێ گوناهه‌که‌ی له ترس‌و نه‌ترسانی به‌رمابه‌ر مهرگو ژیان.. هه‌موو ئه‌مانه وایان له سمایل کردووه وه‌ک سمبولێکی رۆحی له روداو و پهرگارفهکانی رۆمانه‌که دا بمێنێته‌وه.
فه‌روخ/ سه‌ره‌تا ئه‌گه‌ڕێمه‌وه سه‌ر قسه‌کانی کاک ره‌وشت، ئه‌وه‌ی کاک شوان باسی کرد به‌شێکی کۆچ بوو، یان ته‌عبیر له به‌شێکی کۆچ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ره‌وشت باسی ده‌کات کۆچه به هه‌موو مه‌عناکانی خۆی، ده‌توانم بڵێم به مانا فه‌لسه‌فیه‌که‌ی خۆیه‌وه.
من حه‌ز ده‌که‌م ئه‌م دوانه وه‌ک دوو شتی دژ به یه‌ک سه‌یر نه‌کەین. دو شتن ته‌واوکه‌ری یه‌کتر. شوان باس له حهدهسێکی واقیعی ده‌کات له ناو رۆمانه‌که‌دا، ره‌وشت باس له حهدهسێکی فه‌لسه‌فی ده‌کات. من پێم وایه ئه‌بێ ئاوا سه‌یر بکرێن. سمایل ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام وه‌ک سۆی ناگه‌ڕێته‌وه (وه‌ک بوونێکی جه‌سته‌یی) سمایل وه‌کو کاریگه‌ریه‌کانی ده‌گه‌ڕێته‌وه، وه‌کو حزوری هه‌موو ئیشه‌کانی که له کاتی ژیانی دا کردوویه‌تی. به‌ڵام په‌ره‌سێلکه‌کان وه‌کو جه‌سته ده‌گه‌ڕێنه‌وه، مه‌به‌ست پهرهسێلکهیهکی سروشتی وه‌ک جه‌سته ده‌گه‌ڕیته‌وه. ئه‌مه دوو شتن و هه‌موو هه‌وڵی ئینسانیش بۆ ئه‌وه‌یه وه‌ک خۆی بژی (ئیستا کۆچ ئه‌گه‌ر ته‌عبیری مردنه‌که‌ی لێ لاده‌ی، پانتاییه فه‌لسه‌فیه‌که‌ی لێ لاده‌ی) هه‌موو هه‌وڵی ئینسان بۆ ئه‌وه‌یه وه‌ک ئه‌وه‌ی که په‌ره‌سێلکه وه‌ک خۆی ده‌ژی بۆ ئینسان وه‌ک خۆی نه‌ژی؟ ئه‌کرێ مرۆڤ وه‌ک هه‌قی سروشتی خۆی کۆچ بکات، به‌ڵام هه‌قی گه‌ڕانه‌وه‌شی هه‌بێ. پیم وابێ هه‌موو هه‌وڵه‌کانی مرۆڤ له پیناو ئه‌وه‌دا بووه‌و بۆ ئه‌وه بووه. ره‌نگه به ته‌عبیرێکی فراوانتر ئه‌وه بڵێین که تۆ مافی ئه‌وه‌ت هه‌بی کۆچ بکهیو مافی ئه‌وه‌ت هه‌بێ کۆچ نه‌که‌ی، یان له نیوه‌ی رێگا که کۆچ ده‌که‌ی په‌شیمان بیته‌وه‌و بگه‌ڕێیته‌وه. کاتێک غوربه‌تێک له رۆحی ئینسانا هه‌یه یان هه‌ندێ پاڵنه‌ری ده‌روونی هانی ده‌ده‌ن بۆ کۆچ، ئه‌وه به‌رده‌وام ببێته شتێکی وا له بان سه‌ریه‌وه که بۆ هه‌میشه شتێک، حاڵه‌تێک به‌سه‌ریا تهحکومکا. به‌و مانایه‌ی که سمایل ده‌گه‌ڕێته‌وه وه‌کو خۆی ناگه‌ڕێته‌وه.
ره‌نگه هه‌موو کاره‌ساتی ژیانی ئیمه ئه‌وه بێ که مرۆڤه‌کانی ئێمه، ئه‌وانه‌ی که کۆچ ده‌که‌ن (حه‌ز ده‌که‌م ئه‌و کۆچه زۆرتر ته‌ئکیدی له‌سه‌ر بکه‌ین)، ئه‌وانه‌ی گوایه کۆچێک له مه‌فهومێکی فه‌لسه‌فی ده‌که‌ن، کۆچێک له مه‌فهومێکی کۆمه‌ڵایه‌ی ده‌که‌ن، ئه‌وانه ده‌بێت ته‌نیا ئیزنیان هه‌بێت له حاڵه‌تی مردنی خۆیان بگه‌ڕێنه‌وه، یان نه… ره‌نگه ته‌مه‌ن ئه‌و ئیجازه‌یان پێ بدا، ره‌نگه حه‌ده‌سه‌کانی ژیان ئه‌و مۆڵه‌ته‌یان پێ بدا که رۆژێک له رۆژان بگه‌ڕێنه‌وه به‌ڵام تۆ بلێی ئه‌م مرۆڤانه‌ش به‌و هه‌موو مۆڵهتانوه که ده‌گه‌ڕێنه‌وه هه‌مان ئه‌و مرۆڤانه بن که له پێش کۆچاههبوون. من پێم وابێ بۆ ئه‌و حاڵه‌ته وانیه، واه که مرۆڤێک کۆچ ده‌کات دوای ئه‌وه‌ی بۆشی هه‌بێ بگه‌ڕێته‌وه، هه‌مان مرۆڤی پێش کۆچ نییه. دیاره ره‌نگه بڵێین ئه‌وه ئاساییه چونکه هه‌موو ئینسانێک گۆڕانی به‌سه‌ر دادێ، به‌ڵام لێره‌دا قسه له‌سه‌ر گۆڕانێکی سروشتی نییه. به‌ڵکوو قسه له‌سه‌ر ئینسانێکه که تهمهێکی دووودرێژ، رۆح‌و جه‌سته‌ی له غوربه‌تێک دا ده‌ژین که به‌سه‌ره‌ی دا سه‌پێنراوه، له غوربهتێکا له شوینێکا ده‌ژی که به شێوه‌یه‌کی سروشتی قه‌تاو قه‌ت له ژیانی خۆ‌یا بیری لێ نه‌کردۆته‌وه، ئه‌مه‌ش کاره‌ساتێکی ۆحیو ده‌روونی دروست ده‌کات. له درێژه‌ی ئه‌و قسانه‌یا ئه‌گه‌ر بچینه سه‌ر مانای فه‌لسه‌فی کۆچ، پێم وابێت ده‌توانین ته‌عبیری دیکه‌شی لێ بکه‌ین.. مه‌رج نییه بڕینی سنوربێت، مه‌رج نییه راگواستنی جه‌سته‌یه‌ک بێت له شوێنێک بۆ شوێنێکی دی. خودی غوربههت له رۆحی ئینسانیش ده‌توانێ مانای کۆچ بدات، له‌خۆنامۆبوونی ئینسانیش کۆچه، بۆچی؟ تۆ له شوێنێک ده‌ژی هه‌ست ناکه‌یت ئه‌و شوێنه هی تۆیه، له شوێنێک ده‌ژی به‌ڵام هه‌ست ناکه‌ی تۆ له‌و په‌یوه‌ندییه زاڵانهدا هه‌ی که له‌و شوێنه‌دا هه‌ن.
که واته کۆچ زۆر مانایه‌کی فراوان تر ده‌گرێته‌وه. من بۆخۆم ناتوانم بڵێم له‌و رۆمانه‌دا چه‌نده ئه‌مانه‌م به‌رجه‌سته کردووه، به‌ڵام پێم وابێ که خوێنه‌رێک ده‌یخوێنێته‌وه هه‌موو ئه‌مانه‌ێ تێدا به‌رجه‌سته ده‌بێت. (که‌مال) که‌سایه‌تیه‌که که هه‌م وه‌ک رۆح له خۆنامۆ بوونێکی تیایه له‌م کۆمه‌ڵگایه، هه‌م دواتریش ئه‌یه‌وێ وه‌کو جه‌سته بڕوات. به‌ڵام سمایل ناڕوات سمایل ده‌مێنێته‌وه. وه‌ک (کورده رواندوزی) ئاماژه‌ی پێدا کۆچی سمایل کۆچێکی رۆحیه‌و مانوهشی ته‌نها رۆحیانه‌تی ئه‌وه. سمایل فه‌قه‌ت هه‌ڵگری کۆچی رۆحی خۆیه‌تی، له‌و کۆمه‌ڵگایه‌دا ته‌نیا هه‌ڵگری غوربه‌تی رۆحی خۆیه‌تی. ره‌نگه فاتێ له‌وییا حزورکی دیکه‌ی هه‌بێت.. به‌و مانایه‌ی لایه‌نێکی دیکه‌ی کۆچ به‌رجه‌سته بکات. هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌و که‌سایه‌تیانه‌ی ناو رۆمانه‌که، ره‌نگه من هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌م تا راده‌یه‌ک توانیبێ به‌رجه‌سته بکه‌م.
ره‌وشت/ دیاره به شێوه‌یه‌کی گشتی له‌سه‌ر ئه‌وه کۆکین که ره‌نگه هه‌ر هه‌موو ماناکانی کۆچ ئاماده نه‌بوون له ساتی ئێستادا بگه‌ینێ. فهروخیش له په‌ره‌گرافێکی پاژی یه‌که‌م له رۆمانه‌که دا ئاماژه به‌وه ده‌دات که ده‌ڵێ (کۆچ ئه‌و رابردووه‌یه، که له ئێستا دا جێی نابێته‌وه)دیاره ئه‌وه‌یان زیاتر په‌یوه‌ندی به زه‌مه‌نه‌وه هه‌یه، به‌ڵام وه‌ک خۆی گوتی (کۆچی) به شێوه‌یه‌کی زۆر فراوانتر‌و سه‌راپاگیرتر به‌کار هێناوه، کۆچ ئاماده نه‌بوونه له زه‌مه‌نی ئێستا. کۆچ گه‌ڕانه به‌دوای ژیانێکی ئاسوده‌تر، کۆچ به‌جیهێشتنی ناسۆریهکانو گه‌یشتنه‌وه‌یه به کۆمه‌ڵێک ناسۆری تر.
شوان/ له سه‌ره‌تای رۆمانه‌که‌دا یه‌که‌م شت که رووبه‌روومان ده‌بێته‌وه به‌فره، دیاره به‌فر سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی وه‌کو مادده شتێکی به‌رجه‌سته‌یه، تێگهیشتنو چه‌مکی تایبه‌تی خۆی هه‌یه، به‌لام ته‌عبیر له کۆمه‌ڵێک شتی تریش ده‌کات، له‌وانه‌ش ولاتی به‌فر. شوێنی حه‌ده‌سه‌کان شاخاوی‌و بهفراویهو هاتوچۆی تێدا سه‌خته، ئه‌مانه هه‌ر هه‌موویان سیفاتی وڵاتی خۆمانن، یا خود ناوه‌کان به هه‌مان شێوه، به‌ڵام ره‌نگه له خوێندنه‌وه‌دا ئه‌و پرسیاره‌مان لا دروست بێت که مه‌به‌ست کام بهشو پارچه‌ی کوردستان؟ به‌تایبه‌تی له هه‌ندێ پهرهگرافو دیمه‌نه‌کانی رۆمانه‌که هه‌ستم به‌وه کردووه که هه‌ندێ سیما‌و خاسیه‌تی ژیانی کۆمه‌ڵاتی کوردستانی ئێران بن. له لایه‌کی تر ئه‌گه‌ر تێبینی ناوی کهسایهتیو پاڵه‌وانه‌کانی ناو رۆمانه‌که بکه‌ین هه‌ر هه‌موویان به ناوی ساده‌یان به ناوێکی روته‌وه ناو نراون، هیچ کامێکیان نازناوێک یان پاشگرێکی دیاریکراویان به‌دواوه نیه که ته‌عبیر له خه‌ڵکانی کوردستانی ئێران بکا. ئاخۆ قاڵبوونی ئه‌و سیفهتو خاسیه‌تانه‌ی باس کران له رێگه‌ی نائاگایی نوسه‌ره‌وه هاتوه یان شێوازێکه له تێکهه‌لکێش کردنی شوێنه‌کان یان بڵێن باسکرنی بابه‌ته‌ی شوێنه له ناو رۆمانه‌که‌دا؟!
فه‌روخ/ حه‌ز ئه‌که‌م ئه‌وه بڵێم ئه‌گه‌ر دیقه‌تتان دابێ ناوی شاخ دێنم له‌نێو رۆمانه‌که‌دا. ئه‌و هێنده شاخه له کوردستانی ئه‌ودیو هه‌ن، مانای شوێنی واقیعین. کاک (ئاوات محه‌مه‌د) شتێکی له‌سه‌ر رۆمانه‌که‌ی من نوسیبوو له گۆڤاری (ئێستا) دا بڵاوی کرده‌وه. کاک ئاوات ئه‌ڵێ هه‌ندێ شوێن ئه‌مه‌نده بهرجهستەیە هه‌ست ده‌که‌ی هه‌مان ئه‌و شوێنانه که نووسه‌ر تێیدا بووه.. دیاره ئه‌وه تاوان نییه. ئاساییه که ئێمه له ئه‌زموونه‌کانی خۆمان که‌ڵک وه‌ربگرین بۆ ئه‌وه‌ی بنوسین، به‌ڵام ئه‌و شوینانه‌ی له ناو رۆمانه‌که‌ی منا هه‌یه وه‌کو شوێنی واقعی، به‌ڵام وه‌کوو رووداو ههڵسو که‌وتی واقعی له‌گه‌ڵ ئه‌و شوێنانه نه‌کراوه. واته، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌و شوێنانه‌ی هه‌ن، وه‌ک کاک (شوان) وتی هه‌ست ده‌که‌ی، نه‌ک هه‌ر هه‌ست کردن به‌ڵکو ئه‌مه هه‌ر واقیعیشه، من هه‌وڵم داوه شێوه‌یه‌ک له ژیانی کوردستانی ئه‌ودیو به‌رجه‌سته بکه‌م، شیوه‌یه‌ک له جیهانبینیه‌کان به‌رجه‌سته بکه‌م، شێوه‌یه‌ک له تهسهوڕاتو خهیاڵاتو په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان خه‌ڵک، نێوان مرۆڤه‌کان به‌رجه‌سته بکه‌م، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌وڵم داوه به‌رجه‌سته کردنه‌که به‌رته‌سک نه‌بێت، واته ئه‌وه‌نده نه‌بێت ته‌عبیری یه‌ک شوێنی لێ بکهیتو ته‌واو، هه‌وڵ داوه مانایه‌کی فراوانتری بده‌مێ، مانای ئه‌وه‌یه تۆ له‌گه‌ڵ شوێنێکی واقیعیا بهرهوروویت له‌وێدا، به‌ڵام هه‌ست نه‌که‌ی که ته‌نها ئه‌و شوێنه له جیهان ئه‌و تهسهوراتأو ئه‌و کێشانه‌و یان ئه‌و خه‌ونانه‌ی هه‌ڵگرتبێ.
هه‌ندێ بیر‌و وێنا‌و خه‌یاڵ هه‌ن که ئه‌کرێ هی ئه‌و شوێنه نهبێو ده‌کرێ فراوانتر بێ‌و مه‌ودایه‌ی فراوانتر داگیر بکا. جا به راستیش وایه ئه‌وه کوردستانی ئێرانە، به‌ڵام له بیرمان نهچێو له ناو حه‌ده‌سی کۆچه‌که‌دا که خه‌ریکه رووده‌دات، دهرچوونێکیشه له کوردستانی ئێران، مانای به ره‌نگێک، له‌وانه‌یه کوردستانی ئێراقیشی تیا بێ، له‌و شوێنه‌دا له کۆتایدا ئه‌ڵێ: (من له ژیانی ئه‌ودیو سنوور ده‌ترسم) له شوێنێکا ئه‌وه‌م باسی کردووه، ره‌نگه ئه‌زمونی چه‌ندین ساڵ ژیانی ئه‌وی بێت له نائاگایی منا ئاوا به‌رجه‌سته بووبێت له‌و رۆمانه‌دا. ئه‌و کاته ره‌نگه ئه‌و که‌سه‌ی کۆچ ده‌کات ئه‌و تهسەورهی نه‌بووبێ که له ژیانی ئه‌و دیو سنور ترسی هه‌بووبێت، به‌ڵام ئه‌زموونی نوسه‌ر ره‌نگه به شێوه‌ی نائاگاییانه له‌و شوێنه‌دا که سه‌ر له‌نوێ ئه‌یه‌وێ شته‌کان بڵێته‌وه به‌و شێوه‌یه خۆی به‌رجه‌سته ده‌کاته‌وه.
ره‌وشت/ من پێم وایه جوانی رۆمانه‌که له‌وه‌دایه که لوکالیهتی تێدا نابینین، ئه‌گه‌رچی کاک فه‌روخ ئێستا ئاماژه‌ی به‌وه کرد که روداوه‌کانی رۆمانه‌که په‌یوه‌ندییان به به‌شێکی کوردستانه‌وه هه‌یه یان هه‌ندێ سیمای ئه‌ودیوی کوردستانی پێوه دیاره، من که رۆمانه‌که‌م خوێنده‌وه، ئه‌وه‌م پێش چاو که‌وت که تایبه‌ته به خه‌ڵکی ناوچه‌یه‌کی دیاریکراوی کوردستان، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا فراوانی‌و هه‌مه‌ره‌نگی شوێنهکانو زۆربونی ئه‌و شوێنانه‌ی که وا باسیان کردوون‌و یه‌کگرتنه‌وه‌ی ناسۆری‌و رووداوه‌کان له هه‌ر هه‌موو پارچه‌کانی کوردستان دا یه‌کێکه له‌و سیمایانهنجوانێیکی به رۆمانه‌که به‌خشیوه، پێم وایه سمایل که‌سایه‌تێکه هه‌میشه له هه‌موو پارچه‌کانی ووڵات دا وجودی هه‌یه، که‌مال که‌سێکه هه‌موو رۆژێ له‌و وڵاته‌دا دروست دهبێو له کۆچێکی به‌رده‌وام دایه. ئه‌گه‌ر چی ئه‌و که‌سانه‌ی له ناو رۆمانه‌که‌دا هه‌ن به‌ناو هه‌یان و چه‌ند شێوازێک تایبه‌تیان ده‌که‌ین به ناوچه‌یه‌ک، به‌ڵام وه‌کو کاراکته‌رو کۆمه‌ڵێک ئادکار ئه‌وا شتێکی شمولیتریان هه‌یه.بۆ نموونه ناوچه‌کان زۆربه‌یان شاخاوینو به‌فریان تیایه‌و ده‌سه‌لاتێکی دیریکراو حوکمی ئه‌کات، زوڵم داره، له زۆربه‌ی شوێنه‌کانی کوردستان خه‌بات کراوه.. ئیدی ئه‌وانه هه‌مووی ئه‌وه ده‌گه‌ێنن که رۆمانه‌که تایبه‌ت نییه به شوێنێک، (لوکاڵ نییه)، شتێکی فراوانه‌و پانتایه‌کی به‌رینتری هه‌یه، ئه‌وه‌ش سیمایه‌کی جوانی رۆمانه‌که‌یه که دیار نه‌کراوه‌و ناوه‌کان به‌کار نههێنراونو ماناکان ته‌سک نه‌کراونه‌ته‌وه.
فه‌روخ/ زۆر سوپاس، دیاره من خۆشحاڵم ئه‌وه ده‌بیستم. من ئاماژه‌م داوه‌و گوتومه که هه‌وڵم داوه له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی که ره‌نگه شوێنێکی واقیعی بێت، به‌ڵام ته‌عبیر ته‌نها له‌و شوێنه واقیعیه ناکات.
ره‌وشت/ پیم باشه بچینه سه‌ر لایه‌نێکی فراوانی دیکه‌ی رۆمانی (په‌ره‌سێلکه‌کانی کۆچ) ئه‌ویش ره‌هه‌نده فه‌لسه‌فیه‌کانی نێو رۆمانه‌که‌یه. دیاره یه‌کێک له‌و شتانه‌ی سه‌رنجی منی زۆر راکێشاوه، زۆیش چێژم لێ وه‌رگرت ئه‌وه‌یه که زیاتر له جارێک و دووان‌و سیان. ئاماژه بۆ چه‌ند بابه‌تێکی فه‌لسه‌فی کراوه، که ره‌نگه خوێنه‌ر ئه‌گه‌ر به وردی بیانخوێنێته‌وه هه‌ستیان پێدهکاتو شتێکیان لێ حاڵی ده‌بێت. ئه‌و چۆره رۆمانه له ناو پانتایی ئه‌ده‌بیاتی کوردی‌دا به شێوه‌یه‌کی گشتی ئه‌توانم بڵێم زۆر ده‌گمه‌نن. زیاتری زۆمانهکان بریتی بوون له خوێندنه‌وه‌ی مێژووێیک، رابردووێیکو هه‌روه‌ها چه‌ند روداوێکأو دروست کردنی چه‌ند کارهکتهرێکو که‌سایه‌تیه‌ک له پانتایه‌کی ئه‌توانم بڵێم تا راده‌یه‌ک ته‌سک دا. زیاتر وه‌ک فلمێکی سینه‌مایی چه‌ند راستیه‌کیان گێڕاوه‌ته‌وه، ره‌نگه تا راده‌یه‌کی زۆریش ئه‌و رۆمانه‌ی که پێش ئێستا هه‌بوون له‌م بواره‌دا سه‌که‌وتوو نه‌بووبن، که‌چی له په‌ره‌سێلکه‌کانی کۆچ دا به پێچه‌وانه‌وه ره‌هه‌ندێکی جیاواز ده‌بینین که بریتییه له ره‌هه‌ندی خستنه رووی چه‌ند راستیه‌کی فه‌لسه‌فی چه‌ند بیرۆکه‌یه‌کی پێویست که له شێوازێکی ئه‌ده‌بی رێکوپێک دارێژراوه، دیاره یه‌ک له‌و بابه‌تانه‌ی که‌وا سه‌رکه‌وتنی رۆمانه‌که‌ی تێدایه ئه‌و بابه‌ته‌یه بۆ نموونه: نوسه‌ر باس له مۆسیقا به شێوه‌یه‌کی جوان ده‌کات. به‌شێوه‌یه‌کی جوان باس له عیشوو کۆچ ده‌کات، هه‌موو ئه‌و ره‌هه‌ندانه که فاکته‌رێکی گرنگی توێژینه‌وه فهلسهفیهکانن نوسه‌ر باسی کردوون‌و تا راده‌یه‌کی زۆر تێیدا سه‌که‌وتوو بوه. پێم وایه بابه‌ت به بابه‌ت بێینه سه‌ری، به‌ڵام من له‌و رایه‌دا دوپات ده‌که‌مه‌وه که ئه‌و شێوازه شێوازێکی سه‌رکه‌وتووه که پانتایی رۆمانی کوردی پێویستی بوو.
ئیسماعیل کورده/ هه‌ڵبه‌ت دوایی خویندنه‌وه‌ی ئه‌م رۆمانه کوردییه هه‌م وه‌کو ده‌قێکی کوردی‌و روداوێکی کوردی، هه‌م وه‌کو هه‌ڵێنجانێک له پانتاییه کۆمهڵایهتیو سیاسیه‌کانی کورد ئه‌و رووداوانه‌ی که ئیتر هیچ که‌سێکمان ئه‌گه‌ر له ناویشی نه‌بووبین، پیم وایه دوور تا نزیک ئاگامان لێی بووه، ده‌قیکی کوردی سه‌رکه‌وتوو بوو به لامه‌وه. دیاره له خوێندنه‌وه‌کانی ئێمه بۆ کۆمه‌ڵێک رۆمانی تر که پێش ئێستا خوێندوومانهوهتهوه چ له ئه‌ده‌بیاتی خۆمان یان ئه‌ده‌بیاتی فارسی‌و عهرهبیو بێگانه‌ش لایه‌نی فه‌لسه‌فی تیدا بوه، سا زۆر یان که‌م، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له رۆمانی په‌ره‌سێلکه‌کانی کۆچ بینیم کۆمه‌ڵێک مه‌قوله‌ی جوان بوون‌و تێر بیرۆکه‌ی فه‌لسه‌فی بوون به شێوه‌یه‌ک که هه‌ر مه‌قوله‌یه‌ک بکرێت به رۆمانێک. به‌و مانایه‌ی هه‌ر ئه‌و دێره فه‌لسه‌فیانه‌ی که باس کرابوون به زیاتری لێدوانیان له مه‌قامی رۆمان‌دا داده‌ڕێژرێن. دیاره ئه‌وه‌ی منی زۆر جۆشداو به ره‌هه‌ندی فه‌لسه‌فی رۆمانه‌که‌م زانیی له‌و پانتاییه واقعیه‌ی که هه‌ڵێنجرابوو وه‌ک بابه‌تێک وه‌ک رووداوێک بریتین له هه‌ندێک مانا‌و وێنه. له شوێنێک کاک فه‌روخ ده‌ڵێ (ئه‌گه‌ر عشقی یه‌که‌م کوێر بوو… بۆ ئه‌وانی تر بۆخۆت کوێر ده‌بیت) دیاره ئه‌و باسکردنه‌ی له عشق باسکردنێکه له فه‌لسه‌فه‌یه‌کی نادیاری تا راده‌یه‌ک ره‌شبینانه له مه‌ودایه‌کی دور دایه. له شوێنێکی تر دا ده‌ڵێ:
(خوینی مه‌ییو ئیتر ناڕژی) ئه‌وانه کۆمه‌ڵێک دال‌و مه‌دلولی فه‌لسه‌فی به خۆوه دهگرنو له‌و قالبه ئه‌ده‌بیه ته‌سکه‌دا دهردهچنو ناکرێ ئێمه به‌و هێنده خوێندنه‌وه‌یه بڵێین ئیتر خوینی مه‌یو ناڕژێو به‌س.. دیاره له بابه‌ت رسته‌ی یه‌که‌م من هێندێ شت دیار ده‌که‌م له‌وانه گوزارشت له نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و کۆچه ده‌کا. یان له رسته‌ی دووهه‌م به هه‌مان شێوه گوزاریشت له کۆچێکی ده‌سته‌یی که‌سه‌کان ده‌کات، ئه‌گه‌رچی رۆحه‌کانیان ماون، رۆحی سمایل‌و که‌مالو… هتد) که ئێمه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه باسمان کردن ده‌کرێ وه‌ک دوو نموونه‌ی فه‌لسه‌فی بیانخه‌مه روو و ئیشاره‌تیان بده‌م.
شوان ره‌شید/ هه‌ر له بواره فه‌لسه‌فیه‌که ئه‌مه‌وێ ئاماژه به هه‌ندێ شت بکه‌م که هه‌ولیش ده‌ده‌م نه‌گه‌ڕێمه‌وه سه‌ر ئه‌و شتانه‌ی که باسکران، به‌لام کۆمه‌ڵه شتێک له‌ناو پانتایی رۆمانه‌که‌دا هه‌ن که هه‌ست ده‌که‌ی به لای خوینه‌ی ئاساییه‌وه روون‌و ئاشکرا نه‌بن، به‌ڵام ره‌نگه به لای خوێنه‌رێکی تر که ئاستێکی رۆشنبیری هه‌یه، زیاتر ئه‌یداته پاڵ سیمبولیکی فهلسهفیو ده‌لاله‌تێکی فه‌لسه‌فی. بۆ نموونه (ئاوێنه‌ی درز بردوو) ئایا مه‌به‌ست له ئاوێنه‌ی درز بردوو چییه؟ ئاوێنه‌ی درز بردوو به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ک ته‌ماشای که‌ی مرۆڤ ئه‌کاته دوو له‌ته‌وه ره‌نگه من ئه‌مه ببه‌مه‌وه سه‌ر ده‌لاله‌تێکی فه‌لسه‌فی. یان له لاپه‌ره (49) ده‌ڵێ (دایکم چه‌ند ڕقی له مێرووله‌یه) ئیدی ره‌نگه مێرووله ته‌عبیرێکی روونی نه‌بێت. جگه له‌وه هه‌ست ده‌که‌ی (رۆح) پانتایێکی زۆری له رۆمانه‌که‌دا داگیر کردووه به‌تایبه‌تی له لاپه‌ره (63)دا له په‌ره‌گرافی به‌ر له کۆتایی ئه‌ڵێ (خوێن بڵێی چۆن بێت، ئینسان بڵێی چۆن بکوژرێ،… چۆن ده‌مرێ؟) ئه‌مانه چه‌ند پرسیارێکی فه‌لسه‌فین له سه‌ره‌تای دروست بوونی شێوازی بیرکردنه‌وه فه‌لسه‌فیه‌کان یان هه‌ر له بیر کردنه‌وه سه‌ره‌تاییه‌کانی ئینسان‌و له ئه‌نجامی پرسیاره‌کان‌و دۆزینه‌وه‌ی وه‌ڵامی پرسیاره‌کان په‌ره‌ی گرتووه. له شوێنێکی تر ده‌ڵێ (رۆئ ترسناکه جاوه‌ره له جه‌سته بێته دهرێو له‌م حه‌وشه‌دا به‌ره‌و ئاسمان به‌رز بێته‌وه) لێره ئه‌مه جۆرێکه له بڕوا بوون به نه‌مردنی رۆح‌و دۆنادۆن. بڕوا بوونه به رۆح دوایی ئه‌وه‌ی له جه‌سته جیا ده‌بێته‌وه که ره‌نگه وه‌کو ده‌لاله‌تێکی فه‌لسه‌فی بیبینم. یان بۆخۆی بڕوایه‌کی فه‌لسه‌فیه. له شوێنێکی تردا زۆر جه‌خت له‌سه‌ر خۆڵه‌مێش ده‌کات، له بڵاوبوونه‌وه‌ی خۆڵه‌مێش، له شوێنێک ده‌ڵێ (ئاگر پێویسته) ئه‌م گرنگی دانه ره‌نگه به‌رمه‌وه سه‌ر پیرۆز بونی ئاگر له ئاینی زه‌رده‌شتی خۆمان‌و پیرۆزبوونی ئاگریش له‌و ره‌هه‌نده‌وه له‌لای کورد. دواشت که به گرنگی ده‌زانم هه‌ر له باره‌ی ئایینه‌وه‌یه که بڕوایه‌کی بڵاو هه‌یه سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندی ئایین به بیر کردنه‌وه‌ی مرۆڤ، گوایه ئایین بیر کردنه‌وه‌ی مرۆڤ دوا ده‌خات یان ده‌یکوژێ. بۆ نموننه (فرۆم) له (ئایین‌و شی کردنه‌وه‌ی ده‌روونی) ئاماژه به‌وه ده‌کات (که ئه‌گه‌ر خوا وه‌کو خاڵیک بۆ پهرهستنو ملکه‌چی سه‌یر بکرێت هه‌میشه مرۆڤ له شوێن خۆی ده‌هێڵێته‌وه‌و په‌ره سه‌ندنه‌کانی راده‌گرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر خوا وه‌کو پاڵنه‌رێک بۆ هه‌وڵه‌کانی مرۆڤ بۆ گه‌یشتن به پله‌ی خوا سه‌یر بکرێت ئه‌وا بوارێک له به‌رده‌م په‌ره‌سه‌ندنی بیرکردنهوهکانو تواناکانی مرۆڤ والا ده‌کا). رۆمانی (په‌ره‌سێلکه‌کانی کۆچ له لاپه‌ره 51دا ده‌ڵێت (سمایل ههڵتوتاوهو چیلکه له خۆڵی به‌رده‌می ده‌ژه‌نێ، سمایل هه‌میشه وابوو که بیری ده‌کرده‌وه له خاکی ده‌روانی، ده‌یگوت ئاسمان بیر دهبهزینێ، به‌ڵام خاک بیر تیژ ده‌کات) پێم وایه ئه‌مه جگه له ده‌لاله‌تێکی فه‌لسه‌فی چیتر نییه.
ره‌وشت ره‌شید/ لایه‌نه فه‌لسه‌فیه‌کان زۆر فراواننو زیاتر له قسهیهکو به‌دواداچوونێک له خۆده‌گرن، یه‌ک نموونه ئه‌هێنمه‌وه و ده‌مه‌وێت قسه‌ی له‌سه‌ر بنکه‌م، ئه‌ویش بابه‌تێکی زۆر گرنگی فه‌لسه‌فه‌یه، بابه‌تێکه که (هێرمان هیسه له کتێبێکی بهناوباندی دا (یاری تۆپه شووشه‌ییه‌کان) به جدی قسه‌ی له‌سه‌ر ئه‌کات. دیاره لیره‌دا فه‌روخ به شیوه‌یه‌کی دی قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌کات. به‌ڵام هه‌ردووکیان له خاڵێک یه‌ک دهرنهوه له پهرهگرافێکداو له لاپه‌ره (8)دا فه‌روخ کاتێک دێته سه‌ر مۆسیقا به چه‌ند رسته‌یه‌کی جوان دهئاخڤیو ده‌ڵێت (کاتێک ته‌واوی بیر‌و هه‌ست له مۆسیقا یان شێعرێکدا ده‌توێته‌وه، رووت رووت دهبێتوهو ده‌که‌وێته به‌ر تاڤگه‌ی سیحری… تاوه‌کو جیهانی راستیه‌کان به رووتی تۆ پێدهکهنێو تۆش شه‌رم له خۆت ده‌که‌ی ئه‌مه مه‌رگه) دیاره ئه‌مه روونکردنه‌وه‌یه‌کی جوانه‌و، (هێرمان هێسه) ده‌ڵێت (خۆزگه ده‌مزانی ئه‌و سیحره چیه که دامده‌گرێت کاتێک گوێ له پارچه‌یه‌کی مۆسیقا راده‌گرم). هه‌روه‌ها له سوێنێکی دیکه‌دا (نیتشه) ده‌ڵێت هونه‌رمان بۆ ئه‌وه‌یه که به هۆی راستیه‌کانه‌وه نه‌خنکێین. دیاره من لێکچوونێکی زۆر ده‌بینم له نێوان په‌یڤی ئه‌م دوو فه‌یله‌سوفه‌و پهرهگراڤهکانی کا فه‌روخ دا، لێره‌دا فه‌روخ باسی ئه‌وه ده‌کات کاتێک ده‌چێته نێو مۆسیقا، توشی دونیایه‌کی تایبهتو زۆر سیحراوی ده‌بێت، به‌ڵام کاتێک له‌و دنیایه دێته دهرێو خۆی له نێو دونیای راسته‌کان دا ده‌دۆزێته‌وه، راستیه‌کانیش پێت پێ ده‌که‌ننو مه‌رگ دووچارت دێت. به هه‌مان شێوه (نیتشه) ده‌ڵێت.. هونه‌ر (مۆسیقا)مان بۆ ئه‌وه‌یه تا به هۆی راستیه‌کانه‌وه نه‌خنکێین. کاتێک که له ناو مۆسیقادا نه‌بین دووچاری راستیه‌کان ده‌بینه‌وه، راستیه‌کان دهمانخنکێننو پێمان پێده‌که‌نن. هه‌روه‌ها (شوبێرت)تیش کاتێ باسی مۆسیقا ده‌کات ده‌ڵێت (ئه‌و کاته شادم که له نێو مۆسیقا دام به‌ڵام کاتێک دێمه ده‌ره‌وه لێی هه‌ست ده‌که‌م سه‌ر به‌و که‌ونه نیم) دیاره لێره‌دا هێمایهکو ئاماژه‌یه‌ک هه‌یه بۆ نهمدیو مانه‌وه له‌نێو مۆسیقادا. ئه‌و لێکچوونه‌ی نێوان (فهروخو نیتشه‌و هێرمان هیسه‌و شۆبێرت) دیاره زیاتر له ماناێک ههڵدهگرنو لایه‌نێکی زۆر ئاشکراو زۆر کورتی ئه‌و رۆمانهیهو هه‌موو بابه‌ته‌کانی تری رۆمانه‌که که به‌دواییدا دین هه‌مان ئه‌و ره‌هه‌نده‌یان تیدا ده‌رده‌که‌وێ.
فه‌روخ نیعمه‌تپور/ من ئه‌مه‌وێ له حاڵه‌تێکه‌وه ده‌ست پیبکه‌م، به‌ڵام به‌و مانایه‌ی نا که بڵێم ئه‌مه ته‌نها له رۆمانه‌که‌ی مندا هه‌یه‌و له رۆمانه‌کانی تردا نییه… مه‌به‌ستم ئه‌وه نییه. من بۆخۆم هه‌تا ئێستا که رۆمانی کوردیم خوێندۆته‌وه، یه‌کێک له‌و لایه‌نانه‌ی که به‌رده‌وام به شوێنا گه‌ڕاوم ببینمه‌وه، لایه‌نی فه‌لسه‌فی بووه، چ ئه‌و رۆمانانه‌ی کۆنتر نووسراون چ ئه‌وانه‌ی له‌و دواییانه نوسراون. دیاره لایه‌نه فه‌لسه‌فیه‌کان زۆر بزرن، یان لاوازن تیایدا، یان زۆر ته‌نها له چه‌ند دانه‌یه‌کیان ئه‌بینرێ. واته هێشتا حزوری لایه‌نی فه‌لسه‌فی له‌نێو رۆمانی کوردی فراوان نییه، جا وه‌ک لیدوانی فه‌لسه‌فی بێت چ وه‌ک تصویری هونه‌ری بێت که بیەوێ ئیلقای فه‌لسه‌فه‌یه‌ک بکات، چ وه‌ک دیالۆگی نێوان پاڵه‌وانه‌کان بێت که به شێوه‌یه‌کی فه‌لسه‌فی له‌گه‌ڵ یه‌کا بدوێن، پێم وابێ ئه‌مانه له رپمانی کوردی دا به‌راستی نابینرێن. من بۆخۆم که دانیشتم ئه‌و رۆمانه‌م نووسی ئه‌م تێبینیانه‌م هه‌بوون له‌سه‌ر رۆمانهکانو هه‌ر له‌سه‌ر رووناهی ئه‌و تێبینانهش ئه‌و شته‌م نووسی. من تا ئێستا نازانم تا چه‌ند له لایه‌نه فه‌لسه‌فیه‌که‌ی ئه‌م رۆمانهیا سه‌رکه‌وتووم، به‌ڵام به‌رده‌وام که حهدهسهکانم نووسیوه، ته‌نانه‌ت که تهوسیفهکانم تیا نووسیوه هه‌ر له‌و کاته‌دا لایه‌نی فه‌لسه‌فیه‌کانم هه‌میشه له‌به‌رچاو بووه، ویستوومه ته‌عبیرێکی فه‌لسه‌فیشی له‌گه‌ڵ بکه‌م چونکه خودی وێنه‌ی هونه‌ری ئه‌گه‌ر به شیوه‌یه‌کی رووتی خۆشی به‌یان بکه‌ین ئه‌گه‌ر نه‌توانی ئیلقاگهری لایه‌نێکی فه‌لسه‌فی بێ، ناتوانێ قوڵایی پیویستی خۆی هه‌بێت.
ئیسماعیل کورده/ مادام بواری قسه‌کانمان هێنایه سه‌ر فانتازیا له ده‌قه ئه‌ده‌بییه‌کان دا هه‌ر ده‌قێکی ئه‌ده‌بی که‌م تا زۆر لایه‌نی فانتازیایی تێدایه وه‌کو ئه‌وه‌ی که دوورمان ئه‌کاته‌وه له کۆمه‌ڵێک له‌و روداو باسانه‌ی واقعینو به‌شێوه‌یه‌کی تر نیشانمان ئه‌دات. دیاره فانتازیاریش وه‌ک ئێمه خویندنه‌وه‌مان بۆی هه‌یه ئه‌و زمان‌و شوێن‌و دیمه‌نانه‌مان یان ئه‌و واقعیهمان ئه‌خاته روو که دوورن له راستیهقینیهتی یان تا راده‌یه‌ک نزیکن له واقعیه‌ته‌که، به‌وه‌ی واقیع به دۆخێک ئه‌شوبهێنێ که له نێوان واقیع‌و خه‌یاڵ دا، یان وه‌همه‌و خه‌یاڵ، یان وههمو واقیع دا، ئیدی به پێی ئه‌و هاوکێشانه‌ی ئهیانبین ئهمانخانته به‌رده‌م گومانێکو به ده‌وری حه‌قیقه‌تێک دا ده‌مان سوڕێنێ.
به‌شێوه‌یه‌کی گشتی فانتازیا حاڵه‌تێکی خه‌یاڵی بووه به نیسبه‌ت ۆمانی په‌ره‌سێلکه‌کانی کۆچ به‌وه‌ی که پترو له بڕی فانبتازیا، واقعێکی خه‌یاڵی نیشان داوین. ونبووه‌کانی خوێنه‌ر له نێوان پاژهکانو دابڕان له هه‌ندێ شوێنی رووداوه‌کان.. وه‌ک من هه‌ستم پێ کرد ئهیبردیه خه‌یاڵێک به‌ڵام فانتازیا نه‌بوو. گویزرانهوهی رووداوه‌کان له شوێن‌و زهمنو گێڕانه‌وه‌یان وایان نیشان ئه‌دا که تۆ له نێوان فانتازیاو حه‌قیقه‌ت دا وونیت.
دیاره ئه‌وه‌ی زۆر زه‌ق تر له‌لای من رؤڵی فانتازیایی وه‌رگرت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش که رووداوه‌کانی رۆمانه‌که زۆر له ئێمه‌و واقیعه‌که‌مان دوور نهبوونو وه‌ک به‌شێک له روداوه‌کانی خۆمان نه‌هاته پێش چاو رؤڵی (سمایل) بوو ئه‌گه‌رچی ده‌قه‌که دهبڕێنێک بوو پڕ له ره‌هه‌ندی نزیک‌و هه‌ست پێنه‌کراو، ره‌هه‌ندی دووریشی هه‌بوو وه‌ک به‌رده‌وام بوونی باسکردن له (سمایل) له ناو پاژه واقیعی‌و رووداوه خه‌یاڵیه‌کاندا ئه‌گه‌ر خۆشی وه‌ک جه‌سته کۆذی کردبوو، به‌ڵام رۆحیانه‌تی ئه‌و په‌رده‌یه‌کی فانتازیایی پڕ گومانی له‌لای دروست ده‌کردی به‌وه قسه‌کانی، رووداوه‌کانی له سه‌راپای رۆمانه‌که له هه‌ندێ شوێن وام هه‌ست ئه‌کرد (سمایل) مردووه له شوێنێ تر زیندوو، ئه‌مه‌ش گومانی له نێوان مهرگو ژیانی سمایلدا کرده فانتازیایه‌ک. به‌لام زیاتر له‌وه‌ی رۆمانی په‌ره‌سێلکه‌کانی کۆچ ده‌قێکی فانتازیایی بێت پێم وایه نزیکتره له واقیع.
فه‌روخ نیعمه‌تپوور/ من بۆخۆم هه‌میشه فانتازیام وا بینیوه که وه‌همێکه هه‌قیقه‌تێکی له خۆیدا حه‌شار داوه، تۆ شتێک ده‌ڵێی که واقیعی نییه به‌ڵام ئه‌ته‌وێ واقیعیه‌تێکی پێ به‌یان بکه‌یت. ره‌نگه ئه‌مه بتوانێ مانای فانتازیا تا راده‌یه‌کی زۆر له خۆیدا حه‌شار بدا، ئه‌وه‌ی خۆشم دیقه‌تم داوه ره‌نگه هه‌ندێ له ده‌لاله‌ته‌کانی ناو رۆمانه‌که‌ی من رۆحێکی فانتازیایی ببه‌خشن وه‌ک ئه‌وه‌ی (ئیسماعیل کورده رواندزی) باسی سمایلی پاڵه‌وانی سه‌ره‌کی رۆمانه‌که هکا. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش زۆرتر پێم وایه که لایه‌نی فانتازیایی له رۆمانه‌که‌ی من دا حزورێکی زۆر زۆر که‌می هه‌یه، بۆچی؟! چونکه زۆربه‌ی رووداوه‌کانی واقیعینو حهدهسێکی واقیعیم ره‌چاو کردووه ره‌نگه به شێوه‌یه‌ک بڵییت ئه‌م رۆمانه رۆمانێکی ریالیستییه. به‌ڵام رۆمانێکی ریالیستی که هه‌موو هگهزهکانی وه‌ک کات‌و شوێنی تێدا ده‌شکێ واتا به مانایه‌کی کلاسیکی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ناکرێ. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ده‌مزانی ئه‌و شێوه نووسینه‌ی من ئه‌توانێ له ده‌قێکی ریالیستی دا خۆ ببینێته‌وه، گرنگیه‌که‌ی ئه‌وه له‌وه‌دایه که تا چه‌ند ده‌توانێ چه‌ند تووێیی مانا له خۆت دا حه‌شار بدات. به‌و مانایه ناکرێ ریالیزمێکی رووکه‌شانه بنووسی‌و ته‌عبیرێکی ریالیزمێکی واقیعیشی لێ بکه‌یت. ره‌نگه وه‌ک کاریگه‌ری دهلالهتهکای ناو رۆمانه‌که حاڵه‌ته فانتازیاییهکان له خوێنه‌ر دا دروست بکات. به‌ڵام حاڵه‌تی فانتازیایی ئه‌گه‌ر حزوری هه‌بێ له‌و خهوبینینانهدایه که که‌مال له ژیرزهمینیهکهیا ده‌یبینێ، یه‌ک به یه‌ک هه‌موو پاڵه‌وان‌و که‌سایه‌تیه‌کانی چیرۆکه‌که دێنه خه‌ویه‌وه ره‌نگه تا راده‌یه‌ک حاڵه‌تێکی فانتازیایی به‌خۆیه‌وه بلکێنێ، به‌ڵام ناتوانم به مانایه‌کی واقیعی بڵێم فانتازیایه‌کی کامڵه، که واته له فانتازیا وه‌ک وه‌همێک بۆ گوتنی حه‌قیقه‌تێک که‌ڵکم وه‌رنه‌گرتووه.
ره‌وشت ره‌شید/ رۆمانی په‌ره‌سێلکه‌کان پڕه له لایه‌نه‌کانی وه‌کو فه‌لسه‌فه‌و ستاتیکاو ده‌رونناسی‌و ئه‌و بابه‌تانه هه‌ر هه‌مووی له نێو لاپه‌ره‌کانی رۆمانه‌که‌دا خۆیان ده‌رده‌خه‌ن. هه‌موو ئه‌مانه بوونه‌ته هۆیه‌کی زۆر به‌رچاو بۆ گێڕانه‌وه‌ی واقیعی سیسته‌می کۆمهڵایهتیو پێشاندانی بوونیادی کۆمه‌ڵایه‌تی کۆمه‌ڵگای کورده‌واری. یه‌کێک له‌و فاکته‌رانه‌ی که هه‌میشه حزوری هه‌یه له ناو رۆمانه‌که‌دا بریتییه له ئافه‌ت. باس له رۆڵی ئافره‌ت ده‌کرێ که رۆژانه دووباه ده‌بێته‌وه، نموونه‌ش زۆرن له رۆمانه‌که‌دا، وه‌ک ئه‌وه‌ی له لاپه‌ره (15)دا یه‌کێک له کاره‌کته‌ره‌کان ده‌گێڕیته‌وه‌و ده‌ڵێ: (باوکم هه‌میشه به خوشکه‌کانم.. تاکو.. ئیتر وای لێهات له شیلان ئه‌ترسان…) لیره‌دا سته‌مێکی زۆر به‌چاو و دیار هه‌یه دژ به ره‌گه‌زی ئافرهتو مێژوویه‌کی زۆر دورو دریژو فراوانیش له پشت ئه‌و سته‌مه‌وه خۆی حه‌شار داوه. شیلان دیاره خۆی جۆرێک له سوکایه‌تی پێکردنی تیایه. چ جای شیلانهکه به ئه‌مره‌وه بێت‌و ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌یه‌کیش له شیلانهکهدا هه‌بێت ئه‌وا سهرزهنشتو سه‌رکۆنه‌ی به‌دواوه ده‌بێت. هه‌موو ئه‌وانه ده‌ربڕینێکن بۆ پێشاندانی ئه‌و سته‌مه‌ی به‌رده‌وام له ئافه‌ت ده‌کرێت.
هه‌روه‌ها له لاپه‌ره (16) جارێکی دی له باره‌ی ئافره‌ته‌وه ده‌ڵیت: (خوشکه‌کانم هه‌میشه سه‌ریان به‌سه‌ر یه‌کتره‌وه بووه، خهفهتو شادی‌و گریانی خۆیان به‌سه‌ر یه‌کتردا دابه‌ش ده‌کرد.. تاوه‌کو بۆنی ژن‌و گه‌وره کچی ده‌گرت). ئا لێره‌دا به زه‌قی وێنه‌کێشانه بۆ ئه‌وه‌ی ژووره‌که چه‌ند خوشکێکی تێدا کۆ ده‌بێته‌وه، چه‌ند ئافره‌تێک که هه‌موو له‌شیان ناسۆرییهو خۆی له‌خۆیدا ئه په‌ره‌گرافه حاله‌تی ده‌روونی ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی ئافره‌ت پیشان ئه‌دات که دیاره نووسه‌ر تیایدا سه‌رکه‌وتوو بووه‌و، وا له خوێنه‌ر ده‌کات که وا به دوای ئه‌و کونج‌و بنهوانانهدا بگه‌ڕێت که له په‌ره‌گرافه‌که‌دا هه‌ن.. هه‌موو ئه‌وانه دهلیلێکنو چه‌ندین مه‌دلوولیان هه‌یه نه‌ک ئه‌وه‌ی له ژوورێک دا ته‌نها یه‌ک په‌نجه‌ره هه‌یه… ئه‌گه‌ر خوینه‌ر به دوایاندا بگه‌ڕێت شتی زۆری لی ههڵدهێنجێت. هه‌روه‌ها له لاپه‌ره (22)دا هاتووه: (خوشکه‌کانم ته‌نیا جووتێک پێڵاوی جوانیان هه‌بوو… تاوه‌کوو… چه‌نده هه‌وێنێ هه‌ڵسوورانه ئه‌وه‌نده‌ش هه‌وێنی چاوه‌ڕوانی تیدایه). هه‌موو ئه‌و وێنانه‌و چه‌ندین وێنه‌ی دیکه‌و که‌سایه‌تی وه‌ک (فاتی، سیا، سیرانو) هه‌ڵقولاوی نێو ناخی کۆمه‌ڵایه‌تی پڕ له چه‌وسانه‌وه‌ی تاک رهگهزنو هه‌مویان ده‌ربڕی جۆرێک له موعاناتن که نوسه‌ر سه‌رکه‌وتووه له داڕشتنی چوارچێوه‌یه‌ک بۆ روونکردنه‌وه‌و زه‌ق کردنه‌وه‌ی ئه‌و سته‌مانه به شێوه‌یه‌کی زۆر جوان‌و ئه‌ده‌بیانه ده‌ربڕی شیوازێکی سه‌رکه‌وتووانه‌یه.
ئیسماعیل کورده/ هه‌ر له‌م ته‌وه‌ره‌دا که باس له لایه‌نه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی ئه‌م رۆمان ده‌کرێت پێم وایه ئه‌و لایه‌نه وه‌ک به‌شێکی زیندوو دانه‌بڕاو له رووداوه‌کان بهردهوامیێک به خۆیه‌وه ده‌بینێ. وه‌ک ده‌ربڕینێکیش بو له واقیعه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان، من رهنگدانهوهکهشم له هه‌موو ئه‌و دایهلۆکانهدا بینی که له سیاو فاتێ دا ده‌رکه‌وتن دایه‌لۆکی نێوان شتهکانو ئاوێنه لهلایهکو له‌گه‌ڵ گوتنه‌وه‌ی ئه‌و گۆرانیانه به‌ده‌ر ده‌که‌وێت که تیایدا ده‌نگ ههلبرینێکی سستیش له‌لایه‌ن نامۆ بووه، ئاوێنه‌و، دوان له‌گه‌ڵ ژنهکانو هه‌ریه‌ک له زهمهنو شوێنی خۆی دیوی ناوه‌وه‌ی واقیعێکی تری نیشان داین،. دیوی ناوه‌وه‌ی ئه‌و واقیعه کۆمه‌لایه‌تیانه بوون که له ژێر چه‌پۆکانی سته‌می کۆمه‌ڵ ده‌رده‌که‌ون، تا راده‌یه‌کیش به‌ده‌ر نه‌بون له واقیعی باوکسالاهیو سیما دزیوه‌کانی باوکی ده‌رئه‌خست. وه‌ک به‌رخودانیش ژن وه‌ک بهژدارێک له‌سه‌رجه‌م خۆشی‌و ناخۆشیه‌کانی ژیان‌و باس له رامانهکانت ژن‌و شته په‌مه‌ییه‌کان ده‌کات که چۆن عشق وه‌ک به‌شێک له ژیانی ژنانی کورد له رۆمانه‌که‌دا به‌ده‌ر ده‌که‌ویت، تهنیایهکیش وه‌ک واقحی بژێوی‌و ژیانی ئافره‌تی کوردی به‌سه‌ردا بڕاوه وه‌ک ئه‌وه‌ی که ده‌ڵێ: (سه‌یران جار جاره له‌نێوان په‌رده‌و دیواره‌که‌وه، له پشت شووشه تهماوییهکهوه لێی ده‌ڕوانی سه‌یران عاشقێکی ته‌نیایه). دیاره باس له‌و ته‌نیاییه ده‌کات که ئیتر ژنی کورد خۆی له ناو ئه‌و ئاپۆرایه‌دا نه‌دۆزیوه‌ته‌وه‌و نه‌یتوانیوه گۆڕانێک بکات به‌ڵام به‌رده‌وام وه‌ک مرۆڤێک له‌گه‌ڵ ناخی خۆی دواوه ئه‌گه‌ر له ته‌نیایشدا بووبێت. له‌لایه‌کی تر باس له هه‌ماهه‌نگیه‌ک ده‌کات که پیاوو ژن پیکرا به‌شدارن تییدا، به‌ڵام به گومانێکه‌وه پیاو به‌ره‌ورووی ژن ئه‌بێته‌وه. وه‌ک ته‌ماشا کردنێک بۆی که ژنه لێره‌وه، وه‌کو ده‌ڵێ:
(زه‌حمه‌ت مه‌کێشه، یاره‌که‌م نازداره‌و نابێ ماندوو بێ، ژن کاری ناوماڵ ده‌کاو پیاو کاری دووکان). لالیهکی تر که دێته سه‌ر باس کردن له خۆشه‌ویستی وه‌ک نامۆییه یان وه‌ک شتێک که گه‌لێک جار نائومیدی ده‌به‌خشێ. وه‌ک ئه‌وه‌ی که باس ده‌کاو پرسیار له سمایل ده‌کا ”سمایل که‌ست خۆشویستوه؟ ته‌نها جارێکیان کچێکی نه‌شمیل‌و جوانکیله” ئه‌م وڵامه گومانێک له‌و خۆشه‌ویستیه‌و ئه‌و نائومێدییه‌ی له‌و خۆشه‌ویستیه‌ش ده‌رده‌که‌وێت له‌و پرسیاره دایه که ده‌ڵێت: بۆ نابێ، یه‌که‌م عه‌شق که کوێر ده‌رچوو بۆ ئه‌وانی دیکه خۆت کوێر ده‌بی.
شوان ره‌شید/ هه‌ر له چوارچێوه‌ی ئه‌و باسه‌ی که له سه‌ر ئافره‌ته. ئاماژه به هه‌ندێ شت دهکهمو باشتره بڵێم ده‌ستخۆشی له برای نووسه‌ر ده‌که‌م له سه‌رکه‌وتنی له ده‌ربڕینی هه‌ندێ حاڵه‌تی زۆر حه‌ساس‌و تا راده‌یه‌ک وون‌و بڵاو له کۆمه‌ڵگادا. هه‌وڵی داوه هه‌ندێ شتی بچووک ئاماژه پێکاو ئوه دبینرێت که ره‌نگه دیارترین هۆکار بۆ چاره‌سه‌رنه‌کردنی ئه‌و سیسته‌مه باوکسالارییه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی خۆمان بێت. باسی له ژیانی هاوسه‌رێتی (فاتێو ته‌ها) ئه‌کات دیاره فاتێ وه‌ک ئافره‌تێک دڵخوازی خۆی هه‌بووه که (حه‌مید)ی ناو بووه به‌ڵام نه‌یتوانیوه وه‌ک ئافره‌تێک ره‌تی ئه‌و هاوسهرێته نابدڵهی (ته‌ها) بکاته‌وه. لێره‌دا نووسه‌ر له وه‌رگرتنی ئه‌و دیمه‌نانه‌دا له کۆمه‌ڵگه‌ی داوه‌و کۆمه‌ڵه کاره‌ساتێکی پێوه‌گرێ داوه. رۆمانه‌که باس له هه‌ندێ حاڵه‌تی ژنومیردی فاتیو ته‌ها ده‌کا که دووای ماوه‌یه‌ک پێکه‌وه ده‌بن ده‌گه‌نه ئه‌و راستیه‌ی که مه‌به‌ست له په‌یوه‌ندی هاوسهریهکان تێر کردنی پیداویستیه سیکسییه‌کان نییه ئه‌گه‌ر نه ئه‌و باوه‌ڕه‌ی که په‌یوه‌ندی هاوسه‌رێتی زۆر له‌وه پیرۆزترو گه‌وره‌تره که ئه‌وان تێگه‌یشتبوون، ئیدی کێسه‌کان سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌ن، لێره‌وه نووسه‌ر سه‌رکه‌وتوانه ئاماژه به پێشێل کردنی مافی ئافره‌ت له هه‌ڵبژاردنی هاوسههکهیو قودسیه‌تی خۆشه‌ویستی فاتیو حه‌مید ئهکاتو ئاماژه به‌وه‌ده‌دا که دروست بوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان فاتێو حه‌میدو مماهسه سێکسیه‌کان له ئه‌نجام دا ده‌بێته هۆی کوشتنی حه‌میدو فاتێ به‌ده‌ستی ته‌ها.
لێره‌دا نووسه‌ر پرسیارێکی گه‌وره له ویژدانی خوێنه‌ر به‌جی دێڵێ.. که ئایا چاره‌نووسی ئه‌و منداڵه‌ی ته‌هاو فاتێ له ئه‌نجامی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه نادروسته‌ی هاوسرێتی چی به‌سر دێت. تیایدا نووسه‌ر ئه‌م رووداوانه به هونهرکارێکیه جوانه‌وه پێکه‌وه گرێ ئه‌دا. یا خود له پانتایی رۆمانه‌که‌دا ئاماژه به کۆمه‌ڵه پێاوێکی جیا له‌و پیاوانه ده‌کا که پێیان وایه ئافره‌ت ته‌نها وه‌کو ئامرازێ بێ بۆ تێر کردنی ئاره‌زووه سێکسیه‌کانی پیاو خوڵقاوه. ره‌نگه ئه‌مه ئاماژه کردنێکیش بێت بۆ جیاوازی ئاستی رۆشنبیری هه‌ر دوو کۆمه‌ڵه‌که.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه ئه‌گه‌ر تێبینی روداوه‌کانی سه‌ره‌تای رۆمانه‌که بکه‌یت، ئافره‌ت له پیشه‌نگی قوربانیه‌کانی بۆردوومانهکهیه، ئافره‌ت له هه‌موو ئه‌و کارهساتو حاڵه‌تانه‌دا به‌ژداری هه‌یه به‌کاره شۆڕشگێریهکانیشهوه. لێره‌دا نووسه‌ر سیمایه‌کی شۆڕشگێرانه به ئافره‌ت ئهبهخشێو مامه‌ڵه‌یه‌کی هونه‌ریانه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و حاڵه‌تانه کردووه که ئافره‌ت ده‌ورگێڕه تێیدا.
فه‌روخ نیعمه‌تپور/ من وه‌ک درێژه‌ی قسه‌کانی ئیوه ئه‌مه‌وێ چه‌ند شتێک بڵێم، یه‌که‌م من که له‌لایه‌نی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه باسم له ئافره‌ت کردووه‌و وێنه‌ی ئافره‌تم کێشاوه له چوارچێوه‌ی چه‌ندین مه‌فهوومی جیاوازدا، به‌ڵام له هه‌مان کات دا زۆر نزیک به‌یه‌کتر که له‌پاڵ یه‌کتردا ده‌جولێن. من ئافره‌تم داناوه له‌و رۆمانه‌دا، ئافره‌ت کائینێکه به‌رده‌وام چاوه‌ڕوانه. ئافه‌ت کائینێکه لی ده‌درێ، خه‌م ده‌خوا، ته‌نیایه. له‌و کاته‌شدا که زیاتر له هه‌موو کاتێ له‌گه‌ڵ یه‌کترن ره‌نگه زیاتر له هه‌ر کاتیکی دیکه هه‌ست به ته‌نهایی خحیان بکه‌ن، ته‌نانه‌ت خودی ئه‌و شوێنه‌ی که ئه‌وان تیای ده‌ژین، زوری پشته‌وه، دانیشتنی ئێوارانی به‌ر ده‌رگا سه‌یر کردنی باران له پشت په‌نجه‌ره‌وه له ژورێکی سارددا، ئه‌مانه ده‌کرێ هه‌مووی ده‌لاله‌تی خۆیان هه‌بێت، یان ته‌نیا خاوه‌ن بوونی یه‌ک تاقه په‌نجه‌ره که چوارچاوهی چڵکنی شووشه‌ی هه‌یه که ده‌توانێ دەلالەتی خۆی هەبێت. یان هه‌موو ئه‌و تاڵه موانه‌ی که له کون‌و که‌له‌به‌ردا شاردراوه‌ته‌وه که ئافره‌تی ئێمه ئه‌مه‌ی له زه‌مانی زووتروه کردوه. ره‌نگه ئێستاش له به‌شێکی به‌رچاوی کورده‌واریا ئه‌و دیاردانه هه‌ر مابن. به هه‌ر حاڵ ئه‌مه ئه‌و سیما کۆمه‌ڵایه‌تیانه‌یه که ویستوومه ئافره‌تی پێ بناسێنم له پاڵ ئه‌و شتانه‌شدا بڵێم وه‌ک ئه‌وه‌ی باس له ئاوێنه‌یه‌ک ده‌که‌م له ژووری خوشکه‌کان که درزی تێکه‌وتووه، ره‌نگه له‌و کاته‌ی که نووسیومه‌و باسم له‌و ئاوێنه درزاویه کردبێت، راستهوخۆو ئاگایانه هیچ تهعبیرێکو مانایه‌کی شاراوه‌م له پشتیه‌وه به‌دی نه‌کردبێت، به‌ڵام دووایی له کاتی نوسینی رۆمانه‌که من زیاتر فکرام بۆ ئه‌وه ئه‌چوو که ته‌عبیرێک له ئایندا هه‌یه ئه‌ڵی دووژن له شایهتیا به‌رمابه‌ر به پیاوێکن، مانای رێک ئه‌وه‌یه، ژن له ئاوێنه‌که‌یا خۆی دووان ئه‌بینێ بۆ؟ چونکه حه‌ز ئه‌کا پیاو بێت. گه‌یشتمه ئه‌و بیروڕایه‌ش که مه‌به‌ستم ئه‌وه بووه بۆیه به‌رده‌وام جه‌خت له ئاوێنه‌که ده‌که‌مه‌وه. جگه له‌وه په‌یوه‌ندیه‌کی تر له‌ناو رۆمانه‌که‌دا هه‌یه که ره‌نگه لایه‌نێکی دیکه‌ی تراژیدیای رۆمانه‌که ئه‌وه بێت، که‌سایه‌تیه شۆڕشگێره‌کانی ناو رۆمانه‌که ئه‌وانه‌ی ئه‌یانه‌وێ گۆڕانکارێیک بکه‌ن، ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ی ئه‌وان له‌گه‌ڵ ئافره‌ته‌کان هه‌یانه له باشترین حه‌ڵه‌تدا ئه‌وه‌نده جیاوازی نییه له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ی که پیاوه‌کانی دیکه‌ی نێو رۆمانه‌که له‌گه‌ڵ ئافره‌ته‌کانی تر هه‌یانە. که‌مال که‌سێک نییه که خوشکه‌کانی ته‌حقیر بکات، لییان بدات، به‌ڵام له هه‌مان کاتدا ئه‌وه ئه‌و جیاواز ئه‌کاته‌وه له باوکی‌و زاواکهیو فڵان‌و فلان… له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش که‌مال که‌سایه‌تێک نییه بتوانێ کاریگهرێیکی وای له‌سه‌ر ئافره‌ت هه‌بێ، له‌سه‌ر خوشکه‌کانی به‌راده‌ی ئه‌وه‌ی که وه‌کوو خۆی بێنه ناو ژیانه‌وه به‌و مانایه‌ی که‌سایه‌تیه‌ی شۆڕشگێڕه‌کانی ناو رۆمانه‌که ده‌سته‌وه‌ستان له ئاستی ئافره‌ته‌کان. خۆم بیرم له‌وه کردۆته‌وه که لایه‌نه شۆرشگێره‌کانی کۆمه‌ڵی ئێمه به هه‌قیقه‌ت ده‌سته‌وه‌ستان بوون له ئاستی ئه‌و جۆره تهسهورو وێنایانه‌ی ئه‌و جیهانه‌ی که ئه‌یانه‌ویست له ناو جیهانی ئافره‌تا دروستی بکه‌ن. هه‌ر له‌و لایه‌نه‌وه بگره که ئافره‌تی کورد له کۆمه‌ڵگای کورده‌واری له‌گه‌ڵ ئامان بوونیشی له لایه‌نه شۆڕشگێڕیه‌کان، هێشتا وه‌ک پیاو حزوری نییه. ئه‌مه‌ش وه‌ک دیارده‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی بوه، لای خۆمان ئافره‌ت هه‌بوون به‌تایبه‌ت له‌م دواییانه‌ی مێژووی مودێرنه‌وه. به‌ڵام هه‌ست ده‌که‌ی پیوه‌ندییه زاڵه‌کان هه‌مان ئه‌و په‌یوه‌ندیه باوکسالاریانهن که به زه‌قی له ریزی شۆڕشگێران دا خۆی پێشان ده‌داته‌وه. ره‌نگه تاوانی که‌مالی تێدا نه‌بووبێ که نه‌یتوانیوه واقیعه‌که بگۆڕێ یان ئه‌و خاوه‌نی ئه‌و که‌سایه‌تیه نه‌بووبێت یا …هتد.
ره‌وشت ره‌شید/ لایه‌نێکی دیکه‌ی رۆمانه‌که ئه‌وه‌یه که له شوێنێ زیاتر چه‌ند دیمه‌نێکی سێکسیی ده‌که‌وێته به‌رچاوان که نووسه‌ر وێنای کردوون.
دیاره ئه‌م دیمه‌نانه له زانستی ده‌روون ناسیدا به (Homosexuality) داده‌نرێت که جۆرێکه له (لادانی سێکس) واته ئه‌م دیمه‌نه سێکسیانه دیمه‌نێک نین له نێوان ژن‌و پیاودا و زیاتر دیمه‌نێکن له نێوان دوو که‌سی هه‌مان ره‌گه‌ز (پیاو پیاو) (ژن و ژن). ئه‌و دیارده‌یه‌ش که له وڵاتانی دوونیا زۆر بڵاوه له ئه‌نجامی ئازادییه سێکسیه‌کان روو ده‌دات که چی به پێچه‌وانه‌وه له‌لای خۆمان له ئه‌نجامی چه‌پاندنی سێکسه‌وه روو ده‌دات. جا نازانم فه‌روخ ئه‌و وێنانه‌ی له رۆمانه‌که‌دا کێشاونیو زه‌قی کردوونه‌ته‌وه وه‌کو من بۆی چووم هه‌ر له ئه‌نجامی ئه‌و چه‌پاندنه سێکسیه‌ی نێو کۆمه‌ڵگه‌ی کورده‌واریدا هه‌یه وایکردووه دوو تاکی سه‌ربه یه‌ک ره‌گه‌ز ئه‌و کرداره سێکسیه ئه‌نجام بده‌ن یا خود ئه‌وه‌ش وه‌کو نه‌خۆشیه‌کی باوی سێکسه له والتانی دونیادا؟
فه‌روخ نیعمه‌تپوور/ هه‌ڵبه‌ت هه‌روه‌ک خۆت وتت ئه‌و شته له وڵاتانی پیشکه‌وتوو دا لایه‌نێکی ئه‌وه‌یه که ئازادی سێکسی هه‌یه. لایه‌نی چه‌پاندنی سێکسی، لایه‌نێکی زۆر زاڵی سیکسه له کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا که نکۆڵی لی ناکرێ.
ره‌نگه ئاسایترین لیکدانه‌وه بۆ ئه‌و چه‌ند وێنه سیکسیهی که له رۆمانه‌که‌دا هه‌یه ئه‌وه‌یه که له‌و پێگه‌وه بێ بۆی بچیتو ته‌عبیری لێ بکه‌یت، به‌ڵام من نامه‌وێ ته‌نها له‌و چه‌ند وێنه سێکسهدا ته‌عبیرێکی سێکسی بکه‌م به‌و مانایه‌ی هه‌موو ئه‌و وێنه سیکسیانه که له پانتایی رۆمانهکهیا هه‌یه ئه‌گه‌ر تێکه‌ڵ به به‌شه‌کانی دیکه‌ی رۆمانه‌که نه‌بێ ره‌نگه نه‌توانی مانای پیوسیتی خۆی ببه‌خشێ، وه‌ختێ کورێکی شێت له‌گه‌ڵ پیاوێکی پیردا سێکس ئه‌کات، ئه‌مه به‌رای من ته‌نیا له چه‌پاندنی سێکسه‌وه نییه. وه‌ختێ کوڕێکی قۆز که خاوه‌نی دوکانێکه به‌هۆی ئیشهکهیەوه ئاکاری خه‌لکی خراپ وه‌رده‌گرێ‌و به‌و ئیمکاناته‌ی که هه‌یه‌تی مندالانی دیکه‌ی پێ ته‌فره ده‌دات، ئه‌مه ته‌نها له چه‌پاندنی سێکسه‌وه ته‌عبیری مه‌سه‌له‌که‌ی لی ناکرێ. هه‌ر چه‌نده ده‌کرێ ئه‌م چه‌پاندنه لایه‌نێکی شیکردنه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌که بێت. مرۆڤی ئێمه نه‌ک ته‌نها له لایه‌نی سێکسه‌وه نییه به‌ڵکو له‌لایه‌کانی دیکه‌ی ژیانی کۆمەڵایەتی و واقیعی خۆ‌یا تووشی که‌بت و شکه‌ست و نه‌هامه‌تی بوه، ئەمه‌ش ئه‌و لایه‌نانه پاڵدهنێتو هانده‌دات که بۆ نموونه له‌و که‌بته سیکسیه دا سه‌ر ههڵبداتو ره‌نگه ره‌نگه به‌قه‌د چه‌پاندنی سێکسه‌که رۆلی خۆی بگێرێ. له‌به‌ر ئه‌وه‌ش له‌وانه‌یه حه‌ز نه‌که‌م ته‌عبیرێکی سرف سێکسی له‌و وێنانه بکه‌ین. له‌گه‌ڵ ئەوه‌ش که شیاوه ته‌عبیرێکی سیکسی لی بکرێت، شیاویشه هه‌موو گوتراویک له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی دیکه‌ی رۆمانه‌که دا لێی بکۆڵدرێته‌وه.
شوان ره‌شید/ له باره‌ی ئه‌و دیمه‌نه سێکسیانه حه‌ز ده‌که‌م ئاماژه به هه‌ندێ وورده‌کاری بکه‌م، له وه‌سفکردنی ئه‌و حاڵه‌تانه‌دا یان له به‌ستنه‌وه‌ی رووداوه‌کان به یه‌کتریه‌وه. کاتێک ده‌گه‌یته سه‌ر ئه‌و دیمهنو وێنا کردن‌و رووداوانه‌ی نووسه‌ر له‌م باره‌یه‌وه کێشاونی، ورده‌کاریه‌کی زۆر هه‌ست پیده‌که‌یت. بۆ نموونه برای حه‌مید که خاوه‌نی دوکانێکی پاسکلچیهتیه کاتێک ده‌زانێ ئه‌و منداله‌ی پاسکیلیکی به‌کرێ لی وه‌رگرتووه که‌وتۆته ژێر فهرمانیو بووه به نێچیری، به هه‌ر فێڵێ بێ حه‌مید ده‌نێرێته‌وه بۆ ماڵه‌وه‌و مناڵه‌که‌ش ڕاده‌کێشێته پشت ئه‌و په‌رده‌یه‌ی دوا به‌شی دواوه‌ی دوکانه‌که‌ی که بۆ ئه‌م مه‌به‌سته جیای کردۆته‌وه. کاتێک حه‌مید ده‌گه‌ڕێته‌وه دوکانه‌که سه‌یر ده‌کا، نووسه‌ر لیره‌وه به وردهکارێیکی ته‌واوه‌وه دریژه به روداوه‌که دهداتو حه‌مید گوێ بۆ هه‌ناسه‌و هانههانی که‌سێک شل دهکاتو به دوویدا ده‌چێت تاکو پشت په‌رده‌که. هاوکات نووسه‌ر ئاماژه به هه‌موو ئه‌و دهنگو هه‌ستانه ده‌کا که له کرداری سێکسی دوو که‌س دا په‌یدا ده‌بن.
له کات‌و شوێنێکی تردا حه‌مید خۆی سێکسی رێگه پینهدراو (ناشه‌رعی) له‌گه‌ڵ فاتی دا ده‌کا، که ئه‌مه‌شی وه‌ک ره‌فتاری براکه‌ی له ناو کۆمه‌ڵدا په‌سند نییه. لیره‌دا هه‌ست به دروست کردنی په‌یوه‌ندییه نێوان هه‌ر دوو رووداوه‌که ده‌که‌ین، که ره‌نگه رووداوی یه‌که‌م هۆی دروست بوونی رووداوی دوه‌م بێت. به مانایه‌کی تر نووسه‌ر هاتوه که‌سایه‌تی برای حه‌میدی دوای ماوه‌یه‌ک له ناو که‌سایه‌تی حه‌مید خوڵقاندوه به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌مینێته‌وه جیا کردنه‌وه‌ی چه‌مکی سیکسی رووداوی یه‌که‌مه له سێکسی رووداوی دووه‌م. هه‌روه‌ها له لاپه‌ره (55)دا نووسراوه (کچ که عاشق ئه‌بێت جه‌سته‌ی ده‌ئاوسێ، ده‌کشێ… تاوه‌کوو… جووتبوونێکی ئه‌به‌دی له‌گه‌ڵ هه‌وا) لیره‌دا نووسه‌ر خۆی به‌و حاڵه‌ته تێپه‌ڕ ده‌بێ یان نزیکترین که‌سێک بێت له نهێنیه‌کانی کچه عاشقیک. واته وێنا کردنی حاڵه‌تێکی وا که تایبه‌ت بێت به ره‌گه‌زی دژ به ره‌گه‌زی نووسه‌ر، به شیوه‌یه‌کی ته‌واو به‌ڵگه‌یه بۆ توانای نووسه‌ر له‌و بواره‌دا.
ئیسماعیل کورده/ لایه‌نیکی تری سه‌رکه‌وتنی هه‌ر رۆمانێک تهکنیکهکهیهتی که چه‌ند گونجاو له‌گه‌ڵ هونه‌ری وێنا کردنی سینهماییو پیاده بونی لایه‌نه هونه‌رییه‌کانی سینه‌ماش وه‌ک گێڕانه‌وه‌ی حه‌ده‌سی فیلمێک که به‌رجه‌سته بوونی زیاتری رۆمانه‌که به‌سه‌ر ده‌رگا هونه‌ریه‌کان دا ده‌کاته‌وه. گه‌مه و ته‌کنیکیش له شوێن‌و کاتی رووداوه‌کاندا وه‌ک به‌شێکی زیندویی ته‌کنیکه‌کانی رۆمانی په‌ره‌سێلکه‌کانی کۆچ بینران. به‌گشتی ئه‌وه‌ی من بینیم ته‌کنیک بوو به شێوه‌یه‌کی وون خۆی له گۆڕانی زهمهنو شوێنه‌کاندا بینی‌و گۆڕانی گێرهوهکانیش جێی سه‌رنجم بوون. ئه‌و وون بوونه‌وه‌ی نێوان رووداوهکانو شوێنهکانو پاژه‌کان ته‌کنیکێکی سینه‌مایی وونی پی به‌خشیبوو به جۆرێک که وای لی ده‌کردی به‌رده‌وام به دوای ئه‌نجامه کۆتاییه‌کاندا بگه‌ڕێی. لایه‌نێکی تری ئه‌وه بو که ریتمی رووداوه‌کان وه‌رچه‌رخانێکی وای تیا نه‌بوو که شێوازێکی وون و خۆنهدۆزینهوه بگرێته‌وه.. سه‌ره‌تا وای بۆچووم که که‌وتوومه‌ته وون بوونێک، به‌لام دوایی ئه‌وه‌ی که ئه‌و ریتمه ریتمیکی شاز نیی … کۆمهڵایهتیو سیاسی‌و ململانییه‌کان که له نێوان مهرگو ژیاندا بوون له هه‌موو شتێک زیاتر په‌ره‌سێلکه‌کانی کۆچی له لای من کرده ده‌قێکی گونجاو بۆ وه‌رگێڕانه سه‌ر زمانی تهکنیکو سینه‌ما وه‌ک نیشان دانێک. ته‌کنیکه‌کانیش زیاتر واقیع بینانه بوون له‌وه‌ی که له چوارچێوه‌ی فانتازیاێیک نیشان بدرێن‌و ببنه سیمای باسکردن. به‌ڵکو ته‌کنیک له‌گه‌ڵ گۆڕینی شوێنهکانو کات‌و کهسایهتیهکانداو لگه‌ڵ توئویل کردنی رووداوه‌کان گه‌مه‌ی له‌گه‌ڵ کرابوو.
ره‌وشت ره‌شید/ دیاره من له‌گه‌ڵ (کورده رواندزی) دام که باسی مه‌سه‌له‌ی ته‌کنیک ئه‌کات له رۆمانی په‌ره‌سێلکه‌کانی کۆچدا، یه‌کیک له نیشانه‌کانی سه‌رکه‌وتنی ئه‌و رۆمانه سه‌رکه‌وتنی لایه‌نی ته‌کنیکه له گێڕانه‌وه‌ی روداوه خستنه رووی وێنه‌کان. ته‌کنیک له‌لایه‌ن نووسەر به شێوه‌یه‌کی جوان مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ کراوه. ده‌شمه‌وێ لایه‌نی ته‌کنیکییه‌که‌ی به‌سه‌ر چه‌ند خالێک دا دابه‌ش بکهمو لانی که‌می هه‌قی خۆی بده‌مێ. له خاڵی یه‌که‌مدا باس له پیکه‌وه به‌ستنی رووداوه‌کانی ئه‌م رۆمانه ده‌که‌م، ده‌بینین له پاژه‌ی یه‌که‌مدا نووسه‌ر سه‌رکه‌وتووانه ئه‌و دیمه‌نه جوانانه ده‌خاته روو که ویستویه‌تی له رۆمانه‌که‌دا باسیان لیوه بکا به یه‌که‌وه‌ی به‌ستوون. بۆ نموونه کاتێک که یه‌کێک له کاره‌کته‌ره‌کان له شاره‌وه ده‌چێته شاخ، وێنه‌ی سه‌رجه‌م ناسۆریه‌کانی گرتوون که پیای تێپه‌ڕیوه به‌لام به شێوه‌یه‌ک که له سه‌ره‌تاوه تاکو کۆتایی باسی نه‌کردوون، به‌ڵکوو له زه‌مه‌نێک دا که باسی ئه‌و ده‌کات دوباره ده‌گه‌ڕێته‌وه شوێنێکی دیکه بۆ ئه‌وه‌ی رووداوێکی دیکه بگێڕیته‌وه. دیسان له‌و شوێنه ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ شاخ بۆ ئه‌وه‌ی باسی لاوه پیشمه‌رگه‌یه‌ک بکات‌و جارێکی تر ده‌گه‌ڕێته‌وه شوینێکی دیکه. شوێنی یه‌که‌م شاخێکی به‌رفراوانه، شوێنی دوه‌م بریتییه له ژوورێک که تیایدا پیره‌میردێک لهسرمهرگ دایه‌و خه‌ریکه رۆح ده‌دات. له‌نێوان ئه‌م دوو بابه‌ته‌ش نووسه‌ر به ته‌کنیکێکی زۆر جوان به‌یه‌که‌وه‌ی به‌ستوونه‌ته‌وه، وه‌ک ئه‌وه‌ی هه‌ردووکیان کۆچن، هه‌ردوکیان رێگایه‌کی کۆچ کۆچێک به‌ره‌و شاخ‌و مهرامێکو کۆچێکیش که کۆتایییه. مردنیی پیره‌مێردێک که له‌دوا ئاوزنگهکانی دایه، ئه‌مه ته‌کنیکه نووسه‌ر به خوانی هه‌وڵی داوه پیڤهکانیش تێکه‌ڵ بکات، بۆ نموونه کاتێک که وا پیشهمهرگه له شاخ هه‌ناسه سوار ده‌بێت یه‌کسه‌ر دهگهڕیتوه ژووری پیرهمێردهکهو باسی دوا ههناهکانی مه‌رگی مرۆڤێکی تر ده‌کات… دوایی باس له‌وه ده‌کات که بووه گریان‌و هه‌ڵا به‌رز بووه‌وه وایانزانی باپیره گه‌وره‌یان مردووه، دوایی ئه‌و بهجیدێڵیو ده‌گه‌ڕێته‌وه شاخ ده‌ڵێت: ده‌نگی زرمهوگرمه هاوار به‌رز بووه‌وه کاتێ که‌وا له پشته‌وه ته‌قه‌ی لی ده‌که‌ن. ئه‌م به‌یه‌که‌وه به‌ستنه‌وه‌یه‌ی رووداوه‌کانیش زیاتر له جێگایه‌ک له رۆمانه‌که‌دا دووباره ده‌بنه‌وه‌و له‌وانه‌یه خوێنه‌ر بزانی نووسه‌ر به ئه‌نقه‌ست ئه‌و جوانکارییانه‌ی کردبێت.
خاڵی دووه‌م ده‌مه‌وێ قسه له‌سه‌ر زه‌مه‌ن بکه‌م له رۆمانه‌که‌دا بابه‌تی کات که گه‌لێک فراوانه زیاتر له ئاماژه‌یه‌ک وه‌خۆ ده‌گرێ. نووسه‌ر سه‌رکه‌وتوانه هه‌وڵی داوه گه‌مه‌ی له‌گه‌ڵ کات دا کردووه، به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌وه ئه‌و په‌ره‌گرافه جوان‌و ناسکهکانن که‌وا له دوو توێی رۆمانکهدا ده‌که‌ونه به‌رچاوان. بۆ نموونه له زۆر شوێن نووسه‌ر زه‌مه‌نی رابردوو به فرمانی رانه‌بردوو ده‌رده‌برێت به‌و مانایه‌ی ده‌یه‌وێ زهمهنکان له ئیستا‌و رابردوه‌دا خۆیان ببینه‌وه. ئه‌و شیوه یاریکردنه‌ش له‌گه‌ڵ زه‌مه‌ن مهرامهو مانای خۆی هه‌یه‌و شێوازێکی جوانیشه له گێڕانه‌وه‌ی روداوه‌کان.
وه‌ک (کورده)ش باسی کرد ده‌بینین که‌وا پاژه‌کان زه‌مه‌نی جیاوازیان هه‌یه‌و رووداوه‌کان ده‌رفه‌تێکی زۆریان ویستوه بۆ ئەوه‌ی ده‌ریانبڕێت. وه‌ک ئه‌و رووداوانه‌ی که له زه‌مه‌نێکی دیاری کراو روویان داوه‌و تا کۆتایی رۆمانه‌که‌ش دێت به‌ردوامیان هه‌یه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش لکه له ساته‌کانی یه‌که‌می رۆمانه‌که وه‌کو جه‌سته حزوریان نامینێ.. ئه‌مانه هه‌موویان گه‌مه کردنێکه له‌گه‌ڵ زهمهنو، زه‌مه‌ن بۆ خۆی کاره‌کته‌رێکی چاپووکی نێو رۆمانه‌که‌یه.
خاڵی سێیه‌م لایه‌نی ته‌کنیکیه، نووسه‌ر ویستوویه‌تی وه‌ک کامیرایه‌ک چه‌ندین دیمه‌ن به‌رجه‌سته بکات به تایبه‌ت که چه‌ند دیمه‌نێکی تراژیدییاین وه‌ک ئه‌وه‌ی له‌و ساتانه‌ی که وا سمایل ده‌کوژرێت، له‌وێدا چه‌ند حاڵه‌تێکی زۆر تراژیدیای که‌ماڵ پیشان ده‌درێن که که‌مال له‌و شوێنه‌دا ده‌ڵێت: وه‌بیرته سمایل که.. فڵان‌و فلانو فڵان.. ئه‌مانه بیرکردنه‌وه‌یه‌کن که سمایل کۆتایی به ژیانی هاتووه‌و ساردبۆتوه. دیمه‌نه‌کان لیره‌دا به شێوه‌یه‌کن که پیت وایه سه‌یری فیلمێکی سینه‌مایی ده‌که‌ین یان له کاتی کوژرانی (حه‌مید ئه‌و ئاماژه ده‌ست پیدهکاتهو که ده‌ڵیت: له‌بیرته حه‌مید که منداڵ بویت‌و..) ئیتر کۆمه‌ڵێ شتی وه‌بیر ده‌هێنێته‌وه که وه‌ک ئه‌وه‌ی له فیلمێک دا که‌سایه‌تێک وجودی نامێنێ‌و یه‌کسه‌ر ئه‌و که‌سه‌ی له به‌رمابه‌ر فلیمه‌که‌یه رابردووی ئه‌و که‌سه دێنێته‌وه به‌رچاوی خۆی که وا باسی ده‌کات.
دیسان چه‌ند وێنه‌یه‌کی تیایه، کاتی کوشتنی فاتێ له چه‌ند شوێنێکی جیاواز باسیکردون وه‌ک ئه‌و وێنانه‌ی که ده‌ڵێ باوکم زانی ئاوای به‌سه‌ر هات، که دایکم زانی بورایه‌وه، خوشکه‌کانم زانیان ژیانیان گۆڕا، ئیدی ئاوێنه هه‌ر ئاوێنه‌ی جاران نه‌بوو، له ئاوێنه‌که ده‌ترسان… هه‌موو ئه‌وانه وه‌ک چه‌ند وێنه‌یه‌کی تراژیدی جێ ئاماژه پیاچوونه‌وه بوون. لایه‌نێکی دیکه‌ی ته‌کنیکی که هه‌ستی پی ده‌کرا ئه‌وه بوو که زیاتر له که‌سێک حیکایه‌ت خوان بون، وه‌ک ئه‌وه‌ی که‌ماڵ له هه‌ندێ شوێن‌و کاره‌کته‌ره‌کانیش له هه‌ندێ شوێن ئیدی ئه‌و فرهدهنگیه له گێڕانه‌وه‌دا بۆخۆی ته‌کنیکێکی جوان‌و ورد بوو بۆ ئه‌وه‌ی بمانگه‌ینێته خاڵی کۆتایی که پێشم وایه ناگه‌ین پێی، چونکه رۆمانکه فراوانه‌و کاتیکیش که ده‌گه‌یته دوایین ووته دوباره دهمانگهێینێتهوه سه‌ره‌تا، چونکه ئه‌و کۆچه به‌رده‌وامه، جگه له چه‌ندین خاڵی تری وه‌ک ئه‌و سیناریستهی که هه‌موو رۆژ سهیرانو فاتێ له په‌نجه‌ره‌که‌وه چاوهڕێنهو یا خود ئه‌و کاتانه‌ی که‌مال له شاخه‌و ماندووه‌و که‌چی هه‌میشه بیری لایه سهیرانهو لیره‌دا عاتیفه له چوارچیوه‌یه‌کی ناسکدا دهورگێڕهو حشق دیمه‌نێکی جوان پیشان ئه‌دات. یان ئه‌و دیمه‌نانه‌ی که وا سمایل کۆ ده‌کاته‌وه… هه‌موو ئه‌مانه به یه‌که‌وه قالبێکی جوان‌و ناسک به رۆمانه‌که ده‌به‌خشن.
فه‌روخ نیعمه‌تپور/ هه‌ندێ تێبینیم هه‌یه له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ته‌کنیک، دیاره تێبینیهکهش وه‌کو شیکارێکی زیاتره له‌سه‌ر حاڵه‌ته‌کان. من ئه‌مه‌وێ له مه‌سه‌له‌ی شکاندنی زهمهنو شوێنه‌وه بدوێم. تۆ له رۆمانه کلاسیکه‌کاندا یان ئه‌و رۆمانانه‌ی له سه‌ده‌ی (19)هه‌مه‌وه بۆمان به‌جێ ماوه‌ن، تیایاندا ره‌وتی زه‌مه‌ن، ره‌وتی شوێن بە شیوه‌یه‌کی زنجیره‌یی ئه‌بینی، پهیوهنییکی مه‌نتقیان له‌گه‌ڵ یه‌کتردا هه‌یه، بۆ نموونه (رۆدین) که یه‌کێکه له رۆمانه رووسیه‌کانی سه‌ده‌ی (19)… له شوێنێکا که ئه‌یه‌وێ بیست ساڵ دواتر پێشان بدا، رادهوهستییو بۆخۆیشی باسی ده‌کات که ئه‌مه بیست ساڵ دواتره، به‌ڵام له رۆمانی نوێیا هه‌موومان ئه‌زانین که هه‌ڵسوکه‌وتێکی دیکه له‌گه‌ڵ شوێن‌و کات کراوه، ئه‌ویش شکاندنی کات‌و شوێنه‌و به‌و هۆیه‌وه نووسه‌ر ده‌توانێ چه‌ند شوێن یا چه‌ند زه‌مه‌نێکی جۆراوجۆر به‌یه‌که‌وه ببه‌ستێته‌وه، به‌و شیوه‌یه، نووسه‌ر چه‌ندین مه‌به‌ست ته‌عقیب ئه‌کا، به ڕای من، یه‌که‌م ئه‌وه‌یه که به نه‌وعێک مامه‌ڵه‌یه‌کی ره‌ها له‌گه‌ڵ کات ئه‌کات، به‌و شێوه‌یه نووسه‌ر هه‌ست ئه‌کا ئه‌وە کاته له ژێر کۆنترۆلی ئه‌و دایه، به‌و مانایه‌ی نوسه‌ر زاڵه به‌سه‌ر کات‌و کات زاڵ نیه به‌سه‌ر نووسه‌ردا. لێره‌دا ئه‌مه ئازادییەک به نووسه‌ر ده‌دات بۆ نووسین. ئه‌مه‌ش زۆر گرنگه بۆ ئه‌وه‌ی له زه‌مه‌ندا بتوانی به شکاندنی کات‌و شوێن، حاڵه‌ته جۆراوجۆره‌کانی ژیان بدۆزێته‌وه‌و بیانخاته پاڵ یه‌کتری، ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی به ته‌سه‌وری من‌و تۆ یا له ته‌سه‌وری زۆر که‌سی دیکهد رەنگەا هیچ پهیوهندێیکیان به یه‌کتریه‌وه نه‌بێت، به‌ڵام ئه‌و دهیاندۆزێتەوهو ده‌یانخاته پاڵ یه‌کتری، جا چ ئه‌و رووداوه، فانتازیایی بێت یان روداوێکی واقیعی، ده‌شێ مامه‌ڵه‌یه‌کی وای له‌گه‌ڵ بکه‌ی. که‌واته مه‌سه‌له‌که ئه‌وه‌یه نوسه‌ر به‌و شێوه‌یه زاڵ ئه‌بێ به‌سه‌ر کاتاو ئه‌یه‌وێ رواله‌تێکی ئه‌به‌دی له باره‌ی کات‌و شوێن به به‌رهه‌مه‌که‌ی خۆی بدات. دووه‌م ئه‌وه‌یه له‌م رێگایه‌وه نووسه‌ر حاڵه‌ته نه‌گونجاو و نه‌شیاوه‌کان که من‌و تۆ پیمان وایه ئه‌وانه قه‌ت ناشێ له پاڵ یه‌کترا بن ده‌یانخاته پاڵ یه‌کتری، یان نه‌خێر شه‌رت نیه بیانخاته پاڵ یه‌کتر، ئه‌یانخاته حاڵه‌تێکی دژی یه‌کتره‌وه، به‌هه‌ر حاڵ ئه‌و دوو رووداوه که له دوو زه‌مه‌نی جۆراوجۆر روو دهدهنو نوسه‌ر ده‌یانخاته پاڵ یه‌کتر ئه‌و حاڵه‌ته چ دژبهیهکو چ هاوئاهه‌نگ بن، نوسه‌ر شتێکی نوی دروست ده‌کات، من بۆ خۆم وه‌ک ته‌کنیکێک ئه‌و پلانه‌م جێبه‌جێ کردووه. ئه‌گه‌ر دیقه‌تتان دابێ من هه‌موو شته‌کانی ترم لا بردووه بۆ نموونه کاک شوان ئیشاره‌تی به‌وه‌دا، تۆ رووداوێ باس ئه‌که‌ی، به‌ڵام دایالۆگی ئه‌و که‌سه‌ی که نووسیمه (کاک… له‌گه‌ڵ که‌ماڵ)، باس نه‌کراوه، ئه‌و رووداوه که له‌وێیا ئهیوهستێنم، یه‌کسه‌ر ده‌چمه نێو دیالۆگهکهوە، ئیتر باس لەوە ناکه‌م دوای ئه‌وه‌ی رووداوه‌که ته‌واو بوو که‌مال چوو بۆ ماڵی خۆیان، چووه فڵان شوێن، دوکان‌و فڵان که‌سی بینی‌و قسه‌ی له‌گه‌ڵ کرد. لێرە رێک ئه‌وانه هه‌مووی لائه‌درێن، لێره‌دا جه‌وهه‌ر بەرجەستە دەبێتەوە. بۆ ئەوه‌ی خوێنه‌ر ئازاد بکه‌ی له‌و هه‌موو شته زیادانه‌ی که له ناو رۆمانهکهدان و ئه‌شێ بێنه ئاراوه. تۆ پێت وایه ئه‌بێ هه‌مو ئه‌و شتانه‌ی لی زیاد بکه‌م وانیه؟! ئه‌گه‌ر نا هه‌موو ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی که له نێوان ئه‌و دوو خاڵه دایه، شوێنه‌و ئه‌کرێ به شێوه‌یه‌ک پێکیانه‌وه بلکێنم. به‌ڵام من به‌م شیوه‌یه به یه‌کمه‌وه نهنووساندون، به‌ڵکو هه‌وڵم داوه جه‌وهه‌ری په‌یوه‌ندییه‌کان وه‌ربگرم‌و ته‌نها ئه‌و جهوههرهم پێکه‌وه لکاندووە. شتێکی تریش پرسیار کرا، زۆر جار پرسیار له ده‌قه‌که‌دا دووپات ده‌بێته‌وه، راست ده‌که‌ی هه‌موو ئه‌وانه‌ی گێڕێڕهوهن له ناو ئه‌و ده‌قه‌دا که ده‌ینووسی دەکرێ پرسیاریش بکه‌ن. چ وه‌ک گێڕه‌ره‌وه‌ی سه‌ره‌کی بێت یان حیکایه‌ت خوان یا چ خودی پاڵه‌وانی نێو رۆمانهکە. هه‌موویان ئه‌و پرسیاره ده‌که‌ن. به‌ڵام بۆ دووپات ئه‌بنه‌وه؟ پرسیار ئه‌وه‌یه، من بۆخۆم وام بیرکردۆته‌وه که ئه‌و پرسیارانه تۆ ته‌نها ناخاته گومانه‌وه، به‌ڵکو حه‌تمیه‌تێک به‌تۆ ئه‌دا: بۆ نموونه ئه‌ڵێ بۆ ئه‌گری؟! لای ئێمه گریان نه‌شازه، ناشیرینه، به‌ڵام بابگری، لێی گه‌ڕێ… با گریان عه‌یبه نه‌بێ.
ئه‌و حاڵه‌ته له کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا زۆرن. به‌ڵام بۆ ناگری؟! با ئێمه مامه‌له‌یه‌کی له‌گه‌ڵ ئه‌و عاتفیه ئینسانیانه‌دا بکه‌ین. ئه‌و پرسیارانه‌ش که ده‌کرێن، چه‌ند بۆ گه‌ڕانه بۆ شوێنهۆیهکاندا، به رای من زیاتر بۆ سه‌قامگیرکردنی ئه‌و حاڵه‌ته عاتفیو ئینسانیه‌یه. مانای که پرسیار ده‌که‌ین بۆ نه‌گری؟! ره‌نگه لێره‌یا هیچ جوابێکی پی نه‌بێ.
هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ی دیکه که باسیان کرد من که‌م تا زۆر ئه‌و شته ته‌کنیکیانه‌م ته‌عقیب کردووه له ناو نوسینه‌که‌دا… به‌ڵام له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا قه‌ناعه‌تم وایه نوسه‌ری سه‌رکه‌وتوو ئه‌و نوسه‌ره‌یه ته‌کنیک له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی تری رۆمانکهدا ره‌چاو ئه‌کا. به داخه‌وه ئێستا گرفتێک لای ئێمه هه‌یه که زۆرتر رۆماننوسی سه‌رکه‌وتوو به ته‌کنیکه‌وه ئه‌خوێندرێته‌وه، به‌ڵام ته‌کنیک به لای من به‌شێکی رۆمانه‌که‌یه‌و هه‌موو لایه‌نه‌کانی رۆمان نییه. به‌و مانایه‌ی رۆمانێک که لایه‌نه‌کانی دیکه‌ی حزوریان نه‌بێ، یان حزورێکی لاوازیان هه‌بێ هه‌ر چه‌ند ته‌کنیک به هیز بێ تۆ هێشتا هیچ شتێکی ئەوتۆت نه‌کردووه. بۆ نمونه له کوردستاندا رۆمان هه‌یه لایه‌نه ته‌کنیکیه‌ی به‌هێزه، به‌ڵام هیچ شتێک نادات به‌ده‌سته‌وه، بزره لا مانا و، بزره له‌و سه‌رسامیه‌ی که له خوێنه‌ردا دروستی ده‌کات. جا ئه‌گه‌ر من توانیبێتم له‌و رۆمانه‌دا شتێک به‌و ته‌کنیکانه بکه‌م، که پێم وایه زۆر له مێژ نین‌و گشتگیێیکی هونه‌ری وا دروست بکه‌م که خوێنه‌ر بخاته ژێر کاریگه‌ری خۆیه‌وه، دیاره مامه‌ڵه‌یه‌کی باشم له‌گه‌ڵ ته‌کنیک کردووه. ئه‌گه‌ر نا له غه‌یری ئه‌و شێوه‌یه‌دا پێم وایه مامه‌ڵه کردن له‌گه‌ڵ ته‌کنیکه پێشکه‌وتووه‌کانیش بە تەنیا ناتوانێ به‌رهه‌مێکی هونه‌ری سه‌رکه‌وتوو بهێنێته ئاراوه.
ره‌وشت ره‌شید/ ئه‌گه‌رچی ئه‌و دانیشتنه‌ی ئێمه شێوازی پرسیار‌و وه‌ڵامی به‌خۆیوه نهگرتو زیاتر وه‌کو خوێندنه‌وه‌یه‌کی رۆمانه‌که بوو، ده‌ربڕینی راکان بوو له‌سه‌ر (پهرسێلکهکانی کۆچ) به‌ڵام پیم خۆشه له کۆتایی دانیشتنه‌که‌دا پرسیارێک که به هزرماندا دێت له فه‌روخی نیعمه‌تپوور بکه‌ین. کچه نوسه‌ری عه‌ره‌ب (غاده السمان) له کتیبێکی دا ده‌ڵێت: کاتێک که‌وا نوسه‌ر شتێک ده‌نووسێت، جارێک له ده‌ستی ده‌رده‌چێت، به‌ڵام که چاپی دهکاتو بڵاوی ده‌کاته‌وه، ئه‌وا جاری دووه‌میش له‌ده‌ست ده‌رده‌چێ. ئایا فه‌روخی نیعمهپوور کاتێک که‌وا رۆمانه‌که‌ی چاپ‌و بڵاو کرده‌وه له‌وه نه‌ترسا نووسینه‌که‌ی له‌ده‌ست ده‌ربچێت، یا خود ئەوه‌ی فه‌روخ ویستی بیڵێ له‌و رۆمانه‌دا، سه‌رکه‌وتوو بوو تیایدا؟!
فه‌روخ نیعمه‌تپوور/ من دیسان ئه‌مه‌وێ بڵێمه‌وه که له‌گه‌ڵ ره‌هاکردنی هیچ حاڵه‌تێکدا نیم، ئەوه زۆر راسته تۆ به‌رهه‌مێک ئهنووسیو ئه‌یخه‌یته به‌رده‌ستی خوینه‌ر، له‌ده‌ستت ده‌رده‌چێ، بۆچی؟! چونکه خوینه‌ر که ئه‌م بهرههمەی که‌وته به‌رده‌ست به‌گوێره‌ی روانینی خۆی ته‌ئویل و خوێندنەوەی خۆی له‌سه‌ر ده‌کات، خوێنه‌ر به‌هۆی ئه‌و په‌یوه‌ندییه عاتیفی‌و فیکریانه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌قه‌که‌ی تۆ به‌رقه‌راری ئه‌کات، ئه‌و ده‌قه به هی خۆیشی دهزانێو هه‌ق به‌خۆی ده‌دا قسه‌ی له‌سه‌ر بکات، چ پێت خۆش بێت یان نا. ئه‌مه حاڵه‌تێکی واقیعییه‌و (بالفعل) له ده‌ستی تۆ ده‌رده‌چێت. به‌ڵام له‌بیرمان نه‌چێت ئه‌گه‌ر ئه‌م حاڵه‌ته موتڵه‌ق بکه‌ینه‌وه دیسان تووشی هه‌ڵه‌یه‌کی جددیتر ئه‌بینه‌وه. به رای من به‌رهه‌مێکی هونه‌ری چه‌نده له تۆ دوور بکه‌ویته‌وه هێشتا به پێی ئه‌و بارودۆخه نوێیه‌ی که بۆ به‌رهه‌مه‌که‌ی تۆ دێته ئاراوه، هێشتا په‌یوه‌ندییه‌کانی خۆی له‌گل تۆ نه‌پچراندووه، هه‌ر چه‌نده زه‌مه‌نی دوای چاپی ئه‌و کتێبه دوورتر بکه‌ویته‌وه له‌ومه‌ودا زهمهنیهشدا هێشتا به جۆرێک ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و کتێبه‌و به هی خۆتی ده‌زانی، چونکه له‌بیرمان نه‌چێت به‌رهه‌می هزرو بیرکردنه‌وه و سۆز و هه‌سته‌کانی تۆیه. به‌ڵام ره‌نگه نوسه‌ر وه‌ک شتێکی سروشتی گۆڕانی به‌سه‌ردا بێت، ره‌نگه ئه‌و هه‌ڵسوکه‌وتانه‌ی دیکه‌ی، جیاوازی هه‌بێت له‌گه‌ڵ ههڵسو که‌وتی کاتی نووسین. بۆ نموونه (کافکا) به‌ر له‌وه‌ی بمرێ وه‌سیه‌تی کرد که هه‌موو به‌رهه‌مه‌کانی بسووتێنن، به‌ڵام هاورێیه‌که‌ی هه‌مووی بۆ چاپ کرد‌و بڵاوی کردنه‌وه. که‌سێک که رۆمانێک ئه‌نوسێت ئه‌گه‌ر بیه‌وێ هه‌موو مه‌به‌ستی خۆی له رۆمانێکا ده‌ربڕێ پێم وایه ئه‌وه حاڵه‌تێکه ناییته دیو مرۆڤ ناتوانێ هه‌موو مه‌به‌سته‌کانی خۆی ده‌بڕێ. که ده‌ست به نووسین ده‌که‌ی، ئه‌که‌وێته هه‌ندێ حاڵه‌ته‌وه تۆ پیشبینیت نه‌کردووه، به‌ڵام نائاگایانه ده‌که‌ویته ناوییانه‌وه. له هه‌مان کات دا هه‌ندێ شت هه‌یه که تۆ پێشبینی ده‌که‌ی بینوسی، به‌ڵام دوایی ره‌وتی رووداوه‌کانی ناو رۆمانه‌که بوار ناده‌ن بینوسی.
سه‌ربه‌خۆیی رێژه‌یی ده‌ق دێته ئاراوه که خۆی به‌سه‌ر نووسه‌ردا ئه‌سه‌پێنێ. لیره‌دا خوێنه‌ر ته‌نیا خۆی نییه که بریار ئه‌دا له‌سه‌ر ده‌ق، به‌ڵکو ده‌قه‌که‌ش به‌جۆرێک بریار ئه‌دا له‌سه‌ر ئه‌و شیواز‌و ئه‌و بریاره‌ش که نوسه‌ر ئه‌یدات.
دیاره من هه‌موو ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستم بووه نهموتووهو له‌و رۆمانه‌دا زۆر شت هه‌بووه سه‌ره‌تا جێی سه‌رنج بوون‌و دواتر لام داوه، به‌ڵام له هه‌مان کات دا زۆر شتی دیکه‌م تیا نووسیوە که ناچار بووم باسی لیوه بکه‌م، بێگومان پێم وایه ئه‌و هه‌ستە له هه‌موو نووسه‌رێکدا هه‌یه که ئه‌گه‌ر سه‌ر له‌نوێ رۆمانهکەی دابڕژێتهوهو بینوسێته‌وه، ئه‌توانێ شتی لی زیاد بکات، ده‌شکرێ زۆر شتی دیکه‌ی لێ که‌م بکا، به‌هه‌ر حاڵ نووسه‌ر ناچاره له شوینێکا ئیتر ئه‌بێ به‌ڵێن بدا ئه‌و کتێبه به‌رهه‌م بێت، به‌و مانایه‌ی ناکرێت له‌سه‌ر ئه‌و هه‌موو دڵهراوکێیانە راوه‌ستێت‌و ئه‌و کاته بڕیار بدات که ده‌قێکی ئه‌ده‌بی پیشکه‌ش بکات.
سازدانی: بەڕێزان دکتۆر رەوشت رەشید، ئیسمائیل کوردە و شوان رەشید (گۆڤاری نما)
دانیشتنێکه بۆ دووان له‌سه‌ر رۆمانی (په‌ره‌سێلکه‌کانی کۆچ)
لەگەڵ: فه‌رۆخ نیعمه‌تپوور
ئەم وتاره لە کتێی “دوو روخسار، چەند مانایەک لە نێواندا” چاپ کراوە.
دیدگاهتان را بنویسید