مه‌به‌ستی ئه‌فلاتون له ئایدیا چ بوو؟
مه‌به‌ستی ئه‌فلاتون له ئایدیا چ بوو؟
مه‌به‌ستی ئه‌فلاتون له ئایدیا چ بوو؟ لای ئه‌و چ شتێک فۆڕمی زانستی له فۆڕمی ناسینه‌کانی دی جیا ده‌کرده‌وه؟ به رای ئه‌فلاتون مرۆ له چ بوارگه‌لێکدا ده‌توانێ زانستی هه‌بێ؟ بۆ شیکردنه‌وه‌ی باشتر که‌ڵک له سێ وێناکه‌ی ئه‌فلاتون وه‌ربگره!
1) بنه‌مای مه‌عریفه‌ی ئایدیا به قه‌ده‌ر خودی مه‌عریفه گه‌نگیی هه‌یه. بیرۆکه‌که ئه‌وه‌یه که زانست (واته ئه‌وه‌ی که ئێمه ده‌ڵێین ده‌یزانین) نه‌بزاوت و نه‌گۆڕه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێمه له رێگای هه‌سته‌کانمانه‌وه ده‌یانناسین (واته ته‌واوی ئه‌و شتانه‌ی که به‌ر هه‌ست ده‌که‌ون) بگۆڕن. به‌ڵام به‌هه‌رحاڵ ئه‌وه راستییه‌که که ئێمه زانستمان هه‌یه، بۆ وێنه زانستی ماتماتیک. زانست ده‌بێ ئه‌و شته نه‌گۆڕانه بگرێته خۆ که له جیهانی هه‌ستپێنه‌کراودا په‌یدا ده‌بن. که ئه‌م جیهانه هه‌ست پێنه‌کراوه‌ش (واته ئه‌و جیهانه‌ی که ناکه‌وێته به‌رهه‌ست) جیهانی ئایدیاکانه. ئه‌و ئایدیایانه‌ی که هه‌ر کامیان نموونه‌یه‌کی سه‌ره‌کین که شته هه‌ستپێکراوه‌کانیان له رووه‌وه دروست ده‌بێ (بۆ نمونه هه‌موو ئه‌و مرۆڤانه‌ی که هه‌ست پێده‌کرێن، له ئایدیای مرۆڤه‌وه هه‌ڵقوڵاون. ئه‌و ئایدیایه‌ی که ته‌نیا به فکر په‌ی پێ ده‌به‌ین).
2) ئاکامی ئه‌م بۆچوونه ئه‌وه‌یه که مرۆ ده‌توانێ ته‌نیا له سه‌ر شته نه‌گۆره‌کان زانستی هه‌بێ، جا چ سه‌باره‌ت به ماتماتیک بن، یان ئایدیا ئه‌فلاتوونیه‌کان. شته‌کانی دی که ئێمه ناسینمان له‌سه‌ریان هه‌یه، وه‌هم و گومانن، جا چ وێنه‌یه‌ک بن له به‌رهه‌سته‌کان یان خودی به‌رهه‌سته‌کان.
3) به هۆی ئه‌وه‌وه که ئه‌فلاتون جیاوازی داده‌نێ له نێوان زانستی ماتماتیک و زانست له مه‌ڕ ئایدیاکان، هه‌روه‌ها له نێوان ئه‌و زانیاریانه‌ی مرۆ له رێگای وێنه‌وه به‌ده‌ستیان دێنێ له گه‌ڵ ئه‌و زانیایانه‌ی که له رێگای هه‌ستی راسته‌وخۆۆه وه‌چنگ ده‌که‌ون، ناسین به سه‌ر چوار ئاستدا دابه‌ش ده‌کا، که هه‌ر کامیان نیشانده‌ری چوار پله له حه‌قیقه‌تن.
4) ئه‌م چوار ئاسته له “وێنا هێڵ” دا باسیان کراوه. له‌م وێنایه‌دا ئه‌فلاتون به چوار قۆناغدا تێده‌په‌ڕێ، که یه‌که‌م قۆناغ له خواره‌وه ده‌ست پێده‌کا تا ده‌گاته چواره‌مین که له سه‌ره‌وه‌ی هێڵه‌که‌دایه. قۆناغه‌کان به‌م شێوازه‌ن: 1 ـ قۆناغی وه‌هم. 2 ـ تێگه‌یشتن 3 ـ تێگه‌یشتنی زیاتر 4 ـ ئاوه‌ز یاخود تێگه‌یشتنی ته‌واو. هه‌ر کام له‌م قۆناغانه زانیاریمان له سه‌ر ئه‌م شتانه پێده‌ده‌ن: 1 ـ وه‌هم وێنه‌یه‌ک له شته به‌رهه‌سته‌کان 2ـ تێگه‌یشتن بریتیه له ده‌رکی ئه‌و شتانه‌ی که له جیهانی هه‌ستدان 3 ـ قۆناغی تێگه‌یشتنی زیاتر، مرۆ ده‌گه‌یه‌نێته ئاستی وشه و ده‌سته‌واژه، بۆ وێنه وشه‌گه‌لی سێگۆشه و جه‌غز له ماتماتیکدا 4 ـ له قۆناغی ئاوه‌زیشدا مرۆ ده‌گاته ئایدیاکان. وه‌ک ده‌بینین پێ به پێی بڕینی قۆناغی وه‌هم به‌ره‌و ئاوه‌ز، ناسین روونیه‌کی زیاتر په‌یدا ده‌کا، هه‌روه‌ها به‌م پێیه پله‌ی حه‌قیقه‌تیش له وێنه‌وه به‌ره‌و ئایدیا به‌رز ده‌بێته‌وه.
5) کلیدی ئه‌وه‌ی که بۆچی ناسین، تێگه‌یشتن و حه‌قیقه‌ت به گوێره‌ی بڕینی پله‌کان زیاد ده‌کا، له‌وه‌دایه که هه‌ر کام له پله‌کانی خواره‌وه‌ی وێناهێڵه‌که، له پله‌ی سه‌ره‌وه‌ی خۆیان ده‌چن. هه‌ر وێنه‌یه‌ک له مرۆڤێکی دیاریکراو، کۆپیه‌ک یاخود وێنه‌یه‌کی لێکچووه له خودی مرۆڤه‌که. هه‌ر مرۆڤێکیش به نۆره‌ی خۆی کۆپیه‌که له وشه یاخود ده‌سته‌واژه‌ی مرۆڤ که ئه‌میش دیسان بیچمی خۆی له ئایدیای مرۆڤ وه‌رده‌گرێ. گه‌ر کورتی بکه‌ینه‌وه ئاوای لێدێ:
ئایدیای مرۆڤ <ــــ وشه‌ی مرۆڤ <ــــ مرۆڤ <ــــ وێنه‌ی مرۆڤ
6) ئه‌فلاتون هه‌وڵ ده‌دا له وێنایه‌کی دیکه‌دا ئه‌وه نیشان بدات که چۆن مرۆ ده‌توانێ پله‌کانی ناسین ببڕێ. ئه‌م وێنا نوێیه‌ش بریتیه له “وێنائه‌شکه‌وت” لێره‌دا به‌ره‌وڕووی کۆمه‌ڵێک مرۆ ده‌بینه‌وه که له ناو ئه‌شکه‌وتێکدا یه‌خسیر کراون، که ئه‌مه نیشانده‌ری بارودۆخی ئێمه‌یه له جیهانی هه‌ستدا. ئه‌و جیهانه‌ی که ئێمه سه‌ره‌تا پێمان وایه ته‌نیا حه‌قیقه‌تی به‌رزی جیهانه، به‌ڵام دواتر تێده‌گه‌ین که ته‌نیا سێبه‌رێک بووه له جیهانی حه‌قیقه‌ت، واته ئایدیاکان. هۆکاری ئه‌وه‌ی که ئێمه پێمان وایه سێبه‌ره‌کان ته‌نیا حه‌قیقه‌ته‌کانی جیهانن ئه‌وه‌یه که ئێمه جگه له سێبه‌ره‌کان شتی دیکه‌مان نه‌بینیوه.
7) سێهه‌مین وێنای ئه‌فلاتون “وێناهه‌تاوه”. ئه‌م وێنایه‌ش باس له په‌یوه‌ندی نێوان پله جۆراوجۆره‌کانی نێوان ناسین و حه‌قیقه‌ت ده‌کا، به‌ڵام تێیدا خوارترین پله، واته پله‌ی وێنه فه‌رامۆش کراوه. واته لێره‌دا ته‌نیا باس له به‌رهه‌سته‌کان، ده‌سته‌واژه و ئایدیاکانه. وێنای هه‌تاو ده‌یه‌وێ ئه‌وه‌مان نیشان بدات که تێگه‌یشتنی ئێمه له جیهان به بوونی ئایدیاکانه‌وه به‌ستراونه‌ته‌وه. لێره‌دا ئه‌فلاتون ئایدیا به هه‌تاو ده‌شوبهێنێ، شته به‌رهه‌سته‌کان به ره‌نگ و تێگه‌یشتنی ئێمه‌ش به ئه‌زموون کردنی ره‌نگه‌کان. به رای وی گه‌ر هه‌تاو نه‌با نه مرۆ ده‌یتوانی ه‌رنگه‌کان ببینێ و نه شته‌کانیش ره‌نگیان ده‌بوو. ئه‌فلاتون ده‌یه‌وێ به‌م شێوه‌یه نیشانمان بدات که به بێ بوونی ئایدیاکان نه جیهانی شته‌کان له ئارادا ده‌بوون و نه ئێمه ده‌مانتوانی ته‌سه‌ورمان یاخود تێگه‌یشتنمان له سه‌ریان هه‌بێ.
وه‌رگێڕانی له نۆروێژییه‌وه: فه‌ڕۆخ نێعمه‌تپوور
سه‌رچاوه:
Repitisjonsoversikt for filosofihistorie og vitenskapshistorie…av Anfinn Stigen
Cappelen Akademisk Forlag
دیدگاهتان را بنویسید