په‌یوه‌ندی نێوان شه‌ڕ و دێمۆکراسی
په‌یوه‌ندی نێوان شه‌ڕ و دێمۆکراسی
ئایا شهر و دێمۆکراسی وه‌کوو دوو دیارده‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ یه‌کتر هه‌یه، یان له هیچ حاڵێکدا یه‌کتر ناگرنه‌وه؟ ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندییان هه‌یه، ئایا راسته‌وخۆیه، پێچه‌وانه‌یه یان ناراسته‌وخۆیه؟ پاشان چۆن ده‌توانین راده‌ی ئه‌م په‌یوه‌ندییه (که‌م و زۆریه‌که‌ی) تاوتوێ بکه‌ین:
په‌یوه‌ندی نێوان شه‌ڕ و دێمۆکراسی
1ـ په‌یوه‌ندییان نیه.
2ـ په‌یوه‌ندیان هه‌یه:
1.1. په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ
1.2. په‌یوه‌ندی پێچه‌وانه (به زیادبونی یه‌کیان ئه‌ویتر که‌م ده‌کات یان به‌رعه‌کس)
1.3. په‌یوه‌ندی ناراسته‌وخۆ
***
دیموکراسی زۆرتر بۆ به‌ڕێوه‌بردنی حکومه‌ت و ده‌وڵه‌ت و دام و ده‌زگاکانی پێشنیار کراوه، هه‌ربۆیه له‌م وتاره‌دا ده‌وڵه‌ت و حکومه‌ت وه‌کوو ماتریالی باسه‌که لێیان ده‌کۆڵینه‌وه. ئه‌گینا ده‌شکرێ دیمۆکرات بوون له کرده‌وه‌ی تاک و بنه‌ماڵه و رێکخراوه ناحکوومیهکانیشدا راڤهبکهین. هه‌روه‌ها شهر، ناوخۆیی و جیهانیی هه‌یه و دێمۆکراسیش زۆرتر باس له شێوه‌ی حکومه‌ت کردن له وڵاتێک‌دا و په‌یوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی هه‌مان وڵات ده‌کا، که‌واته ده‌بێ پرسیاری وتاره‌که به‌ره‌و ئه‌م دوو حاڵهتهته ئاراسته بکه‌ین:
a) ناوخۆی وڵات
b) په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ وڵاته‌کانیتر (جیهانی بوون)
بۆیه ده‌بێ به شێوه‌ی جیا جیا بخرێته به‌ر تۆژینه‌وه. چونکا ره‌نگه وڵاتێک به شێوه‌ی دێمۆکراسی به‌ڕێوه بچێت، به‌ڵام هۆکارێکی ده‌ره‌کی وه‌کوو هێرشی له‌ناکاوی وڵاتێکی‌تر ره‌وتی ده‌رونی وڵاتی یه‌که‌م بشێوێنێ.
***
به دوو شێوه ده‌کرێ په‌یوه‌ندی نێوان شه‌ڕ و دێمۆکراسی تاوتوێ بکرێت و به‌ده‌ست بهێنرێت:
1. به شێوه‌ی مه‌یدانی و ئاماری.
2. شێوه‌ی فه‌لسه‌فی و ماهیه‌تی.
بۆ لێکۆڵینه‌وه به شێوه‌ی مه‌یدانی و ئاماری پێویستمان به ژماره و داده (داده: زانیاری له رووی ژماره‌وه) و ماتماتیکه. یانی ده‌بێ له سه‌ره‌تادا ژماره‌ی ئه‌و وڵاتانه‌مان له‌به‌رده‌ستا بێت که ره‌وتی دێمۆکراسی تیایاندا به‌هێز بووه و پاشان توشی شه‌ڕ و کێشه بوون، یان درێژه‌یان به پڕۆسه‌ی دێمۆکراسی خۆیان داوه. یاکو ژماره‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی که دوای شه‌ڕ و لێکدانێکی ناوخۆیی، گه‌یشتوون به دیمۆکراسی، یان شه‌ڕ له ناویاندا هه‌ر درێژه‌ی پێدراوه. پاشان به فورمولی ماتماتیک و ئاماری، هه‌بوونی په‌یوه‌ندی و راده‌ی ئه‌و دوو دیارده‌یه به‌ده‌ست بهێنین. دوای ئه‌م لێکۆڵینه‌وه ماتماتیکی و ئاماریه ده‌توانین تا راده‌یه‌کی زۆر به دڵنیایی بڕیار بده‌ین که ئایا هه‌ر ره‌وتی دێمۆکراسیه که دمۆکراسی ده‌سته‌به‌ر ده‌کا و دمۆکراسیهکی نوێتر ده‌خوڵقێنێ، یان دوای شه‌ڕ و لێکدانیش ده‌کرێ دێمۆکڕاسی پایدار سه‌قامگیر ببێت. یان ئه‌وه‌ی که ئه‌م دوو دیارده‌یه کاریگه‌ریان له‌سه‌ر یه‌کتر نیه و ئه‌وه‌ی که به‌ر به دیمۆکڕاسی ده‌گرێ، شه‌ڕ نیه به‌ڵکو هۆیتری هه‌یه.
له شێوه‌ی فه‌لسه‌فی و ماهیهتیشدا ده‌بێ له سه‌ره‌تادا دێمۆکراسی و شه‌ڕ پێناسه بکه‌ین:
شه‌ڕ :
شه‌ڕ بریتیه له له‌یه‌ک سره‌واندنی دوو یان چه‌ند لایه‌ن و به‌کارهێنانی هێزی فیزیکی و توندوتیژی کردن و زه‌بروزه‌نگ به‌کارهێنان، هه‌تا له‌م رێگاوه یه‌کیان قسه‌ی خۆی به‌سه‌ر ئه‌ویتردا بسه‌لمێنێ و ئه‌ویتر پێملی خواسته‌کانی خۆی بکا، یاخود بیسڕێته‌وه.
دێمۆکڕاسی:
“دێمۆس” یانی “گه‌ل” و “کراتئین” یانی “حکومه‌ت”. و به مانای سیسته‌مێکه که له‌سه‌ر بناغه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئازادانه‌ی نوێنه‌ران بۆ به‌ڕێوه‌بردنی کاروباری ده‌وڵه‌تی و سیاسی داده‌مه‌زرێ. ئه‌م سیستمه زۆرتر دژ به سیستمی پادشایی پێک هات که یه‌ک که‌س حکومه‌تی ئه‌کرد. له شاری ئاتێن پیاوانی له 18 ساڵ گه‌وره‌تر راسته‌وخۆ له پارڵمان به‌شداریان ده‌کرد و له بازاردا زۆر به ئازادی لێدوانی سیاسیان هه‌بوو. دێمۆکراسی له یونان له ساڵی 508 هه‌تا ساڵی 267 پێش زایین درێژه‌ی به ژیانی خۆی دا و هه‌تا ئێستا درێژخایه‌نترین دێمۆکراسی له مێژوی جیهاندایه (241 ساڵ).
تۆرین ده‌ڵێت: دێمۆکرات بوون بریتیه له دۆزینه‌وه‌ی سیسته‌مێکی سیاسی که رێز له ئازادییه سه‌ره‌تاییه‌کان بگرێت.
چه‌ند خاڵی بنه‌ڕه‌تی هه‌ن که له پێناسه کردنی دێمۆکراسی به مه‌رج ده‌زاندرێن، که بریتین له:
1. ئازادی به‌یان و رۆژنامه‌گه‌ری.
2. ئازادی پارته سیاسیه‌کان.
3. حکومه‌ت به شێوه‌ی پارڵمانی.
4. ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردنی پارڵمانتارهکان له‌لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه.
5. په‌یڕه‌وی کردن له یاسا.
6. سه‌ربه‌خۆ بوونی سێ هێزی دادوه‌ری، راپه‌ڕاندن و یاسادانه‌ر.
7. ئازادیی دامه‌زراوه مه‌ده‌نیه‌کان.
8. رێزگرتن له مافی مرۆڤ.
9. پارێزگاری له مافی که‌مینه.
جگه له‌و خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه چه‌ند بۆچوونێکی دیکه هه‌ن که بۆ گارانتی دێمۆکراسی به گرینگ ده‌زاندرێن، ئه‌ویش ئه‌مانه‌ن:
a) دێمۆکراسی ته‌نیا هه‌ڵبژاردنێک نیه و دوای کۆتایی بێت، به‌ڵکو ده‌رفه‌تی هه‌ڵبژاردنی به‌رده‌وامه.
b) کاری ئاشکرای سیاسی و نه‌هێشتنی نهێنیه‌کان.
c) ئازادی تاک و مافی شارۆمه‌ندی.
d) کۆنترۆڵی هێزی چه‌کداری له لایه‌ن هێزه مه‌ده‌نیه‌کانه‌وه.
e) راهێنان به‌و مه‌به‌سته‌ی که دوای هه‌ڵبژاردنه‌کان که‌س هه‌ستی دۆڕاو و براوه‌ی تیا نه‌خوڵقێت، به‌ڵکو هێزێک هه‌یه و ئێستا جێگه‌ی متمانه‌ی زۆرینه‌یه و ئه‌ویتر ئه‌توانێ بۆ دهورێکیتر خۆی ئاماده بکات.
f) پارتی سیاسی به‌شێکی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیه، نه‌ک بنکه‌یه‌کی سه‌ربازی. که‌واته خه‌باتی چه‌کدارانه ئه‌رکی حیزب نیه و ئه‌م دووانه ده‌بێ له‌یه‌ک جیا بکرێنه‌وه.
g) به ناوی هێزی رزگاری خوازانه‌وه ناشێت حزبه‌کان خۆیان به‌سه‌ر خه‌ڵکدا بسه‌پێنن و ئازادیی حزبهکهیتر و تاک پێشێل بکه‌ن.
h) دێمۆکراسی به مانای ده‌سه‌ڵاتی زۆرینه نیه، به‌ڵکو چۆنیه‌تی پاراستنی مافی که‌مینه‌یه.
i) گرفتی ئه‌وه‌ی که کۆمه‌ڵگا که‌متر قسه ده‌کا و له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا به که‌می به‌شداری ئه‌کات، ده‌بێ وه‌ک کاراکتێرێک به‌رچاو بگیرێت.
j) دێمۆکراسی له هه‌ر شوێنێکداو به هه‌ر بیانویێک، نه‌شیاو نیه، جا با ئه‌و ده‌وڵه‌ته له رووی ئابوریشه‌وه پێشکه‌وتوو نه‌بێت.
k) نه‌هادینه بوونی ئه‌و عه‌قڵه له ناو خه‌ڵکدا که به ئاشکرا قسه له‌سه‌ر هه‌موو کێشه‌کانی ژیانی مرۆڤ و به‌ها پیرۆزه‌کان بکرێت و ده‌سه‌ڵاتیش بۆ وڵام دانه‌وه ته‌نیا په‌نا بۆ دیالۆگ و وتووێژ به‌رێت. ئه‌گینا قانون و یاسا زۆر جار نه له‌لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه و نه له لایه‌ن حکومه‌ته‌کانه‌وه به‌کار ناهێندرێت. به واتایێکیتر دێمۆکراسی به نووسینی چه‌ند خاڵ له یاسادا کورت ناکرێته‌وه. که‌واته دێمۆکراسی راهێنان و ره‌وتێکی روناکبیرانه‌ی ناوخۆی کۆمه‌ڵگایه.
راهێنان، یانی ئه‌وه‌ی که له پڕۆسهیێکدا ئه‌زمونێک ئه‌نجام بدرێ. ئه‌گه‌ر ئاکامێکی باشمان لێ وه‌رنه‌گرت له مه‌سه‌له‌که ده‌ڕوانینه‌وه و جۆرێکی‌تر و جارێکی‌تر تاقی ئه‌که‌ینه‌وه (ئه‌زمون و هه‌ڵه). له‌م ره‌وته‌دا فێر ده‌بین که چۆن ره‌فتار بکه‌ین هه‌تا باشترین شێواز به‌کار بهێنین بۆ ئه‌وه‌ی که بنه‌ماکانی دێمۆکراسی بقۆزینه‌وه‌و له‌به‌ر چاویان بگرین و رێزیان بۆ دابنێین.
له سه‌ره‌تاترین پله‌کانی ره‌وتی مێژوویی کۆمه‌ڵگای ئینسانی هه‌تا ئێستا، شه‌ڕ یه‌کێک بووه له‌و ئه‌زمونانه‌ی که مرۆڤ راهێنانی تێدا بووه و تێدا به هه‌ندێک ئاگایاری، ئاکام و بڕیار گه‌یشتووه. ده‌بینین ئه‌م تێگه‌یشتنه، له ناخی خۆیدا له شهر، وه‌کو تهجروبهیێکی خراپ یارمه‌تی وه‌رگرتووه. به‌ڵام هه‌ر له‌و کاته‌دا شه‌ڕ وه‌کو خاڵێکی نیگه‌تیڤ، ئه‌و وشیارییه‌ی پێ به‌خشیوه که ژیانی هاوبه‌ش به شه‌ڕه‌وه ده‌سکه‌وتێکی یه‌کجار بێ بایه‌خه. ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌کی مێژوویی سه‌یری مه‌سه‌له‌که بکه‌ین، ده‌بینین شه‌ڕگه‌لێکی زۆر له مێژووی ئه‌و وڵاتانه‌دا روویان داوه که ئێستا تا راده‌یێک دێمۆکراسیان تیا به‌ڕێوه ده‌چێت. ئه‌وه‌ش به مانای هه‌بوونی په‌یوه‌ندی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ دێمۆکراسی له نه‌وعی راسته‌وخۆیه.
مه‌به‌ستم ئه‌وه نیه که هه‌تا ئه‌و شه‌ره نه‌کرێت دێمۆکراسی نایێت. ره‌نگه ئه‌گه‌ر ئه‌و شه‌ڕانه نهکرابانایێ دێمۆکراسی خێراتر بهاتبایه. له‌م حاڵه‌ته‌شدا یانی دواخستنی دێمۆکراسی به هۆی شه‌ڕه‌وه په‌یوه‌ندیه‌ک ده‌بینرێ له نه‌وعی مه‌عکوس.
ره‌نگه بوترێ مه‌به‌ست له خۆراهێنان له بواری دێمۆکراسی، بریتی نیه له تاقی کردنه‌وه‌ی هه‌موو شتێک (بۆ وێنه شه‌ڕ)، به‌ڵکو مه‌به‌ست خۆراهێنان له بواری مه‌رجه‌کانی دێمۆکراسییه.
لێره‌دا ئه‌بێ ئاماژه به‌وه بکه‌م که بمانه‌وێ و نه‌مانه‌وێ پڕۆسه‌ی گه‌شه‌ی دێمۆکراسی به مێژوی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئینسانیه‌وه گرێ دراوه. دێمۆکراسی، دیارده‌یه‌کی ئاماده نه‌بووه که که‌وتبێته ده‌ست مرۆڤ و دوایش ئینسانه‌کان هه‌وڵیان دابێ جێگیری بکه‌ن. بۆ وێنه له یونانی پێش زایین‌دا، وڵات به شێوه‌ی جمهوری به‌رێوه ده‌چوو، به‌ڵام له هه‌مان کاتدا ژنان و کۆیله‌کان به به‌شدارانی دێمۆکراسی له قه‌ڵه‌م نه‌ده‌دران، به‌ڵکو دێمۆکراسی نێرینه بوو و ژنان مافی ده‌نگ دانیان نه‌بوو. بێجگه له‌وه، حکومه‌تی یونانی دێمۆکراتی کۆن له‌سه‌ر بنه‌مای ئابووریی کڕین و فرۆشتنی کۆیله‌وه به‌ڕێوه ده‌چوو. هه‌روه‌ها بۆ وێنه سوقڕاتیش به تاوانی چه‌واشه‌کردن و له‌ڕێ به‌ده‌ر کردنی لاوان به مه‌رگ مه‌حکوم کرا. ئه‌مانه که ئاماژه‌یان پێکرا گشتیان مه‌رجه‌کانی دێمۆکراسی ئه‌م سه‌رده‌مه پێشێل ده‌که‌ن، به‌ڵام دێمۆکراسی یونانی کۆن ئێستاش وه‌ک یه‌کێک له دێمۆکراسیهکانی دنیا ناوی لێده‌برێ. ئه‌گه‌ر جوان سه‌رنج بده‌ین، ده‌بینین به‌نده‌کانی دێمۆکراسی له پڕۆسه‌یه‌کی تاریخی پێیان زیاد کراوه، نه‌ک ئه‌وه‌ی له سه‌ره‌تادا به‌نده‌کان وه‌ک ئایه‌ت هاتبێتنه خواره‌وه. له‌یه‌ک ترازانی بنه‌مای ئابووری رۆمی کۆن (کڕین و فرۆشی کۆیله)، شۆڕشی کۆیله‌کان که به شمشێر و شه‌ڕ و خوێن کرا و هه‌ندێ هۆ و هێرشی ده‌ره‌کی گه‌یشت به‌وه‌ی که کۆیله‌کان و گه‌له ژێرده‌سته‌کانی رۆم رزگار بکرێن. که‌واته راده‌ی ئاگاداری و وشیاری ئینسانی کۆمه‌ڵایه‌تی له ره‌وتی مێژوریی خۆیدا مافه‌کان زیاتر ده‌ناسێت و ده‌یاندۆزێته‌وه. ئه‌وه‌ش بۆته هۆی ئه‌وه‌ی که دێمۆکراسی ئێستا زۆر پێشکه‌وتووتر له سه‌رده‌می یۆنانی پێش زایین بێت.
هێگل شه‌ڕ وه‌ک ره‌وتێکی ئه‌خلاقی چاولێده‌کا و سڵامه‌تی و وشیاری کۆمه‌ڵایه‌تی بۆ هۆکاری شه‌ڕ ده‌گێڕیته‌وه.
ئه‌گه‌ر شه‌ڕ و دێمۆکراسی وه‌کو دوو وشه و چه‌مک، نه‌ک وه‌کوو دوو دیارده‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی پێناسه بکرێت، وه په‌یوه‌ندیی وان هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌دا تاوتوێ بکرێت، ده‌بیندرێ وشه‌ی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ هه‌ندێک له خاڵ و به‌نده‌کانی دێمۆکراسی هاودژی هه‌یه و هه‌ندێکیشیان پێشێل ده‌کا. بۆ وێنه له شه‌ڕدا قسه‌ی یه‌که‌م چه‌ک و زه‌بروزه‌نگ ئه‌یکا، به‌ڵام له دێمۆکراسی دیالۆگ و گفتوگۆ. له که‌شوهه‌وای دێمۆکراسیدا، پارته سیاسیه‌کان له بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگه‌کان له ململانێدان، به‌ڵام له شه‌ڕدا له‌یه‌ک ئه‌سره‌وێنن. له شه‌ڕدا ژیانی ئاسایی و جموجۆڵی سه‌ندیکاکان و رێکخراوه مه‌ده‌نیه‌کان (N.G.O) تا ئاستێکی به‌رچاو که‌م ده‌بێته‌وه و ره‌نگه هه‌ر نه‌مێنێت. له شه‌ڕدا مافی مرۆڤ به ئێجگاری پێشێل ده‌کرێ. له شه‌ڕدا، مه‌رگ و نه‌مان وه‌ک ئامراز به رووداوێکی پیرۆز داده‌نرێ(شه‌هیدبون). که‌مینه ده‌سرێته‌وه. ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری ده‌که‌وێته مه‌ترسیه‌وه. حزبه‌کان خۆیان به‌سه‌ر خه‌ڵکدا ده‌سه‌پێنن. په‌روه‌رده و فێرکردن دوا ده‌که‌وێ و مه‌دره‌سه‌کان داده‌خرێن… له‌م تێڕوانینه‌دا شه‌ڕ و دێمۆکراسی په‌یوه‌ندی پێچه‌وانه‌یان هه‌یه.
***
دێمۆکراسی له حاڵه‌تی نێوده‌وڵه‌تیدا زۆر نادوێت. ره‌نگه لایه‌نی لاواز و بێهێزی دمۆکراسی ئه‌مه بێت. ئه‌گه‌ر سه‌یری خاڵ و به‌نده‌کانی دمۆکراسی بکه‌ین له هیچ مهرجێکیدا ناڕوانێته روداوه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات و ته‌نها باس له چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی حکومه‌ت له ناوخۆی وڵاتێک ده‌کا. به‌ڵام چونکا شه‌ڕ ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش ده‌گرێته‌وه ده‌کرێ پێوه‌ندی دمۆکراسی له‌گه‌ڵ شه‌رێکی ده‌ره‌کیش سه‌یر بکه‌ین. بۆ وێنه ره‌نگه له وڵاتێک دوا راپرسی و رێفراندۆم بڕیار بدرێت بۆ به‌رژه‌وه‌ندی وڵاته‌که‌یان هێرش به‌رنه سه‌ر وڵاێکیتر یان بۆ به‌ربه‌ره‌کانی له‌گه‌ڵ وڵاتی داگیرکه‌ردا بجه‌نگن. که‌واته دیمۆکراسی بۆ پارێزگاری له خۆی شه‌ڕ ده‌کا. لێره‌دا له وڵاتێکی دمۆکرات شهر ده‌زێت. که ئه‌مه به مانای په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ شه‌ڕدایه.
***
گرینگ‌ترین مه‌سه‌له ئه‌وه‌یه که هه‌ندێ له وڵاتان به هۆی بارودۆخی جوغرافیایه‌وه چه‌ندین قۆناغی مێژووییان بڕیوه که هێشتا له لایه‌ن بڕێک له وڵاته‌کانی دیکه‌دا ئه‌زمون و ته‌جروبه نه‌کراون. له هه‌مان کاتدا ئه‌م وڵاتانه (رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا) له باری کرۆنۆلۆژییه‌وه له یه‌ک زه‌ماندا ده‌ژین. ته‌جروبه‌ی هه‌ندێ له وڵاته‌کان بۆ وێنه له بواری یاسا یاخود چه‌مکه‌کاندا ئێستا به شێوه‌یه‌کی ئاماده که‌وتۆته به‌رده‌ست ئه‌وانیتر (بۆ وێنه پێناسه و بنه‌ماکانی دێمۆکراسی که له رۆژئاواوه گه‌یشتوه‌ته رۆژهه‌ڵات). جا پرسیار ئه‌وه‌یه: ئایا وڵاته پاشکه‌وتووه‌کان تا چه‌ند ده‌توانن له ئه‌زموونی وڵاتانی‌تر له‌م بوارده‌دا که‌ڵک وه‌ربگرن؟ ئایا ناچارن ئه‌وانیش هه‌ر ئه‌و رێگایه (به‌ڵام له قه‌واره‌یه‌کی تردا) ئه‌زمون بکه‌نه‌وه؟
فه‌رهاد نێعمه‌تپوور
29.04.07
دیدگاهتان را بنویسید