که‌ی شه‌ڕی دێمۆکراسی ره‌وا ده‌بێ؟
که‌ی شه‌ڕی دێمۆکراسی ره‌وا ده‌بێ؟
گومان له‌وه‌دا نیه که باسی دێمۆکراسی و شه‌ڕ و بوونی پێوه‌ندی یا نیمچه پێوه‌ندی یا جیاوازی ئه‌م دوو دیارده ده‌کرێ، دێمۆکراسی و پره‌نسیپه‌کانی وه‌ک پێکهاته‌یه‌کی پۆزه‌تیڤ و دڵخواز جێگای په‌سه‌ندی هه‌مووانه‌و ئه‌وه‌ی به‌رهه‌ڵستی ئه‌م چه‌مکه بوه‌ستێ وه‌ک ریزپه‌ڕێک چاوی لێده‌کرێ.به‌م پێیه وه‌ک ڕوون و ئاشکرایه،ده‌بێ باس بێته سه‌ر لایه‌نی جه‌نگ و لێی بکۆڵرێته‌وه.
له یه‌که‌م نیگادا و له بیری هه‌موو مرۆڤێکی ئاسایی‌دا شه‌ڕ هێمای خوێنڕێژی و ماڵوێرانی و ده‌ربه‌ده‌ری و پێشێل بوونی هه‌موو به‌ها و که‌رامه‌تێکی مرۆڤایه‌تیه،ئه‌مه لانیکه‌م له لایه‌نێکی به‌ره‌ی شه‌ڕ ده‌وه‌شێته‌وه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر لایه‌ن یا لایه‌نه‌کانی دیکه خاوه‌ن حهققانیهتی ره‌هایش بن.به پێچه‌وانه‌وه دێمۆکراسی هێمای کۆمه‌ڵگایه‌کی ئازاد و سیسته‌مێکی هه‌ڵبژارده‌ی خه‌ڵک و ئه‌قڵانی و فره‌حیزب و کراوه‌یه که تێیدا ماف و ئیراده‌ی تاک له‌به‌رچاو ده‌گیرێ و هه‌موو زه‌مینه‌یه‌ک بۆ پرۆژه‌کانی که‌مینه فه‌راهه‌مه‌و ده‌وڵه‌ت له ژێر چاوه‌دێری و ڕه‌خنه‌ی وردی تاک و کۆو که‌مینه‌و زۆرینهدایهو…هتد.
ئه‌وه‌یه هه‌ر له یه‌که‌م بهراوهردهوه وا دیاره هیچ کات ئه‌م دوو دیارده نه‌چنه ئاستێک و ناکرێ له ڕهههندێکیشدا بگونجێن.ئه‌گه‌ر لایه‌کیش له مێژوو بکه‌ینه‌وه،ده‌بینین که شه‌ڕ هه‌ر له چاخی نیاندرتاڵهوه بۆ مانه‌وه‌و له چاخی باخداریهوه بۆ به‌رگری یا خود داگیرکردنی مڵک و باخ و هه‌روا په‌یتا په‌یتا و هاوشانی ژیانی مرۆڤ،ئامرازی گه‌یشتن به ئامانجه‌کانی بووه-ڕوا یا ناڕه‌وا-.به کورتی مێژووی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ مێژووی مرۆڤ تێک هاڵاون.
به‌ڵام دێمۆکراسی هه‌رچه‌ند پێناسه‌یه‌کی کۆنی له پشته،له هه‌مان کاتدا،دیارده‌یه‌کی مۆدێرن و به‌م فۆرمه‌ی ئێستای به‌رهه‌م و پێداویستی سه‌رده‌می رۆشنگه‌ریه.ئه‌م لا کردنه‌وه بۆ دیرۆکیش پێمان ده‌ڵێ سه‌رده‌مانێکی دوورودرێژ شهر مۆته‌که‌ی سه‌ر ژیانی مرۆڤ بووه‌و دێمۆکراسی غایب بووه،دوواتر رینیسانس و رۆشنگه‌ری و دێمۆکراسی داهات و مۆته‌که‌ی شهڕبهردهوام سێبه‌ری له سه‌ر کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی لانه‌چووه،که‌وابوو شه‌ڕ و دێمۆکراسی دوو پێکهاته‌ی له یه‌کتر سه‌ربه‌خۆن.ئه‌مه‌و له چه‌ندان لایه‌نی دیکه‌شه‌وه ده‌توانین نموونه‌ی ناپێوهندی و جیاڕهههندی شه‌ڕ و دێمۆکراسی و دژایه‌تیان پێکه‌وه بهێنینه‌وه،له لایه‌کی دیکه‌یشه‌وه کورته ئاوڕێک له مێژووی دێمۆکراسی و قۆناغ و هۆکاره‌کانی سه‌رهه‌ڵدانی و ئه‌و هه‌وراز و نشێوانه‌ی بڕیویه‌تی بۆمان ده‌رده‌خا،ئه‌م ڕێبازه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه،له یۆنانی کۆنه‌وه،خه‌باتی فکری بۆ کراوه،له سه‌رده‌می رۆشنگهریشدا فه‌یله‌سووفانی لایه‌نگری”مافه سرووشتیه‌کان”سه‌رسه‌ختانه بۆ په‌ره‌پێدانی تیۆری دێمۆکراسی تێکۆشاون و کاریگه‌ری به‌رچاویان بووه،له‌وانه جان لاک و ژان ژاک رۆسۆ و مۆنتسکیۆ و…ئه‌م خه‌باته فکریه‌که ده‌گاته جه‌رگه‌ی چینی به تایبه‌ت ناوه‌ڕاستی کۆمه‌ڵگاوه،حاڵه‌تی شۆڕش به خۆوه ده‌گرێ،ئه‌مه‌یش له کاتێکدایه که به‌ربه‌سته‌کانی تۆتالیتاریزمی زاڵ قوت ده‌بنه‌وه،وه‌ک چۆن له گه‌ڵ شۆڕشی پاکدینانی به‌ریتانیا هزری بنه‌مایی دێمۆکراسی سه‌ری هه‌ڵدا.
هێدی…هێدی ئه‌م پلیکانه ،له یه‌که‌م پله‌ی خه‌باتی فکری بۆ دێمۆکراسی و دووه‌م پله‌ی خه‌باتی مه‌ده‌نی به هه‌موو شێوهکانیهوهوبه پێشه‌نگایه‌تی نوخبه‌کان وسێهه‌م پله‌ی شۆڕشی جه‌ماوه‌ری بۆ سه‌قامگیربوونی دێمۆکراسی (شه‌ڕی شه‌قام)،بیرۆکه‌ی بوونی پله‌ی چواره‌م دروست ده‌بێ که له غیاب یا خود نه‌زۆک بوونی قۆناغه‌کانی پێشوودا ده‌رده‌که‌وێ،ئه‌ویش
شه‌ڕه بۆ هه‌ڵگرتنی به‌ربه‌سته‌کانی ڕێگای سه‌قامگیرکردنی دێمۆکراسی.
دیاره دێمۆکراسی وه‌ک ڕه‌وتێک و کولتوورێکی چه‌ن لایه‌نه له قابلییه‌ت و ئاماده‌یی توێ توێی کۆمه‌ڵگاوه سه‌ر ههڵدهداو هه‌میشه داسه‌پاندن-ته‌نانه‌ت بۆ خێرێکی وه‌ک دێمۆکراسیش-قه‌یرانی به دوواوهیهو تا به‌ستێنه فه‌رهه‌نگیه‌کانی له ناوه‌وه فه‌راهه‌م نه‌کرێ حاڵه‌تێکی دۆگم و ناپایه‌دار ده‌ئافرێنێ.سه‌رباری ئه‌وه‌یش چون دێمۆکراسی مۆرکی ڕۆژاوای پێوه‌یه،له جیهانگیربوونیدا به تایبه‌ت به‌ره‌و ڕۆژهه‌ڵات هه‌ستیاری و مقاوه‌مه‌ت دروست ده‌کا.له ئاوها حاڵه‌تێکدا گه‌شه‌ی دێمۆکراسی له پله‌ی یه‌که‌میدا چه‌ق ده‌به‌ستێ چ بگا به‌وه‌ی شۆڕشی مه‌ده‌نی و جه‌ماوه‌ری بۆ ڕێبخرێ و پێویست بکا ڕێبازی شه‌ڕی بۆ بگریته به‌ر.به‌ڵام له حاڵه‌تێکدا که هه‌موو زه‌مینه‌یه‌کی زه‌ینی و عه‌ینی بۆ ڕێکخستنی سیسته‌مێکی دیمۆکراتیک له کۆمه‌ڵگایه‌کی دیاری کراودا ئاماده بوو و دیکتاتۆرو تۆتالیتاریستهکان هه‌موو بووارێکیان له به‌ره‌کانی به دێمۆکراسی بوون ته‌نی،ئه‌وا به‌ناچاری پله‌ی چواره‌می خه‌بات بۆ ڕزگارکردنی ژیان دێته سه‌ر چه‌قی ڕێگات.لێره‌یشدا شه‌ڕ ئامرازێکی ته‌واو نا دێمۆکراسیه،چونکه هێزی بڕیارده‌ر –وه‌ک دوایین ئیمکانیش-توانای ئه‌وه‌ی نیه له وه‌ها فه‌زایه‌کی داخراودا،شه‌رعیه‌ت به شه‌ڕ بدا.ئه‌وه‌یه له گونجاوترین حاڵه‌تدا بۆ پاساوهێنانه‌وه‌ی شه‌ڕی دێمۆکراسی،له ڕاستیدا هانا بردنه بهرچهکێکی به‌رگریکردنی کاتیه.ئه‌مه‌یش به‌و مانا نیه که هێزی دێمۆکراسی خوازی هه‌ڵقوڵاوی کۆمه‌ڵگای خوازیاری دێمۆکراسی،ده‌سپێکه‌ری ئه‌و شه‌ڕه بووبێت،به‌ڵکوو مه‌به‌ست له دۆخێکه که هه‌موو کرداره مه‌ده‌نیه‌کان به توونی سهرکوتا چووبێتن و نه‌یارانی دێمۆکراسی شه‌ڕه‌که بسه‌پێنن.واته خه‌باتکاری ڕێبازی دێمۆکراسی،ئاستانه‌ی یه‌که‌م شریخه‌ی شه‌ڕ تا ئه‌و ئاسته ده‌کێشێته دوواوه.
ته‌نانه‌ت له بێداری و زه‌ختی دیکتاتۆریه‌تیشدا ئه‌وه‌ی که تۆزقاڵێک بتهه‌وێ شه‌ڕ به‌ڕه‌وا ببینی-ئه‌گه‌ر بۆ هه‌وێنیش بێت-ئه‌وه‌نده هه‌ستیاره،که‌ڕه‌نگه نه‌فسی دێمۆکراسی یه‌که‌یش بچێته خانه‌ی گومانه‌وه.بۆیه له‌م باسه‌دا پێویسته به وردی داکۆکی له سه‌ر سه‌رچاوه‌کانی جه‌نگ بۆ سه‌قامگیرکردنی دێمۆکراسی بکرێ:له گه‌ڵ فه‌راهه‌م بوونی به‌ستێنی دێمۆکراسی ولهبهرانبهردا،خۆڕاگری دیکتاتۆریه‌تێک که مل بۆ خواسته سه‌ره‌تاییه دیمۆکراتیکه‌کان نادات،شه‌ڕی هه‌ڵقوڵاوی سه‌رچاوه‌ی ناوخۆیی ،کاریگه‌رترین وله هه‌مان کاتیش‌دا له جیهانی ئه‌مڕۆدا که بچووکترین گۆڕانکارییه‌کانیش ده‌نگدانه‌وه‌ی جیهانی هه‌یه،ده‌گمه‌نترین شێوازی رووخاندنی ڕژێمه دژه دێمۆکراسی یه‌کانه.
بۆ ده‌گمه‌نترین؟چه‌ن هۆی هه‌یه:
یه‌که‌میان له به‌ر ئه‌وه‌ی ئامرازه مه‌ده‌نییه‌کانی سه‌قامگیرکردنی دێمۆکراسی ئه‌وه‌نده به‌هێز وجۆرا وجۆرن،که به‌ربه‌سته‌کان که‌متر بوواری به‌رگرییان بۆ ده‌مێنێ.
دووه‌میان:ئۆپۆزیسیۆنی دێمۆکراسی خواز له خه‌باتی فهرسایشیدا سه‌ربه‌خۆیی خۆی له ده‌س ده‌دا.
سێهه‌میان:مه‌ودا ده‌که‌وێته نێوان ئامانجه دیمۆکراتیکه‌کانی به‌ره‌ی مه‌ده‌نی و ئۆپۆزیسیۆن.
چواره‌میان:ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌کی،ئاراسته‌ی دێمۆکراسی به لاڕێدا ده‌با.
ئێستا رووی نێگه‌تیڤانه‌و باوی شه‌ڕی ناردنی دێمۆکراسی –به تایبه‌ت له‌م نیوسهدهی دوایه‌دا-سه‌رچاوه‌ی ده‌ره‌کی بووه‌و له زۆربهیشیاندا به هه‌مان هۆکاری ئاماده نه‌بوونی قابلییه‌تی کولتووری له‌و وڵاتانه‌ی که هێرشیان کراوه‌ته سه‌ر،پرۆسه‌که سه‌رکه‌وتوو نه‌بووه‌و بگره ته‌نانه‌ت کێشه‌ی مه‌ترسیداری وه‌ک تیرۆریزمیشی لێ که‌وتۆته‌وه.ئه‌مه له کاتێکدایه که گومانی جیددی هه‌یه له چییه‌تی و مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی شه‌ڕی دێمۆکراسی دا.
به لایه‌نی سه‌رچاوه ده‌ره‌کییه‌کاندا پێده‌چێ له جیهانی ئه‌مڕۆدا که ژێده‌ره‌کانی ماده‌ی خاو بوونه‌ته گۆڕه‌پانی ململانێی هێزه ناوچه‌یی و ده‌ره‌کییه‌کان،شه‌ڕو دێمۆکراسی-ڕووت یا ده‌مامک-وه‌ک دوو لایه‌نی سێ کوچکه‌یه‌ک هاتوونه‌ته کایه‌وه که لایه‌نه‌که‌ی دیکه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خاوه‌ن هێزه.
رامان- سه‌قز
دیدگاهتان را بنویسید