گێڕانەوە، توخمی سەرەکیی چیرۆک
گێڕانەوە، توخمی سەرەکیی چیرۆک
غه‌مگین بۆڵی
وتووێژ لەگەڵ فەڕۆخ نێعمەتپوور
پرسیار ـ له‌رۆمانی (په‌ره‌سێلکه‌کانی کۆچ) دا، زمان رۆڵێکی ئه‌کتیڤی بینیوه له‌سه‌رکه‌وتنیدا. له‌پاڵ ئه‌مه‌شدا ته‌کنیکه‌کانت به وردی کردووه، ئایا له رۆمانی (په‌ره‌سێلکه‌کانی کۆچ)دا زمان، یاخود ته‌کنیک کامیان به‌لاته‌وه گرینگتر بووه؟
وه‌ڵام ـ له کاتی نووسینی ئه‌م رۆمانه‌دا فاکته‌ره‌کانی داهێنان یان نووسینی رۆمان له زه‌ینی مندا وه‌ک فاکته‌رگه‌لی بنچینه‌یی یان ژێرخان ئیشیان کردووه، نه‌ک وه‌ک ئه‌و فاکته‌رانه‌ی که له کاتی نووسیندا به‌رده‌وام بیرم لێ کردبێتنه‌وه. واته مانای زمان و ته‌کنیک و فاکته‌ره‌کانی دی وه‌ک ئه‌و ئامرازانه‌ی که له نه‌ست و وشیاری مندا له پێش ده‌ستپێکردنی نووسینی رۆمانه‌که‌دا هه‌بوون، ده‌بێ چاویان لێ بکرێ. به رای من ئه‌و نووسه‌ره‌ی که له کاتی نووسیندا بیر له ئامرازه‌کان ده‌کاته‌وه، ناتوانێ به‌رهه‌مێکی باش بخوڵقێنێ. له راستیدا نووسین، دوا قۆناغی لێک ئاڵان و تێکچڕژانی سترۆکتۆریانهی هه‌موو فاکته‌ره‌کان و ئامرازه‌کانیه‌تی. پێش نووسین تۆ زه‌ینه‌ت مه‌شغوڵه. شتێک ده‌تبات و سه‌رقاڵت ده‌کا. وڕ و گێژی خولیایه‌کی ده‌روونی که زۆر جاران له ده‌ورووبه‌رت هه‌ڵتده‌بڕێ. ئه‌مه به رای من ئه‌و کاته‌یه که زه‌ین پێش نووسین خه‌ریکی تاوتوێ کردن و کوڵانی پێکه‌وه‌ی پێداویستیه‌کانی خواردنێکی به‌تام و به‌له‌زه‌تن. رێک جا له‌م قۆناغه‌دایه که ره‌نگه زمان و ته‌کنیکیش ببنه باسی لێ وردبوونه‌وه‌کانی زه‌ین.
پێش نووسینی په‌ڕه‌سێلکه‌کانی کۆچ من گه‌لێک چیرۆک و رۆمان و ده‌قی لێکۆڵینه‌وه‌م خوێنده‌وه. ئه‌مه له‌و کاته‌دا بوو که زه‌ینیشم به رۆمانه‌که‌ی خۆمه‌وه یاخود وا باشتره بڵێم به خولیای رۆمانه‌که‌ی خۆمه‌وه مه‌شغوڵ بوو. هه‌ر خوێندنه‌وه‌یه‌ک منی ده‌برده‌وه سه‌ر خولیاکه‌م و ده‌بووه هۆی سه‌ر له نوێ تاوتوێ کردنه‌وه‌ی. گه‌ر به زمانێکی ئه‌ره‌ستۆیانه بدوێم ده‌بێ بڵێم که تۆز واته مادده‌ی خاو له زه‌ینی مندا بوو، به‌ڵام فۆڕمی خۆی واته ئه‌و شته‌ی که بوونی پێ ده‌به‌خشێ، نه‌دۆزیبووه‌وه. کت‌وپڕ رۆژێک زانیم که تۆز و فۆڕم له زه‌ینمدا خه‌ریکن یه‌ک ده‌گرن و پێکه‌وه خه‌ریکی خوڵقاندنی بوونه‌وه‌رێکن. جا ده‌توانم بڵێم که له قۆناغه سه‌ره‌تاییه‌کانی بیرکردنه‌وه‌کانم دا من به سه‌ر باسه‌کانی زمان و ته‌کنیک و ئه‌و شتانه‌دا گوزه‌رم کرد و تاوتوێم کردن، به‌ڵام له کاتی نووسیندا ئیتر ئه‌مانه مه‌شغه‌ڵه‌ی من نه‌بوون. ئیتر ته‌نیا نووسیم. به‌ڵام له بیرم دێت که هه‌م زمان و هه‌م ته‌کنیک به وردی سه‌رنجیان راکێشام. زانیم به‌رهه‌می به که‌ڵک ده‌بێ به‌هره‌یه‌کی چاکیان له‌م دوو به‌شه هه‌بێ.
په‌ڕه‌سێلکه‌کانی کۆچ به‌رهه‌می سێ مانگ کاری شه‌وانه‌ی به‌رده‌وام له جێژنیکانه. له به‌ر چرالامپادا له ده‌روبه‌ری سه‌عات دوانزه‌ی شه‌وه‌وه تا پێنج و شه‌شی به‌یانی داده‌نیشتم و ده‌منووسی. بیره‌وه‌رییه تاڵ و خۆشه‌کانی رابردووم له ئێران و ئه‌و دۆخه‌ی له کوردستانی ئێراق تێی که‌وتبووم، له‌م کتێبه‌دا لێک ئاڵان. له‌م رۆمانه‌دا کات و شوێن له ئێرانه، به‌ڵام پرسیاره‌کانم له سۆنگه‌ی دۆخی ژیانم له کوردستانی ئێراقه‌وه ده‌وروژێن. راوه‌ستانه‌کانی نیوه‌شه‌وانی من له‌و بێده‌نگییه کڕ و پڕ له مانایه‌ی به‌ر په‌نجه‌ره‌ی ده‌شتی جێژنیکان که خۆی له داوێنی چیاکانی مه‌سیف دا ون ده‌کرد، زۆر جاران منی له هه‌موو شتێک به‌تاڵ ده‌کرده‌وه. ئیستا که بیر ده‌که‌مه‌وه ده‌بینم که ئه‌و به‌تاڵ بوونه‌وانه بۆ درێژه‌دانی نووسین یه‌کجار پێویست بوون. بێ ده‌نگیه‌کانی به‌ر په‌نجه‌ره ده‌بووه هۆی زۆربڵێیم له سه‌ر کاغه‌ز! له‌و کاتانه‌دا ئیدی نه‌مده‌زانی زمان چیه و ته‌کنیک چیه. ته‌نیا وشه بوو که له دایک ده‌بوو.
پرسیار ـ تۆ یەکێکى لەو نووسەرانەى زۆرت لە گەلێک بواردا نووسیوە، بە تایبەت چیرۆک، کەچى کەمت لە سەر نووسراوە و رەخنەگران وەکو پێویست ئاوریان لە دەقەکانى تۆ نەداوەتەوە، بە راى تۆهۆکارەکەى بۆ چى دەگەرێتەوە وە ئەوانەى لەسەردەقەکانتیان نووسیوە، تاکو چ ئەندازەیەک توانیویانە لە فانتازیاى دەقەکەکانت نزیک ببنەوە؟
ـ له راستیدا ئه‌مه پرسیارێکه که منیش بۆ خۆم له سه‌ره‌تاوه بیرم لێده‌کرده‌وه. له بیرم دێت ئه‌و کاتانه‌ی له سلێمانی و هه‌ولێر ده‌ژیام، له ناو به‌شێکی نووسه‌راندا هه‌ڵپه‌یه‌کی سه‌یر هه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی له سه‌ر به‌رهه‌مه‌کانیان بنووسن. ئه‌مه منیشی لای خۆم به خۆیه‌وه که‌مێک سه‌رقاڵ کرد. به‌ڵام زۆر خێرا خۆم لێ ده‌رباز کرد. بیرم کرده‌وه که ده‌بێ بنووسم و به‌س.
هه‌ڵبه‌ت دان به‌وه‌دا ده‌نێم که نووسینی ده‌ق له سه‌ر به‌رهه‌می نووسه‌ران به‌مانای ئه‌وه‌یه که ئه‌و نووسه‌رانه توانیوویانه سه‌رنجی خوێنه‌ران بۆخۆیان رابکێشن. به‌ڵام هه‌میشه ئه‌م حاڵه‌ته وانیه. یانی نووسینی ئه‌وانی دی هه‌میشه به مانای ئه‌وه نیه که ئه‌و به‌رهه‌مه سه‌رنجی خه‌ڵکی راکێشاوه. به تایبه‌ت که له سلێمانی و هه‌ولێر کۆمه‌ڵێک فاکته‌ری دیکه باڵیان به سه‌ر فه‌زای نووسیندا کێشابوو. ترس، حیزبی گه‌رایی، ناوچه گه‌رایی، تاقم گه‌رایی، سیاسه‌ت گه‌راییه‌کی نامودێڕن، پاره په‌یدا کردن له رێگای نووسینه‌وه‌و مامه‌ڵه کردنێکی ئایدیۆلۆژیانه له گه‌ڵ بیره نوێیه‌کانی سه‌رده‌م کارێکی کردبوو که ئه‌وانه‌ی له‌م بازنانه‌دا نه‌بوون ده‌با ون بن. هه‌ڵبه‌ت مه‌به‌ستم سووکایه‌تی کردن به که‌س نیه. گه‌ر باس بێته سه‌ر هۆکاری وه‌ها دۆخێک من پێش له هه‌موو شتێک ئه‌وانه‌ی به هۆکار ده‌زانم که به‌رپرسایه‌تی سه‌ره‌کییان له ئاست ئه‌م دۆخه‌دا هه‌بوو.
هه‌ڵبه‌ت ده‌بێ له خۆڕازی نه‌بم و ئه‌وه‌ش بڵێم که ره‌نگه به‌رهه‌مه‌کانم زۆر باش نه‌بووبن. به‌ڵام ئه‌زمونی رۆژانه له‌وێ پێی ده‌وتم که به‌رهه‌مه‌کانم جێگای سه‌رنجن. زۆر جاران ئه‌مه‌م پێ گوتراوه. به گشتی جێگا و رێزی تایبه‌تی خۆم هه‌بوو. گه‌ر بمه‌وێ هۆکاره‌کان که‌مێک وردتر که‌مه‌وه ده‌بێ بڵێم که:
1ـ له کوردستانی عێراق ئه‌گه‌رچی له باری زمانه‌وه به کوردی ئێران موعجیب بوون، به‌ڵام به گشتی ئێمه‌یان وه‌ک که‌سانێک سه‌یر ده‌کرد که زمانی کوردیمان له قوتابخانه نه‌خوێندووه‌و هه‌ر بۆیه ئه‌زموونی کوردی نووسینمان لاوازه. له‌وێ باش بوونی زمانی ئێمه‌یان له سۆنگه‌ی خزمایه‌تیی زمانی کوردی و فارسی لێکده‌دایه‌وه.
2ـ ئێمه که له ئێرانه‌وه هاتبووین له باری کلتورییه‌وه له گه‌ڵ ئه‌وان تا راده‌یه‌ک جیاوازیمان هه‌بوو. ئێمه هێشتا تێکه‌ڵ به کلتورێک بووین که جۆرێک له رۆمانسیه‌تی شۆڕشگێرانه‌ی تێدا بوو، واته ئه‌و شته‌ی که نووسه‌رانی ئه‌و دیو وایان ده‌نواند که ئیدی باوه‌ڕیان پێ نه‌ماوه و به لایانه‌وه کۆن ببوو. هه‌ر وه‌ها کلتووری ئێمه کۆگهراییهکهی به هێزتر بوو. له رێگای ئه‌م کۆگه‌راییه‌وه جۆرێک له بزربوونی تاک خۆی نیشان ده‌دا که نووسه‌رانی ئه‌ودیوی ئازار ده‌دا. هه‌ر چه‌ند که من بۆ خۆم قه‌ت باوه‌ڕم به‌وه نه‌هێنا که ئه‌و تاک گه‌راییه مۆدێڕنه لای ئه‌وانیش چێ ببوو. چونکه وه‌ک ده‌زانین تاک گه‌رایی مودێڕن پێویستی به بنه‌ماکانی خۆی هه‌یه و له رێگای ته‌نیا کتێب خوێندنه‌وه‌وه وه‌دی نایه‌ت و ده‌سته‌به‌ر ناکرێت.
3ـ جۆرێک له هه‌ستی مامۆستایه‌تی له ناو ئه‌واندا سه‌باره‌ت به ئێمه هه‌بوو. جا مامۆستاش له سه‌ر قوتابی نانوسێ، به‌ڵکو رێنوێنی ده‌کا و هانی ده‌دا که باشتر بێت له داهاتوودا!
4ـ من بۆ خۆم زۆر ئه‌هلی خۆده‌رخستن نه‌بووم. زۆرتر ژیانێکی ئارام و به دوور له په‌یوه‌ندی زۆرم به سه‌ر ده‌برد.
5ـ له کوردستانی ئێرانیش له سه‌ر من نه‌ده‌نووسرا، چونکه من رابردوویه‌کی سیاسیم هه‌بوو و له سه‌ر سیاسه‌ت له‌وێ قاچاغ ببووم. ناڵێم ده‌ترسان، به‌ڵام به تێ بینییه‌وه له‌م په‌یوه‌ندییه‌دا هه‌ڵس و که‌وت ده‌کرا. ئه‌مه‌ش حه‌قی خۆیان بوو.
هه‌ڵبه‌ت من هه‌ر ئه‌و کاته کۆمه‌ڵێک که‌س له‌سه‌ریان نووسیم، که له گۆڤاره‌کانی رامان و ئاینده دا چاپ کران. هه‌روه‌ها له گۆڤاری قه‌ڵه‌مدا مێزگردێکیان له سه‌ر ئه‌م رۆمانه له گه‌ڵ من سازده‌دا که سی نووسه‌ر و شاعیری خه‌ڵکی روواندز به‌شداریان تێیدا کرد.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که ئه‌م نووسینانه توانیوویانه له فه‌نتازیای ده‌قی من نزیک ببنه‌وه، ده‌بێ بڵێم که که‌متر نووسه‌رێک هه‌یه که له ره‌خنه و نووسین له بابه‌ت ده‌قی خۆیه‌وه رازی بێت. هه‌میشه هه‌ست ده‌که‌ی شتێکیان نه‌گوتووه، یان بازیان به سه‌ردا داوه. به‌لام زۆر جاریش له رێگای ئه‌م ده‌قانه‌وه له خاڵه لاوازه‌کانی نووسینه‌که‌ت یان خود ئه‌و شتانه‌ی که خۆت مه‌به‌ستت نه‌بوو و ئه‌وان دۆزیویانه‌ته‌وه ده‌گه‌ی. هه‌میشه خوێندنه‌وه‌ی ده‌قی ره‌خنه بۆ نووسه‌ر سه‌رنج راکێشه. چونکه له هه‌ر ره‌خنه‌یه‌کدا جۆرێک له خوێندنه‌وه‌یه‌کی ههرمنۆتیکیانه هه‌یه که ئاکامی لێکدانی دوو ئاسۆ و دوو روانگه‌یه.
ـ بەراى تۆ ئەم قەیرانەى ئەمرۆى رەخنەى ئەدەبى کوردى تەنیا نەبوونى میتۆد و تیۆرى رەخنەییە، یا خود رەخنەکارى لە سەر ئەساسى هاورێیەتییە وە بەپێچەوانەشەوە؟
وه‌ڵام ـ تا ئه‌و جێگایه‌ی بزانم به جۆرێک له جۆره‌کان هه‌ندێک له ره‌خنه‌گره جیددیه‌کانی کورد هه‌وڵیان داوه به که‌ڵک وه‌رگرتن له میتۆد ره‌خنه پێشکه‌ش بکه‌ن. له‌م په‌یوه‌ندیه‌شدا کۆمه‌ڵێک به‌رهه‌می باشمان هه‌یه. به‌ڵام شتێک که من ئازار ده‌دا ئه‌وه‌یه که من هه‌ست ده‌که‌م ره‌فتاری ئێمه له گه‌ڵ میتۆد ره‌فتارێکی مۆدێل گه‌رایانه‌یه. به پێی میتۆدێک ده‌نووسین چونکه بۆمان تازه‌یه. ئه‌مه له کاتێکدایه که نوێ گه‌ری له وڵاتانی دی په‌یوه‌ندی به کۆمه‌ڵێک مه‌رجه‌وه هه‌یه که بنه‌مای له خودی رۆشنبیریی کۆمه‌ڵگاکه‌دا هه‌یه. به رای من که‌ڵک وه‌رگرتن له میتۆدی خه‌ڵکی ئه‌گه‌ر جۆرێک له خۆماڵی کردن یان خوێندنه‌وه‌یه‌کی ئاشنای ده‌قی تێدا نه‌بێ ناتوانێ سه‌رنج راکیش بێت و شتێک ئیزافه بکا. جگه له‌وه ده‌ق کاتێک له سه‌ری ده‌نووسرێ که له‌وه پێش سه‌رنجی رهخنهگرهکهی راکێشابێت. نه‌ک ئه‌وه‌ی به راسپارده بێت. یان ئه‌گه‌ر راسپارده‌ش بێت ده‌بێ دواتر سه‌رنجی ره‌خنه‌گری بۆ خۆی راکێشابێت.
سه‌باره‌ت به هۆکاری هاوڕێیه‌تیش ده‌بێ بڵێم که هاوڕێیه‌تی گه‌ر هۆکار و بیانوویه‌ک بۆ دۆزینه‌وه‌ی ده‌ق بێت هیچ گوناهێکی تێدا نیه و بگره باشیشه. به‌ڵام گه‌ر هاوڕێیه‌تی هۆکارێک بۆ قه‌بڵاندنی ده‌ق بێت، ئه‌وه یه‌کجار خراپه. قسه له سه‌ر ئه‌وه‌یه ده‌ق پێش هاوڕێیه‌تی ده‌که‌وێ یان هاوڕێیه‌تی پێش ده‌ق. هاوڕێیه‌تی نێوان مه‌کسیم گورکی و تۆلستۆی و چخۆف نه ته‌نیا ده‌قی ون نه‌کرد، به‌ڵکوو دۆزیشیهوه.
پرسیار ـ ئایا سیاسەتى دەسەڵاتى کوردى چ رۆڵێکى هەبووە لەو گروپ و گروپکارییەى کە ئەمرۆ لە نێو ئەدەبى کوردییدا دەبینرێت؟ لە کاتێکدا بوونى ئەم گروپانە بە ئەدەبى ناوچەگەریى کەوتۆتەوە وهەناسەکانى داهێنانیان خنکاندووە، تۆ چۆن لەم قەیرانە دەڕوانى؟
ـ له بیرم دێت له کاتی کێبه‌رکێی دوو حیزبی سه‌ره‌کی و ده‌سه‌ڵاتداردا و دابڕانی ئه‌و کاته‌ی ناوچه‌کان له یه‌کتر، له گه‌ڵ جیاکردنه‌وه‌ی سنوور و سه‌ربازگه‌و شتی دی، گۆڤاره‌کانیش به پێی ئه‌م مه‌نتیق و لۆژیکه جیاکرانه‌وه‌و هه‌ر کام هه‌وڵیدا شتی تایبه‌ت به خۆی هه‌بێت. هه‌ر ئه‌و کاته‌ش هه‌وڵ درا له‌م رێگایه‌وه نووسه‌ران دابه‌ش بکرێن یان خود لایه‌نێک به ته‌واوی به لای خۆیدا رایان بکێشێت. رۆشنبیری و ده‌ق و گۆڤار کرا به ئامرازی پێشبڕکێی حیزبی. زۆر که‌س بوون که ئه‌و کاتانه ده‌یان وت ئه‌مه باشه و خۆزگه له جیاتی تفه‌نگ و شه‌ڕ و شتی له‌م بابه‌ته له‌م رێگایه‌وه پێشبڕکێی یه‌کتر بکه‌ن. به‌ڵام هه‌ر ئه‌و کاته‌ش دیار بوو که ئه‌مه دیارده‌یه‌کی مه‌ترسی داره. ئه‌زموونه‌کان پیشانیان دا که که‌ڵک وه‌رگرتن له ده‌ق به مه‌به‌ستی حیزبایه‌تی ده‌توانێ رووخێنه‌ر بێت. یانی ئامانج ده‌توانێ ئامراز تێک بدا. ده‌بێ له بیریشمان بێت که ده‌ق خۆی له خۆیدا ته‌نیا ئامرازێک نیه بۆ ده‌ره‌وه‌ی خۆی، به‌ڵکوو ئامرازێکیشه بۆ خۆی. یان به واتایه‌کی دی ده‌ق خۆی ئامانجیشه بۆ خودی خۆی. ئه‌وه‌ی له‌م پێشبڕکێیه‌دا فیدا کرا، ده‌ق و ئامانجایهتی ده‌ق بوو بۆ خۆی. له راستیدا ئاسه‌واره‌کانی شه‌ڕ و پێشبڕکێی نادیمۆکراسیانهی ناوخۆ و به ئامراز کردنی ده‌ق بۆ سه‌رکه‌وتنی حیزبێک له مه‌یدانی سیاسه‌تدا، گه‌وره‌ترین خه‌ساری له نووسین وده‌ق دا به ئیستاشیه‌وه.
به‌ڵام من پێم وایه که واوه‌تر له‌مه ئیدی بارودۆخ له باری دیکه‌وه گۆڕانی به سه‌ردا هاتبوو. نووسه‌ری ئێمه جاران زۆر ده‌ربه‌ستی کێشه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان بوو، به‌ڵام ئیستا چێژه و مه‌سره‌فه که به سه‌ریدا زاڵ بووه. ئه‌مه‌ش ئاکامی هاتنی مه‌نتقی په‌یوه‌ندییه‌کی سه‌رمایه‌دارانه‌ی نامودێڕنه بۆ کوردستان. نووسه‌ری ئێمه زۆر جاران له فه‌زای کۆوه ئیستا فڕێ دراوه‌ته فه‌زای تاک گه‌راییه‌کی ره‌ها. به رای من هه‌ردووکی ئه‌مانه خراپن. که بڕوا به کێشه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان نه‌ما، بڕواش به مرۆڤ و کێشه‌کانی وه‌ک تاکیش نامێنێ. پێچه‌وانه‌ی ئه‌م مانایه‌ش هه‌ر دروسته، که بڕوا به کێشه‌ی تاک نه‌مێنێ، بڕوا به کێشه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانیش نامێنێ. ئه‌ده‌بییات بینینه‌وه‌ی تاکه و هاوکێشهکانیهتی له فه‌زایه‌کی کۆمه‌ڵایتیدا. له نه‌بوونی ئه‌م دوو حاڵه‌تدا ده‌قیش ده‌مرێ. ئێمه نابێ ته‌نیا له وشه وه‌ک وشه بڕوانین. وشه بارێکی په‌یوه‌ندیی هه‌یه که ده‌تبه‌ستێته‌وه به ده‌ورووبه‌ر.
پرسیار ـ نووسەرگەلێک لە سەر ئەوە کۆکن، کە دەقى ئەدەبییات “ورووژاندنى گومان و پرسیارکردنى ئەزەلییە” بە هۆى گەرانى نووسەرەوە، بە راى تۆ ئەگەر ئەدەب دەرهاوێشتە و گەران بە دواى پرسیار‌و خولقاندنى گومان بێت، چ وەلامەکەیەتى؟
وه‌ڵام ـ من هه‌میشه له تاک ره‌هه‌ندی کردنی وه‌ڵامه‌کان یان پێناسه‌کان ده‌ترسم. “ورووژاندنی گومان و پرسیار کردنی ئه‌زه‌لی” ده‌توانێ به‌شێکی کاری ده‌قی ئه‌ده‌بی بێت، به‌ڵام هه‌موو کاره‌که‌ی نیه. گه‌ر ئێمه ته‌نیا ئه‌م پێناسه‌یه‌ی بۆ بکه‌ین، دووای ماوه‌یه‌ک به هۆی خووی تازه‌گه‌ریی ئینسان و هاتنه ئارای رووداو و کێشه‌ی دیکه‌وه لێی وه‌ڕه‌ز ده‌بین و به شوێن پێناسه‌ی دیکه‌دا ده‌گه‌ڕێین.
هه‌ڵبه‌ت پرسیاره‌که‌ت که‌مێک ناڕوونه. گه‌ر مه‌به‌ستت ئه‌وه‌یه که وه‌ڵامی ورووژاندنی گومان و پرسیار کردن چیه، ده‌بێ بڵێم که ده‌بێ بپرسین که ئه‌و ده‌قه یان ئه‌و نووسه‌ره چ جۆر گومان یان پرسیارێک ده‌وروژێنێ. جا ئه‌وجا ده‌توانین به‌م پێیه وه‌ڵامی بده‌ینه‌وه. هه‌ڵبه‌ت نابێ له بیرمان بچێ که پرسیاره گه‌وره‌کان ژماره‌یان زۆر نیه. به‌ڵام ئه‌ده‌بییات ده‌توانێ ئه‌م پرسیاره که‌مه گه‌ورانه به گۆڕانێکی چه‌ندایه‌تی ورد بکاته‌وه‌و و رواڵه‌تی ئه‌ده‌بیانه‌ی پێ ببه‌خشێ. ئه‌ده‌بییات هه‌میشه ته‌نیا گومان و پرسیار به ته‌نیا له زه‌ینی ئێمه‌دا چی ناکا، به‌ڵکوو هاوکات ده‌توانێ وه‌ڵامیش بێت. هه‌ندێک پرسیار ده‌توانن وه‌ڵامیش بن. ئه‌ده‌بییات فۆڕمێکی ناسینه. که‌واته به پێی ئه‌م لۆژیکه، پێشکه‌ش که‌ری ناسینیشه.
هه‌روه‌ها ئه‌م پێناسه‌یه که له پرسیاره‌که‌دا هه‌یه زۆر فه‌لسه‌فیانه‌یه. یانی ده‌توانین ئه‌م پێناسه‌یه بخه‌ینه پاڵ فه‌لسه‌فه‌ش. جا ئه‌وکات چ جیاوازییه‌ک ده‌بێ له نێوان ئه‌ده‌بییات و فه‌لسه‌فه‌دا؟ هاوبه‌شیه‌کانی نێوان فه‌لسه‌فه و ئه‌ده‌بییات ناتوانێ ببێته هۆی پێناسه‌یه‌کی هاوبه‌ش. که‌واته ئه‌م پێناسه‌یه له هه‌ل و مه‌رجێکی دیاریکراودا ده‌توانێ جێی سه‌رنج بێت و ئیدی نه هه‌موو کاتێک.
پرسیار ـ ئایا چۆن دەتوانین بەرهەمێک بکەینە بەرهەمێکى نەمرى جیهانى، یاخود تایبەتمەندییەکانى بەرهەمى بەجیهانى بوون چین، نووسەرانى کورد لەم روانگەوە لە کوێى نووسیندان؟
وه‌ڵام ـ زۆر جار به‌رهه‌مێک ته‌نها به هۆی تایبه‌تمه‌ندییه هونه‌رییه‌کانیه‌وه نابێته به‌رهه‌مێکی جیهانی، به‌ڵکوو ئه‌وه سیاسه‌ته ده‌وری تیا ده‌بینێ. نموونه‌شمان له‌م باره‌یه‌وه زۆرن. بۆ وێنه بڕوانه هه‌ندێک نووسه‌ری سه‌رده‌می سۆڤیه‌ت و ئه‌ورووپای رۆژهه‌ڵات له کاتی شه‌ڕی سارددا. که‌واته به‌ختی هه‌ڵکه‌وتنی دۆخێک که نووسه‌رێک به هۆی لایه‌نێکی سیاسییه‌وه تێیدا به‌رجه‌سته بکرێته‌وه، به داخه‌وه یان به خۆشیه‌وه ده‌وری گه‌وره ده‌بینێ. به‌لام ئه‌مه نابێ ناهومێدمان بکا له‌وه‌ی که ئیدی هۆکار و تایبه‌تمه‌ندیی دیکه بوونی نیه. مارکیز به رای من نموونه‌ی ئه‌و نووسه‌رانه‌یه که لایه‌نی هونه‌ریی به‌رهه‌مه‌کانی زۆرتر ده‌بن به هۆی سه‌رکه‌وتنی وه‌ک ئه‌دیبێکی جیهانی. تێکه‌ڵییه‌ک له فه‌نتازیای ره‌ها و له که‌لتووری چیرۆکی خۆیی و شاره‌زایی به سه‌ر ناوچه‌کانی ئه‌ودیوی سنووره باوه‌کانی نووسین، ده‌توانێ به‌رهه‌می جیهانی بخوڵقێنێ.
هه‌روه‌ها شتێک که ئێمه پێویستمانه ئه‌وه‌یه که ده‌سه‌ڵات بتوانێ له رێگای پێک هێنانی ناوه‌ندێکه‌وه یارمه‌تی وه‌رگێڕانی چیرۆک و رۆمانی کوردی بۆ سه‌ر زمانه زیندووه‌کانی دنیا بدات. ئه‌مه به ڕای من یه‌کجار گرنگه.
پرسیار ـ ئەده‌بی مۆدێرن و پۆست مۆدێرن تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی چین؟ ئایا ئه‌و جۆره ئه‌ده‌به توانیویه‌تی “وه‌کو پێویست” جێگای خۆی له ئه‌ده‌بی کوردی‌دا بکاته‌وه؟ به تایبه‌ت له ئه‌ده‌بی رۆمان و چیرۆکدا، کە به‌شێک له‌و ئه‌ده‌به له ئه‌ده‌بی کوردیماندا زیاتر پشت به گێرانه‌وه ده‌به‌ستێت و وه‌کو که‌لتوورێک ماوه‌ته‌وه؟
وه‌ڵام ـ له بابه‌ت ئه‌م دوو جۆر ئه‌ده‌به‌وه زۆر نووسراوه که ره‌نگه دووپاتکردنه‌وه‌یان لێره‌دا پیویست نه‌بێ. گه‌ر به کورتی باسیان لێ بکه‌م ده‌بێ بڵێم که ئه‌ده‌بی نوێ له سه‌ر بنه‌مای دابڕانی بنه‌ماییانه له رابردوو، داهێنانی فۆڕمه نوێیه‌کان و نه‌فی روانگه‌ی ته‌قلیدیانه له مرۆڤ راوه‌ستاوه. ئه‌م تێڕوانینه هه‌ڵبه‌ت له گه‌ڵ خۆی هه‌ڵگری بڕوا به عه‌قڵانیه‌ت، پیشکه‌وتن، بوونی سیسته‌مه یه‌کانگیره‌کان و سه‌رئه‌نجام بڕوا به ره‌وایه‌ته گه‌وره‌کانه. که‌واته گه‌ر ئه‌و به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بیانه‌ی که سه‌ر به‌م ره‌وته‌ن بخوێنینه‌وه، ئه‌م توخمانه‌یان به گشتی تیدا ده‌بینینه‌وه. به‌ڵام پۆست مۆدێڕن وه‌ک قۆناغی دووای ئه‌م یاخود گه‌ر وه‌ک درێژه‌ی ئه‌م قۆناغه سه‌یر بکه‌ین (وه‌ک چۆن هه‌ندێک لێکۆڵه‌ر باوه‌ڕیان به‌م پێناسه‌یه‌یه) ده‌بینین که له سه‌ر نه‌فی ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییانه راوه‌ستاوه. هه‌ڵبه‌ت ئه‌م چه‌مکانه هه‌موویان به جۆرێک ته‌م و مژاوین. هه‌ربۆیه قسه و باسێکی زۆریان له سه‌ره.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که ئه‌م دوو چه‌مکه چۆن له ئه‌ده‌بی کوردی‌دا خۆیان ده‌بیننه‌وه، ده‌بێ بڵێم که داهێنان له سه‌ر بنه‌مای ئه‌م دوو چه‌مکه پێویستیان به تێگه‌یشتنێکی فراوانی ئه‌م دوو دیارده‌یه هه‌یه. هه‌روه‌ها پێویستی به‌وه هه‌یه که کۆمه‌ڵگا وه‌ک شوێنی ژیانی نووسه‌ر له‌م قۆناغانه‌دا ژیابێت یاخود به سه‌ریاندا تێپه‌ڕیبێت. من گومانم له‌وه هه‌یه که کۆمه‌ڵگای کوردی هێشتا له مودێڕنیته دا ژیابێت و تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی وه‌رگرتبێت. بۆ وێنه له قۆناغی عه‌قڵدا ژیان و دواتر له رێگای ئه‌ده‌به‌وه ته‌وسیف کردنی کارێکی یه‌کجار گه‌وره‌یه. من گومانم له‌وه هه‌یه که ئێمه به مانای راسته‌قینه‌ی خۆی له قۆناغی پێشکه‌وتندا بین. چونکه پیشکه‌وتن پێناسه‌ی خۆی هه‌یه و پابه‌ندی گه‌لێک کاراکتێره. کۆمه‌ڵگای ئێمه هێشتا له قۆناغی گوزه‌ر له پێش مودێڕنهوهیه به‌ره‌و مودێڕن. جا ئه‌گه‌ر ئه‌ده‌بیش ره‌گی له کۆمه‌ڵگای خۆیدا هه‌بێ، چلۆن ده‌توانێ هێشتا ته‌عبیری پۆست مۆدێڕنانه له کۆمه‌ڵگایه‌ک بکا که هێشتا قاچێکی له رابروودایه؟ که‌واته به رای من ئه‌ده‌بی ئێمه به گشتی ئه‌ده‌بی گوزاره. که ئه‌ده‌بی گوزاریش ده‌توانێ به پێی کارتێکه‌ریه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی خۆی توخمی جۆراوجۆری تێدا بێت.
ئه‌گه‌ر باسی پۆست مودێرنیش بکه‌ین ده‌بێ بڵێم که گومان کردن له بنه‌ما مودێڕنه‌کانی کۆمه‌ڵگا زه‌مانێک ده‌کرێ که ئه‌و بنه‌مایانه هه‌بن. هه‌ڵبه‌ت توخمێکی پۆست مودێڕن ده‌بینرێ که ئه‌ویش گومان کردن له حیکایه‌ته گه‌وره‌کانه لای نووسه‌رانی ئێمه. که ئه‌مه‌ش به گشتی خۆی له دژایه‌تی له گه‌ل ئایدیۆلۆژیادا ده‌بینێته‌وه. به‌ڵام ئه‌مه‌ش زۆرتر له گاڵته ده‌چێ. کۆمه‌ڵگایه‌ک که خۆی هێشتا گیرۆده‌ی رێک خستنی دیارده مودێڕنه‌کانه، ناتوانێ گومانیان لێ بکات. چونکه ئه‌م گومان کردنه به‌ره‌و ته‌قلیدی ده‌باته‌وه. یه‌کێک له پارادۆکسه‌کانی نووسین لای ئێمه رێک ئه‌م مه‌سه‌له‌یه. به ڕای من ئه‌و نووسینانه‌ی که ده‌یانه‌وێ به زۆر پۆست مودێڕن بن خوێنه‌ری خۆی له کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا له ده‌ست ده‌دات. یه‌کێک له هۆکاره‌کانی دابرانی نووسین له خه‌ڵک ئه‌م کێشه‌یه‌یه.
خوڵقاندنی ئه‌ده‌بی گه‌وره پێویستی به‌وه نیه که هه‌میشه ده‌بێ مرۆڤ به پێوه‌ری مودێل بچێته پێش. له وه‌ها حاڵه‌تێکدا کۆمه‌ڵگا وه‌ک شوێنی رابوونی ئه‌ده‌ب له بیر ده‌کرێ و زیاتر به‌رهه‌مێکی ده‌ستکرد پێشکه‌ش ده‌کرێ. هه‌ر وه‌ک چۆن له سه‌ره‌تای باسه‌که‌دا گوتم نووسه‌ر تیۆره‌کان و شێوازه‌کان وه‌رده‌گرێ و دواتر له گه‌ڵ ئه‌و شتانه‌ی که به شێوه‌یه‌کی سروشتی پێیه‌وه سه‌رقاڵه تێکه‌ڵیان ده‌کا و ئه‌وسا به‌رهه‌مێکی له پێشکه‌ش ده‌کا. تیۆره‌کان رێ پێشانده‌رن، نه‌ک چوارچێوه‌یه‌کی ئه‌به‌دی و ئه‌زه‌لی.
من دیسان له په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ توخمی گێڕانه‌وه‌دا پێ له سه‌ر ئه‌وه داده‌گرمه‌وه که گێڕانه‌وه توخمی سه‌ره‌کی چیرۆکه و هه‌تا چیرۆک هه‌بێ ئه‌میش هه‌یه. به‌ڵام جۆری گێڕانه‌وه گۆڕانی به سه‌ردا دێت.
ـ ئایا په‌یوه‌ندی جوگرافیا، یاخود شوێن له چیرۆکدا چییه؟ پێت وایه ”شوێن” ته‌وه‌رێکی سه‌ره‌کی بێت، یاخود بڕبڕه‌ی پشتی چیرۆک بێت؟
پرسیار ـ وه‌ک گوتم ره‌گه‌زی سه‌ره‌کی و هه‌میشه‌یی چیرۆک گێڕانه‌وه‌یه. به‌ڵام ئه‌م توخمی گێڕانه‌وه‌یه گۆڕانی به سه‌ردا دێت. گێڕانه‌وه ده‌توانێ زۆر رئال بێت وه‌ک نووسینی رئالیستهکان، یان ده‌توانێ سوررئال بێت وه‌ک ئه‌ده‌بی فه‌نتازی. له‌م په‌یوه‌ندیه‌شدا شوێن ده‌توانێ رئال یان سوررئال بێت. بۆیه من پێم وایه که شوێن ته‌وه‌ری سه‌ره‌کی چیرۆکه. چونکه هه‌موو گێڕانه‌وه‌کان شوێنێکیان بۆ روودان پێویسته. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له روانگه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی کانته‌وه بڕوانینه دوو چه‌مکی شوێن و کات، ئه‌وا ئه‌م دووانه زه‌رفێکی زه‌ینین بۆ ناسینی دنیا. جا له‌م رێگایه‌شه‌وه ئه‌م لۆژیکه‌ش ده‌خوا بۆ ئه‌ده‌بییات که فۆڕمێکی ناسینی دنیایه. هه‌ڵبه‌ت من پێم وایه که جوگرافیا کت و مت هه‌مان شوێن نیه. چونکه جوگرافیا زۆرتر بیری شوێنی رئاڵمان ده‌خاته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست له جوگرافیای ئه‌ده‌بی بێت ئه‌وا تایبه‌ت ده‌کرێته‌وه‌و و من ئه‌مه‌م زیاتر لا په‌سه‌نده.
پرسیار ـ سوکرات له وته‌یه‌کدا لای وایه (که‌سێک بیه‌وێت دونیایه‌ک بخاته جووڵه، ده‌بێت سه‌ره‌تا خۆی بخاته جووڵه) لێره‌دا مه‌به‌ستمه بپرسم “ته‌واوی کاره‌کان بۆشاییه‌کی گه‌وره‌ی تێدایه، ئایا پێت وا نییه که ته‌نیا جووڵانه ره‌خنه‌ییه‌کان بتوانن پریان بکه‌نه‌وه؟ تۆ چۆن له ره‌خنه‌ی کوردی ده‌ڕوانی، به تایبه‌ت ره‌خنه‌ی چیرۆکی کوردی؟
وه‌ڵام ـ ره‌خنه به رای من ناتوانێ جێگای چیرۆک یاخود بۆشاییه‌کانی چیرۆک به ته‌واوی پڕکاته‌وه. چیرۆکێک که نووسرا، تازه نووسراوه. چیرۆکی دوای ئه‌م چیرۆکه‌ش که پشت ئه‌ستور به ره‌خنه‌یه، هێشتا ده‌کرێ شیاوی ره‌خنه بێت. که‌واته ئێمه له پرۆسه‌یه‌کی بێ کۆتایی به‌ره‌وپێش چوونداین. هه‌روه‌ها هیچ به‌رهه‌مێکیش کامڵ نیه. که‌م و کوڕی، سروشتیه. به‌ڵام که‌م و کوڕی نابێ وه‌ها بێت که ئیدی پێناسه سه‌ره‌کییه‌کانی بوونی بوونه‌وه‌رێک تێک بدات. لانی که‌مێکی تایبه‌تمه‌ندی پیویسته بۆ خوڵقاندنی بوونه‌وه‌رێکی تایبه‌ت.
ره‌خنه خویندنه‌وه‌ی ده‌قه به که‌ڵک وه‌رگرتن له میتۆد و له روانگه‌یه‌کی تایبه‌تی پشت ئه‌ستوور به جیهان بینییه‌ک. هه‌روه‌ها میتۆد و روانگه ده‌بێ به‌رده‌وام نزیکایه‌تی خۆی له گه‌ڵ ده‌قه‌که‌دا له کاتی شرۆڤه‌دا بپارێزێ. به رای من ره‌خنه‌ی کوردی هێشتا لاوازه. گیرۆده‌ی کۆمه‌ڵێک کێشه‌یه که له ده‌ره‌وه به سه‌ریا باره. به‌ڵام هه‌ر له‌و کاته‌دا من باوه‌ڕم به تێگه‌یشتوویی خوێنه‌ر هه‌یه و، ئه‌و شتانه‌ی که له سه‌ر بابه‌ته‌کانی من نووسراون یا گوتراون به جۆرێک سه‌رنجیان راکێشاوم.
هه‌روه‌ها ده‌بێ یه‌ک شت له بیر نه‌که‌ین، که ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئێمه له رۆشنبیری کوردی‌دا خوڵقێنه‌ری بیرمان له پانتایی هیچ بوارێکیدا نیه. رۆشنبیریی ئێمه رۆشنبیرییه‌کی به‌رخۆره. ئێمه گه‌ر بتوانین بیره گه‌وره جیهانییه‌کان فێر بین و کۆمه‌ڵگای خۆمانی پێ بخوێنینه‌وه، کارێکی گه‌وره‌مان کردووه. خوڵقاندنی بیر له دووای فێربوون و هه‌زمی بیره‌کانی تر دێت. ئه‌مه ره‌خنه‌ش ده‌گرێته‌وه.
له پانتایی ره‌خنه‌ی کوردی‌دا کۆمه‌ڵێک نووسه‌ر هه‌ن که هه‌وڵ ده‌ده‌ن له باری زمان، فۆڕم و ماناوه چیرۆکی کوردی بخوێننه‌وه. من خۆم فریا ناکه‌وم که هه‌موو ئه‌م به‌رهه‌مانه بخوێنمه‌وه. به‌ڵام ده‌توانم بڵێم که ره‌خنه‌ی چیرۆک به‌هه‌رحاڵ سه‌ره‌رای هه‌موو که‌م و کووڕییه‌کان له گه‌ڵ جارانی خۆی فه‌رقی هه‌یه. هه‌ڵبه‌ت ئه‌م ره‌خنه‌یه هێشتا باڵی به سه‌ر هه‌موو فه‌زای چیرۆکی کوردی‌دا نه‌کێشاوه، که ره‌نگه هۆکاره‌که‌شی که‌م بوونی ژماره‌ی ره‌خنه‌گران بێت. یاخود نه‌بوونی هاوپه‌یوه‌ندییه‌کی وه‌ها له ناویاندا که بتوانن وه‌ک په‌یکه‌رێکی واحد ئیش بکه‌ن. هه‌ڵبه‌ت مه‌به‌ستم ئه‌وه نیه که دانیشن و ئه‌رک له ناو خۆیاندا دابه‌ش بکه‌ن، به‌ڵکوو زۆرتر مه‌به‌ستم په‌یوه‌ندێکی فیکری و فه‌رهه‌نگیی رۆژانه‌یه له ناویاندا که ده‌توانێ فۆڕمێکی باشتر به کاره‌کان ببه‌خشێ.
ـ مێژووى ئەدەبیاتى کوردى زۆر بە دەگمەن ناوى ژنى نووسەرى هێناوە، بە بەراورد لە گەل پیاودا، ئایا ئەم دۆزە بۆ چى دەگەرێتەوە، ئێوەى نووسەران تا چەند هەولتانداوە تایبەتمەندییەکانى خۆتان بپارێزن و زیاتربوونى خۆتان بسەلمێنن؟ پێت وانییە ئەمە قەیران بێت؟
ـ زۆر ساده بۆ بارودۆخی کۆمه‌ڵایه‌تی ئێمه ده‌گه‌ڕێته‌وه. زۆر جار هۆکاره کۆنه‌کان باشترین ئامرازی شیکه‌ره‌وه‌ن. کێشه کۆنه‌کان به‌رده‌وام له پاڵ هۆکاره کۆنه‌کاندا حه‌ره‌که‌ت ده‌که‌ن! وه بوونی خۆشیان ده‌پارێزن هه‌تا ئه‌و کاته‌ی که شتی دیکه جێگایان ده‌گرێته‌وه. که ئه‌م بارودۆخه کۆمه‌ڵایه‌تیش خۆی له سیسته‌می پیاوسالاری و باوک سالاری و زاڵ بوونی دیدی کلاسیکیانه له مه‌ڕ ئایین ده‌بینێته‌وه. ژن وه‌ک بوونی دووهه‌م، وه‌ک زینده‌وه‌رێک که ئامرازه و له خوڵقاندندا رۆڵی پاسیفی هه‌یه (دیدی ئه‌ره‌ستۆیانه ئیستاش به سه‌ر ئێمه‌دا زاڵه) ئیستاش روانگه‌ی سه‌ره‌کییه. بڕوا ناکه‌م سه‌ره‌ڕای هه‌موو خۆراوهشاندنهکانمان جیاوازییه‌کی ئه‌وتۆ له نێوان هاوسه‌ری زۆربه‌ی نووسه‌ره نێرینه‌کانی ئێمه و هاوسه‌ری خه‌ڵکی ئاسایی‌دا هه‌بێ!
قه‌زاوه‌ت کردن له سه‌ر ئه‌وه‌ی که نووسه‌ران به گشتی چۆن ده‌توانن تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی خۆیان بپارێزن، ره‌نگه دژوار بێت. به‌ڵام به گشتی ده‌توانم بڵێم جگه له تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی نووسه‌ر بوون که بریتین له خوێندنه‌وه‌ی قوڵ و سه‌بکی تایبه‌تی نووسین و به‌رده‌وامی له کاردا، هه‌بوونی رێکخراوێکی سه‌ربه‌خۆی نووسه‌ران له هه‌ر وڵاتێک‌دا گه‌لێک گرنگه. بۆ وێنه ئیستا له ئێران کانوونی نووسه‌رانی ئێران وه‌ک دامه‌زراوه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ رۆڵێکی تایبه‌ت له‌م بواره‌دا ده‌بینێ. نووسه‌ر ته‌نیا به نووسینی کتێب ناناسرێته‌وه،به‌ڵکوو به ههڵویستهکانیشیهوه له بابه‌ت کێشه گرنگه‌کانی کۆمه‌ڵگاوه دهشناسرێتهوه. ته‌نانه‌ت نووسه‌ران له وڵاتانی مودێڕن و پیشکهوتووشدا یه‌کجار به‌م ئه‌رکه‌وه سه‌رقاڵن. به‌لام له کوردستانی ئێراق به داخه‌وه ئه‌م نه‌ریته یه‌کجار لاوازه و گه‌لێک نووسه‌ر له پشت دهقهکهکانیانهوه خۆیان حه‌شار داوه! وه‌ک ئه‌وه‌ی که کاری ته‌نیا بریتیه له نووسین و به‌س. له راستیدا په‌یوه‌ندێکی راسته‌وخۆ هه‌یه له نێوان ده‌ق و هه‌ڵوێستدا. جا چ له باری ماناوه و چه له باری ئه‌وه‌وه که کۆمه‌ڵگا وه‌ک نووسه‌رێکی جدی بتوانێ حیسابت له سه‌ر بکا. زۆر که‌س پێی وایه که ئه‌مه سیاسه‌ته. به‌ڵێ سیاسه‌ته، به‌ڵام سیاسه‌ت نه‌ک حیزبایه‌تی. سیاسه‌ت به‌شێکی هه‌ره گرنگی ژیانی رۆژانه‌یه و له راستیدا زیاتر له هه‌ر که‌س ده‌بێ نووسه‌ران به رای من سیاسی بن. من ئه‌و کاته‌ی که له سلێمانی و هه‌ولێر بووم ئاگام لێ بوو که به جۆرێک هه‌میشه سیاسه‌ت له لایه‌ن نووسه‌رانه‌وه ته‌قبیح ده‌کرا، به‌و ناوه‌وه‌ی که گوایا ده‌ق تێکه‌ڵ به ئایدیۆلۆژیا ده‌کا. به‌ڵام به رای من سیاسه‌تی مودێڕن یه‌کجار له گه‌ڵ ئه‌و سیاسه‌ته‌ی لای ئێمه فه‌رقی هه‌یه. ده‌کرێ سیاسی بیت بێ ئه‌وه‌ی ئه‌م سیاسه‌ته ده‌ق و نووسینت بریندار بکات. که‌واته پاراستنی نووسه‌رایه‌تی ته‌نیا پاراستنی ده‌ق نیه، به‌ڵکوو پاراستنی ریزی سه‌ربه‌خۆی نووسه‌رانیشه له رێگای رێکخراوی سه‌ربه‌خۆی خۆیانه‌وه. ئه‌مه متمانه‌ی کۆمه‌ڵگا بۆ نووسه‌ران ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
من تێده‌گه‌م که پاراستنی تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی خۆ له وڵاتێک‌دا که هێشتا بنه‌ما مه‌ده‌نییه‌کانی کۆمه‌ڵگا یه‌کجار لاوازن، یه‌کجار دژواره. مرۆڤ له دوا پێناسه‌دا له کۆمه‌ڵگادا ده‌ژی و هه‌ر بۆیه سیسته‌می داڕشتنی ده‌سه‌ڵات، سیاسه‌ت، ئابوری و بژیوی یه‌کجار له پاراستنی ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه‌دا ده‌ور ده‌بینێ. مرۆڤ بوونێکی جه‌سته‌یی و رۆحییه. مرۆڤێکی نۆڕماڵیش ئه‌و مرۆڤه‌یه که پێداویستییه بنه‌ڕه‌تییه‌کانی ئه‌م دوو به‌شه‌ی بۆ دابین کرابێت و هیچ جێگۆڕکه‌یه‌کی سیاسی له ئاستی ده‌سه‌ڵاتدا نه‌توانێ ئه‌م پێداویستیانه‌ی لێ بسێنێته‌وه. یه‌کێک له تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی نووسه‌ر بوون ئه‌وه‌یه که ئازاد بێت له هه‌ڵبژاردنی سوژه و له چۆنیه‌تی نووسین و له چاپ کردنیدا. جا ئه‌م ئازادییه ده‌توانێ هه‌م له ده‌روونی نووسه‌ردا هه‌بێت و هه‌م له کۆمه‌ڵگادا. له کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا گه‌ر نووسه‌ر له باری ده‌روونیشه‌وه ئازاد بێت ئه‌وا هێشتا تا رئالیزه کردنی ئه‌م ئازادییه زۆر جاران مه‌ودایه‌کی زۆر به هۆی دۆخی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه هه‌یه. ره‌نگه نووسه‌ر زۆر جاران وه‌ک هه‌ڵوێستێکی ئیگزیستیانسیالیستیانه له رێگای هه‌ڵبژاردنێکی ده‌روونییه‌وه به‌م ئازادییه گه‌یشتبێ، به‌ڵام دۆخی کۆمه‌ڵایه‌تی سه‌رئه‌نجام نائومێدی کردبێت. که‌واته هه‌ڵبژاردنی ئه‌و ته‌نیا لای خۆی ماوه‌ته‌وه‌و ده‌رفه‌تی رئالیزه کردنی له پانتایی کۆمه‌ڵگادا گه‌لێک دژوار بووه. بۆیه نووسه‌ری ئێمه که به تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی خۆیشی گه‌یشتبێت، هێشتا هه‌ر له ئازارایه و هه‌ست ناکا که ده‌توانێ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ئارامییه‌کی پێ ببه‌خشێ. کورت و چڕکراوه ده‌بێ بڵێم که چێکردن یان پاراستنی تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی خۆ وه‌ک نووسه‌رێک یه‌کجار دژواره.
پرسیار ـ ئایا ئه‌وه چییه وای کردووه که وا له ئه‌مرۆی ئه‌ده‌بی کوردیماندا ریکلام تا ئه‌ندازه‌یه‌ک ببێته چه‌کی داهێنان و نوێگه‌ری؟ ئایا داهێنان په‌یوه‌سته به ریکلامه‌وه؟ ریکلام چۆن رۆڵی گێراوه له داهێنانی ئه‌ده‌بی ئه‌مرۆی کوردییه‌وه؟
وه‌ڵام ـ رێکلام مافی هه‌ر نووسه‌رێکه و له راستیدا ده‌بێ هه‌ر نووسه‌رێک ده‌ستی به رێکلامه رابگا. له دنیای ئه‌مڕۆی ئێمه‌دا که لۆژیکی بازار تا راده‌یه‌کی زۆر ده‌ستی به سه‌ر هه‌موو شتێکدا گرتووه، ریکلام به شێوه‌یه‌کی ئۆتومات ده‌وری گرنگ ده‌بینێ. جا کۆمه‌ڵگای کوردستانیش که له دوای روخانی سه‌ددام و ئاواڵه بوونی سنووره‌کانی به رووی بازاڕی جیهانیدا که‌وته دۆخێکی دیکه‌وه، مه‌نتقی ریکلامیش ئیدی به‌ره به‌ره رووی تێکردووه. له بیرمان نه‌چێ له سیسته‌می سه‌رمایه‌داری پێشکه‌وتووشدا نووسه‌ران له‌م ئامرازه که‌ڵک وه‌رده‌گرن بۆ ناساندنی به‌رهه‌مه‌کانیان. به‌ڵام ئه‌وه‌ی که ته‌نیا رێکلامه له رێگای پاڵپشتی کردنی دامه‌زراوه‌یه‌کی تایبه‌تییه‌وه بیه‌وێت که‌سانێک به هه‌ندێ هۆکار به‌رز بکاته‌وه و ئه‌وانی دی له مه‌یدان به ده‌ر بکات، ئه‌وا ناڕه‌واییه‌ک له ئارادایه. له وڵاتێک‌دا که جیاوازییه‌کان له هه‌موو بواره‌کادا ئه‌وه‌نده قوڵن، زۆر ئاساییه که له‌م بواره‌شدا جیاوازیی قوڵ رووبدات. له وڵاتانی سکاندیناڤیا که ده‌وڵه‌تی رفاه و خۆشگوزه‌رانی تا راده‌یه‌کی زۆر دابین کراوه، نووسه‌ران به پاڵپشتی دامه‌زراوه‌ی تایبه‌تی خۆیان و ده‌ست راگه‌یشتنی یه‌کسانی یاسایی به رۆژنامه‌کان و ئامرازه‌کانی دیکه‌ی راگه‌یاندن (دیمۆکراسی راگه‌یاندن) ده‌توانن له‌م ئامرازانه که‌ڵک وه‌ربگرن. به‌ڵام رێکلام ناتوانێ چه‌کی نوێگه‌ری و داهێنان بێت. ریکلام بۆ ناساندنی به‌رهه‌مه. بۆ وێنه له‌و وڵاتانه‌ی که سیسته‌می دیکتاتۆری به سه‌ریاندا زاڵه سه‌ره‌ڕای ریکلامه‌ی حکومه‌ت بۆ نووسه‌رانی تایبه‌ت، به‌ڵام ئه‌م نووسه‌رانه نه‌یانتوانیووه ببنه هێمای داهێنان و نوێگه‌ری. ئه‌ده‌بییات، لۆژیکی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه و ئه‌وا ئه‌م لۆژیکه‌یه که سه‌رئه‌نجام ده‌یباته‌وه. به رای من ئه‌مڕۆکه له کوردستان به هۆی دام و ده‌زگای زۆری راگه‌یاندنه‌وه ده‌رفه‌تی ریکلام یه‌کجار فراوانتر بووه‌ته‌وه. رۆژنامه‌کان و گۆڤار و ته‌له‌فزیۆنه‌کان به‌رهه‌مه‌کان ده‌ناسێنن. ئه‌مه ده‌توانێ بۆ گه‌نجه‌کان سه‌رنج راکێش بێت. به‌ڵام له بیرمان نه‌چێ که جۆرێک ئانارشیزمی راگه‌یاندن له‌م بواره‌شدا ده‌بینرێ که تێێدا به‌رهه‌مه باشه‌کان ون ده‌بن. کۆمه‌ڵگای ئێمه به داخه‌وه هێشتا نه‌سڵێکی خوێنده‌وار و خوێنه‌ری وه‌های تێدا نیه که چاوه‌دێریی پێویستی به‌رهه‌مه‌کان بکا. هه‌ست ده‌که‌ی که به‌رهه‌مه‌کان زۆرتر له بازنه‌ی خودی نووسه‌راندا ده‌خولێنه‌وه. به‌رهه‌م په‌یوه‌ندی خۆی له گه‌ڵ جه‌ماوه‌ر له ده‌ست داوه. جۆرێک له بازنه‌یی کردنێکی ساکارانه‌ی خوێنه‌ری به‌رهه‌م له ئارادایه. نووسه‌رێک گه‌ر دوو ره‌خنه‌گر له سه‌ری بنووسێ ئیدی به‌لایه‌وه به‌سه و پێی وایه جێی خۆی گرتووه، بێ ئه‌وه‌ی بیر له‌وه بکاته‌وه ئه‌م به‌رهه‌مه تا چه‌ند خه‌ڵکی دیکه خوێندوویانه‌ته‌وه. دابڕانی نووسه‌ران له جه‌ماوه‌ر بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی که سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو نووسینه به‌ڵام هێشتا کۆمه‌ڵگا رێنسانسی فکری به سه‌ردا نه‌یه‌ت. ئه‌مه‌ش سه‌یره، ئه‌گه‌رچی ده‌کرێ هۆکاره‌کانیشی لێکبدرێنه‌وه.
ـ له کۆتاییدا زۆر به کورتی باسی ئه‌زموونی نووسینت بکه؟
خاوه‌نی رۆمانی په‌ڕه‌سێلکه‌کانی کۆچ، دوو کۆمه‌ڵه چیرۆک به ناوه‌کانی “ئێواره‌ی شار” و “خۆشترین رۆژی دنیا”. وه‌رگێڕانی دوو کتێب له زمانی نۆروێژییه‌وه بۆ سه‌ر زمانی کوردی: کۆمه‌ڵه چیرۆکێک به ناوی “گوڵی جاکاراندا” و کتێبێکی فه‌لسه‌فی به ناوی “فه‌لسه‌فه له مێژوودا “. وه‌رگێڕانی کتێبێکی مارکس له فارسییه‌وه بۆ کوردی به ناوی “کاری کرێ گرته و سه‌رمایه”. له بواره‌کانی ره‌خنه، وتاری فکری و سیاسی دا گه‌لێک نووسینم هه‌یه. هه‌ر وه‌ها ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی قه‌ڵه‌می کوردستانی ئێرانیشم.
دیدگاهتان را بنویسید