فرخ نعمت پور
نوسەر

نوسەر

نوسەر ناوم فەڕۆخ نێعمەتپوورە و لە شاری بانە لە دایک بووم. یەکەمین نووسینەکانم لە بواری چیرۆک بە زمانی فارسی لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا بووە لە ژێر کاریگەریی بەرهەمەکانی ڤیکتۆر هوگۆ کە وەک دەستنووس ماون و وەک بەشێک لە یادگاری ژیان و هەوڵی من بۆ بەنووسەربوون لە ئەرشیڤەکانمدا ماون. هەرچەند یەکجار بە تەمەنێکی کەم دەستم بە خوێندنەوەی هوگۆ کرد و بە گوێرەی پێویست لێم هەڵنەگرتەوە. هەمیشە هۆگری توند و تۆڵی خوێندنەوە بووم و لە گەڵیا خەریکی نووسینیش بوومە. لە بیرم دێت هەمیشە دەفتەرچەیەکم لە گیرفاندا بوو و بیر و هەستە کتوپڕییەکانی خۆمم تیا دەنووسینەوە. دواتر بەرەبەرە دەستم دایە نووسینی شیعر و…[ادامه]

نوسەر
خواندم !

دەبم بە پیاو (دەنگ)

کات 28/08/1403 12 بازدید

دەبم بە پیاو (دەنگ)

خوێندنەوەی چیرۆکی “دەبم بە پیاو”

دەبم بە پیاو (دەنگ)

دەبم بە پیاو (دەنگ)

… ئەوەندەی پێ‌نەچوو لەو خیابانەوە وا بەرامبەر من بوو و لە رۆژهەڵاتەوە دەهاتەوە سەر مەیدانەکە، بوو بە هەرا. خەڵکەکە دەکشانەوە و رێگایان بۆ ماشینێک دەکردەوە. ترۆمبیلەکە سەرئەنجام گەیشت. لەتەنیشت جەڕەسەقیلەکە راوەستا. چەند سەرتاپا رەشپۆش کە بە دەمامک سەر و چاویشیان پۆشیبوو، کەسێکیان هێنایە دەر. کەسێک بە پانتۆڵێک و کراسێکەوە کە بەسەر پانتۆڵەکەیدا شۆڕ ببووەوە. بڵیندگۆکە کە داوای دەکرد لە خەڵکەکە ئارام بن و هاوکاری رۆڵە بە ئیمان و خێرخوازەکانی خۆیان بکەن کە خەریکی پاقژکردنەوەی نیشتمان لە رۆڵە پیسەکانی بوون، دیسان بە حەماسەتەوە باسی لە عەداڵەت کردەوە کە سەرەکی‌ترین تایبەتمەندیی حکومەتە. گوێم لێ‌بوو یەک گوتی یەک دوو ساڵ لەوە پێش لەگەڵ برادەرەکەی لێیان بووە بە دەم بۆڵە و کوشتوویەتی. راوەستان تا بوو بە هەژدە ساڵ تا ئیعدامی کەن. رەزایەتیشیان بۆ نەدا….
فەڕۆخ نێعمەتپوور

تەگەکان : ، ،

نوشته های مرتبط

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *