فرخ نعمت پور
نوسەر

نوسەر

نوسەر ناوم فەڕۆخ نێعمەتپوورە و لە شاری بانە لە دایک بووم. یەکەمین نووسینەکانم لە بواری چیرۆک بە زمانی فارسی لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا بووە لە ژێر کاریگەریی بەرهەمەکانی ڤیکتۆر هوگۆ کە وەک دەستنووس ماون و وەک بەشێک لە یادگاری ژیان و هەوڵی من بۆ بەنووسەربوون لە ئەرشیڤەکانمدا ماون. هەرچەند یەکجار بە تەمەنێکی کەم دەستم بە خوێندنەوەی هوگۆ کرد و بە گوێرەی پێویست لێم هەڵنەگرتەوە. هەمیشە هۆگری توند و تۆڵی خوێندنەوە بووم و لە گەڵیا خەریکی نووسینیش بوومە. لە بیرم دێت هەمیشە دەفتەرچەیەکم لە گیرفاندا بوو و بیر و هەستە کتوپڕییەکانی خۆمم تیا دەنووسینەوە. دواتر بەرەبەرە دەستم دایە نووسینی شیعر و…[ادامه]

نوسەر
خواندم !

کاتێک هاشم لە زیندان گەڕایەوە (دەنگ)

کات 22/06/1404 541 بازدید

کاتێک هاشم لە زیندان گەڕایەوە (دەنگ)

کاتێک هاشم لە زیندان گەڕایەوە
بابەت: رۆمان
نووسەر: فەڕۆخ نێعمەتپوور
خوێندنەوە: فەڕۆخ نێعمەتپوور
کاری دەنگ: شوان

بۆ گوێ گرتن تکایە سەردانی کاناڵی تێلێگرام بکەن و ئێرە کرتە بکەن : کاتێک هاشم لە زیندان گەڕایەوە

یان دەتوانن لە رێگەی یوتیوبەوە ئێرە کرتە بکەن: کاتێک هاشم لە زیندان گەڕایەوە

کاتێک هاشم لە زیندان گەڕایەوە : بەشی یەکەم

کاتێک هاشم لە زیندان گەڕایەوە : بەشی دووهەم

کاتێک هاشم لە زیندان گەڕایەوە : بەشی سێهەم و کۆتایی

…لەم شارەی ئێمە تەنیا یەک زیندانیی سیاسی دەستدەکەوت کە ئەویش بە هاشمی زیندانی بەناوبانگ بوو. هاشمی زیندانی سااڵنی ساڵ بوو لە سەر سیاست گیرابوو و خرابووە بەندیخانەوە. راستییەکەی ئەوە بوو ئەوەندە لە گرتنەکەی تێپەڕیبوو ئیتر خەڵکی ئەویان جوان لەبیر نەمابوو، رێک بە پێچەوانەی خۆی کە خەڵکی و شارەکەی خۆی زۆر بە جوانی لەبیرمابوو. ئەگەرچی زەمەنێکی زۆر کەوتبووە نێوانەوە، بەاڵم الی ئەو، کات لەوێ لە زیندان راوەستابوو. بیرەوەرییەکان وەها بەرجەستە ببوونەوە هەموو گۆڕانێکی جەستەییان
الدەدا و تەنیا و تەنیا خۆیان وەک یەکەمین بوون پیشاندەدا. هاشم جاری وابوو کاتێک کات دەهات و لە تەنیشتی دا دادەنیشت و بە چاوە پڕ لە پرسیارەکانی لێی دەڕوانی، دەستی دەخستە سەر شانی و دەیگوت دڵگران مەبە ئەم رۆژانەیش تێدەپەڕن و تۆیش بەشی خۆت وەردەگریتەوە! کاتیش تەنیا ئاهێکی هەڵدەکێشا، لە دیواری رووتی بەرامبەری خۆی دەڕوانی و بە خۆی دەگوت ئەم پیاوە چەندە لە من بە تەحەمولترە!….

تەگەکان : ، ، ،

نوشته های مرتبط

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *