به جیهانی بوون، منداڵدانی دوو توخمی دیموکراسی و شه‌ڕ!
به جیهانی بوون، منداڵدانی دوو توخمی دیموکراسی و شه‌ڕ!
لێک گرێدانه‌وه‌ی دوو چه‌مکی دیموکراسی و شه‌ڕ، یان پێکه‌وه به‌ستنه‌وه‌یان له گریمانه‌یه‌کدا، سه‌ره‌تا ره‌نگه ئه‌سته‌م بێته به‌رچاو، واته ئه‌و هاوکێشانه‌ی له ئه‌نجامی ئه‌م لێکگرێدانهدا ده‌رده‌که‌ون ره‌نگه خوازراو و دڵخۆشکه‌ر نه‌بن، به‌ڵام ده‌کرێ دوائه‌نجام یارمه‌تیده‌رێکی باش بێ بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و خاڵه‌ی تێیدا دیموکراسی موبته‌لا به ڤایرۆسی شه‌ڕ ده‌بێت.
شرۆڤه کردنی هه‌رکام له‌م دوو چه‌مکه به‌ره‌و دوو ئاقاری جوداگانهمان ده‌به‌ن، واته دیموکراسی فه‌زای له‌باره بۆ نه‌شونما و پێکه‌وه ژیان، به‌ڵام شه‌ڕ فه‌زایه‌که بۆ قڕ کردن و سڕینه‌وه. بۆیه پێم باشه له باس کردن له بنچینه مێژووییه‌کانی ئه‌م دوو چه‌مکه دوور بکه‌ومه‌وه و له‌و تایبه‌تمه‌ندییه سیاسییانه بکۆڵمه‌وه که سیسته‌می نوێی جیهانی پێی به‌خشیون، چونکه پێم وایه ئه‌م لێک گرێدانه وابه‌سته‌یه به‌م به‌شه له پرۆسه‌ی نه‌شونمای فیکریی یان به واتایه‌کی کراوه‌تر وابه‌سته‌یه به‌م به‌شه له گه‌شه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی. دیموکراسی زاده‌ی سیسته‌می سه‌رمایه‌دارییه و بیگومان ده‌کرێ ره‌مزی مانه‌وه‌شی بێ.
رووخانی مۆدیلی سۆسیالیستی رووسیا که زۆرێک له بیرمه‌ندان ئه‌م هه‌ره‌سهێنانه بۆ نه‌بوونی دیموکراسی ده‌گێڕنه‌وه، ره‌واییه‌کی پتری به دیموکراسی به‌خشیوه. واته شهرعییهتهکه بۆ سه‌رمایه‌داری گوازراوه‌ته‌وه که ئامرازه‌کانی ده‌سه‌ڵات له رێگای گۆڕان و ریفۆرمه نوێیه‌کانه‌وه که ئه‌ساسه‌که‌یان له سه‌ر بنچینه‌ی دیموکراسی راوه‌ستاوه، بگرێته ده‌سته‌وه. ئه‌مه‌ش روو به ڕوو بوونه‌وه‌ی مرۆڤایه‌تییه له گه‌ڵ دیارده‌یه‌کی نوێ که بانگه‌واز کردنی شه‌ڕه(شه‌ڕی دیموکراسی= شه‌ڕی سه‌رمایه). شه‌ڕێکی فره ره‌هه‌ند که له سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌کانه‌وه به شکڵی جۆراوجۆر پهلاوێژی خۆی بۆ نێو ده‌وڵه‌ته ناوچه‌ییه‌کان ده‌ست پێ کردووه‌و هێدی هێدی به ناخی ئه‌م سیسته‌مه ناوچه‌یی و نه‌ته‌وه‌ییانه‌دا رۆ ده‌چێته خواره‌وه.
من ئه‌م شوێنه به خالی لێک‌گرێدانی ئه‌م دوو چه‌مکه ده‌زانم و پێم وایه به جیهانی بوون(گلوبالیزاسیون) ئه‌و منداڵدانهیه تێیدا دوو توخمی دیموکراسی و شه‌ڕ یه‌ک ده‌گرن و گهرابهندی ده‌که‌ن.
سیسته‌می سه‌رمایه‌داری له قۆناغێکی مێژوویی نوێدایه. به جیهانی بوون توانیویه‌تی کۆمه‌ڵه گۆڕانێکی جیددی و قوڵ پێک بێنێ که لاوازکردنی ده‌وڵه‌ته نه‌ته‌وه‌ییه‌کان یه‌کێک له ده‌ره‌نجامه‌کانیه‌تی. واته ئه‌مڕۆ له هاوکێشه‌ی سیاسی دیاریکردنی ده‌وڵه‌تاندا ئه‌و گرنگییه به‌دی ناکرێ که ده‌نگ به راستگهرایهک بدرێ یان چهپگهرایهک(بۆ وێنه – ئه‌وه‌ی له ده‌وڵه‌تی سکۆلاری تورکیا رووده‌دا)چونکه وه‌ک ئاماژه‌م پێدا ده‌وڵه‌تان ئامرازی ده‌سه‌ڵاتیان تا راده‌یه‌کی به‌رچاو له ده‌ست داوه، واته پابه‌ندی ئه‌وه بوون سه‌رمایه‌داری وه‌ک ئه‌وه‌ی هه‌یه حاشاهه‌ڵنه‌گره و ده‌بێ خۆیانی له ته‌کدا بگوونجێنن.
ئه‌وه‌ی مرۆڤ له‌م سیسته‌مه‌دا به زه‌قی هه‌ستی پێده‌کا، ئه‌وه‌یه له سه‌رمایه‌داری ئه‌وڕۆیی دا ئه‌سڵی (یه‌کسان بوون له ده‌رفه‌تدا) که دیموکراسی جاڕدهریهتی، ره‌چاو ناکرێ. بۆیه‌شه لێره(رۆژئاوا) دیارده‌ی خۆدزینه‌وه له هه‌ڵبژاردنه‌کان به‌ره‌و په‌ره‌سه‌ندنه. به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌ش له دیاریکردنی ده‌وڵه‌ت له وڵاتانی جیهانی سێ دا ئێمه شایه‌تی به گوڕ بوونی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنین. واته خه‌ڵک ده‌نگ بۆ هه‌ڵبژاردنی ده‌وڵه‌تێک ده‌ده‌ن که ئامرازه نه‌ریتییه‌کانی پێشخستنی ئامانجه‌کانی خۆی له ده‌ست داوه. له‌م هاوکێشه‌یه‌دا وه‌ک ده‌بینین چه‌مکی ده‌وڵه‌ت که لایه‌نی سه‌ره‌کی دیموکراسییه لاواز بووه. که‌واته ئه‌و ئه‌نجامه راسته که جیهان به ئاراسته‌ی له نێو چوونی ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌دا ده‌ڕوا. ئه‌مه‌ش گه‌یشتنه به‌و خاڵه‌ی مارکس له بۆچوونه‌کانیدا ئاماژه‌ی بۆ ده‌کا” رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی مرۆڤایه‌تی له گه‌ڵ ده‌رکه‌وتنی ده‌وڵه‌تی جیهانی”.
له دونیای ئه‌مڕۆدا بێگومان ئه‌مریکا به دینامیزمی سه‌ره‌کی به جیهانی بوون ده‌ژمێردرێ و ئۆرگانه سه‌ره‌کییه‌کانی به جیهانی بوونی سه‌رمایه‌شی له ده‌ستدایه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی چه‌ند توانیویه‌تی رۆڵی کاریگه‌رانه له‌م پرۆسه‌یه‌دا بگێڕێ و ئه‌وه‌ی ئایا توانیویه‌تی ئه‌و رۆڵه مێژووییه‌ی پێی سپێردراوه جێ به جێی بکا پرسیارێکه پێویستی به تێڕامانی زێده‌تره.
ژیان له وڵاتانی سه‌رمایه‌داریدا وه‌ک سه‌رجه‌م پێکهاته و ئۆرگانه‌کانی دیکه‌ی سیسته‌می سه‌رمایه خاوه‌ن خه‌سڵه‌تێکی تایبه‌تییانه‌ی خۆیه‌تی. منیش له‌و باوه‌ڕه‌دام ژیانی خه‌ڵک له‌م وڵاتانه‌دا به ماراتۆنێکی بێ کۆتایی ده‌چێ له نێو مارکێته زنجیره‌ییه‌کاندا که تێیدا هاووڵاتی سه‌رجه‌م مافه مه‌ده‌نییه‌کانی خۆی له توانه‌وه له نێو رایه‌ڵی مه‌سره‌فدا بۆ سیسته‌می سه‌رمایه ده‌گوازێته‌وه. واته خه‌ڵک له‌م وڵاتانه‌دا دووچاری کۆمایه‌کی گشتگیر بوون و ئه‌وه‌ی بۆیان ماوه‌ته‌وه بریتییه له حافزهیهکی کاتیی. هه‌ڵبه‌ت به دڵنیاییه‌وه راگه‌یه‌نه گشتییه‌کانیش ده‌وری سه‌ره‌کی ده‌گێڕن له‌م حاڵهتهداو سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌کانیان له‌م ئاراسته‌یه‌دایه.
هه‌ر بۆیه‌شه له‌م وڵاتانه‌دا ململانێ له گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات؛ چاودێری کردنی ده‌سه‌ڵات له لایان خه‌ڵکه‌وه‌و، ته‌نانه‌ت هه‌وڵی خۆرێکخستنه‌وه‌و سینفگهرایی که له مافه چه‌سپاو و نه‌گۆڕه‌کانی ده‌ستووریی ئه‌م کۆمه‌ڵگایانه‌ن و پرۆپاگانده‌ی به‌رده‌وامیان بۆ ده‌کرێ، له خه‌ڵک سه‌ندراونه‌ته‌وه‌و ئه‌وه‌ی به هاووڵاتی ته‌زریق ده‌کرێ بۆ مانه‌وه‌ی له‌و کۆمایهدا که باسم کرد ترساندنیهتی له هێز و توانا و سه‌ره‌ڕۆییه‌کانی نه‌وه‌ی تازه پێگه‌یشتووی رۆژهه‌ڵاتی که به پێی ئه‌نجامی ناوه‌نده لێکۆله‌ره‌وه‌کانی رۆژئاوا له سه‌دا په‌نجای رێژه‌ی دانیشتوانی رۆژهه‌ڵات له‌و گه‌نجانه پێک دێ که ته‌مه‌نیان له خوارووی 25 ساڵه‌وه‌یه (لێکۆڵینه‌وه‌ی ناوه‌ندێکی سه‌ر به سیای ئه‌مریکا)و ئه‌مه‌ش زه‌نگی خه‌ته‌ره بۆ رۆژئاوا، چون به پێی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه ئه‌م گه‌نجانه به هۆی سهرکوتکردنیانهوهو هه‌روه‌ها به هۆی بێ ئیمکاناتییه‌وه که سه‌به‌به‌که‌ی به رۆژئاوا ده‌زانن، له بیری تۆڵه سهندنهوهدان. بۆیه‌شه ئه‌و شه‌ڕانه‌ی به رۆبۆته‌کانی رۆژئاوا ده‌کرێ له رۆژهه‌ڵات( عێراق- پاکستان- ئه‌فغانستان-بۆسنا و …) ته‌نیا بۆ ترساندنی گه‌نجه سه‌ره‌ڕۆکانه، که هاووڵاتی رۆژئاوایی له ژێر تیشکی کارتێکه‌ری راگه‌یه‌نه گشتییه‌کاندا بۆی ئاماده ده‌کرێ و ئه‌ویش بێ گوێدان به مه‌رجه ئینسانییه‌کان جێ به جێیان ده‌کا.
ئه‌مه‌ی سه‌ره‌وه یه‌کێکه له‌و وێنانه‌ی هزری سه‌ربازێکی رۆژئاوایی پێ گۆش ده‌کرێ به ناوی شه‌ڕی دژه تیرۆره‌وه کوشتاره‌کانی عێراق و … بکا. به‌ڵام با بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی بابه‌ته‌که‌مان که وه‌ڵامدانه‌وه به‌و پرسیاره بوو که ئایا ئه‌مریکا توانیویه‌تی دینامیزمی سه‌ره‌کی به جیهانی بوون بێ؟ یان ئه‌گه‌ر مارکسیانهتر بڵێین ده‌کرێ پرسیاره‌که وا راست بکه‌ینه‌وه ئایا ئه‌مریکا ده‌توانێ ئه‌و ده‌وڵه‌ته جیهانییه بێ، مارکس له بۆچوونه‌کانیا پێش بینی ده‌کا؟
ئه‌و سیاسه‌ته‌ی ئه‌مریکا له میانه‌ی دوو ده‌یه‌ی رابردوودا ره‌چاوی کردووه، چ له ئاستی نێو نه‌ته‌وه‌یی (هه‌وڵه‌کانی له رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان)و چ له‌و بڕیارانه‌ی یه‌ک لایه‌نه داونی وه‌ک شه‌ڕی تالێبان و عێراق و.. به گشتی خه‌سڵه‌تێکی به‌رژه‌وه‌ندیخوازانه‌یان هه‌یه. واته له سه‌رجه‌م ته‌قه‌للاکانی ئه‌مریکا بۆ خۆ سه‌لماندن و چێ کردنی هه‌یبه‌تی ده‌وڵه‌تێکی جێهانی و جڵهوداریکردنی سیسته‌می سه‌رمایه‌ی جیهانی که تا هه‌نووکه‌ش( دۆلار- $) وه‌ک یه‌که‌م به‌ها(ئه‌رز) مامه‌ڵه‌ی پێ ده‌کرێ جیا له کۆمه‌ڵێ دروشم و پروپاگانده و دۆسێیه‌ک له کاولکاری له چه‌ند وڵاتێک‌دا چیدیمان نه‌بینیوه.
ئه‌وانه‌ی پێیان وایه ئه‌مریکا سیسته‌می سیاسی عێراقی له دیکتاتۆرییه‌ته‌وه گۆڕیوه بۆ دیموکراسی، بێگومان خافڵن له‌و کوشتاره‌ی له ژێر سه‌یته‌ره‌ی ده‌سه‌ڵاتی پلۆرالیستی و دیموکراتیانه‌ی عێراقی نوێ‌دا رۆژانه روو ده‌ده‌ن.
ئه‌م کوشتاره هه‌وڵی ئه‌مریکایه بۆ بنه‌بڕ کردنی تیرۆر! ئه‌و تیرۆره‌ی رۆژانه له هه‌ر ماڵ و سه‌یاره و کۆڵانێکی عێراقدا روو ده‌دا، نه‌وه‌ک شه‌قامه‌کانی نیویۆرک و واشنگتن و دالاس و…!
له سیاسه‌ته‌کانی ئه‌مریکادا دوورووییهک ده‌بیندرێ. واته جۆری ده‌سه‌ڵاتداری ئه‌مریکا له جیهاندا به بۆچوونی من خه‌سڵه‌تێکی فیۆدالیانهی هه‌یه، واته ته‌نیا مه‌به‌ستیه‌تی جه‌مسه‌رگه‌رایی خۆی بپارێزێ، جا به شه‌ڕ بێ یان ئاشتی یان قه‌رزی بێ به‌رامبه‌ر به ده‌وڵه‌ته زمان درێژه‌کان و … یان وه‌ک ئێستا ده‌بینین کۆکردنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تان له به‌ره‌ی دژه تیرۆر، که بێگومان له سه‌رجه‌م رێککه‌وتنه‌کاندا ئه‌وه‌ی ره‌چاو ناکرێن ئه‌سڵه ئینسانییهکانن. واته پاراستنی ئه‌منییه‌تی جیهانی، چاندنی رۆحی پێکه‌وه ژیان، گواستنه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگی دیموکراسی بۆ وڵاته دیکتاتۆر لێدراوه‌کان، چاکسازی ئابووری و ده‌ستگرۆیی ئه‌و وڵاتانه‌ی هه‌ژارن(وه‌ک ئه‌وه‌ی بانکی جیهانی له مالیزیا و سه‌نگاپور و چه‌ند وڵاتێکی دی‌دا کردی)، یارمه‌تی ده‌رمانی و ته‌ندروستی بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی پێویستییان به‌م یارمه‌تییانه هه‌یه، سه‌رجه‌می ئه‌مانه ئه‌و ده‌رفه‌تانه‌ن که ده‌سه‌ڵاتی جیهانی ده‌توانێ له پرۆسه‌ی گه‌شه سه‌ندنی خۆیدا راده‌ی چونه پێشه‌وه و هه‌لکشانی خۆی پێ بسهنجێ.
له وه‌ها حاڵه‌تێکدایه که شه‌ڕ توانایی خۆی له ده‌ست ده‌دا و له مل دیموکراسی سه‌رده‌م ده‌بێته‌وه، گۆرانه‌کانیش به‌و چه‌شنه‌ی له رۆژهه‌ڵاتی ئێستادا ده‌یبینین به‌م چه‌شنه قههرئامێز نابن و سانا ده‌بنه‌وه. که‌واته گۆڕان له‌و ئههرۆمهدا لازمه که له سیسته‌می نوێ‌دا ده‌سه‌ڵاته‌کانی گۆڕانی له ده‌ستدایه، نه‌وه‌ک لادانی دیکتاتۆریک و دانانی یه‌کێکی تر.
له کۆکراوه‌ی باسه‌که‌دا ده‌مه‌وێ بڵێم ئه‌مریکا پێویستی به گۆڕانێکی ستراتیژی هه‌یه له سیاسه‌تیدا، سیاسه‌تێک که تایبه‌ت نه‌بێ به ململانێ بۆ خۆ سه‌پاندن و چێ‌کردنی هه‌یبه‌تێکی کارتۆنیانه، به‌ڵکو زه‌مه‌ن ئه‌وه ده‌خوازێ ئه‌مریکا یان به هه‌ڵه‌کانیدا بچێته‌وه‌و خۆی له‌و قه‌یرانه یه‌ک له دوای یه‌کانه رزگار کا که ده‌ره‌نجامی سیاسه‌ته هه‌ڵه‌کانیه‌تی؛ یان ئه‌وه‌ی ده‌بێ چاوه‌ڕێی هه‌ره‌سهێنانی ئه‌م ئیمپراتۆرییه‌ته نوێیه‌ی سه‌رده‌م بین.
ئاخر مێژوو سه‌لماندوویه‌تی ئه‌وه‌ی ده‌توانێ زه‌فه‌ر به ئیمپراتۆرییه‌کان به‌رێ و به چۆکیان دابێنێ ئیمکاناتی دارایی و ماڵییانه، که پێ ده‌چێ به‌و گه‌مه مه‌ترسیدارانه‌ی ئه‌مریکا خوڵقاندوونی ئه‌و ئیمکاناتانه‌ی له سه‌رچاوه بێن و ئه‌مریکاش به‌م شێوه‌یه بچێته ریزی ئیمپراتۆرییه رووخاوه‌کانی مێژووه‌وه.
عه‌لی مه‌عروفی
دیدگاهتان را بنویسید