به‌ره‌و تریبونێکی ئازاد
به‌ره‌و تریبونێکی ئازاد
هه‌ر وه‌ک له به‌یاننامه‌ی ده‌ستپێکردنی هه‌ڵسوڕانی ئه‌نجومه‌نی قه‌ڵه‌می کوردستانی ئێران‌دا هاتووه، مه‌به‌ست له دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌ن له تاریخی 20.02.1998 بریتی بوو له کۆکردنه‌وه‌ی رۆشنبیران، خزمه‌ت به ئهدهبو که‌لتوری کوردی، دروست کردنی ده‌نگی سه‌ربه‌خۆی رۆشنبیری‌و… هتد، یه‌کێک له ئامانج‌و مه‌به‌سته‌کانی ئه‌نجومه‌ن ده‌رکردنی گۆڤارێک بوو که بتوانێ ده‌ربڕی ده‌نگی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن، رۆشنبیران‌و رۆشنبیرانی سه‌ربه‌خۆ بێت.
سه‌رئه‌نجام پاش هه‌وڵێکی زۆر و ماندووبوونی له خۆ بوردوانهی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی قه‌ڵه‌م و دڵسۆزانی ئهدهبو رۆشنبیری کوردی توانیمان ژماره سفری گۆڤاری “قه‌ڵه‌م” ده‌ربکه‌ین. هه‌ر وه‌ک له وتاره‌کانی ئه‌م ژماره‌یه‌دا دیاره، گۆڤاره‌که هه‌وڵ ده‌دات گرنگی بدات به بابه‌ته فکری و هزرییهکانو کۆششه‌کانی خۆی بۆ یه‌کانگیرکردنی هێزه‌کان له‌م بواره‌دا ته‌رخان ده‌کا. له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که ده‌رگای گۆڤاره‌که ئاوه‌ڵایه به رووی هه‌ر شیعر و چیرۆکێکی داهێنه‌رانه‌دا.
هه‌روه‌ها گۆڤاری قه‌ڵه‌م هه‌وڵ ده‌دا که مینبه‌رێک بێت بۆ ده‌نگی نوێخوازی و راڤه‌ی جه‌سوور له کوردستانی ئێران‌دا. ئه‌و ده‌نگانه‌ی که ده‌یانه‌وێ ئاوڕێکی بابه‌تی و زانستی له ده‌روونی کۆمه‌ڵگای کوردی بده‌نه‌وه‌و بۆ وه‌گه‌ڕ خستنی چه‌رخی له‌نگی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه درێغی ناکه‌ن له خوڵقاندنی مه‌یدانه نوێیه‌کانی دیکه‌ی لێکۆڵینه‌وه و دیالۆگی سه‌رده‌میانه.
گۆڤاری قه‌ڵه‌م له پێناوی دروستکردنی تریبونی ئازادی رۆشنبیراندا کار ده‌کات. تریبونێک که له نه‌بوونیدا کۆمه‌ڵگا له دوو رووی سه‌ره‌کییه‌وه زه‌ره‌ری لێده‌که‌وێت: یه‌که‌م، رۆشنبیران وه‌ک توێژێکی گرنگی کۆمه‌ڵایه‌تی ناتوانن کاریگه‌رییه‌کی رێک‌و پێکیان له سه‌ر کۆمه‌ڵگا هه‌بێت. دووهه‌م، لایه‌نێکی گرنگی ده‌نگی مه‌ده‌نی ده‌خنکێت، ده‌نگیێک که له سه‌رده‌می ئێمه‌دا پێناسه‌یه‌کی گرنگی پێشکهوتنو شارستانییه‌ته.
ده‌نگی ئازادی رۆشنبیری ده‌توانێ وه‌ک کاراکتێرێکی که‌لتوری، کاریگه‌رییه‌کی گرنگی بۆ سه‌ر دنیای سیاست له کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا هه‌بێت. ده‌نگێکی وا ده‌توانێت هه‌م دروستکه‌ری رای گشتی بێت‌و هه‌م به جۆرێک پیشانده‌ری رای گشتی بێت. کاریگه‌ریی دوولایه‌نه‌ی جیهانی سیاست‌و جیهانی رۆشنبیری بۆ سه‌ر یه‌ک، هه‌م ده‌توانێ کۆمه‌ڵگایه‌کی سیاسی راسته‌قینه‌تر دروست بکاو، هه‌م ده‌توانێ رۆشنبیری پتر به‌ره‌و مه‌یدانه سه‌ره‌کیه‌کانی کار و چالاکی خۆی ببا. له دۆخێکی وادا هه‌م سیاسی واقعی دروست دهبێو هه‌م رۆشنبیری واقعی.
کوردستانی ئێران جگه له چه‌ند مه‌ودایه‌کی که‌م له مێژووی خۆی، چ به درێژایی میژووی هاوچه‌رخ و چ ئێستا، له ژێر باری گرانی دیکتاتۆری و سهرهڕۆییدا ده‌ناڵێنێ. دۆخێکی وا کۆمه‌ڵگای به‌ره‌و ململانێیه‌کی سه‌خت و دژواری سیاسی پاڵ پێوه ناوه‌و هه‌موو مێژووی ئێمه له شه‌ڕێکی سهختو ساده و هه‌ر له‌و کاته‌دا گرنگ جێێ ده‌بێته‌وه. ئه‌م بارودۆخه تا ئێستا هه‌ر به‌م شێوه‌یه ماوه‌ته‌وه. ململانێی دژواری سیاسی هه‌ڵی نه‌داوه‌ته بواره گرنگه‌کانی دیکه. ئه‌مه له کاتێکدایه که له دونیای ئه‌مڕۆدا شهر له جیهابی که‌لتوردا له دژی که‌ند ۆ کۆسپه‌کان، یه‌کێک له سه‌ره‌کیترین مه‌سه‌له‌کانه. پۆتانسیه‌لی خه‌بات له کوردستانی ئێران به هۆی ساده‌یی خه‌بات و ساده‌کردنه‌وه‌ی نه‌یتوانیوه هه‌ڵبداته قۆناغێکی ئاڵۆز و پڕ مه‌ودا و پڕ مانا. بێگومان یه‌کێک له‌و فاکته‌رانه‌ی که ده‌توانێ له‌م پێناوه‌دا رۆڵی خۆی بگێڕێ، چالاک بوونه‌وه‌ی رۆشنبیرانه له سه‌ر بنه‌مایه‌کی مێژوویی و کۆمه‌ڵایه‌تی، هه‌ر له‌و کاته‌دا پیشهییو سه‌ربه‌خۆیه.
گۆڤاری قه‌ڵه‌م هه‌وڵ ده‌دا ئامرازی دیالۆگی سه‌رده‌میانه بێت. کورد چ له گه‌ڵ خۆی و چ له گه‌ڵ دوژمنی خۆی به گوێره‌ی پێویست نه‌دواوه. هه‌ڵبه‌ت مه‌به‌ست له دوان له گه‌ڵ دوژمن ته‌نیا دانیشتنی کورتی سیاسی و وتاری سیاسی نیه، به‌ڵکو دوان به مانای به‌رهه‌م هێنانی قوڵ و فراوانی رۆشنبیرییه. به جۆرێک که دوژمن هه‌ست بکا ته‌نیا له مه‌یدانی ململانێی سیاسی‌دا خۆی نابینێته‌وه. هه‌روه‌ها مه‌به‌ست له دوان له گه‌ڵ خۆی ئه‌وه‌یه که تا ئیستا نه‌یتوانیوه له رێگای دیالۆگه‌وه له نێو خۆیشیدا کێشه‌کان له حاڵتی زۆرینه‌ی خۆیدا چاره‌سه‌ر بکا، به‌ڵکو به‌رده‌وام زمانی چه‌کی به‌کار هێناوه. ئه‌مه‌ش به‌و مانایه‌یه که به کرده‌وه نه زانیویه‌تی دیمۆکراسی چییه و نه زانیویه‌تی ئازادی چییه. به رای ئێمه گه‌ر رۆشنبیری کوردی بتوانێ به شێوه‌یه‌کی چالاک له وته‌زای دیالۆگدا کار بکا و مایه‌ی له سه‌ر دابنێ، ده‌توانێ لایه‌نێکی کاریگه‌ر بێت بۆ به هێز کردنی ئه‌م دیارده‌یه له کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا.
گۆڤاری قه‌ڵه‌م به هۆی ئه‌وه‌ی که له تاراوگه ده‌ژی، بێگومان له زۆرینه‌ی خۆیدا ته‌نیا ده‌توانێ ده‌ربڕی ده‌نگی تاراوگه‌نشینه‌کان بێت. تاراوگه نشینه‌کان به هۆی بارودۆخی ژیانیانه‌وه هه‌ڵگری تایبه‌تمه‌ندیی خۆیانن. به‌ڵام هه‌ر له‌و کاته‌دا گۆڤاری قه‌ڵه‌م هه‌وڵ ده‌دا تا راده‌یه‌کی زۆر هه‌ڵگری بارودۆخی نێوخۆی کوردستانی ئێران بێت.
گۆڤاری قه‌ڵه‌م ده‌نگی سه‌ربه‌خۆی رۆشنبیرانه. به رای ئێمه بوونی ده‌نگی سه‌ربه‌خۆی رۆشنبیران یه‌کێک له هه‌نگاوه گرینگه‌کانی پێکهێنانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نییه. چالاکی‌و هه‌ڵسوڕانی رۆشنبیران له مه‌یدانه جۆربه‌جۆره فیکری و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا ده‌توانێ خزمه‌ت بکا به چوونه سه‌ری ئاستی وشیاری کۆمه‌ڵگاو، پێکهێنان و به هێز کردنی ناوه‌ندێکی پێویستی دیکه بێت.
گۆڤاری قه‌ڵه‌م گرنگی ده‌دا به ره‌خنه. له کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا ره‌خنه له ئاستێکی به‌رچاودا له لایه‌ن جه‌مسه‌ره سیاسییه‌کانه‌وه قۆرخ کراوه و سیمای شێوێندراوه. ئێمه تا ئیستا خاوه‌ن ده‌نگی مه‌ده‌نی ره‌خنه‌یی به شێوه‌یه‌کی رێک‌و پێک نین. هه‌ر بۆیه گۆڤاره‌که‌مان خۆی له‌م ئاراسته‌یه‌دا ده‌بینێته‌وه‌و هه‌وڵ دههدا تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی ره‌خنه‌ی مه‌ده‌نی له خۆیدا جێ بکاته‌وه.
گۆڤاره‌که‌مان به حوکمی پێکهاته‌ی رۆشنبیران و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیان وه‌ک توێژێکی تایبه‌ت، گۆڤارێکی فره‌ده‌نگ و پیشه‌ییه. هه‌ر بۆیه ده‌توانێ مه‌یدانی مشت‌و مڕی فکری و رۆشنبیریی له ناو خودی رۆشنبیرانیشدا بێت. تایبه‌تمه‌ندییه‌کی وا ده‌توانێ فێری ره‌خنه‌ی شارستانیانه‌مان بکا، به جۆرێک که سه‌ره‌ڕای جیاوازییه‌کان فێر بین یه‌کگرتووش بین.
گۆڤاری قه‌ڵه‌م سه‌رنجی تایبه‌تی ده‌داته بابه‌تی وه‌رگێڕدراو، به تایبه‌ت بابه‌ته فیکرییه‌کان. ئه‌مه ده‌توانێ خزمه‌ت بکا به خوێندنه‌وه‌ی خۆمان له روانگه‌ی که‌لتوری جیهانییه‌وه.
دیدگاهتان را بنویسید