بەفر
بەفر
ساڵەکان لەرەگەزی بەفر بوون
بەرەبەرە سپی هەڵگەڕاین
توێژاڵێک لە تیشک وەک کفن لێمان ئاڵا
تەمەن نوورانیی کردین
بەو پێستە گرینج گرینج و داهێزراوەوە
وا رۆژانی زووی داگیر کرد.
لە ناو مێشکمدا
باڵندەیەک دەخوێنێ
ماوم خۆمم:
باڵندەیەکی خەمین؟
یان خەیاڵی گوێسبانێکی تر،
هێلانەیەک تەژی لە دوو بێچوو و
بەردەمێک لە رووانینێکی بێ سنوور؟
پووشێک بە دەنووکمەوە دەگرم
بە دەستی کەسیرەم
هەڵمی پەنجەرەکە دەسڕمەوە
هەور نیشتووەتە سەر ئاسۆ
بە خۆم دەڵێم:
“هاوڕێ! دوور بنواڕە،… دوور
داهاتوو ونە.”
فەڕۆخ نێعمەتپوور
ئەم شێعرە لە لایەن کاک بابەک سەحرانەوەردەوە کراوە بە فارسی ” برف “
سلاو ، هه ر کات شیعری ماموستا شیرکو بی که س ئه خوینمه وه شاد ده بم ، هه رکات شیعره کانی ماموستا شیرکو بی که س گوی ده گرم ئه ویش به ده نگی ماموستا بی که س شادتر ده بم و چیژی زورتر له شیعره کانی وه ر ده گرم ، زوری پی ناچی خویندنه وه ی شیعره کان ، تکایه ئه گه ر ئه کریت به ده نگی خوتان و به ئیحساسی خوتان شیعرکانتان وه خوینن و له سایته که دا دای نین ./ سپاس