گێژاو و چارەنووس
گێژاو و چارەنووس
نووسینی: زمانە محمدی
لەسەر رۆمانی “گێژاو“، بەرهەمی فەڕۆخ نێعمەتپوور
ــرۆمانێکی زۆر خۆش بوو، بەراستی چێژم لێوەرگرت.
گێرانەوەی ڕاوی زۆر جوان، شیرین و زمانەکەی زۆر خۆش و ساکارە. بەجۆرێک کە خوێنەر بە شوێن خۆیا ئەکێشێت. بە جۆرێک کە خوێنەر حەزئەکا بزانێ بێزار ئاخری چی بەسەر دێت.
لەم چێرۆکەدا ڕاوی یەکەم شەخسە، بەڵام جارجار ئەبێت بە سێهەم کەس کە ئەمە وەکو تێکنیکێکی جوان دێتە بەرچاو.
شەخسیەت پەردازی داستانەکە زۆر جوان کراوە. هەمووی کەسایەتییەکان وەکو خۆیان قسە ئەکەن و، خوێنەر ئەتوانێ جوان لە زەینی خۆیا وێنایان بکات. بە بۆچوونی من جوانیی رۆمانەکە بەوەوەیە کە تەوسیفی زۆر تیا نیە، بەڵام شەخسیەتەکان جوان نیشان ئەدرێن.
کەش و فەزای داستانەکە فەزایێکی خەمناکە. هەژاری و دەوڵەمەندی لەناویا زەقکراوە. وادیارە لە زۆربەی داستانەکاندا ئەم تێروانینە زەق دەکرێنەوە، بە تایبەت لە داستانە کوردییەکاندا.
گێژاو، باسی شەڕی تیایە و زۆر جوان لێکدراوەتەوە، بەجۆرێک کە ژیانی ئەو دەم ئەهێنێتە بەرچاوی خوێنەر. تێکەڵکردنی سیاسەت و شەڕ لەگەڵ ژیانی ‘بێزار’ و بنەماڵەکەی بە باشی ئاماژەی پێ دەکرێت و رەنگ و بۆنێکی جوانی بە داستانەکە بەخشیوە.
ئەو شتەی کە لەم رۆمانەدا بەرچاوە، لێکچوونی بەسەرهاتی پرشنگ و دایکیەتی کە زۆر دڵتەزێنە. جوانیی پرشنگ بە بۆنەی بەسەرهاتە ناشرینەکەیەوە گوم ئەبێت و، پرشنگ مەحکوومە بە ژیانێک کە بۆخۆی هەڵینەبژاردوە و بەسەریا داسەپاوە. لەم چیرۆکەدا بە جۆرێک غیرەتی پیاوانی کورد نیشان دراوە کە بەداخەوە ئێستاشی لەگەڵ بێت ئەم غیرەتی پیاوانەیە لە ناو کۆمەڵگایا بەرچاوە.
فلاشبەک و گەڕانەوەی داستان لە هەندێک شوێنا بۆ ڕابردوو، زۆر داستانەکەی جوانتر کردوە.
کۆتایی داستانەکە ئەتوانم بڵێم هەم خۆش و هەم ناخۆشە! ناخۆشە چونکا سەری لێ شێواندم. خۆش بوو چونکا بەو وەهم و خەیالەوە تەواو دەبێت.
دیدگاهتان را بنویسید