دسته: نوسینی چیرۆک
-
دەبم بە پیاو
دەبم بە پیاو ئەمڕۆ باوکم سووکە شەقێکی لە قاچم هەڵدا و، دەنگی هەڵبڕی کە ئیتر ناتەوێ ببی بە پیاو!؟ من چاوەکانم هەڵگڵۆفی و بە دەم خەوەوە، لە ترسانا بوو یان هەر لە خۆوە، گوتم با. لەکاتێکدا لە ژوورەکە دەچووە دەرەوە نەڕاندی گوتی دەی هەستە، درەنگە! من جووڵام. لەسەر قن دانیشتم. خەو بەری نەدەدام. باوێشکێک یان […]
-
لەگەڵ دەریا
لەگەڵ دەریا هەر دووکمان لەسەر مۆبلەکە راکشاوین. قاچەکانمان دەگەنە یەک. جاری وایە هی من لەسەر ئەو و جاری وایە هی ئەو لەسەر من، جاری وایشە لە تەنیشت یەکتردا. راهاتووین. بە بێ ئەوەی پرتە و بۆڵەمان لێ بێتەوە، دەیانگونجێنین. ئەو کۆمپیوترەکەی لەسەر سینگە و, پێم وابێ سەیری فیلمی تورکی و سپانی دەکا. مەبەستم سریاڵە. منیش سەیری […]
-
مامۆستای مێژوو
مامۆستای مێژوو رەنگی نیوەی لق و گەڵاکانی نەمامی دار قەیسییەکە لە ناو باخچەکە، هەڵپڕوزکاوە. ماتۆڕێکی کارەبا ریزەکانی ناو خۆپیشاندانێکی ساڵی ۱۹۱۸، روون دەکاتەوە. گوێم لێیان نیە. تڕە تڕی دینامۆکەی دەنگی دروشمدانی خۆپیشاندەران لە خۆیدا دەخنکێنێ. دەستێک بە نەمامە قەیسییەکەدا دێنم و، بیر لە خۆپیشاندەران دەکەمەوە. راستی بۆ ساڵی ۱۹۱۸؟… مەگەر ئەو ساڵە چ روویدا و، […]
-
داهاتوویەکی گەش
داهاتوویەکی گەش دەنگی گۆرانی ماملێ دەهات: “خزم و قەومم بە جێ هێشت ئەی هاوار لە دەشتی شاروێرانێ، وەدووای یارێ دەکەوم نازەنین ناکێشم پەشیمانی.” مریشکە قاوەییە هێلکەکەرەکەم بە پەتێکەوە، کە پێم وایە بەنەخوێنە، بە لکی درەختێکەوە دەبەستمەوە. لەولامەوە سەرنووسەری هەفتەنامەکە دانیشتووە و، خەریکی خواردنەوەیە. پێم وابێ ئارەقی سەگییە. بە بۆنەکەیدا دەزانم کە لەوانەیە قڕم کا! لەبەر […]
-
رەنگە
رەنگە لەم ژوورەدا دە کەسین. هەموویان قەرارە ئازاد بکرێن، جگە لە من. هەفتەیەک لەوە پێش حوکمەکەیان دامێ. حوکمی لەسێدارەدان. دانەیەک لە هاوبەندەکانم کە بە دزییەوە خەریکی بەخێوکردنی مێروولەیە، دەڵێ خەفەت مەخۆ، ئەو بەیانییە تەنیا نابی، گیرفانەکانت پڕدەکەم لە مێروولە! دەڵێ ئەوان هەتا دوواساتەکان جێت ناهێڵن. تازە، دەچرپێنێ بە گوێمدا کە “رزگاریشت دەکەن!” منیش سوپاسی دەکەم. […]
-
جانتایەک گۆرانی
جانتایەک گۆرانی دوێشەو خەونم بینی. یەکێک لە دەرگای ماڵەوەی دا. هاتە بەر پەنجەرەکە. هەیکەلێکی رەش لە بەستێنی تاریکی شەودا. لە شووشەکەی دا. وەک هەمیشە ویستم بزانم کاتژمێر چەندە. لام کردەوە و، لە سەعات دیوارییەکەم رووانی. لە گۆشەی تاریکی ژوورەکەدا تەنیا سەفحەکەی بە ئاستەم سپی دەکردەوە. هیچی تر نەدەبیندرا، نە میلی کاتژمێر ژمێرەکە و، نە میلی […]
-
دیاریی جەژنی لەدایکبوون
دیاریی جەژنی لەدایکبوون کە تەمەنی بوو بە هەژدە ساڵ باوکی کە لەمێژ بوو لە دایکی جیاببووەوە، بڕیاری دا جەژنێکی گەورەی لەدایکبوونی بۆ بگرێ و هەر ئەو شەوەیش خەڵاتێکی دەگمەنی پێشکەش بکا. دۆست و ئاشنایەکی زۆری دەعوەت کردبوو و، جگە لەمە یەک دوو هاوڕێی کوڕەکەیشی لەوێ بوون. لە راستیدا کوڕەکەی زۆر هاورێی نەبوو و، بە هۆی […]
-
شۆک
شۆک تەمەنی لەم رۆژانەدا لە هەفتاد لایدابوو. دەیزانی کە چواردەی ئۆگۆستی هەموو ساڵێ رۆژی لەدایک بوونییەتی. لەبیری بوو، بەڵام ئەمجارە زیاتر لە هەر کاتێکی تر خۆی لێ گێل کردبوو. چیتر حەزی نەدەکرد ساڵەکان بژمێرێ. یەعنی لەمێژ بوو ئەم حەزە تیایا چەکەرەی کردبوو، بەڵام ئەمجارەیان بەهێزتر بوو. بەخۆی گوت بەڵکو هاوسەرەکەی بۆ یەک جاریش بووبێ، لەبیری […]
-
لەسەر پردێ
لەسەر پردێ بەدەوری سفرەیەکدا پێنج کەس دانیشتوون. چەند شووشە ئارەق بە بەتاڵی کەوتوون. یەکی نیوەپڕ ماوە. چەرەساتی پرش و بڵاو و، جامۆڵکەی پاشماوەی خەیارماست لەو ناوەدان. چەند پاکەت جگەرەی نیوەکراو چاوەڕووانی هەڵگیرسانن، بۆ ئەوەی ببن بە دووکەڵ و بە ئارەزووی خۆیان کە گەیشتن بە ئاسمانە، بگەن.کە سەرخۆش دەبێ، چاوەکانی یەک و دوو دەوەستن، ئارەق بە […]
-
پەنا
پەنا ئەم ساڵانە خەڵک کەمتر لە ناو مینیبووسەکاندا لەگەڵ یەکتر دەدوێن. هەموو بێدەنگن. ئەوانەیشی قسە دەکەن، بە ئارامی لەگەڵ یەکتر وشەکان ئاڵ و گۆڕ دەکەن. وەک بڵێی شتێک هەیە و نابێ کەس گوێی لێ بێ، یان دەبێ ئاگایان لە دەرەوە بێ و گەر هاتوو شتێک قەوما زوو کاردانەوەیان هەبێ، یان رەنگە لەبەر ئەوەی چیتر قسە […]
-
مریشک فرۆشی
مریشک فرۆشی دووکانەکە درێژ و باریک بوو. لەو سەری لە قووڵاییەکانیدا کە تیشکی رۆژ بە زەحمەت دەیگەیشتێ، بە دەیان مریشکی سپی، قەڵەو و لەڕ، تووک هەڵڕژاو و چڕ، چڵکن و لەرزۆک تێک ئاخنراو پاڵیان بە یەکترەوە دابوو. لەسەر شۆستەکە، خاوەن دووکانەکە لە تەنیشت چەند سندووقی پیس و لەقدا و بە دەرەلەنگە خوێناوییەکانییەوە کە چەکمە درێژەکانی […]