میسیۆنەری ئایینی

میسیۆنەری ئایینی دوو رۆژ لەوە پێش کۆڵەپشتیم دا بە کۆلمدا، موبایلەکەم خستە گیرفانم، کاڵەم لێ‌هەڵکێشا و بەرە سەنتەری شارە گچکەکەمان بەڕێ کەوتم. وەک هەمیشە کاتێک دەچم بۆ پیادەڕەوی، چیرۆکێکم لە یوتووبدا پەیدا کرد و دەستم کرد بە گوێ لێ‌راگرتنی. بەدەم

قوببە

قوببە ئەو تەنیا پیاوی ناو تاریکییەکان بوو. بەڕۆژ لەماڵەوە بە پەردەیەکی ئەستوور جوان جوان پەنجەرەکانی دەگرت و، تەنیا بەشەو دەهاتە دەرەوە. وەک سەگی زەمانی ئاغەواتیش نەبوو کە بەڕۆژ لە ژێرخانێکی تاریکیان دەکردن و، بەشەو بەڕەڵڵایانن دەکردن. ئەو سەگانەی وەها دڕیان

رێخواز

رێخواز کاک رێخواز کاتێ بینی بەڕاستی ئامریکا و ئیسڕاییل هێرشی سەربازییان کردە سەر ئێران، لەگەڵ ئەوەی تەمەنی شەست و چوار ساڵ دەبوو بڕیاری دا سەری خۆی هەڵگرێ، جانتا بدا بە کۆڵیدا و وڵات بۆ هەمیشە جێ‌بێڵێ. ئەو بە درێژایی عەمری،

جزیرە خوشبختی

جزیرە خوشبختی ما پنج نفر بودیم که ـ به احتمال بسیار ـ به‌گونه‌ای اتفاقی پا به جزیرۀ خوشبختی نهاده بودیم: یکی از آفریقا، یکی از آسیا، یکی از اروپا، یکی از آمریکا و پنجمین از استرالیا. من کە مدت‌ها بود

زیندووبوونەوە

زیندووبوونەوە ئیمڕۆ کاک ژیلەمۆ بەهۆی راوەستانی دڵی مرد. مردنەکەی زۆر سادە بوو. لەکاتێکدا وەک هەمیشە لەبەر پەنجەرەی ژووری دانیشتنەکەی دانیشتبوو و جگەرەی بەبا دەکرد، لێدانی دڵی راوەستا. بۆیە روخساری تەواو تێک چوو، دەستی بە سینگییەوە گرت و بەهۆی ژانێکی بێ

گێڕانەوە

گێڕانەوە ئەمشەو سەفەرێکی دوور و درێژم کرد. لەکاتێکدا لەناو جێگاکەمدا راکشابووم و، جەستەم خەوی لێ‌کەوتبوو هەموو دونیا گەڕام. تکایە مەڵێن لەکاتێکدا جەستەم ئارام لە ژوورێکی زستانیدا لەژێر تیشکی کزی گڵۆپێکی زەرددا پاڵکەوتبوو، ئەوا رۆحم بوو فڕی و هەموو دونیای کرد.

کایەی ترسناک

کایەی ترسناکئیمڕۆ جەللادەکەم لەدوای چەندین رۆژ ئەشکەنجەی بێڕەحمانە و بەردەوام، کوشتمی. ئەو دەیویست هرچی خێراتر چی زانیاریم لابوو، پێم بدرکێنێ. من کە دەمزانی چیتر بەرگە ناگرم، ئیمڕۆ کە سێهەمین رۆژی گرتنم بوو دڵم دەتۆقێ و بۆ هەمیشە ژیان جێ‌دێڵم بۆ

نەوەی نوێ

نەوەی نوێ چەند باڵاخانەی گەورە و زۆر بڵیندی بیست نهۆمی لە گۆڕەپانێکی دەوری شار نزیک کێوێکی سەرکەش سازکرابوو. خەڵک، واتە ئەوانەی وا لەوێ نیشتەجێ ببوون، بەدڵی یەکجار خۆشەوە خۆشحاڵ لەوەی ئیتر خاوەن خانووی خۆیانن ماوەیەک بوو دامەزرابوون. لەم گەڕەکەوە، کە

هێلکەخۆر

هێلکەخۆر دەنگۆی هێرشی ئامریکا بۆسەر ئێران هەتا دەهات زیادی دەکرد. ئیستا ئیتر زۆرینەی خەڵک دڵنیا بوون، شەڕەکە دەست پێدەکا. ئەگەر کۆمەڵە پاپۆڕی ئابراهام لینکۆڵن گەیشتبووە دەریای عەرەب و کۆمەڵە پاپۆڕی جڕاڵد فۆردیش بەڕێوە بوو، ئیتر ئەمە جگە لەشەڕ هیچ مانایەکی

بڵیندگۆی مزگەفت

بڵیندگۆی مزگەفت لەو کاتەوەی سەدام لە ناوچەکە کشابووەوە و، کوردەکان توانیبوویان حکومەتێکی خۆجێی سازبکەن. سێ ساڵێک دەگوزەرا. بەڵام ماوەیەک بوو مقۆمقۆی شەڕی ناخۆیی دەهات. نێوان پارتی و یەکیەتی کە فیفتی فیفتی حکومەتیان پێک هێنابوو، دەمەقاڵە هەبوو. ئەمیان خۆی لەوی تر

ژووری پەنجا و چوار

ژووری پەنجا و چوار مرۆڤێک دەناسم لەسەر شۆستەیەک لە بەردەم باڕێکدا دادەنیشێ. یەعنی نایناسم، تەنیا ئەوەندەی زۆرجار دەیبینم. سەرەتا زۆر سەرنجم نەدەدا. من کە هەموو رۆژێک لەوێوە تێدەپەڕیم، کاتێک ئێوارەیان لەکار دەگەرامەوە، دەمبینی لەوێ بوو. گەر بڵێم هەموو رۆژێک، راست

حەزم بە هەڵپەڕینە

حەزم بە هەڵپەڕینە من پێم وایە هەر کەس دێتە ناو ئەم ژیانەوە، لەپاش ئەوەی باڵا دەکا، گەورە دەبێ و دەخەمڵێ، بەرەبەرە رێگای خۆی دەدۆزێتەوە. بەبۆچوونی من هەر کەس دەبێ بەوەی وا بۆخۆی پێی خۆشە. ئەمەیش بەبێ دەرفەتی هەڵبژاردن ناکرێ. بەم