فرخ نعمت پور
نوسەر

نوسەر

ناوم فەڕۆخ نێعمەتپوورە و لە شاری بانە لە دایک بووم. یەکەمین نووسینەکانم لە بواری چیرۆک بە زمانی فارسی لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا بووە لە ژێر کاریگەریی بەرهەمەکانی ڤیکتۆر هوگۆ کە وەک دەستنووس ماون و وەک بەشێک لە یادگاری ژیان و هەوڵی من بۆ بەنووسەربوون لە ئەرشیڤەکانمدا ماون. هەرچەند یەکجار بە تەمەنێکی کەم دەستم بە خوێندنەوەی هوگۆ کرد و بە گوێرەی پێویست لێم هەڵنەگرتەوە. هەمیشە هۆگری توند و تۆڵی خوێندنەوە بووم و لە گەڵیا خەریکی نووسینیش بوومە. لە بیرم دێت هەمیشە دەفتەرچەیەکم لە گیرفاندا بوو و بیر و هەستە کتوپڕییەکانی خۆمم تیا دەنووسینەوە. دواتر بەرەبەرە دەستم دایە نووسینی شیعر و بە…[ادامه]

نوسەر
خواندم !

برچسب: فەڕۆخ نێعمەتپوور

  • پرسی جوانی

    پرسی جوانی

    پرسی جوانی ئەمە دەقەی لە بەردەستی خوێنەراندایە وتووێژێکە بەڕێز ئەورەحمان مارف لە گەڵ فەڕۆخ نێعمەتپوور سازی کردووە و، لە کتێبێک بە ناوی ‘ئیستاتیکا و جیاوازی’ لە هەولێر لە لایەن خانەی موکریانی یەوە چاپ و بڵاو کراوەتەوە. * جوانی یانی چی؟ ـ جوانی هەم پرسیارێکی فەلسەفییە و هەم پرسیارێکە خۆی لە چوارچێوەی ستاتیکادا واتە فەلسەفەی جوانناسی […]

    ۰۲/۰۲/۱۴۰۱ 0 لێدوان 87 بازدید زۆرتر...
  • دەچمەوە بۆ چین

    دەچمەوە بۆ چین

    دەچمەوە بۆ چین نیوەڕۆیەکی گەرمی هاوینە. یەکجار گەرمە. هەتاو تەواو بێ بەزییە. دەڵێی دابەزیوەتە سەر زەوی. رێک لەسەر جادەکە لە تەنیشت دووکانەکە چوارمیلکە لێی دانیشتووە و بە بێ ئەوەی لەگەڵ کەس بدوێ، تەنیا خۆی زیاتر فش دەکاتەوە. ناتوانی سەیری دەرەوە بکەی. تیشک ئەوەندە بەهێزە کە هەموو شتێک لە بەستێنی سپیی خۆی دەکاڵێنێتەوە و لە خۆیدا […]

    ۰۳/۰۵/۱۳۹۹ 0 لێدوان 569 بازدید زۆرتر...
  • هەتاوفرۆشی

    هەتاوفرۆشی

    ژیان کتوپڕ زۆر سارد هەڵگەڕا. دەرەوە بوو بە زەمهەریر. ژیان سپی سپی دەدرەوشایەوە. چاوەکان بەر بەفرکەوتن و بیناییەکان کزبوون. روومەتەکان پەڵەیان خست. برینیان گرت. برینەکان تەقین و کێم و زوونی سوور و رەش لێیان بەربووەوە و تکا. کچەکان چیتر روویان نەبوو بێنەدەرەوە. کۆڵانەکان ئەوەندەی تر بێدەنگ بوون. بڕیارمدا دووکانێکی تازە بکەمەوە. مەگەر نەک ئەوەیکە بەگوێرەی […]

    ۲۳/۰۴/۱۳۹۹ 0 لێدوان 620 بازدید زۆرتر...
  • کڕۆنا و باوەڕ بە عەقڵ و زانست

    کڕۆنا و باوەڕ بە عەقڵ و زانست

    گەر باوەڕ بە چیرۆکی شەڕی بایۆلۆژی بێنین، دەبێ بڵێین مرۆڤ هەنووکە بەکەڵک وەرگرتن لە توانا مودێڕنیستییەکانی خۆی لە شەڕ لە دژی نەخۆشییەکە کە توانا مودیڕنیستییەکانی بەرهەمیان هێناوە! کە ئەمەیش هۆکارێکە بۆ بەهێزمانەوەی ئایدیا پۆستمودێڕنییەکان، واتە ئەو ئایدیایانەی وا گومان دەخەنە سەر مودێڕنیزم. بەڵام سەیر ئەوەیە پۆستمۆدێڕنیزم لە گشتییەتی خۆیدا رێگاچارەی بۆ کڕۆنا پێ نیە چونکە لە ناخی خۆیدا تەبلیغی جۆرێک لە هەڵوێستی رێژەگەرایانەیە بەرامبەر بەم نەخۆشییە.

    ۲۶/۱۲/۱۳۹۸ 0 لێدوان 547 بازدید زۆرتر...
  • ئەگەر هونەر نەبوایە بەرگەی ئەو هەموو رووداوەی ژیانی خۆم نەدەگرت

    ئەگەر هونەر نەبوایە بەرگەی ئەو هەموو رووداوەی ژیانی خۆم نەدەگرت

    فەڕۆخ نیعمەتپوور زیاتر وەک چیرۆکنووس و رۆماننووس ناسراوە و ماوەیەکە پەراوێز خراوە، خاوەنی رۆمانی (پەڕەسێلکەکانی کۆچە)، دوو کۆمەڵە چیرۆکی بە ناوەکانی “ئێوارەی شار” و “خۆشترین رۆژی دنیا” هەیە. وەرگێڕانی دوو کتێب لە زمانی نەرویجییەوە بۆ سەر زمانی کوردی و کتێبێکی فەلسەفی بە ناوی “فەلسەفە لە مێژوودا” هەیە. لەم چەند مانگەی دوایشدا نوێترین رۆمانی لە چاپەمەنی […]

    ۱۱/۱۰/۱۳۹۵ 0 لێدوان 568 بازدید زۆرتر...
  • نیچە روخساری دژ، بەڵام قوڵ

    نیچە روخساری دژ، بەڵام قوڵ

    نیچە روخساری ناسراوی دژی دیمۆکراسی، ئایین، ژن و هەژارانە، بەڵام لە هەمان کاتدا فیلسووفێکی قوڵ کە وشیارمان دەکاتەوە. لە راستیدا کاتێک دەقەکانی دەخوێنیەوە، دوو هەستی دژبەیەکمان تێدا دروست دەکا: هەستی سەرسوڕمان و هەستی بێزاری. سەرسوڕمان لە وردبینی و قوڵیی ئەندێشە و، بێزاری لە بێزاربوونی لە دیمۆکراسی و لە ژن و لە هەژاران.بەڵام هاوکات دەتوانێ هەستێکی […]

    ۱۹/۰۶/۱۳۹۴ 0 لێدوان 561 بازدید زۆرتر...
  • ئێوارەی شار

    ئێوارەی شار

    ئێوارەی شار
    کۆمەڵە چیرۆک
    چاپی یەکەم 2010

    ۰۵/۰۴/۱۳۸۸ 0 لێدوان 660 بازدید زۆرتر...