فرخ نعمت پور
نوسەر

نوسەر

نوسەر ناوم فەڕۆخ نێعمەتپوورە و لە شاری بانە لە دایک بووم. یەکەمین نووسینەکانم لە بواری چیرۆک بە زمانی فارسی لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا بووە لە ژێر کاریگەریی بەرهەمەکانی ڤیکتۆر هوگۆ کە وەک دەستنووس ماون و وەک بەشێک لە یادگاری ژیان و هەوڵی من بۆ بەنووسەربوون لە ئەرشیڤەکانمدا ماون. هەرچەند یەکجار بە تەمەنێکی کەم دەستم بە خوێندنەوەی هوگۆ کرد و بە گوێرەی پێویست لێم هەڵنەگرتەوە. هەمیشە هۆگری توند و تۆڵی خوێندنەوە بووم و لە گەڵیا خەریکی نووسینیش بوومە. لە بیرم دێت هەمیشە دەفتەرچەیەکم لە گیرفاندا بوو و بیر و هەستە کتوپڕییەکانی خۆمم تیا دەنووسینەوە. دواتر بەرەبەرە دەستم دایە نووسینی شیعر و…[ادامه]

نوسەر
خواندم !

برچسب: چیرۆک

  • لاپاڵی گورگەکان

    لاپاڵی گورگەکان

    لاپاڵی گورگەکان سەرەتای پاییز بوو. لەگەڵ هاوڕێکەم بە شەقامدا دادەگەڕاین. شەقام قەرەباڵغ بوو. دەنگی دەستفرۆشەکان لە هەمووشوێنێکەوە دەهات. سیگار، گوڵەبەڕۆژە، نۆکی کوڵیو، گۆرەوی، شەربەت،… لەنەکاو گوێم لە ترێ بوو. رووم کردە هاوڕێکەم. گوتم وادیارە ترێ هاتووە! گوتی پاییزە، ترێی ئاڵۆت و ترێی ئاربەبا حەتمەن هاتوون. گوتم ترێی ئاربەبا بڕوا ناکەم، بەڵام ئەوی تر با! ئەو […]

    ۲۱/۰۸/۱۴۰۴ 0 لێدوان 98 بازدید زۆرتر...
  • زاراوەی تایلەندی

    زاراوەی تایلەندی

    زاراوەی تایلەندی لەدووای نەشتەرگەرییەکی تا رادەیەک قورس کە پەیوەندیی بە قۆلمەوە هەبوو، بە ئاگا هاتمەوە. وەک بڵێی گوێم لە قیژ و قاوێکی زۆر بوو. کەسێک دەیقیژاند و، ئەوەی بە دەمیدا دەهات، دەیگوت. پێم وابێ چەند کەسێکی تر هەوڵیان دەدا ئارامی بکەنەوە. لەبیرم نایەت چی دەگوت. تەنیا هەندێ وشەی وەک درۆزن، خایین، وازهێنان و شتی لەم […]

    ۱۲/۰۸/۱۴۰۴ 0 لێدوان 137 بازدید زۆرتر...
  • سەربازی

    سەربازی

    سەربازی جانتاکەم پێچاوەتەوە و، لەناو راڕەوەکە رێک لەتەنیشت دەرگاکە دامناوە. دەستم خستووەتە ژێر سەرم و، لەناو جێگاکەمدا راکشاوم. لەناو تاریکی‌دا لە سەقفەکە دەڕوانم. کاتژمێر دوانزەی شەوە. دەنگی سیسرک لەگەڵ ویزە ویزی مێشوولە تێکەڵ بووە. لەدەرەوە پشیلەیەک شەرمێونانە دەمیاوێنێ. سبەی دەچم بۆ سەربازی. دایکم گریا و، باوکم گوتی ئیتر دەبی بە پیاو! سبەی فرمێسکەکانی دایکم و […]

    ۰۳/۰۷/۱۴۰۴ 0 لێدوان 217 بازدید زۆرتر...
  • تیرۆر

    تیرۆر

    تیرۆر بە جل و بەرگێکی سەربازیی سەوز و خاکییەوە، لە کاتێکدا مایکرۆفۆنەکەی بەدەمەوە ناوە و لە سەر سێنەکە راوەستاوە، بە گەرمی خەریکی قسەکردنە بۆ جەماوەرەکەی بەردەمی. باس باسی سەربەرزیی گەل و نیشتمانە، ئەوەیکە چیدی نابێ ئەم دۆخە درێژەی هەبێ و دەبێ لە شوێنێکدا کۆتایی پێ بێ. بەڕای ئەو، کاتی گۆڕانیش هەر ئیستاکە بوو. نە چرکەیەک […]

    ۲۰/۰۶/۱۴۰۴ 0 لێدوان 295 بازدید زۆرتر...
  • پرسیار

    پرسیار

    پرسیار پێش ئەوەی بگەمە سەر چوارڕێیانەکە، دەمزانی هەر رێگایەی بەرەو کوێ دەچێ. ئیستا کە گەیشتووم، نازانم، لەبیرم نەماوە! تەنانەت تابلۆکانیش پێم ناڵێن. وەک بڵێی لەگەڵ ئەوەی ناوەکان لە شوێنی خۆیان ماون، بەڵام کەسێک سڕیونی،… بۆم ناخوێندرێنەوە،… یان رەنگە دەخوێندرێنەوە بەڵام مل نادەنە خوێندنەوە! رادەوەستم. یەعنی دەبێ راوەستم! لەگەڵ ئەوەی چوار رێگا لەبەر دەمم‌دایە، لەگەڵ ئەوەی […]

    ۰۴/۰۵/۱۴۰۴ 0 لێدوان 371 بازدید زۆرتر...
  • شێتی تەواو

    شێتی تەواو

    شێتی تەواو نەخۆشەکان کە ئۆتیستن لەسەر موبلەکان دانیشتوون و، سەیری تەلەفزیۆن دەکەن. چوار کارمەند لە هۆڵەکەدان. کاروان خەریکی شۆردنی قاپ و قاچاخ و خاوێنکردنەوەی ئاشپەزخانەکەیە. برزۆ بە موبایلەکەیەوە سەرقاڵە. سەرحەت کە لە کوردە گەورەبووەکانی نۆروێژە و قەت کوردستانی نەبینیوە، لەتەنیشت یەکێک لە نەخۆشەکان دانیشتووە و، ئەویش لە تەلەفزیۆنەکە دەڕوانێ. دوو ژن پێم وابێ لە ئازەربایجان […]

    ۱۷/۰۴/۱۴۰۴ 0 لێدوان 483 بازدید زۆرتر...
  • ناپلیۆن

    ناپلیۆن

    ناپلیۆن ئەمڕۆ لە پاریس بووم. بەناو کۆڵان و شەقامەکانی تەنیشت رووباری سێن‌دا گەڕام. لە بەیانییەوە هەتا دووانیوەڕۆ. ئەگەرچی یەکەم جار نیە سەردانی پاریس دەکەم، بەڵام دەڵێی یەکەم جارە. سەیرە، هەمان هەستی جاران تیاما چەکەرە دەکاتەوە. رووباری مێژوویی سێن بە بینا کۆن و مێژووییەکانی دەوروبەرییەوە چەند سەرنج راکێشن! تیایا ماوم ئەم خەسڵەتی مێژوویی بوونە داخۆ لە […]

    ۱۳/۰۳/۱۴۰۴ 0 لێدوان 485 بازدید زۆرتر...
  • خەیاڵ باش‌ترە

    خەیاڵ باش‌ترە

    خەیاڵ باش‌ترە بەیانی کە لەخەو بەئاگا هاتم، هەستم کرد لایەکم قورسە. بە خۆم گوت هی ئەوەیە زۆری بەسەردا کەوتووم و، لەسەری خەوتووم. لای چەپم بوو. بەسەر پشت‌دا کەوتم بۆ ئەوەی لاسەنگی‌یەکەم چارەسەر بکەم. بەڵام بێ‌سوود بوو. تێ‌پەڕینی کات، کە لەم کاتانەدا چارەسەر بوو، هیچی لێ نەکەوتەوە. بەخۆم گوت زیاتری دەوێ. دیسان بێ‌سوود! کە سەرم وەرگێڕا […]

    ۱۵/۰۲/۱۴۰۴ 0 لێدوان 556 بازدید زۆرتر...
  • کێلون

    کێلون

    کێلون کەسێک لەدەرگا دەدا. کەسێک دەیەوێ سەردانی من بکا، بەڵام من دەرگاکە ناکەمەوە. دەزانم گەر بێتە ژوورەوە، دەبێ ساتێکیش هەبێ بۆ رۆیشتنی… بۆ رۆیشتنەوەی. من لە ترسی رۆیشتنەوەی ناوێرم درگاکە بکەمەوە. لێگەڕێ با بیکوتێ! خۆشی ئەوەی کەسێک هەتا هەتایە دەتوانێ لە پشت دەرگا بێ و، چاوەڕوانی هاتنە ژوورەوە، سەرتاپام دادەگرێ. کە ئەو لەوێیە من ئیتر […]

    ۱۴/۰۲/۱۴۰۴ 0 لێدوان 501 بازدید زۆرتر...
  • هاوڕێی ئەستێرەم

    هاوڕێی ئەستێرەم

    هاوڕێی ئەستێرەم ئەمشەو لەگەڵ ئەستێرەیەک بوومە هاوڕێ. لەبەر پەنجەرەکەم‌دا دانیشتبووم. لە تاریکایی دەرەوە و لە دەریا و لە ئاسمانی پڕ لە ئەستێرەم دەڕوانی. لەنەکاو پەنجەیەک شووشەکەی کوتا. پەنجەیەکی نوورانی و نەرم. لێم روانی. دوو نیگای گەش بە بزەیەکی ئاگرینەوە لێم رامان. شەو لە پشت پەنجەرەکەمەوە بوو بە بارانی وردە تیشک. بە لێوە ئاڵتوونییەکانی چپاندی بە […]

    ۰۳/۰۲/۱۴۰۴ 0 لێدوان 490 بازدید زۆرتر...
  • لەپاش بیست و پێنج ساڵ

    لەپاش بیست و پێنج ساڵ

    لەپاش بیست و پێنج ساڵ لەدووای رۆژێکی دوور و درێژی مانەوە لە پێشانگەی کتێبی نێودەوڵەتیی هەولێر، سەیرکردنی ژوورە جۆربەجۆرەکان، رووانین لە کتێبەکان و کڕینی هەندێکیان،… لەپاش گفتوگۆیەکی دوور و درێژی هاوڕێیانە لەبابەت دونیای رۆشنبیری و رۆچوون بە رابردوودا و ئەوەیکە نەمانزانی چۆن چۆنی بیست و پێنج ساڵ تێپەڕی، بۆ خواردنەوە روو لە باڕێک دەکەین. چوارین. […]

    ۲۸/۰۱/۱۴۰۴ 0 لێدوان 437 بازدید زۆرتر...
  • با بڕۆین!

    با بڕۆین!

    با بڕۆین! ئەمشەو خەو بوو بە ئەستێرەیەک بە حەوت تەبەقی ئاسمانەوە. لەو سەرسەرە لە کۆڵانی ئاسمان کەوتە یاری لەگەڵ ئەستێرەکانی تر. بۆنی خۆڵ و تەپ و تۆز و ئارەقە لێم ئاڵا. لەناو جێگاکەم‌دا گێنگڵم دەدا. ئەم شان نا ئەو شان، لەسەر گازەرەی پشت و دەمەو روو، دوو دەست لەژێر سەردا و قۆڵ لەسەر تەوێڵ،… خەیاڵ […]

    ۰۳/۰۱/۱۴۰۴ 0 لێدوان 510 بازدید زۆرتر...