فرخ نعمت پور
نوسەر

نوسەر

نوسەر ناوم فەڕۆخ نێعمەتپوورە و لە شاری بانە لە دایک بووم. یەکەمین نووسینەکانم لە بواری چیرۆک بە زمانی فارسی لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا بووە لە ژێر کاریگەریی بەرهەمەکانی ڤیکتۆر هوگۆ کە وەک دەستنووس ماون و وەک بەشێک لە یادگاری ژیان و هەوڵی من بۆ بەنووسەربوون لە ئەرشیڤەکانمدا ماون. هەرچەند یەکجار بە تەمەنێکی کەم دەستم بە خوێندنەوەی هوگۆ کرد و بە گوێرەی پێویست لێم هەڵنەگرتەوە. هەمیشە هۆگری توند و تۆڵی خوێندنەوە بووم و لە گەڵیا خەریکی نووسینیش بوومە. لە بیرم دێت هەمیشە دەفتەرچەیەکم لە گیرفاندا بوو و بیر و هەستە کتوپڕییەکانی خۆمم تیا دەنووسینەوە. دواتر بەرەبەرە دەستم دایە نووسینی شیعر و…[ادامه]

نوسەر
خواندم !

برچسب: چیرۆک

  • قوتوویەکی‏ تر ڤیتامین دێ

    قوتوویەکی‏ تر ڤیتامین دێ

    قوتوویەکی‏ تر ڤیتامین دێ ئەو لە رۆژێکی سەرەتای پاییز لە سەر باڵکۆنەکەی، لە کاتێک‌دا تەنیا بە توێی شۆرتێکەوە بەتەمای هەتاوگرتن لەسەر کورسییەک دانیشتبوو، لە دونیای دەرەوەی دەڕوانی. تیشکی هەتاو قەرار بوو بە ناردنی دووا تیشکە گەرمەکانی ئەو ساڵە، جەستەی بە ئاخر پاشماوەکانی ڤیتامین دێ پاراو بکا. خۆر بەڵێن بوو هەگبەیەک لەم ڤیتامینە بۆ زستانی سارد، […]

  • تفەنگێک دەکڕم

    تفەنگێک دەکڕم

    تفەنگێک دەکڕم سکی قۆڕەی دەهات. وەک بڵێی شتێک لە دەروونییەوە دەیەویست بەساخی هەڵیمژێ و، قووتی بدا! هەتاو بەو سەر سەرەوە وەک تۆپێکی ئاگرین دەدرەوشێتەوە و، گڕ دەهاوێ. گەرمە. ئەم لە کاتێک‌دا بە لامل و بە ژێر باخەڵی‌دا ئارەق دێتە خوار، بە بێ ئەوەی خۆی بداتە بەر سێبەری دیوارەکان، چاوەڕووانی هاوڕێکەیەتی. دڵنیایە هەر دێ،… هەر چەندیش […]

  • نیگاکانی باسکو

    نیگاکانی باسکو

    نیگاکانی باسکو کاتێک لە کۆڵانەکەوە تێدەپەڕم، سەگی دراوسێکەمان لە قڵشی باڵکۆنەکەیانەوە ورد ورد لێم دەڕوانێ. ئەو سەگە تەنیا نیگایەکە کە لە ساڵانی ساڵ ژیانم لە دەرەوەی وڵات بە وردی لێی رووانیوم. ئەو سەگە نە لێم دەوڕێ و، نە قەتیش لە نیگاکانی‌دا هەستم بە جۆرێک بێتاقەتی کردووە،… تەنانەت کاتێکیش لەگەڵ خاوەنەکەی بەلای‌دا یاخود بە لام‌دا تێپەڕیوە. […]

  • بوومەلێڵ

    بوومەلێڵ

    بوومەلێڵ کە لەشەڕ گەڕایەوە بۆماڵەوە، جگە لەو نامەیەی کە لە سندووقی پۆستەکەدا بوو و لە دایک و باوکییەوە بۆی بە جێمابوو، کەسی لە ماڵەوە نەبینیبوو. نامەکەی کردەوە. بە خەتێکی خۆش نووسرابوو “کوڕی خۆشەویستمان ئیستا کە تۆ ئەم نامەیە دەکەیتەوە لەمێژە ئێمە لە ژیان‌دا نەماوین. شەڕ ئەوەندەی خایاند کە نەیهێشت ئێمە بە یەک بگەینەوە. هەڵبەت هەر […]

  • خەونی باران

    خەونی باران

    خەونی باران هەورەکان لە دەرەوە تا بێکۆتایی دەگەرمێنن. بارانێکی خۆش و بە خوڕ دادەکا. خۆزگە هەتا هەتایە ببارێ! ئەم ساڵانە دونیا ئەوەندە وشک و برینگە کە دڵم بێکۆتایی داکردنی قەترەکانی دەوێ. لە خەیاڵم‌دا هەموو قڵشەکانی خاک یەک دەگرنەوە، درەختەکان چرۆ دەردەکەنەوە و ژنانی گەڕەکیش بۆ ئاو ناچن بۆ لای ئەو تانکییە ژەنگاوییەی وا بە چەند […]

  • ژەنڕاڵ

    ژەنڕاڵ

    ژەنڕاڵ ژەنڕاڵ رۆژی هەشتی مانگی دێسەمبەر لە کاتێکدا هەرچی پەیکەری بەردین و ئاسنینی خۆی و باوکی بوو لە تەواوی نیشتمان کۆی کردبوونەوە، لە جانتاکەی هاویشتن، سواری فڕۆکەیەک بوو و بەرەو مۆسکۆ بەڕێ کەوت. ئەو چەند رۆژ لەوە پێش لە رێگای بەرپرسی دەزگای سیخۆڕیی دەوڵەتەکەیەوە بە دە کۆتر دە نامەی بە یەک ناوەڕۆکەوە بۆ باکوور ناردبوو. […]

  • چووکی بچووک، چووکی گەورە

    چووکی بچووک، چووکی گەورە

    چووکی بچووک، چووکی گەورە ئیمڕۆ بەڕێکەوت بەسەر لایڤێک‌دا کەوتم. لە لایڤەکەدا خانمە دکتۆرێک لەسەر سایزی چووکی پیاو قسەی دەکرد. دەیگوت چووکی نۆرمال سیانزە سەنتی‌میتر، چووکی مامناوەندی یانزە و نیو و چووکی بچووک حەوت و نیوە. دوواتر درێژەی دایە کە بە گوێرەی لێکۆڵینەوەیەک کە چواردە هەزار کەسی لە دونیادا گرتووەتەوە و لەوانیش‌دا وڵاتانی عەرەبی بەشدارن، پیاوە […]

  • تەما

    تەما

    تەما ساڵانی ساڵ بوو باران نەدەباری. خەڵکی گوند لە بەر وشکەساڵی هەندێکیان سەری خۆیان هەڵگرتبوو و، رۆیشتبوون. ئاژەڵەکانیان بەتەمای لەوەڕگەی تازە و سەرسەوز پێش خۆیان دابوو و، بەرەو باکوور لە ئاسۆدا ون ببوون. ئەوانەی مانەوە، بەڵێنیان دا قەت نیشتمان جێ نەهێڵن و، بمێننەوە. بەڵام بە بێ ئاو، ژیان مەحاڵ بوو. لە دووای ئەوەی کانیاوەکان وشکیان […]

  • دەبم بە پیاو

    دەبم بە پیاو

    دەبم بە پیاو ئەمڕۆ باوکم سووکە شەقێکی لە قاچم ‌هەڵدا و، دەنگی هەڵبڕی کە ئیتر ناتەوێ ببی بە پیاو!؟ من چاوەکانم هەڵگڵۆفی و بە دەم خەوەوە، لە ترسانا بوو یان هەر لە خۆوە، گوتم با. لەکاتێک‌دا لە ژوورەکە دەچووە دەرەوە نەڕاندی گوتی دەی هەستە، درەنگە! من جووڵام. لەسەر قن دانیشتم. خەو بەری نەدەدام. باوێشکێک یان […]

  • لەگەڵ دەریا

    لەگەڵ دەریا

    لەگەڵ دەریا هەر دووکمان لەسەر مۆبلەکە راکشاوین. قاچەکانمان دەگەنە یەک. جاری وایە هی من لەسەر ئەو و جاری وایە هی ئەو لەسەر من، جاری وایشە لە تەنیشت یەکتردا. راهاتووین. بە بێ ئەوەی پرتە و بۆڵەمان لێ بێتەوە، دەیانگونجێنین. ئەو کۆمپیوترەکەی لەسەر سینگە و, پێم وابێ سەیری فیلمی تورکی و سپانی دەکا. مەبەستم سریاڵە. منیش سەیری […]

  • داهاتوویەکی گەش

    داهاتوویەکی گەش

    داهاتوویەکی گەش دەنگی گۆرانی ماملێ دەهات: “خزم و قەومم بە جێ هێشت ئەی هاوار لە دەشتی شاروێرانێ، وەدووای یارێ دەکەوم نازەنین ناکێشم پەشیمانی.” مریشکە قاوەییە هێلکەکەرەکەم بە پەتێکەوە، کە پێم وایە بەنەخوێنە، بە لکی درەختێکەوە دەبەستمەوە. لەولامەوە سەرنووسەری هەفتەنامەکە دانیشتووە و، خەریکی خواردنەوەیە. پێم وابێ ئارەقی سەگییە. بە بۆنەکەیدا دەزانم کە لەوانەیە قڕم کا! لەبەر […]

  • رەنگە

    رەنگە

    رەنگە لەم ژوورەدا دە کەسین. هەموویان قەرارە ئازاد بکرێن، جگە لە من. هەفتەیەک لەوە پێش حوکمەکەیان دامێ. حوکمی لەسێدارەدان. دانەیەک لە هاوبەندەکانم کە بە دزییەوە خەریکی بەخێوکردنی مێروولەیە، دەڵێ خەفەت مەخۆ، ئەو بەیانییە تەنیا نابی، گیرفانەکانت پڕدەکەم لە مێروولە! دەڵێ ئەوان هەتا دوواساتەکان جێت ناهێڵن. تازە، دەچرپێنێ بە گوێم‌دا کە “رزگاریشت دەکەن!” منیش سوپاسی دەکەم. […]