فرخ نعمت پور
نوسەر

نوسەر

نوسەر ناوم فەڕۆخ نێعمەتپوورە و لە شاری بانە لە دایک بووم. یەکەمین نووسینەکانم لە بواری چیرۆک بە زمانی فارسی لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا بووە لە ژێر کاریگەریی بەرهەمەکانی ڤیکتۆر هوگۆ کە وەک دەستنووس ماون و وەک بەشێک لە یادگاری ژیان و هەوڵی من بۆ بەنووسەربوون لە ئەرشیڤەکانمدا ماون. هەرچەند یەکجار بە تەمەنێکی کەم دەستم بە خوێندنەوەی هوگۆ کرد و بە گوێرەی پێویست لێم هەڵنەگرتەوە. هەمیشە هۆگری توند و تۆڵی خوێندنەوە بووم و لە گەڵیا خەریکی نووسینیش بوومە. لە بیرم دێت هەمیشە دەفتەرچەیەکم لە گیرفاندا بوو و بیر و هەستە کتوپڕییەکانی خۆمم تیا دەنووسینەوە. دواتر بەرەبەرە دەستم دایە نووسینی شیعر و…[ادامه]

نوسەر
خواندم !

برچسب: خۆشەویستی

  • فێڵ

    فێڵ

    گوڵزار هێشتا تەمەنی نەگەیشتبووە چل، مێردەکەی، کە وەستای خانوو بوو، لە داربەستێک کەوتەخوارەوە و مرد. داربەستەکە زۆر بەرزنەبوو، بەڵام بەننای بێچارە بەختی نەبوو و، بە لایەکی خراپدا کەوتبووە خوارەوە و بۆیە دەستبەجێ گیانی سپاردبوو. گوڵزار زۆر جوان و خان و مان بوو. لە تەمەنی پانزە ساڵیدا شووی کردبوو و لە هەفدە ساڵیدا یەکەم منداڵی بە […]

    ۱۰/۰۳/۱۴۰۱ 0 لێدوان 534 بازدید زۆرتر...