فرخ نعمت پور
نوسەر

نوسەر

نوسەر ناوم فەڕۆخ نێعمەتپوورە و لە شاری بانە لە دایک بووم. یەکەمین نووسینەکانم لە بواری چیرۆک بە زمانی فارسی لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا بووە لە ژێر کاریگەریی بەرهەمەکانی ڤیکتۆر هوگۆ کە وەک دەستنووس ماون و وەک بەشێک لە یادگاری ژیان و هەوڵی من بۆ بەنووسەربوون لە ئەرشیڤەکانمدا ماون. هەرچەند یەکجار بە تەمەنێکی کەم دەستم بە خوێندنەوەی هوگۆ کرد و بە گوێرەی پێویست لێم هەڵنەگرتەوە. هەمیشە هۆگری توند و تۆڵی خوێندنەوە بووم و لە گەڵیا خەریکی نووسینیش بوومە. لە بیرم دێت هەمیشە دەفتەرچەیەکم لە گیرفاندا بوو و بیر و هەستە کتوپڕییەکانی خۆمم تیا دەنووسینەوە. دواتر بەرەبەرە دەستم دایە نووسینی شیعر و…[ادامه]

نوسەر
خواندم !

برچسب: چیرۆک

  • حەزم بە هەڵپەڕینە

    حەزم بە هەڵپەڕینە

    حەزم بە هەڵپەڕینە من پێم وایە هەر کەس دێتە ناو ئەم ژیانەوە، لەپاش ئەوەی باڵا دەکا، گەورە دەبێ و دەخەمڵێ، بەرەبەرە رێگای خۆی دەدۆزێتەوە. بەبۆچوونی من هەر کەس دەبێ بەوەی وا بۆخۆی پێی خۆشە. ئەمەیش بەبێ دەرفەتی هەڵبژاردن ناکرێ. بەم شێوەیە مرۆڤ بۆ هەمیشە بەرچاوی رووناک دەبێتەوە و، ئیتر دەزانی بۆ دەژی. دیارە وەک هەمیشە، […]

  • قوتووەکەی هەڤاڵ گیڤارا

    قوتووەکەی هەڤاڵ گیڤارا

    قوتووەکەی هەڤاڵ گیڤارا هەڤاڵ گیڤارا، یان هەمان شەماڵی عەبە سوور، کە کاتی خۆی هاوگەڕەک بووین و پێکەوە لە سلێمانی دەچووینە قوتابخانەیەک، لەسەردەمی شاخ لە قەندیل بینیبووم. یەعنی تەنها نەمبینیبوو، بەڵکو باشتر بیڵێم پێکەوە چووبووین بۆ شاخ. وەها کە لەوێیش وەک سەردەمی گەڕەک و سەردەمی قوتابخانە دەمبینی. ئێمە لەوێیش هاوڕێیەتیمان بەردەوام بوو. شەماڵی عەبە سوور ئەوەندە […]

  • لەگەڵ‌بوونێکی خەیاڵی

    لەگەڵ‌بوونێکی خەیاڵی

    لەگەڵ‌بوونێکی خەیاڵی دایکم ئەندامی هیچ حیزبێکی سیاسی نەبوو، بەڵام هەموو رۆژێک لەگەڵ نانی نیوەڕۆ رادیۆی هەموو حیزبەکانی دەگرت. ئەو حیزبانەی وا لە شاخ بوون و، شەڕی چەکداریان لەگەڵ حکومەت دەکرد. گوێیشی نەدەدایە ئەوەی داخۆ دەنگی رادیۆکە بەرزە و رەنگە دراوسێیەک یاخود رێبوارێکی ناو کۆڵان گوێی لێ‌بێ و، دوواتر کەسێک راپۆرت بدا و کێشەیەکمان بۆ ساز […]

  • سکاڵای سەگ

    سکاڵای سەگ

    سکاڵای سەگ ئاخ من چەندە لەم خاوەنەی خۆم تووڕەم. کەس نازانێ خەریکی چییە. ئەوەتەی منی هێناوە بۆ ئێرە و بەخێوم دەکا، دەبینم شێوە ژیانی هەر ئەوەیە. نە قچێک زیا و، نە قچێک کەم. نازانم پێش من چۆن بووە. وەک لەم و لەوم بە هەڵکەوت لەکاتی پیاسە لەگەڵ خۆیدا بیستووە (ئەوسا کە بە تەلەفۆن قسەی کردووە)، […]

  • مێینەیەک و دوو نێر

    مێینەیەک و دوو نێر

    مێینەیەک و دوو نێر رەشەمەی ١٣٥٧ی هەتاوی بوو. بۆ نەورۆز هەفتەیەکی مابوو. رێک یەک مانگ لە سەرکەوتنی شۆڕش گوزەرابوو گەنجێک خوشکەکەی لەسەر بێ ئەخلاقی کوشت و، و ژنێکی تریش کە دوو منداڵی هەبوو سەری خۆی هەڵگرت و لەگەڵ جەوانێکی دراوسێیان ون بوو. ئەم دوو هەواڵە وەها بوون کە بۆ ماوەیەک هەواڵی رووخانی شایان لەبیر خەڵک […]

  • قاپوڕی کاک هەڵکەوت

    قاپوڕی کاک هەڵکەوت

    قاپوڕی کاک هەڵکەوت کاک هەڵکەوت بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبیلەوە گیانی لەدەست دابوو و، لە گۆڕستانی شار ناشتبوویان. هەر ئەو رۆژە کاتژمێر دوانزە مردبوو و، چوار سەعات دوواتریش بەگۆڕیان سپاردبوو. سبەی بەڵێن بوو لە مزگەوت پرسەی بۆ دابنێن. بۆ ئێوارە و شەو، ماڵەوە قەرەباڵغ بوو و، لەبەر هاتوچۆی خزم و دۆست و ئاشنا بەر نەدەکەوت. دەنگی گریان […]

  • لاپاڵی گورگەکان

    لاپاڵی گورگەکان

    لاپاڵی گورگەکان سەرەتای پاییز بوو. لەگەڵ هاوڕێکەم بە شەقامدا دادەگەڕاین. شەقام قەرەباڵغ بوو. دەنگی دەستفرۆشەکان لە هەمووشوێنێکەوە دەهات. سیگار، گوڵەبەڕۆژە، نۆکی کوڵیو، گۆرەوی، شەربەت،… لەنەکاو گوێم لە ترێ بوو. رووم کردە هاوڕێکەم. گوتم وادیارە ترێ هاتووە! گوتی پاییزە، ترێی ئاڵۆت و ترێی ئاربەبا حەتمەن هاتوون. گوتم ترێی ئاربەبا بڕوا ناکەم، بەڵام ئەوی تر با! ئەو […]

  • زاراوەی تایلەندی

    زاراوەی تایلەندی

    زاراوەی تایلەندی لەدووای نەشتەرگەرییەکی تا رادەیەک قورس کە پەیوەندیی بە قۆلمەوە هەبوو، بە ئاگا هاتمەوە. وەک بڵێی گوێم لە قیژ و قاوێکی زۆر بوو. کەسێک دەیقیژاند و، ئەوەی بە دەمیدا دەهات، دەیگوت. پێم وابێ چەند کەسێکی تر هەوڵیان دەدا ئارامی بکەنەوە. لەبیرم نایەت چی دەگوت. تەنیا هەندێ وشەی وەک درۆزن، خایین، وازهێنان و شتی لەم […]

  • سەربازی

    سەربازی

    سەربازی جانتاکەم پێچاوەتەوە و، لەناو راڕەوەکە رێک لەتەنیشت دەرگاکە دامناوە. دەستم خستووەتە ژێر سەرم و، لەناو جێگاکەمدا راکشاوم. لەناو تاریکی‌دا لە سەقفەکە دەڕوانم. کاتژمێر دوانزەی شەوە. دەنگی سیسرک لەگەڵ ویزە ویزی مێشوولە تێکەڵ بووە. لەدەرەوە پشیلەیەک شەرمێونانە دەمیاوێنێ. سبەی دەچم بۆ سەربازی. دایکم گریا و، باوکم گوتی ئیتر دەبی بە پیاو! سبەی فرمێسکەکانی دایکم و […]

  • تیرۆر

    تیرۆر

    تیرۆر بە جل و بەرگێکی سەربازیی سەوز و خاکییەوە، لە کاتێکدا مایکرۆفۆنەکەی بەدەمەوە ناوە و لە سەر سێنەکە راوەستاوە، بە گەرمی خەریکی قسەکردنە بۆ جەماوەرەکەی بەردەمی. باس باسی سەربەرزیی گەل و نیشتمانە، ئەوەیکە چیدی نابێ ئەم دۆخە درێژەی هەبێ و دەبێ لە شوێنێکدا کۆتایی پێ بێ. بەڕای ئەو، کاتی گۆڕانیش هەر ئیستاکە بوو. نە چرکەیەک […]

  • پرسیار

    پرسیار

    پرسیار پێش ئەوەی بگەمە سەر چوارڕێیانەکە، دەمزانی هەر رێگایەی بەرەو کوێ دەچێ. ئیستا کە گەیشتووم، نازانم، لەبیرم نەماوە! تەنانەت تابلۆکانیش پێم ناڵێن. وەک بڵێی لەگەڵ ئەوەی ناوەکان لە شوێنی خۆیان ماون، بەڵام کەسێک سڕیونی،… بۆم ناخوێندرێنەوە،… یان رەنگە دەخوێندرێنەوە بەڵام مل نادەنە خوێندنەوە! رادەوەستم. یەعنی دەبێ راوەستم! لەگەڵ ئەوەی چوار رێگا لەبەر دەمم‌دایە، لەگەڵ ئەوەی […]

  • شێتی تەواو

    شێتی تەواو

    شێتی تەواو نەخۆشەکان کە ئۆتیستن لەسەر موبلەکان دانیشتوون و، سەیری تەلەفزیۆن دەکەن. چوار کارمەند لە هۆڵەکەدان. کاروان خەریکی شۆردنی قاپ و قاچاخ و خاوێنکردنەوەی ئاشپەزخانەکەیە. برزۆ بە موبایلەکەیەوە سەرقاڵە. سەرحەت کە لە کوردە گەورەبووەکانی نۆروێژە و قەت کوردستانی نەبینیوە، لەتەنیشت یەکێک لە نەخۆشەکان دانیشتووە و، ئەویش لە تەلەفزیۆنەکە دەڕوانێ. دوو ژن پێم وابێ لە ئازەربایجان […]