فرخ نعمت پور
نوسەر

نوسەر

نوسەر ناوم فەڕۆخ نێعمەتپوورە و لە شاری بانە لە دایک بووم. یەکەمین نووسینەکانم لە بواری چیرۆک بە زمانی فارسی لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا بووە لە ژێر کاریگەریی بەرهەمەکانی ڤیکتۆر هوگۆ کە وەک دەستنووس ماون و وەک بەشێک لە یادگاری ژیان و هەوڵی من بۆ بەنووسەربوون لە ئەرشیڤەکانمدا ماون. هەرچەند یەکجار بە تەمەنێکی کەم دەستم بە خوێندنەوەی هوگۆ کرد و بە گوێرەی پێویست لێم هەڵنەگرتەوە. هەمیشە هۆگری توند و تۆڵی خوێندنەوە بووم و لە گەڵیا خەریکی نووسینیش بوومە. لە بیرم دێت هەمیشە دەفتەرچەیەکم لە گیرفاندا بوو و بیر و هەستە کتوپڕییەکانی خۆمم تیا دەنووسینەوە. دواتر بەرەبەرە دەستم دایە نووسینی شیعر و…[ادامه]

نوسەر
خواندم !

کتێب

3,631 بازدید

کتێب

فەڕۆخ نێعمەتپوور نووسەر و رۆژنامەنووس لە ساڵی ۱۳۴۴ی ھەتاوی لە شاری بانە، کوردستانی ئێران لە دایکبووە.. خاوەن لیسانسە لە بواری فەلسەفە لە زانکۆی بلیندەرن لە ئۆسلۆ. ئەم نووسەرە لە بواری رۆمان، چیرۆک و وتاری سیاسی و فکری دا چالاکە و گەلێک بەرھەمی لەم بوارانەدا پێشکەش کردووە. ئیستاکە لە وڵاتی نۆروێژ دەژی و بەردەوامە لە کاری نووسین.

تا ئێستا 19 نۆزدە کۆمەڵەچیرۆک و ۱۷ حەڤدە رۆمان (دوانزده ۱۲ رۆمان به زمانی کوردی و 5 پێنج رۆمان به زمانی فارسی) و یەک 1 کتێب کۆکراوەی رەخنەی ئەدەبی 1 بەرهەمیتر کۆکراوەی وتووێژەکان چاپ کراون. بێجگە لەمانە ۷ بەرهەمیتر (کتێب) لە بواری فەلسەفە و ئەدەبیات لە زمانەکانیتر هەڵیگەڕانوەتە سەر زمانی کوردی.

— بەرهەمەکان —-

رۆمان

  1. پەڕەسێلکەکانی کۆچ — ۱۹۹۸
  2. ساڵەکانی خەون — ۲۰۱۰
  3. پێنج سەفەر، وێنەیەک — ۲۰۱۳
  4. باڵندەی بریندار، ماسی سەرسام — ۲۰۱۴
  5. گوناھی گەورە — ۲۰۱۵
  6. چیرۆکی شۆڕش — ۲۰۱۶
  7. خەیاڵاتی بێھودە — ۲۰۱۸
  8. کاتێک ھاشم لە زیندان گەڕایەوە — ۲۰۱۹
  9. ماجراهای بابا — (مجموعه داستانهای به هم پیوسته) — ۲۰۱۹— فارسی
  10. یک روز قبل از عاشورا — ۲۰۱۹ — فارسی
  11. سالهای جنگ — ۲۰۱۹ — فارسی
  12. گێژاو — ۲۰۲۰
  13. چیرۆکی فەرماندە — ۲۰۲۰
  14. لەبیرم دێت — ۲۰۲۱
  15. چنین گفت محمد ۲۰۲۱ فارسی
  16. جنگ و گلهای یاسمین مادر— ۲۰۲۱ — فارسی
  17. ئێوارەیەکی بابۆس – ۲۰۲۳

کۆمەڵە چیرۆک

  1. ئێوارەی شار — 2007
  2. خۆشترین رۆژی دنیا — ۲۰۰۹
  3. شەوانی بۆن و سەفەر– ۲۰۱۲
  4. لەگەڵ چپەی گەڵاکان — ۲۰۱۳
  5. تەماتەی ئەھرامی سەلاسە — ۲۰۱۴
  6. سێوە گڕاویەکان — ۲۰۱۵
  7. دراکولا و سەفەر بۆ رۆژھەڵات — ۲۰۱۶
  8. پەڵەی لیخن — ۲۰۱۶
  9. سەرۆک — ۲۰۱۶
  10. دەستە کلیل — ۲۰۱۸
  11. نیشتمان بە زمانی با دەدوێ — ۲۰۱۸
  12. رەنگەکان ئەو ساڵانە بەجێمان — ۲۰۱۹
  13. شبی ماهی سیاه کوچولو به خوابم آمد — (داستان برای نوجوانان) — ۲۰۱۹ — فارسی
  14. گوڵەکان و مرۆڤەکان — ۲۰۱۹
  15. پێڵاوەکانم — ۲۰۲۰
  16. دارستانی داربەڕوو — ۲۰۲۰
  17. تامی ژیان — ۲۰۲۱
  18. دەنگی شەقام — ۲۰۲۲
  19. بازگشت بیهوده — ۲۰۲۳ — فارسی

رەخنەی ئەدەبی / کتێب

  1. بۆچی ئەنوسین؟ – ۲۰۲۰

وەرگێڕان / کتێب

  1.  کاری کرێگرتە و سەرمایە — (کارڵ مارکس، وەرگێڕان لە فارسیەوە) — ۱۹۹۹
  2. گوڵی جاکارندا — Toril Brekke (کۆمەڵە چیرۆک) وەرگێڕان لە نۆرویژیەوە—۲۰۰۵
  3.  فەلسەفە لە مێژوداAnfinn Stigen (فەلسەفی، وەرگێڕان لە نۆرویژیەوە) — ۲۰۰۹
  4.  ئەستێرەکان چیرۆکی عاشقانە دەگێڕنەوە (کۆمەڵە چیرۆک لە ئینگلیزیەوە) — ۲۰۱۸
  5.  ھیومانیسم و ژینڕوانگە دونیاییەکانی تر Lars Gunnar Lingås – (فەلسەفی، وەرگێڕان لە نۆرویژیەوە) — ۲۰۱۹
  6.  فەلسەفەی دڵەڕاوکێ — Hans Herlof Grelland –(فەلسەفی)، وەرگێڕان لە نۆرویژیەوە) — ۲۰۱۹
  7.  رۆمان چییھ – Tone Selbo – (ئەدەبی، وەرگێڕان لە نۆرویژیەوە) — ۲۰۲۰

وتووێژ / کتێب

  1. دوو روخسار، چەند مانایەک لە نێواندا

وتار / کتێب

  1. شەڕ، ئەخلاق، سەردەمی نوێ