نوێترین بابەت
-
هاوماڵ
هاوماڵ ئەم ئێوارەیە مێشکی مەشغوڵە. بێتاقەتە. ئۆقرەی نیە. تەلەفۆنەکەی هەڵدەگرێ و، زەنگ بۆ وشیاری هاوڕێی دەدا. لەگەڵ ئەوەی دەزانێ کەی دێتەوە، بەڵام لێی دەپرسێ داخۆ کەی دەگاتەوە ماڵ! وشیار دەڵێ وەک جاران، لە هیچ شوێنێک ماتڵ نابم. هەر کە تەلەفۆنەکە دادەنێ، پێکەنینی بە خۆی دێ. بە خۆی دەڵێ بە خوا گەوجی! وشیار دێتەوە. ماندوو و […]
-
نیوە پیاو
نیوە پیاو هەموو سالێک جارێک بە شەمەندەفەر سەفەر دەکا. هەر جارەی چەند وڵاتی ئۆرووپایی پێکەوە دەبڕێ. ئاشقی ئەم کارەیە. نە سوار فڕۆکە دەبێ، نە ماشین و نە ئۆتۆبووس. قەتار شتێکی ترە. هەم رێگا دەبینێ، هەم بە کەیفی خۆی دەتوانی تیایا هەڵسوڕێ و هەمیش بەردەوام کەسی نوێ دێتە سەر رێگای. ئەو ئاشقی بینینی خەڵکی تازەیە. ئەمساڵیش […]
-
رێگایەک و دوو چیرۆک
رێگایەک و دوو چیرۆک هەر دووکمان پێکەوە بەڕێکەوتین. هەر دووکیشمان لامان وایە گەیشتین. ئەگەرچی ئەو پێی وایە من لەنیوەی رێگادا مامەوە و، منیش پێم وایە ئەو بوو مایەوە! من بەڵگەم هەیە. من لەبیرمە ئەو کەوت. لە هەڵدێرێک بوو. تاقەتی نەما، سەری لەگێژەوە چوو و ئیتر چۆکی دادا. من گوێم لە دەنگی ئەژنۆکانی بوو لە سەر […]
-
فردا باران میبارد
فردا باران میبارد دیروز ساعت چهار بعدازظهر خانە بودم. تازە از کار برگشتەبودم. ناهارم را خوردە، در حالت اغما و یک خوشی ناشناختە و غریب بر روی مبل قدیمی مدل دو هزار و دوازدهمیام لمیدە بودم کە هواشناسی کانال تلویزیونی از باریدن باران در فردا گفت. در همان حالت بینابینی کە انگار جایی بود میان […]
-
دەروێشی قالۆنچە
دەروێشی قالۆنچە دەروێش لە شەقاوەکانی زەمانی شا بوو. هەر زوو دەستی لەدەرس خوێندن هەڵگرتبوو و، لە شارێکی بچووکی سنوورنشینی وەک بانەوە لەپاش ماوەیەک رووی کردبووە کرماشان و ئەوسا تاران. لە کرماشان چاو و رووی دەکرێتەوە و، لە تارانیش لەدووای ماوەیەکی کورتی کرێکاری کردن، بە هۆی چاونەترسی و خووی شەڕکەرییەوە دەکرێ بە سەرکرێکار و ئیتر وەزعی […]
-
ئاوڕێکی خێرا لە چیرۆکی کۆترەکان
ئاوڕێکی خێرا لە چیرۆکی کۆترەکان ئاوڕێکی خێرا لە چیرۆکی کۆترەکان لە نووسینی فەرۆخ نێعمەتپوور چیرۆکی کۆترەکان چیرۆکێکی ڕئالیستییە و بەشێوەی گفتوگۆ لەنێوان دوو کەس دا داڕێژراوە. ڕاوی کۆنە کۆتربازێکە و، باسی چارەنووسی کۆترەکانی لە شەڕی سەرەتای ئینقلاب لە نێوان حیزبەکان و ڕێژیمدا دەکات. کۆمەڵێک ناو لەم چیرۆکدا هەیە کە دەکرێ وەک ڕاستی و وەک مێتافۆر سەیر بکرێن. […]
-
هوای خوب
هوای خوب امروز هوا خوب است. در کنار ساحل روی صندلی ارزان قیمتی نشستەام. با مایوی شنا بە تن، نوشابەای خنک در کنارم روی زمین، عینکی فوتوکرومیک و کتابی در دست. آسمان آبی تا دوردستها نور میافشاند. خوشحالم سرانجام تابستان فرا رسیدەاست. گاهی از روی کتاب سرم را بلند میکنم، و بە امواج دریا مینگرم. […]
-
کۆترەکان
کۆترەکان وتی لە کۆترەکان زۆریان نەمان، سی دانەیەک دەبوون، ساڵانی ساڵ لە پشیلە پاراستمن، هەڵبەت خۆت دەزانی کە پشیلەکان بەشی خۆیان هەر دەبەن، بەڵام بەهەرحاڵ وەها نەبوو کە بڵێم نەمپاراستن. دیارە لەگەڵ واشە هیچ ناکرێ، بەو قووڵایی ئاسمانەوە خۆ دەستی کەس نایگاتێ تا نەهێڵێ پەلاماری کۆترەکان بدا، ئەرێ جاری وابوو دووای هەڵفڕاندنیان کە دادەبەزینەوە یەکیان […]
-
خوێندنەوەیەکی کورتی ڕۆمانی گێژاو
خوێندنەوەیەکی کورتی ڕۆمانی گێژاو دیاردەی قیزەوەنی ژنکوژی نەک هەر لە کوردستان بەڵکوو هەموو وڵاتانی ناوچەکە و بگرە دوورتریش هەبووە و هەتا ئێستاش هەر جارەی لە جێگایەک ژنێک یان کچێک دەکوژرێ. ئەو دیاردەیە بۆتە هەوێنی کۆمەڵێک بەرهەمی ئەدەبی کە زۆرتر لە ناو بەستێنی گێڕانەوەدا خۆی نواندووە. ئەو دیاردەیە سووژە یا خۆ هەوێنی زۆر یەک لە بەرهەمەکانی […]
-
ژان
ژان دوێنێ، بە بێ ئەوەی هیچ شوێنێکم ئازاری هەبێ هەستم بە ژانێکی سەیر دەکرد. نەک ئەوەی ئازاری رۆحیش بووبێ. نا، ژانێک بوو کە لە هیچ ژانێکی تر نەدەچوو. قەت لە ژیانمدا شتی وام نەدیبوو. وەک بڵێی شتێ بوو لە نێوان ئەم دوو ژانەدا. بەشێکی لەم و بەشێکی لەوی تر. رەنگە بڵێن دەی خۆ ئەمەیش تازە […]