فرخ نعمت پور
نوسەر

نوسەر

نوسەر ناوم فەڕۆخ نێعمەتپوورە و لە شاری بانە لە دایک بووم. یەکەمین نووسینەکانم لە بواری چیرۆک بە زمانی فارسی لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا بووە لە ژێر کاریگەریی بەرهەمەکانی ڤیکتۆر هوگۆ کە وەک دەستنووس ماون و وەک بەشێک لە یادگاری ژیان و هەوڵی من بۆ بەنووسەربوون لە ئەرشیڤەکانمدا ماون. هەرچەند یەکجار بە تەمەنێکی کەم دەستم بە خوێندنەوەی هوگۆ کرد و بە گوێرەی پێویست لێم هەڵنەگرتەوە. هەمیشە هۆگری توند و تۆڵی خوێندنەوە بووم و لە گەڵیا خەریکی نووسینیش بوومە. لە بیرم دێت هەمیشە دەفتەرچەیەکم لە گیرفاندا بوو و بیر و هەستە کتوپڕییەکانی خۆمم تیا دەنووسینەوە. دواتر بەرەبەرە دەستم دایە نووسینی شیعر و…[ادامه]

نوسەر
خواندم !

بۆنی کۆترەکان

کات 08/11/1396 1,816 بازدید

خوێندنەوەی چیرۆکی “بۆنی کۆترەکان”

بۆنی کۆترەکان

سێ کوڕی هەیە. یەکەمیان شەقاوەیە، دووهەمیان شۆڕشگێڕە و سێهەمیان شاگرد چایچی.

هەموو رۆژێ کاتی نانخواردنی شەوان، لەناو سێ کوڕەکەیدا دەبێ بە شەڕ. شەقاوەکە دەبێ لە سەرەوەی سفرەکە دابنیشێ، شۆڕشگێڕەکە پێی وایە ئەمە زوڵمە و نابێ، شاگرد چایچییەکەیش مەزڵوومانە دادەنیشێ و هیچ ناڵێ.

کە شەقاوە و شۆڕشگێڕەکە لێک راست دەبنەوە، چایچییەکەیش غیرەت دەیگرێ و لە پشت سەری شۆڕشگێڕەکەوە رادەوەستێ و خۆی مۆڕدەکاتەوە. 

تەگەکان : ،

نوشته های مرتبط

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *