کاری کرێگرتە و سەرمایە
کاری کرێگرتە و سەرمایە وەرگێڕان لە فارسیەوە چاپی یەکەم 1999
کاری کرێگرتە و سەرمایە

وەرگێڕان لە فارسیەوە
چاپی یەکەم 1999
پێشه‌کی وه‌رگێڕ
ئه‌وه راستییه‌کی حاشا هه‌ڵنه‌گره که هیچ بیرمه‌ندێکی هاوچه‌رخ ئه‌وه‌نده‌ی مارکس نه‌یتوانیوه بیر و بۆچوونه‌کانی جیهانگیر ببێ و، نه‌یتوانیوه به‌و راده‌یه قۆناغێکی گرینگ له پڕۆسه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی-مێژوویی بخاته ژێر کاریگه‌ری خۆیه‌وه. بیری مارکس نه ته‌نیا له پێویستی ململانێی چینایه‌تییه‌وه، نه له فۆڕمی سه‌دان و هه‌زاران بزووتنه‌وه‌ی رێکخراوه‌ییه وه، به‌ڵکو له پێویستیی شیکردنه‌وه‌ی سیسته‌م به‌رده‌وام خۆی به خانه‌کانی راڤه‌دا ده‌کاو، وه‌ک تیشکێکی هه‌ره گه‌ش رێگاکانی داهاتوو روون ده‌کاته‌وه. ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه که له واقیعی چینایه‌تی سه‌رمایه‌داریدا، بیر‌و بۆچوونه‌کانی مارکس نزیکترین و حهقیقیترین لێکدانه‌وه‌ن بۆ کێشه‌کان و گیر‌و گرفته‌کان. بێگومان تا کێشمه‌کێشه چینایه‌تیه‌کانیش له گۆڕێ‌دا بمێنن، مارکس هه‌ر ده‌مێنێ و مرۆڤایه‌تی به‌رده‌وام ئاوڕ ده‌داته‌وه سه‌ر ده‌قه‌کانی… هه‌روه‌ها مرۆڤایه‌تی به‌رده‌وام خه‌ریکی ده‌وڵه‌مه‌ندکردنی پتری ئه‌و رێبازه فیکری و مێتۆده فه‌لسه‌فییه ده‌بێت که مارکس داهێنه‌ری بوو.
روانگه‌ی مارکس سه‌باره‌ت به ره‌وتی گه‌شه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی، هاودژی نێوان په‌یوه‌ندییه‌کانی به‌رهه‌م هێنان و ئامرازه‌کانی به‌رهه‌م هێنان، زێده‌بایی، خه‌سڵه‌تی فیتیشستی کالا، پێویستی سه‌رهه‌ڵدانی کۆمه‌ڵێکی دادپه‌روه‌رانه (سوسیالیسم)، له خۆ نامۆبوون، ره‌خنه‌و، چه‌ندین وته‌زاو مانای دیکه، ئێستاش گرنگیی خۆیان پاراستووه. بوونی مارکس له جیهانی ئێمه‌دا به راده‌یه‌ک گرینگه که ئێستاش فه‌یله‌سووفه نه‌یاره‌کانی ناتوانن خاڵی کۆتایی له‌پاش ناوه‌که‌ی دابنێن و، سه‌ره‌ڕای سامناکیی ناوه‌که‌ی بۆ جیهانی هێمن و پۆشته‌و په‌رداخیان، مه‌جبوورن دان به‌وه‌دا بنێن که مارکس له هه‌ندێک مانادا هه‌ر زیندووه.
هه‌روه‌ها بوونی مارکس نه له راڤه‌ی جهسوورهوه، باڵکو له پێویستی گۆڕانی جیهانه‌وه سه‌رهه‌ڵده‌دا. پڕۆژه‌ی ره‌خنه لای مارکس ته‌نیا پڕۆژه‌یه‌کی تێۆریکی نیه، به‌ڵکو پڕۆژه‌یه‌کی پڕاکتیکیشه. گوتن و گۆڕان، یان گۆڕان و گوتن… دیالیکتیکی ئه‌م دوو جه‌مسه‌ره ره‌نگه هه‌موو دنیای مارکس له خۆی بگرێ. هه‌ر ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه بوو که مارکسی له نێو جه‌رگه‌ی ململانێکاندا دانا‌و تا سه‌ریش هێشتوویه تیه‌وه.
له کاتێکدا سه‌رمایه‌داری له نیوه‌ی سه‌ده‌ی بیسته‌مه‌وه به هۆی شۆڕشی ته‌کنۆلۆژی پێی ناوه‌ته قۆناغێکی نوێی ژیانه‌وه، سه‌ره‌ڕای هه‌موو تایبه‌تمه‌ندییه نوێیه‌کان و وێرای بانگه‌شه‌ی پارێزه‌رانی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری له‌مه‌ڕ ئه‌وه‌ی که گوایه قۆناغی نوێ هه‌ره‌سی به مارکسیسم هێنا، ره‌وتی رووداوه‌کانی دواتر نیشانی‌دا که ته‌نانه‌ت ئامرازه نوێیه‌کانیش نه‌یانتوانیوه نێوه‌رۆکی بنچینه‌یی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری له نێو ببه‌ن، به‌ڵکو به پێچه‌وانه‌وه، ئامرازه نوێیه‌کان هه‌م تیزی (بازاری جیهانی) مارکسی پتر سه‌لماندو، هه‌م که‌ڵه‌که بوونی سه‌رمایه‌داریی پتر نیشاندا، که مارکس له‌م کتێبه‌دا بنه‌ما سه‌ره‌کییه‌کانی چۆنیه‌تی ره‌وته‌که‌یان پیشان ده‌دات.
هه‌ڵبه‌ت ئه‌گه‌رچی ته‌کنۆلۆجیای نوی له زه‌رووره‌تی کاری ده‌ستی که‌م کردوه‌و پتر ئه‌و کرێکارانه‌ی هێنایه گۆڕێ که پسپۆڕ‌و فێکری بوون و به کرێکارانی یه‌خه سپی ناسێندرابوون، به‌لام هه‌ر له‌و کاته‌دا چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی به‌شێکی چینی کرێکار له پڕۆسه‌ی راسته‌وخۆی به‌رهه‌مهێنان، به‌و مانایه بوو، وه‌ک مارکس وتی چوونه ریزی بێکارانهوهو هه‌روه‌ها سه‌ره‌ڕای بیمه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی له وڵاتانی پێشکه‌وتووی سه‌رمایه‌داری، ئه‌م حه‌شیمه‌ته گه‌وره‌یه خاوه‌نی ئامرازه‌کانی به‌رهه‌م هێنان نین و هه‌ر بۆیه هه‌میشه وه‌ک هێزی زه‌خیره‌ی کار سه‌یریان ده‌کرێ و، ده‌شێ له قه‌یرانێکی پێشبینی نه‌کراودا بنه‌مای چینایه‌تی خۆیان زه‌قتر ده‌ربخه‌ن.
هه‌روه‌ها ته‌کنۆلۆژیای نوێ، ئیمکانی بارودۆخێکی نوێی خۆشگوزه‌رانی هه‌موو مرۆڤه‌کانی زیاتر له جاران سه‌لماندوه. ته‌کنۆلۆژیای نوێ ئه‌وه نیشان ده‌دا که ده‌کرێ مرۆڤه‌کان له سڕینه‌وه‌ی پێوه‌ندیه‌کانی سه‌رمایه‌داری، له رێگای کۆنتڕۆڵی راسته‌وخۆی ئامرازه به‌رهه‌مهێنه‌ره‌کانه‌وه، کۆتایی به‌و بارودۆخه دۆزه‌خیه بێنن که مارکس ناوی نا پێش مێژوو. به رای من به‌رگرتن به گه‌شه‌ی وڵاتانی دواکه‌وتوو ته‌نیا بۆ ئه‌وه ناگه‌ڕێته‌وه که وڵاتانی پێشکه‌وتووی سه‌رمایه‌داری ده‌یانه‌وێ له پێشبڕکێی ئابووریدا سه‌که‌وتوو بن، به‌ڵکوو بۆ ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه که په‌ره‌ئه‌ستاندنی به‌کار هێنانی جێگیربوونی ته‌کنۆلۆژیای نوێ له جیهاندا، له بنه‌ڕه‌تدا به مانای ئاڵوگۆرێکی گه‌وره‌یه به‌ره‌و سیستمێکی نوێی کۆماڵایه‌تی. ئه‌و سیستمه‌ی که تێیدا سنووره چینایه‌تی و دیکتاتۆریه‌کان ده‌سڕێنه‌وه‌و ئه‌وسا مرۆڤ هه‌موو توانای خۆی به‌رامبه‌ر به سروشت بۆ سروشت به‌کار دێنێ.
هه‌ر وه‌ک ئاشکرایه رۆشنبیری کوردی به هۆی ئه‌وه‌وه که نه‌یتوانیوه راسته‌وخۆ به زمانی خۆی له‌گه‌ل ده‌قه گرینگه جیهانیه‌کاندا په‌یوه‌ندی هه‌بێت، به‌رده‌وام له که‌مایه‌سییه‌کی کوشنده‌دا ژیاوه. ئه‌گه‌رچی ده‌با زۆر له‌وه پێش بۆ وه‌رگێڕانی به‌رهه‌مه‌کانی مارکس و بیرمه‌نده جیهانیه‌کانی دیکه قۆلمان لێ هه‌ڵماڵیبا، به‌ڵام ئێستاش ده‌کرێ دره‌نگ نه‌بێ. به‌و هیوایه‌ی ئه‌م کتێبه بتوانێ سووچێکی به‌تاڵی کتێبخانه‌ی کوردی پڕ بکاته‌وه….
ئەم کتێبە بە شێوەی pdf داگرە : کاری کرێگرتە و سەرمایە
دیدگاهتان را بنویسید