فرخ نعمت پور
نوسەر

نوسەر

نوسەر ناوم فەڕۆخ نێعمەتپوورە و لە شاری بانە لە دایک بووم. یەکەمین نووسینەکانم لە بواری چیرۆک بە زمانی فارسی لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا بووە لە ژێر کاریگەریی بەرهەمەکانی ڤیکتۆر هوگۆ کە وەک دەستنووس ماون و وەک بەشێک لە یادگاری ژیان و هەوڵی من بۆ بەنووسەربوون لە ئەرشیڤەکانمدا ماون. هەرچەند یەکجار بە تەمەنێکی کەم دەستم بە خوێندنەوەی هوگۆ کرد و بە گوێرەی پێویست لێم هەڵنەگرتەوە. هەمیشە هۆگری توند و تۆڵی خوێندنەوە بووم و لە گەڵیا خەریکی نووسینیش بوومە. لە بیرم دێت هەمیشە دەفتەرچەیەکم لە گیرفاندا بوو و بیر و هەستە کتوپڕییەکانی خۆمم تیا دەنووسینەوە. دواتر بەرەبەرە دەستم دایە نووسینی شیعر و…[ادامه]

نوسەر
خواندم !

رۆژێک لەسەر کار (دەنگ)

کات 01/12/1403 34 بازدید

رۆژێک لەسەر کار (دەنگ)

خوێندنەوەی چیرۆکی رۆژێک لەسەر کار

رۆژێک لەسەر کار (دەنگ)

شەمۆ راست دەکا. عومران سبەی دەچێ بۆ پاکستان، بۆ گوندەکەی خۆیان. ئەو گوندەی وەک بۆ خۆی زۆر جار باسی لێ‌دەکا تیایا لە دایک بوو، باڵای کرد و گەلێک بیرەوەریشی لێی هەیە. کچەکەی شووی کردووە و، و بە تەمان لەجیاتی نۆروێژ لەوێ شایی بۆ بکەن. هەموو خزم و قەوم دەعوەت کراون. پێم وابێ چوار سەد پێنج سەد هەزار کڕۆنێک خەرجیان دەبێ. سبەی قەرارە بە لانیکەم بیست جانتاوە بگەڕێنەوە. شەمۆ دەڵێ ئەم رۆژانەی ئاخر، عومران زیاتر لەوەی خۆشحاڵ بێ، سترێسە، واتە لە دڵەڕاوکێ‌دایە. عومرانیش دەڵێ راست دەکا.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *