فرخ نعمت پور
نوسەر

نوسەر

نوسەر ناوم فەڕۆخ نێعمەتپوورە و لە شاری بانە لە دایک بووم. یەکەمین نووسینەکانم لە بواری چیرۆک بە زمانی فارسی لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا بووە لە ژێر کاریگەریی بەرهەمەکانی ڤیکتۆر هوگۆ کە وەک دەستنووس ماون و وەک بەشێک لە یادگاری ژیان و هەوڵی من بۆ بەنووسەربوون لە ئەرشیڤەکانمدا ماون. هەرچەند یەکجار بە تەمەنێکی کەم دەستم بە خوێندنەوەی هوگۆ کرد و بە گوێرەی پێویست لێم هەڵنەگرتەوە. هەمیشە هۆگری توند و تۆڵی خوێندنەوە بووم و لە گەڵیا خەریکی نووسینیش بوومە. لە بیرم دێت هەمیشە دەفتەرچەیەکم لە گیرفاندا بوو و بیر و هەستە کتوپڕییەکانی خۆمم تیا دەنووسینەوە. دواتر بەرەبەرە دەستم دایە نووسینی شیعر و…[ادامه]

نوسەر
خواندم !

کۆچی ناوادەی هونەرمەند عەتاسەلیم‌پوور

کات 05/05/1404 283 بازدید

کۆچی ناوادەی هونەرمەند عەتاسەلیم‌پوور

کۆچی ناوادەی کاک عەتا سەلیم‌پوورم لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان‌دا بینی و، بەڕاستی بووە هۆی خەم و پەژارەیەکی قووڵ لە هەست و دەروونم‌دا.

ساڵانی ساڵە کاک عەتام دەناسی و لەگەڵ ئەوەی قەت لە نزیکەوە بە دیداری شاد نەببووم، بەڵام مرۆڤێکی ژیر و بە توانا و رۆشنبیرم دەهاتە بەرچاو. خاوەن دڵێکی میهرەبان، رەفتار و گفتێکی نەرم و بەگشتی مرۆڤێکی لەبەر دڵان بوو.

کاک عەتا لەگەڵ ئەوەی کەم ئەندام بوو و، ژیانێکی دژواری بەسەردەبرد، بەڵام هەمیشە بە ورە و ئازا بوو و قەت ئەم کەمایەسییە ئەندامییە نەیهێشت لە کار و چالاکییە هونەرییەکانی بکشێتەوە. ئەو سەرەڕای بەربەستە جەستییەکان، نموونەی تێکەڵ کردنی هونەرمەندانە و بوێرانەی ژیان و ماندوو بوون بوو.

ئەو شانازیەم پێ بڕا کە ئامادەکردنی وێنەی سەر بەرگی دوو کتێبی خۆم، دوو کۆمەڵە چیرۆک بە ناوەکانی ‘سەرۆک‘ و ‘پەڵەی لیخن‘ بەم مرۆڤە بەڕێز و هونەرمەندە بسپێرم و بەرهەمێکی شیاو لەلایەن ئەم خۆشەویستەوە وەربگرمەوە.

پڕ بە دڵ سەرەخۆشی لە کەس و کاری کاک عەتا و هەموو ئازیزان و خۆشەویستانی دەکەم و، هیوای سەبووری و ئارامیان بۆ دەخوازم.

یادی هەر مان!

فەڕۆخ نێعمەتپوور

کۆچی ناوادەی هونەرمەند عەتاسەلیم‌پوور

نوشته های مرتبط

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *