فرخ نعمت پور
نوسەر

نوسەر

نوسەر ناوم فەڕۆخ نێعمەتپوورە و لە شاری بانە لە دایک بووم. یەکەمین نووسینەکانم لە بواری چیرۆک بە زمانی فارسی لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا بووە لە ژێر کاریگەریی بەرهەمەکانی ڤیکتۆر هوگۆ کە وەک دەستنووس ماون و وەک بەشێک لە یادگاری ژیان و هەوڵی من بۆ بەنووسەربوون لە ئەرشیڤەکانمدا ماون. هەرچەند یەکجار بە تەمەنێکی کەم دەستم بە خوێندنەوەی هوگۆ کرد و بە گوێرەی پێویست لێم هەڵنەگرتەوە. هەمیشە هۆگری توند و تۆڵی خوێندنەوە بووم و لە گەڵیا خەریکی نووسینیش بوومە. لە بیرم دێت هەمیشە دەفتەرچەیەکم لە گیرفاندا بوو و بیر و هەستە کتوپڕییەکانی خۆمم تیا دەنووسینەوە. دواتر بەرەبەرە دەستم دایە نووسینی شیعر و…[ادامه]

نوسەر
خواندم !

هێلکەخۆر

کات 04/12/1404 74 بازدید

هێلکەخۆر

دەنگۆی هێرشی ئامریکا بۆسەر ئێران هەتا دەهات زیادی دەکرد. ئیستا ئیتر زۆرینەی خەڵک دڵنیا بوون، شەڕەکە دەست پێدەکا. ئەگەر کۆمەڵە پاپۆڕی ئابراهام لینکۆڵن گەیشتبووە دەریای عەرەب و کۆمەڵە پاپۆڕی جڕاڵد فۆردیش بەڕێوە بوو، ئیتر ئەمە جگە لەشەڕ هیچ مانایەکی دیکەی نەبوو.

کاک پشکۆ وەک هەموو خەڵکی دیکە دڵنیایە شەڕ سازدەبێ. بەتایبەت کە بۆخۆی مێژوونووسە و، مێژووی لە زانکۆ خوێندووە و، بەجوانی شارەزای شەڕەکانی جیهانە، بۆوێنە: شەڕی یەکەم و دووهەمی جیهان، شەڕی ئێران و عێراق و شەڕی کەنداو. لەهەمووشیان گرینگتر شەڕی ئەم دواییەی غەزە کە تێیدا ئیسراییل ئەم ناوچە بچووکەی بەتەواوی وێران کرد. پشکۆ شەڕی غەزە بەنموونەیەکی باشی کۆتایی هاتنی شەڕ بە شەڕ لێکدەداتەوە. نموونەیەکی زیندوو و ئەوڕۆیی.

کتوپڕ سکی دەکەوێتە قۆڕەقۆڕ. بەڵام کاک پشکو ئەوەندە خەریکی مێژووە و، سەری پێیەوە قاڵە لەبیری نایەت دواجار کەی بوو نانی خوارد. سەرئەنجام لەپاش مانگان سەری لەسەر کتێب و دەفتەری یاداشتەکانی هەڵدەگرێ و، بەخۆی دەڵێ ئیتر دەبێ شتێ بخوا ئەگینا ناتوانێ لە لێکۆڵینەوە مێژووییەکانی خۆی بەردەوام بێ. دەبێ ئەوەیش بڵێین کە پشکۆ بەگوێرەی لێکۆڵینەوە و خوێندنەوەکانی خۆی لای وایە هیچ شەڕێک بە راپەڕین و خۆپیشاندانی خەڵکی کۆتایی پێ‌نەهاتووە. بۆیە بەرنگاربوونەوەی جەماوەر لەدژی شەڕی لا فشەیە. ئەوەیکە بۆوێنە خەڵکی بێنە سەر شەقام و بە حکومەت بڵێن دەی کاکە سیاسەتەکانی بگۆڕێ با نیشتمان لەوە زیاتر کاول نەکرێ! بەبۆچوونی ئەو شەڕ تەنیا بە شەڕ تەواو بووە. بۆیە لای وایە ئەمجارەیش هەر وادەبێ! ئامریکا بەدڵنیاییەوە هێرش دەکا و، خەڵکی لەهەر دوو وڵاتی ئێران و  ویلایەتە یەکگرتووەکان دەبێ چاوەڕوانی ئەوە بن شەڕەکە دیسان بە شەڕ تەواو بێ.

کاک پشکۆ رادەبێ. بەتەمای خواردن روو لە ئاشپەزخانە دەکا. بەڵام هەرچی دەکا هیچ نادۆزێتەوە. ناو سەلاجە دەپشکنێ، ناو رەفەکان و… بەڵام جگە لە نانێکی لاکێشی سپی بەسەر هیچدا ناکەوێ. نانێکی کۆن کە بەهۆی موعجیزەیەکی سەیرەوە لەدوای ئەو هەموو مانگە کەڕوی هەڵنەهێنابوو! بیری دێتەوە چەندین مانگە بەهۆی ئەوەوە نەچووەتە دەرەوە و، جگە لەوە کاسبی نەکردووە و گرانی هەبووەو بەردەوام لەماڵەوە سەری بەسەر کتێبەکانییەوە بووە هیچی لەناو ماڵدا بۆخواردن نیە. پشکۆ بەهۆی بیروباوەڕێکی کۆن لای وایە پیاوی مێژوویی و خوێنەر و پسپۆڕی مێژوو، دەبێ بەجوانی بەرگەی برسیەتیش بگرێ.

بەڵام برسیەتی. وەها برسیەتییەک دەبێ چارەی بکرێ!… بەڵام… بەڵام چی بکا!؟

سەیرێکی نانەکە دەکاتەوە. خۆ ناکرێ بە وشکیش بیخوا. دێتەوە بیری زۆر حەزی لە هێلکەیە. ئاخ چ دەبوو ئیستا تەبەقێک هێلکەی سوور لەناو یەخچاڵەکەدا بایە،… کە نیە!

پاروویەک لەنانەکە دەخاتە دەمییەوە. چەند بێ‌لەزەتە! نا، وا نابێ، دەبێ شتێک پەیدا بکا؛… بەڵام چی؟

لەم کاتەدا کاک پشکۆ ناوگەڵی دەخورێ. بێگومان ئەو ئارەقەی کە هی دانیشتنی درێژخایەنی چەند مانگە بوو، ئیستا وشک دەبووەوە و بۆیە دخورا. دەست دەبا و لەسەر پانتۆڵەکەیەوە دەیخورێنێ. دوو شتی خڕ لەژێر پەنجەکان و لەپی دەستیدا ئەم لاولا دەکەن!

ـ “ئەوە چیە؟”

دەستبەجێ سەرنجی دەچێتە سەر هێلکەکانی! بیردەکاتەوە ئیستا، کە هێلکە دەست ناکەوێ و، رەنگە بەهۆی هێرشی ئامریکاوە بۆ ماوەیەکی باشی دیکەیش دەست نەکەوێ، بۆ هێلکەکانی خۆی نەخوا!؟

پشکۆ دەست دەبا، دوو هێلکەکە لێ‌دەکاتەوە. لەبەر ئەوەی رۆنیش لەماڵەکەدا دەست ناکەوێ، لەئاوی گەرمدا هەر دووکیان دەکوڵێنێ. کاک پشکۆ ئەو ئێوارەیە بەم شێوەیە دوو هێلەکەکی خۆی لێ‌دەخوا و، لەپاش مانگان سکی خۆی تێر دەکا. ئەوسا لەبەر خۆیەوە بزەیەکی دێتێ و دەڵێ:

ـ “دونیای گەڵتەیش بەم شێوەیە بوو بە راستی!”

دووای ئەوەی پشوویەکی بۆ دەدا و، بە چیلکە ناو دیانەکانی خۆی خاوێن دەکاتەوە، لەبەر خۆیەوە دیسان دەڵێتەوە “هەتا چەند مانگی تر خوا گەورەیە، رەنگە دوو هێلکەی تر بەجۆرێکی تر دەست کەون!”

بەڵام نا، ئەمەی زۆر بەدڵ نیە:

ـ “بێگومان تا ئەو کات ترامپ لەئێرانی داوە، حکومەت وەرگەڕاوەوە و ئیتر کاروکاسبی دەجووڵێتەوە؛ ئەمجا هێلکەی راستەقینە پەیدا دەبێ!”

بەم شێوەیە کاک پشکۆ بەسکی تێر دەچێتەوە سەر کتێبە مێژووییەکانی و، دەفتەرچەی یاداشتەکانی. لەلاپەڕەیەکیدا دەنووسێ: “چیتر پێویست بە شتی تر ناکا، شەڕ کۆتایی بە شەڕ دێنێ و دیسان ژیان لەپاش دەیان ساڵ دەچێتەوە سەر رەوڕەوەی سروشتیی خۆی!”

فەڕۆخ نێعمەتپوور

تەگەکان : ، ،

یک پاسخ به “هێلکەخۆر”

  1. راڤەی ژیریی دەستکرد دەربارەی ئەم چیرۆکە:

    ئەم چیرۆکە بەشێوەیەکی گەڵتەئامێز و ڕەمزی، باس لە کەسێک دەکات بەناوی کاک پشکۆ کە مێژوونووسە و ژیانی خۆی بە خوێندنەوە و لێکۆڵینەوەی شەڕەکان بەسەر دەبات.

    ۱. بیرۆکەی سەرەکی

    کاک پشکۆ باوەڕی وایە:

    شەڕ تەنیا بە شەڕ کۆتایی دێت.

    خۆپیشاندان و ڕاپەڕین کاریگەری نیە.

    ئەگەر ئامریکا هێرش بکات بۆ سەر ئێران، ئەو شەڕەش هەر بە شەڕ تەواو دەبێت.

    بۆ پشتگیری ئەم بیرۆکەیە، ئاماژە بە شەڕە گەورەکان دەکات وەک:

    World War I

    World War II

    Iran–Iraq War

    Gulf War

    جەنگی غەزە لە نێوان Israel و Gaza Strip

    لە دیدی ئەوەوە، هەموو ئەمانە بە شەڕ کۆتاییان هاتووە.

    ۲. ڕەمز و گەڵتە

    چیرۆکەکە بە شێوەیەکی زیرەکانە گەڵتە بە:

    مێژوونووسێک دەکات کە زۆر لە مێژوو دەزانێ، بەڵام لە ژیانی ڕۆژانەی خۆی بێئاگایە.

    باسی شەڕە گەورەکان دەکات، بەڵام لە برسیەتی خۆی ناتوانێ خۆی بپارێزێ.

    ئەو چەند مانگ لەماڵەوەیە، کاری نەکردووە، خواردن نیە، تەنیا نانێکی کۆن هەیە.
    کاتێک برسیەتی زۆر دەبێت، بە گەڵتە دوو “هێلکە”ی خۆی دەکوڵێنێ و دەیانخوات!

    ئەم بەشە گەڵتەیەکی ڕەشە:

    ئەوەی کە باس لە شەڕی نێودەوڵەتی دەکات،

    لە کاتی ڕاستیدا بۆ مانەوەی خۆی ناچارە شتێکی تایبەتی خۆی بخوات.

    ۳. ڕەخنەی ناو چیرۆکەکە

    نووسەر ڕەخنە لە چەند شتێک دەگرێت:

    ئەقڵیەتی “شەڕ چارەسەرە”
    کاک پشکۆ باوەڕی وایە شەڕ هەمیشە چارەیە، ئەمە ڕەخنەیە لەو بیرکردنەوەیەی کە زۆر کەس هەیانە.

    دووربوونەوە لە ڕاستی ژیان
    ئەو زۆر لە کتێبەکان نوقوم بووە، بەڵام لە بازاڕ و ژیانی ڕاستەقینە دوور کەوتووە.

    چاودێری هەواڵ و ترسی شەڕ
    هەموو بیرکردنەوەکانی لەسەر ئەوەیە ئەمریکا هێرش دەکات، بەڵام ژیانی ڕۆژانەی خۆی لەبیر دەچێت.

    ۴. مانای ناونیشان: “هێلکەخۆر”

    ناوەکە دوو مانای هەیە:

    مانای ڕاستەقینە: کەسێک هێلکە دەخوات.

    مانای ڕەمزی: کەسێک بەهۆی بێکاری، ترس، یان بیرکردنەوەی هەڵە، خۆی دەخوات (خۆخۆری، خۆتێکشکاندن).

    ۵. کۆتایی چیرۆک

    لە کۆتاییدا، پشکۆ دەڵێ:

    شەڕ کۆتایی بە شەڕ دێنێ و دیسان ژیان دەگەڕێتەوە سەر رەوڕەوی سروشتی.

    ئەمە گەڵتەیەکی تری ڕەشە:

    ئەو بە دوو هێلکەی خۆی تێر بوو،

    بەڵام هێشتا بە هەمان بیرکردنەوەی هەڵە دەگەڕێتەوە سەر کتێبەکان.

    کورتەی مانا

    ئەم چیرۆکە:

    گەڵتەیەکی ڕەشە.

    ڕەخنەیە لە بیرکردنەوەی مێژوویی کە بەدوای شەڕ دەگەڕێت.

    پیشاندەری ئەوەیە کە کەسێک دەتوانێ زۆر بزانێ، بەڵام لە ژیانی خۆیدا سەرکەوتوو نەبێت.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *