کۆتایی

کۆتایی

کۆتایی لە کۆتاییداهەموومان دەگەڕێینەوە بۆ رۆژە ئاساییەکانبۆ پشت پەنجەرەیەکتەنها تەژی لە یەک مەنزەرەقاوەیەک لە تەنیشتدابە جگەرەیەک بە لێومانەوەداخۆ رۆژەکان مانایان ماوە؟داخۆ شەوەکان خەونە سەرگەردانەکان دەستدەکەنەوە بە گەڕانبەشوێن ئێمەدا؟کتوپڕبۆنی سوپێکی خۆش دیمەنەکە داگیر دەکاکەسێک بە دەنگی نزم و لەرزۆکەوە دەڵێ خواردن ئامادەیەپەردەکە دادەدەمەوە...لە کۆتاییداهەموومان دەگەڕێینەوە بۆ ژوورە ئاساییەکان فەڕۆخ نێعمەتپوور[ادامه]

کۆتایی
خواندم !

کۆتایی

کات 05/03/2020 1,806 بازدید

کۆتایی

کۆتایی

لە کۆتاییدا
هەموومان دەگەڕێینەوە بۆ رۆژە ئاساییەکان
بۆ پشت پەنجەرەیەک
تەنها تەژی لە یەک مەنزەرە
قاوەیەک لە تەنیشتدا
بە جگەرەیەک بە لێومانەوە
داخۆ رۆژەکان مانایان ماوە؟
داخۆ شەوەکان خەونە سەرگەردانەکان دەستدەکەنەوە بە گەڕان
بەشوێن ئێمەدا؟
کتوپڕ
بۆنی سوپێکی خۆش دیمەنەکە داگیر دەکا
کەسێک بە دەنگی نزم و لەرزۆکەوە دەڵێ خواردن ئامادەیە
پەردەکە دادەدەمەوە…
لە کۆتاییدا
هەموومان دەگەڕێینەوە بۆ ژوورە ئاساییەکان

فەڕۆخ نێعمەتپوور

تەگەکان : ،

نوشته های مرتبط

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *