رێگاکان

رێگاکان

رێگاکان رۆژەکان بە کاوەخۆ تێدەپەڕنئەو کۆترەی سەردەمانێک هەڵمفڕاندلەسەر هیچ بانێک نەنیشتەوەکاتەکان بەسەرەخۆ دەڕۆندەستم لە ناو دەستیاندا،چیتر منداڵێکی لاسار نیمدەنگی دایکم لە پەنجەرەکەوە هەر دێتەوە گوێم:ـ بۆ کوێ؟راستی بۆ کوێ! لەبیرم دێمن تەنیا گوێم لە دەنگێک بوودەنگێک لەو سەری رێگاکانەوەبارانێکی بەخوڕ دادەکاشوێن پێکان دیسان بزردەبنەوەبە دایکم دەڵێم رەنگە رۆژێک بێمەوە،… رەنگەهەنگاوەکانم پێدەکەننرێگا سەرم لێ بادەدادەزانم ژیان شتێکە وەک لەبیرکردنبۆنی گەنجیەتی لە جەستەی بەتەمەنم ئاڵاوەبەرم نادابە دایکم لەوپەڕی ساڵانەوە دەڵێمدەزانی ئیتر خۆم نیم؟هەر نەشبووم.راستی هەڤاڵ کۆترێک لەم ئاسمانەوە تێپەڕیهەواڵێک، داخۆ نەتبینی؟ئاسمان تەنیا دەکشێ و دەکشێبۆنی غوربەت ئەندیشەکانم غەرق دەکەن،… دەیخۆندیسان بارانێکی بەخوڕەمی… ترداخۆ دایکم و پەنجەرەکە ماون؟کۆترێک لەو پەڕی رێگاکانەوە دەگمێنێرەنگە هێشتا…[ادامه]

رێگاکان
خواندم !

رێگاکان

کات 04/12/2020 3,282 بازدید

رێگاکان

رۆژەکان بە کاوەخۆ تێدەپەڕن
ئەو کۆترەی سەردەمانێک هەڵمفڕاند
لەسەر هیچ بانێک نەنیشتەوە
کاتەکان بەسەرەخۆ دەڕۆن
دەستم لە ناو دەستیاندا،
چیتر منداڵێکی لاسار نیم
دەنگی دایکم لە پەنجەرەکەوە هەر دێتەوە گوێم:
ـ بۆ کوێ؟
راستی بۆ کوێ!


لەبیرم دێ
من تەنیا گوێم لە دەنگێک بوو
دەنگێک لەو سەری رێگاکانەوە
بارانێکی بەخوڕ دادەکا
شوێن پێکان دیسان بزردەبنەوە
بە دایکم دەڵێم رەنگە رۆژێک بێمەوە،… رەنگە
هەنگاوەکانم پێدەکەنن
رێگا سەرم لێ بادەدا
دەزانم ژیان شتێکە وەک لەبیرکردن
بۆنی گەنجیەتی لە جەستەی بەتەمەنم ئاڵاوە
بەرم نادا
بە دایکم لەوپەڕی ساڵانەوە دەڵێم
دەزانی ئیتر خۆم نیم؟
هەر نەشبووم.
راستی هەڤاڵ کۆترێک لەم ئاسمانەوە تێپەڕی
هەواڵێک، داخۆ نەتبینی؟
ئاسمان تەنیا دەکشێ و دەکشێ
بۆنی غوربەت ئەندیشەکانم غەرق دەکەن،… دەیخۆن
دیسان بارانێکی بەخوڕەمی… تر
داخۆ دایکم و پەنجەرەکە ماون؟
کۆترێک لەو پەڕی رێگاکانەوە دەگمێنێ
رەنگە هێشتا بەیانییەکی زووی ئەو ساڵانە بێت
ئەو ساڵانەی هەتاو دەبووە میوانی ژوورێکی بێ ئۆقرە
راستی دایکە
حەزدەکەی جارێکی تر لە دایک ببمەوە،… حەزدەکەی؟

فەڕۆخ نێعمەتپوور

خوێنەری هێژا، ئەم شێعرە بە شێوەی دەنگ گوێ بگرە > رێگاکان

تەگەکان :

نوشته های مرتبط

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *