بەفر

بەفر

بەفر ساڵەکان لەرەگەزی بەفر بوون بەرەبەرە سپی هەڵگەڕاین توێژاڵێک لە تیشک وەک کفن لێمان ئاڵا تەمەن نوورانیی کردین بەو پێستە گرینج گرینج و داهێزراوەوە وا رۆژانی زووی داگیر کرد. لە ناو مێشکمدا باڵندەیەک دەخوێنێ ماوم خۆمم: باڵندەیەکی خەمین؟ یان خەیاڵی گوێسبانێکی تر، هێلانەیەک تەژی لە دوو بێچوو و بەردەمێک لە رووانینێکی بێ سنوور؟ پووشێک بە دەنووکمەوە دەگرم بە دەستی کەسیرەم هەڵمی پەنجەرەکە دەسڕمەوە هەور نیشتووەتە سەر ئاسۆ بە خۆم دەڵێم: "هاوڕێ! دوور بنواڕە،... دوور داهاتوو ونە." فەڕۆخ نێعمەتپوور ئەم شێعرە لە لایەن کاک بابەک سەحرانەوەردەوە کراوە بە فارسی " برف "[ادامه]

بەفر
خواندم !

بەفر

کات 18/01/2022 1,808 بازدید

بەفر

ساڵەکان لەرەگەزی بەفر بوون

بەرەبەرە سپی هەڵگەڕاین

توێژاڵێک لە تیشک وەک کفن لێمان ئاڵا

تەمەن نوورانیی کردین

بەو پێستە گرینج گرینج و داهێزراوەوە

وا رۆژانی زووی داگیر کرد.

لە ناو مێشکمدا

باڵندەیەک دەخوێنێ

ماوم خۆمم:

باڵندەیەکی خەمین؟

یان خەیاڵی گوێسبانێکی تر،

بەفر

هێلانەیەک تەژی لە دوو بێچوو و

بەردەمێک لە رووانینێکی بێ سنوور؟

پووشێک بە دەنووکمەوە دەگرم

بە دەستی کەسیرەم

هەڵمی پەنجەرەکە دەسڕمەوە

هەور نیشتووەتە سەر ئاسۆ

بە خۆم دەڵێم:

“هاوڕێ! دوور بنواڕە،… دوور

داهاتوو ونە.”

فەڕۆخ نێعمەتپوور

ئەم شێعرە لە لایەن کاک بابەک سەحرانەوەردەوە کراوە بە فارسی ” برف

تەگەکان : ،

نوشته های مرتبط

یک پاسخ به “بەفر”

  1. سلاو ، هه ر کات شیعری ماموستا شیرکو بی که س ئه خوینمه وه شاد ده بم ، هه رکات شیعره کانی ماموستا شیرکو بی که س گوی ده گرم ئه ویش به ده نگی ماموستا بی که س شادتر ده بم و چیژی زورتر له شیعره کانی وه ر ده گرم ، زوری پی ناچی خویندنه وه ی شیعره کان ، تکایه ئه گه ر ئه کریت به ده نگی خوتان و به ئیحساسی خوتان شیعرکانتان وه خوینن و له سایته که دا دای نین ./ سپاس

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *