خوێندنەوەی تاکڕەهەندی خۆی هۆکارێکی قەیرانە
خوێندنەوەی تاکڕەهەندی خۆی هۆکارێکی قەیرانە
رابه‌ر فاریق لەگەڵ فەڕۆخ نێعمەتپوور
رابه‌ر فاریق: ئەو ڕێگایانە کامانەن کە دەبن بە پردی پێوەندیی قووڵی نێوان نووسەر و وەرگر؟
وه‌ڵام ـ له‌م پرسیاره‌دادیاری نه‌کراوه که مه‌به‌ست له نووسه‌ر چ جۆر نووسه‌رێکه: بۆ وێنه نووسه‌ری سیاسی، فه‌لسه‌فی، ئه‌ده‌بی یاخود رۆژنامه نووس. به‌ڵام به گشتی ده‌توانین بڵێین که فاکته‌ره‌کان بۆ چێ‌کردنی وه‌ها په‌یوه‌ندییه‌ک یه‌کجار جۆراوجۆرن. که ده‌کرێ به‌م نموونانه ئاماژه بکرێ: زاڵ بوون به سه‌ر بابه‌تی نووسین، شاره‌زابوون له میتۆد، هه‌بوونی رۆشنبیرییه‌کی باش له بابه‌ت بابه‌تی دیاریکراو، ناسینی کۆمه‌ڵگای خود له باری که‌لتورییه‌وه، ره‌چاو کردنی زمانێک که بتوانێ هه‌م هه‌لگری توخمه‌کانی مه‌نتقی توانای نوێ گوتن له بابه‌تدا و هه‌روه‌ها هه‌م هه‌ڵگری میراتی زمانی باو بێت. هه‌روه‌ها نووسه‌ر شاره‌زای سایکۆلۆژی کۆمه‌ڵگا و ئه‌و کێشه کۆمه‌ڵایه‌تی، تاکیانه و فیکریانه بێت که کۆمه‌ڵگا له هه‌ناوی خۆیدا پێیوه سه‌رقاڵه، ئه‌گه‌رچی کۆمه‌ڵگا یان خود تاک خۆی ناتوانێ گوزارشتی لێ بکات.
هه‌ڵبه‌ت ئه‌م فاکته‌رانه ئاراسته‌که‌ی له نووسه‌ره‌وه‌یه به‌ره‌و کۆمه‌ڵگا یاخود وه‌رگر یاخود خوێنه‌ر. به‌ڵام کۆمه‌ڵێک فاکته‌ری دیکه هه‌ن که ئاراسته‌که‌ی له وهرگرهوهیه به‌ره‌و نووسه‌ر. که ئه‌وانیش بریتین له‌وه‌ی که له کۆمه‌ڵگادا ئاستێکی شیاو بۆ که‌لتووری خوێندنه‌وه هه‌بێت. به‌و مانایه که له کۆمه‌لگادا ده‌بێ هه‌م خوێنه‌ری نوخبهمان هه‌بێت و هه‌م جه‌ماوه‌رێکی باشی هۆگری خوێندنه‌وه. له نه‌بوونی وه‌ها فاکتهرگهلێکدا زه‌حمه‌تی نووسه‌ران به فیڕۆ ده‌چێ و سه‌ره‌ڕای ماندووبوونی زۆریان ده‌ستکه‌وتێکی وه‌ها لێ ناکه‌وێته‌وه.
هه‌ڵبه‌ت نابێ له بیرمان بچێ که له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م بازنه‌یه، هه‌ندێک جار پشێویی ناو کۆمه‌ڵگا له باری دۆخی ئابووری و که‌لتوورییه‌وه، ده‌توانێ کاریگه‌ریی راسته‌وخۆی هه‌بێ له گشتیه‌تی ئه‌م دۆخه. له وه‌ها دۆخێک‌دا پردی په‌یوه‌ندی ده‌پسێ و “په‌یوه‌ندیی قوڵ” به تووش کێشه‌وه ده‌بێت. به رای من ئه‌م په‌یوه‌ندییه قووڵه زه‌مانێک درووست ده‌کرێ که هه‌م له کۆمه‌ڵگادا جۆرێک له دامه‌زراوه‌یی و دڵنیایی هه‌بێت و هه‌م جۆرێک له هومێد به داهاتوو. له به‌ستێنی لێکدراوه‌یی ئه‌م دووانه‌دا نووسه‌ری باش ده‌توانێ په‌یوه‌ندێکی قووڵ له گه‌ل وه‌رگر دروست بکات.
رابه‌ر فاریق: بۆچی ڕەخنەی بەراوردکاریی کاری لەسەر نەکراوە، بە شێوەیەک، کە سەرچاوەمان لەم بارەیەوە هەبێ، لە کاتێکدا دەبوو ئێستە زیاتر لە جاران بایەخی پێ درابا؟
وه‌ڵام ـ ره‌خنه‌ی به‌راوردکاری له چاو ره‌خنه‌ی رۆتینی (گه‌ر بتوانم ئه‌م وشه‌یه به کار ببه‌م) پێویستی به بنه‌مایه‌کی فیکری به‌هێزتر و خوێندنه‌وه‌یه‌کی فراوانتر هه‌یه. ره‌خنه‌گری به‌راوردکار ده‌بێ هه‌روه‌ها توانای ئه‌وه‌ی هه‌بێ که ده‌قی زمانه‌کانی دی به زمانی خۆیان بخوێنێته‌وه. له نه‌بوونی وه‌ها دیارده‌یه‌کدا مه‌ترسی به‌راوردێکی خراپ له ئارادایه. ره‌نگه یه‌کێک له هۆکاره‌کانی نه‌بوونی وه‌ها دیارده‌یه‌ک ئه‌وه بێت که رۆشنبیرانی ئێمه زیاتر به ره‌خنه‌ی رۆتینییه‌وه سه‌رقاڵن هه‌تا شتی دیکه. یان ره‌نگه نه‌زانینی زمانی دیکه بێت، وه‌ها که ده‌ست راگه‌یشتنی ره‌خنه‌گران گه‌لێک ئاسانتر بکات. یان ره‌نگه ئه‌وه‌ی که ره‌خنه‌ی رۆتینی به جۆرێک چه‌ق به‌ستن له سه‌ر یه‌ک ده‌قه، به‌ڵام ره‌خنه‌ی به‌راوردکاری له سه‌ر دوو یان چه‌ند تێکست. جا به‌م پێیه‌ش کاری فراوانتری ده‌وێ.
رابه‌ر فاریق: لە ئێستەدا، داهێنان و ڕێکلام هاوئاستن لە خستنەڕووی ئاستی دەق لە کوردستاندا، بەڵام ئەو ڕێکلامەی لێرەدا مەبەستمە، دابەشبووە بە سەر خوێنەر و ڕاگەیاندن و دەسەڵاتی سیاسیی حیزبەکان. نووسەری ئیبداعکار بۆ ئەوەی پردێک دروست بکا بۆ بە یەکتر گەیشتنی داهێنان- ڕێکلام، چی دەبێ بە کۆمەککارێکی تەندروست؟
وه‌ڵام ـ وه‌ڵامی ئهمهیهکجار دژواره. به داخه‌وه یان به خۆشییه‌وه هه‌میشه ده‌ق و نووسین وه‌ک هه‌ر دیارده‌یه‌کی دیکه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌م جیهانه‌دا پێوه‌ندییه‌کی به هێزی به جۆری پێوه‌ندییه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگاوه هه‌یه. به رای من هاوسه‌نگیی نێوان داهێنان و رێکلام ئه‌و کاته‌یه که کۆمه‌ڵگا بۆ خۆی خوێنه‌رو چاوه‌دێرێکی باشی ده‌ق بێت. که مه‌به‌ستیش له‌مه هه‌مان بوونی توێژی به هێزی خوێنه‌ری نوخبه و رۆشنبیرییه‌کی باش له کۆمه‌ڵگادایه. له نه‌بوونی ئه‌م دوو فاکته‌ره‌دا هه‌میشه به داخه‌وه ئه‌وه فاکته‌ره‌کانی دیکه به تایبه‌ت ده‌سه‌ڵات و راگه‌یاندنن که ده‌وری سه‌ره‌کی ده‌بینن.
رابه‌ر فاریق: چی لەو واقیعە تاڵە بکەین کە خەیاڵ و فەنتازیا ناتوانن بیگۆڕن؟
وه‌ڵام ـ خه‌یاڵ و فه‌نتازیا ناتوانن جیهان بگۆڕن. جیهان جه‌سته‌یه‌کی فیزیکییه که پێویستی به که‌ره‌سه‌یه‌کی فیزیکی هه‌یه بۆ گۆڕینی. رۆسۆ قسه‌یه‌کی جوانی هه‌یه که ده‌ڵێ ده‌سه‌ڵات بوونێکی فیزیکی واته جه‌سته‌ییه. جا گه‌ر بڕوامان به‌وه هه‌بێت که ده‌سه‌ڵات دنیا ده‌گۆڕێ، که‌واته بۆ گۆڕینی دنیا ده‌بێ ببین به ده‌سه‌ڵاتێکی فیزیکی. خه‌یاڵ و فه‌نتازیا یه‌کێک له پێش مه‌رجه‌کانی گۆڕانه، به‌ڵام خودی گۆڕان نیه. له خه‌یاڵ و فه‌نتازیادا مرۆڤ که‌ره‌سه ده‌روونییه‌کانی گۆڕان چێده‌کا، که یه‌کجار پێویستن بۆ گۆڕانێکی بنه‌ڕه‌تیی. جا بۆ ئه‌وه‌ی واقعی تاڵ بگۆڕدرێ، ده‌بێ خه‌یاڵ و فه‌نتازیا خۆی به که‌ره‌سه ماددیهکانیشیهوه گرێ بدات.
رابه‌ر فاریق: یەکێک لە ڕوانینەکانی دێرک واڵکۆت وەهایە: “ئەدەب دەمی زامێک هەڵدەداتەوە، قووڵتر لەو زامەی مێژوو هەڵیدەداتەوە”. دەتوانین بەم شێوەیە بڵێین: لێکۆڵەر و ڕەخنەگری کوردی، قووڵتر دەچنە نێو پێکهاتەی دەقەکانەوە؟
وه‌ڵام ـ ئه‌م رسته‌یه‌ی واڵکۆت قسه‌یه‌که وه‌ک زۆربه‌ی قسه‌کانی دیکه که ده‌رباره‌ی ئه‌ده‌ب کراون. قسه‌یه‌ک که راوهستانێکمان پێ ده‌کا و ده‌بێته هۆی لێڕامانمان. ئه‌گه‌ر مێژوو به رووداو بزانین، ئه‌وا بینینی راسته‌وخۆی رووداوێکی مێژوویی ره‌نگه که‌متر کاریگه‌ریی له سه‌ر زه‌ینی مرۆڤ نه‌بێت له چاو رووداوێکی ئه‌ده‌بی. شتێک که ئه‌م رووداوه مێژووییه له رووداوی ئه‌ده‌بی جیا ده‌کاته‌وه ئه‌وه‌یه که ئێمه له ئه‌ده‌بدا دواتر ئه‌م رووداوه له گشتییه‌تێکدا ده‌بینینه‌وه. رووداوی ئه‌ده‌بی به هۆی به‌رجه‌سته‌بوونی تاکه‌وه له ده‌قی ئه‌ده‌بیدا، زۆرتر تایبه‌تی ده‌کرێته‌وه‌و هه‌ر بۆیه مهلمووستر و هه‌ست پێکراوتر ده‌بێ. جا به‌م راده‌یه‌ش کاریگه‌رییه‌که‌ی پتر ده‌بێ. که‌واته به پێی ئه‌م لۆژیکه ده‌کرێ ئه‌دیبی کوردیش قوڵتر له نێو پیکهاته‌ی رووداوه‌کاندا بێت.
رابه‌ر فاریق: ڕۆشنبیرانی کورد توانیویانە بە کەرەستە مۆدێرن و چەمکە جیهانییەکان دۆخی گشتیی ئێستەی کوردستان بخوێننەوە و قەیرانەکان بەرەو چارەسەر پەلکێش بکەن؟
وه‌ڵام ـ ئاشکرایه تا ئیستا خویندنه‌وه‌ی دۆخی کوردستان، خوێندنه‌وه‌یه‌کی پتر سیاسیه. هه‌ربۆیه تاکرهههندییه و هیچ خوێندنه‌وه‌یه‌کی تاکرهههندیش نابێته هۆکارێکی بنه‌ڕه‌تی بۆ په‌ل کێش کردنی قه‌یرانه‌کان به‌ره‌و چاره‌سه‌ربوون. جگه له‌مه من وا هه‌ست ده‌که‌م که جۆرێک میتۆدی نیچه‌ییانه به سه‌ر رۆشنبیری کوردی‌دا زاڵه که ده‌بێته هۆی ئه‌وه له ئارامش و سه‌برێکی زانستی بۆ خوێندنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگاکه‌ی به‌هره‌مه‌ند نه‌بێ. رۆشنبیری کوردی تا راده‌یه‌کی به‌رچاو ره‌قه و زیاتر هه‌ست ده‌که‌ی که ته‌نانه‌ت ئه‌وکاتیش که ده‌یه‌وێ زانستی بنووسێ، رۆحی سیاستی له پشته. ده‌ڵێی هه‌میشه ده‌یه‌وێ هه‌رچی خێرا شه‌ڕه‌که‌ی خۆی ساخ بکاته‌وه. ئه‌مه له کاتێکدایه که زانست نه‌رم و نیانه و په‌له ناکات. ره‌نگه نه‌بوونی په‌یوه‌ندێکی به هێز له نێوان جامیعه واته زانستگا و رۆشنبیری کوردی سه‌ره‌کیترین هۆکاری ئه‌م کێشه‌یه بێت.
رابه‌ر فاریق: ڕۆشنبیرانی کورد دەزانن بیر لەچی دەکەنەوە و لە پشت بیرکردنەوەکانیاندا چ مەبەستێ خۆی نواندووە؟
وه‌ڵام ـ به رای من هه‌موو رۆشنبیرێک ده‌زانێ که بیر له چی ده‌کاته‌وه، به‌ڵام ره‌نگه هه‌موویان نه‌زانن که چۆن بیری لێ ده‌که‌نه‌وه‌و چلۆن تێیدا قووڵ ده‌بنه‌وه. هه‌ر به‌م پێیه‌ش ره‌نگه هه‌موو رۆشنبیران نه‌زانن که چ مه‌به‌ستێک له پشت بیرکردنه‌وه‌کانیاندا خۆی حه‌شار داوه. ره‌نگه لێره‌دا هیچ پێویستێکیش به‌وه نه‌بێت که چ مه‌به‌ستێک له ئارادایه. به رای من گرنگتر له‌مه وردبوونه‌وه له خودی بابه‌تی لێکۆڵینه‌وه‌که‌یه که ده‌بێ سه‌رنجمان رابکێشێ. ئه‌ره‌ستوو به پێی دیدی تێۆلۆگیانهی خۆی پێی وابوو که هه‌موو شتێک له‌م دونیایه‌دا خاوه‌ن مه‌به‌ستێکه. که دواتر زانستی نوێ ئه‌مه‌ی ره‌د کرده‌وه. جا با ئێمه‌یش زۆر له‌م مه‌به‌ستانه ورد نه‌بینه‌وه، ئه‌وه‌نده‌ی که مه‌به‌ستمان خودی لێکۆڵینه‌وه‌که‌ی رۆشنبیر بێت. به رای من رۆشنبیر گه‌ر بتوانێ لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی باس پێشکه‌ش بکات خۆبه‌خۆ مه‌به‌سته‌که‌شی دیاری کردووه و پێکاویه‌تی.
رابه‌ر فاریق: لە نێو ڕۆشنبیرانی ئێستەی کوردستاندا کۆمەڵێ گرووپ ئامادەییان هەیە، دەتوانین بڵێین ئەوانە بنەمای تەندروستیان هەیە بۆ درێژەدان بە کارەکانیان؟ بۆچی ئەو گرووپانە هەر دەمێک و کەسێ وەک (ڕۆشنبیری گەورەی کورد) دەناسێنن؟
وه‌ڵام ـ له جیهانی رۆشنبیریش دا وه‌ک جیهانی سیاسی ده‌سته‌به‌ندی ده‌بیندرێ. ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه که له نێوان جۆری روانین و راڤه‌ی رۆشنبیراندا جیاوازی هه‌یه. به رای من ئه‌مه دیارده‌یه‌کی سروشتیه و په‌یوه‌ندی به جوڵه‌ی زاتیی رۆشنبیران و جۆری ته‌ماسیان له گه‌ڵ تیۆره‌کان و هه‌روه‌ها جۆری په‌یوه‌ندی دانی ئه‌م تیۆرانه به دۆخی تایبه‌تی کۆمه‌ڵگاوه هه‌یه. بۆ وێنه ئه‌و رۆشنبیره‌ی که ره‌خنه له هه‌موو بواره‌کاندا ره‌چاو ده‌کا (بۆ وێنه له خوێندنه‌وه‌ی مێژوودا)، جیاوازیی هه‌یه له گه‌ڵ ئه‌و رۆشنبیره‌ی دیکه که له روانگه‌ی ئیسباتییهوه بۆ دۆخی ئیستا له مێژوو ده‌ڕوانێ.
هه‌روه‌ها ده‌کرێ له ناو ئه‌و رۆشنبیرانهیشدا که ره‌خنه‌یی له مێژوو ده‌ڕوانن، بیروبۆچوونی جیاواز هه‌بێ. به رای من ئه‌مه خۆی له خۆیدا خراپ نیه، به‌ڵام نابێ ببێته هۆی ئه‌وه که جیاوازیی بیروڕا ببێته هۆی نه‌بینینی تواناییه‌کانی ته‌ره‌فی به‌رانبه‌ر. پانتایی بیر ئه‌وه‌نده گه‌وره‌و به‌رینه که ئه‌گه‌ر هه‌ر رۆشبیرێک به قوڵیی بچێته بواری جێگای سه‌رنجی خۆیه‌وه، ده‌توانێ له هه‌مان کاتدا جێگای ئه‌وی دیکه‌ش به ناحه‌ق داگیر نه‌کا. به رای من شوێنی روشنبیر ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌ستوونی پێناسه ده‌کرێ، ئاسۆیی ناکرێ. بریا ئێمه له هه‌موو بواره‌کاندا (بواره دژ به‌یه‌که‌کانیش) ئه‌وه‌نده رۆشنبیری راسته‌قینه‌مان هه‌بووایه که ده‌ست بردن بۆ کار و به‌رهه‌می هه‌ر کامیان ببوایه‌ته جێی سه‌رسوڕمانی هه‌موومان. بۆ وێنه گه‌ر سه‌یری بیرمه‌ندانی ئه‌ورووپا بکه‌ین ده‌بینین که کانت و هیوم دوو جۆر روانینیان بۆ ئه‌تیک واته ئه‌خلاق هه‌یه، به‌ڵام مرۆڤی لایه‌نگری هه‌رکامیان کاتێک ئه‌وی دیکه‌یان ده‌خوێنێته‌وه، به ئاسانی ده‌توانێ سه‌رنجی رابکێشێ و ببێته هۆی سه‌رسوڕمانی.
پێم وابێ هێشتا رۆشنبیریی کوردی، یان گروپه‌کانی ناو ئه‌م رۆشنبیرییه، زووه که خه‌ریکی ده‌ست نیشان کردنی رۆشنبیری گه‌وره بێت. رۆشنبیری کوردی ته‌نانه‌ت هێشتا ئه‌وه‌نده ده‌قه مه‌زنه‌کانی جیهانی به زمانی خۆی له به‌رده‌ستدا نیه تاکوو دیعایهیهکی له‌م چه‌شنه‌ی هه‌بێ. بریا له جیاتی ئه‌م کاره، ئه‌م رۆشنبیرانه زیاتر به کاری راگواستنی ئه‌م ده‌قانه‌وه سه‌رقاڵ بانایه.
رابه‌ر فاریق: کاتێک بمانەوێ بگەڕێینەوە بۆ حەفتاکانی ڕۆمان و چیرۆکی کوردی، دەبینین وەک هەبوون، چیرۆکمان هەیە و دیدی بیبلۆگرافیانەی نووسەرەکانیان هەردەم هەوڵی سەلماندنەوەی بوونی دەقەکان دەدەن، نەک پرسیار، جا بۆئەوەی چیرۆکیش ببێ بە پرسیار لەبەردەم مرۆڤدا، لە ڕوانگەی ئێوەوە ڕەوتەکە چۆن وەربچەرخێنین؟
وه‌ڵام ـ کێشه‌یه‌ک له راستیدا له نێوان نووسه‌ره‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه و نووسه‌رانی ئیستادا هه‌یه، که به به‌رده‌وامی خۆی ده‌نوێنێ. به رای من خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و وه‌چه‌یه زۆرجاران تێکه‌ڵ به زمانێکی نیچه‌ییانه بووه که ئه‌وانی تووڕه کردووه. بۆ وێنه نیچه له کتێبی “سه‌رچاوه‌کانی ئه‌خلاق دا” کاتێک ده‌روونناسه ئینگلیزییه‌کان ده‌خاته به‌ر ره‌خنه، له رسته‌گه‌لی وه‌ک “ئه‌و پیره لێکۆڵه‌رانه‌ی وا وه‌ڕه‌زی ده‌که‌ن” (ئه‌م رسته‌یه‌م له زمانی نۆروێژییه‌وه وه‌رگرتووه، جا نازانم تا چه‌ند ته‌رجومه‌که‌ی ده‌قیقه) که‌ڵک وه‌رده‌گرێ. ئه‌و رۆشنبیرانه‌ی ئێمه‌یش که له نه‌وه‌ده‌کانه‌وه ده‌ستیان پێ‌کرد، تا راده‌یه‌کی زۆر تێکه‌ڵ به‌م جوره زمانن، زمانێک که له کۆمه‌ڵگای ته‌قلیدی ئێمه‌دا ده‌توانێ له لایه‌ن وه‌چه‌کانی پێشووه‌وه تووش به‌رهه‌ڵستکارییه‌کی گه‌وره بێت. هه‌ڵبه‌ت من پێم وایه که به کاربردنی ئه‌م زمانه نیچهییانهش ئیدی کۆنه و ته‌قلیدییه. من پێم وایه که ئێمه زیاتر پێویستمان به زمانێکی کانتیانه هه‌یه. زمانێک که له عه‌ینی راڤه‌دا، ئارام و لۆژیکی و زانستیانه‌یه. جا به‌م شێوه ده‌توانین ته‌نانه‌ت سه‌رنجی وه‌چه‌کانی پێشووش بۆ خومان رابکێشین.
به‌ڵێ! ده‌بێ روانگه‌کان سه‌باره‌ت به چیرۆکیش گۆڕانیان به‌سه‌ردا بێت. به‌ڵام ئه‌م گۆڕانه زیاتر له رێگای پێشکه‌ش کردنی ده‌قه‌وه ده‌کرێ، هه‌تا نه‌فییه‌کی توند و تیژانه. پێشکه‌ش کردنی ده‌قی دی و نوێ، خۆبه‌خۆ پانتاییه‌که فراوانتر ده‌کاته‌وه‌و له‌م رێگایه‌وه پرسیار و ئاسۆی دیکه ده‌خوڵقێ. به داخه‌وه فه‌زای ره‌خنه‌ی ئێمه زۆر تێکه‌ڵ به فه‌زایه‌کی تووره‌ی سیاسیانه‌یه. ئه‌مه له کاتێکدایه که زۆربه‌ی نووسه‌ره‌کانمان باس له دوور که‌وتنه‌وه له ئایدۆلۆژیا ده‌که‌ن!
رابه‌ر فاریق: ئەگەر ورد لە چیرۆک‌نووس و ڕۆماننووسەکانی حەفتاکان بڕوانین، دەبینین گەورەترین کێشەیان تەکنیک بووە، هاوکات لە گوتارەکانیاندا بەکارهێنەری زۆرترین وشەی (داهێنان) و (نوێخوازی)ین و خۆیان بە کۆکەرەوەی حەقیقەت هاتووەتە پێش چاو، ئەمە لە کاتێکدایە وا نین، ئەو گوتارانەی لە ئێستای (ڕۆماننووس و چیرۆکنووسەکان)دا دەیانبینی، تا چەند نزیکن لە حەقیقەت؟
وه‌ڵام ـ چ ئه‌م ئیدیعایه و چ ئیدیعاکانی وه‌چه‌ی ئیستا سه‌باره‌ت به جۆری نیشان دانی خۆیان، به رای من به دوورن له فۆڕمێکی باشی پێشکه‌ش کردن. هه‌ر دووکی ئه‌م هه‌ڵوێستانه دژکردهوهیین نه‌ک کرده‌وه‌یی. واته وا ده‌که‌ن چوونکه ته‌ره‌فی به‌رانبه‌ر له‌وه‌پێش وای کردووه! تا دێتیش فه‌زاکه گرژتر ده‌بێت. ره‌نگه یه‌کێک له هۆکاره‌کانیش ئه‌وه بێت که ئه‌م دوو وه‌چه‌یه یه‌کجار له باری زه‌مه‌نی و مه‌کانییه‌وه له یه‌ک نزیکن (ئیستاش پێکه‌وه ده‌ژین). هه‌روه‌ها سه‌رنه‌که‌وتنی باشی وه‌چه‌ی نوێ له باری پێشکه‌ش کردنی ده‌قه‌وه و له باری به جه‌ماوه‌ری بوونی ده‌قه‌کانی و ئه‌و ئاڵۆزیانه‌ی که له وه‌چه‌ی نوێ‌دا له باری نووسین و زمانیه‌وه خۆی نیشان ده‌دا، وه‌چه‌ی رابردووی ئازاتر کردووه.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که گوتاره‌کانی ئیستای رۆماننووس و چیرۆک‌نووسان تا چه‌ند له حه‌قیقه‌ت نزیکن ده‌بێ بڵێم که پێناسه کردنی حه‌قیقه‌ت هه‌میشه یه‌کێک له دژوارترینی کاره‌کانه. به تایبه‌ت کاتێک که قسه له سه‌ر زانسته هیومانیستییهکانه. دژواری ئه‌مه کارێکی کردووه که به‌شێکی به‌رچاو له فه‌یله‌سووفه‌کان باس له‌وه بکه‌ن که حه‌قیقه‌ت له ده‌ره‌ی مرۆڤ بوونی نیه و ئه‌وه مرۆڤ بۆخۆیه‌تی که حه‌قیقه‌ته‌کان دروست ده‌کا. جا به‌م پێیه ده‌کرێ جۆره‌ها حه‌قیقه‌تمان هه‌بێ (نیچه باوه‌ڕی به‌مه‌یه). یان ده‌کرێ وه‌ک ئیفلاتوون باس له بوونی حه‌قیقه‌ت له ده‌ره‌وه‌ی مرۆڤ بکرێ (تاکڕه‌هه‌ندی بوونی حه‌قیقه‌ت). وه‌چه‌ی نوێ بێ گومان به پێی مه‌نتقی ئاشنا بوونی پتری له گه‌ڵ زانستهکانی سه‌رده‌م، خاوه‌ن خوێندنه‌وه‌یه‌کی به‌رفراوانتر و دیدێکی فراوانتره، ته‌نانه‌ت له بواری رۆمان و چیرۆکیشدا. جا به‌م پێیه حه‌قیقه‌تی ئه‌وان فراوانتر و قوڵتره. یانی گه‌ر به دیدێکی نیچهییانهوه بیڵێم ئه‌و حه‌قیقه‌ته‌ی ئه‌وان دروستیان کردووه، حه‌قیقه‌تێکی زیندووتره، به‌ڵام له هه‌مان کاتدا خودی حه‌قیقه‌تیش نیه!
ته‌نانه‌ت گه‌ر به زمانێکی پۆست مۆدێڕنیانهش بدوێین ده‌بێ بڵێم با لێگه‌ڕێین ئه‌وانیش مافی ئه‌وه‌یان هه‌بێ که له ناو حه‌قیقه‌تی خۆیاندا بژین!
رابه‌ر فاریق: ڕۆحی مرۆڤ (بە تایبەت نووسەری ڕۆمان) تەنیا ئاوێنەی خۆیەتی، یان لەنێو مرۆڤدا هەموو ئەو بەشە بچووک بچووکانە هەن کە بەشی تایبەتی ئەو نین و هی هەموو مرۆڤایەتین؟ هاوکات ئایا مرۆڤ جگە لە خۆی نیشتەجێی هەزاران دیاردە و دەنگی کپکراو و بێدەنگی تر نییە کە سەرچاوەکانیان دەکەونە دەرەوەی نێو خود- ەوە؟
وه‌ڵام ـ رۆمان ته‌نیا ئاوێنه‌ی رۆح و ئایدیاکانی نووسه‌ر نیه. به‌ڵکوو ئاوێنه‌یه‌کی ناته‌واوی هه‌موو ئه‌و شتانه‌یه که له نووسه‌ردا به جۆرێک جێیان گرتووه. به تایبه‌تی له رۆمان‌دا که نووسه‌ر ده‌بێ خاوه‌نی چه‌ندین کاراکتێر بێت. نووسه‌ری رۆمان به‌رده‌وام خه‌ریکی گه‌مه‌یه‌که که تێیدا خۆیه‌تی و خۆیشی نیه! دیالێکتی “من ـ ئه‌و” یان “من ـ ئه‌وان” ئه‌و پرۆسه‌یه‌یه که تێیدا له گه‌ڵ حوزوری فاکته‌ره‌کانی دی نووسینی تێیدا له دایک ده‌بێ.
هیچ مرۆڤێک مادام له کۆمه‌ڵگادا ده‌ژی ناتوانێ ته‌نیا خۆی بێت. خۆیه‌تی مرۆڤ گه‌ر به زمانێکی مارکسیانه بدوێین له په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانیدا ده‌رده‌که‌وێ و خۆی نیشان ده‌دا و په‌روه‌رده ده‌کرێ. مرۆڤ وه‌ک بوونه‌وه‌رێکی کۆمه‌ڵایه‌تی (ئه‌ره‌ستو)، یان وه‌ک بوونێک که له گه‌ڵ مرۆڤه‌کانی دی په‌یمانی کۆمه‌ڵایه‌تی ئیمزا ده‌کا (رۆسۆ) به‌رده‌وام له هاوکێشه‌یه‌کی چه‌ند لایه‌نه‌دایه. ئه‌مه بێ گومان نووسه‌ریش ده‌گرێته‌وه. ته‌نانه‌ت بگره زیاتر له مرۆڤه‌کانی دی. به‌ڵام هاوکات ئه‌م “خۆیی بوونه” و “ئه‌وی دی بوونه” له نووسه‌ردا خه‌ستتر و چڕتره. جا به‌م پێیه نووسه‌ر ده‌توانێ ئاوێنه‌ی باڵانمای قۆناغێک بێت له ژیانی کۆمه‌ڵگادا.
رابه‌ر فاریق: کە ڕۆمان دەدوێ، چی دەدوێ؟ ئایا خودێکی ناوازە و تایبەت دەدوێ، یان ڕۆحێکی گشتی؟ ئەوە منی مرۆڤەکانە کە قسە دەکا، یان منێکە دەلالەت لە دەنگێک دەکا لە نێو خودی ڕۆماننووسدا نیشتەجێیە و ڕۆماننووسی کردووەتە ناخود؟
وه‌ڵام ـ به پێی وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ی پێشوو ده‌بێ بڵێم که هه‌م خوده و هه‌م به جۆرێک رۆحێکی گشتییه که ده‌دوێ. رۆحی گشتی به هۆی قه‌ڵه‌م یان زمانێکی تاکه‌وه ده‌دوێ و تاکێک به خۆهاویشتنی له ناو ده‌ریای گشت‌دا له ده‌ره‌وه‌ی خۆی ده‌دوێ! ده‌کرێ به‌م جۆره‌یش فۆرموله‌ی بکه‌ین: “منێکی گشتی” و “گشتێکی من”.
رابه‌ر فاریق: ڕۆمانی کوردی بەدەر لە گوتنی حەرام و حەلاڵەکان، دەیەوێ چیمان پێ بڵێت؟
وه‌ڵام ـ رۆمانی کوردی ده‌یه‌وێ وه‌ک هه‌موو رۆمانه‌کانی دنیا گه‌لێک شتمان پی بڵێ! “من” به هه‌موو خولیا و ئازار و خه‌ون و دڵه‌راوکێ و بۆچوونه‌کانیه‌وه. “ئه‌وانیش” به هه‌مان ئه‌م خه‌سڵه‌تانه‌وه. رۆمان ده‌یه‌وێ بڵێ که توخمی تاک سه‌ری هه‌ڵداوه، تاکێک که ئیدی نایه‌وێ چیدی ته‌نیا له روانگه‌ی حیکایه‌ته باوه‌کانه‌وه دنیا و مرۆڤ بخوێنێته‌وه. رۆمان ئه‌و ده‌رفه‌ته ده‌دا که مرۆڤێک بۆ خۆی حیکایه‌تێکی گه‌وره چێ بکات. ده‌یه‌وێ بڵێ که هه‌ر مرۆڤێک ده‌کرێ حیکایه‌تێکی گه‌وره بێت. رۆمان ئه‌و ده‌رفه‌ته ده‌دا که مرۆڤه‌کان باشتر بناسین (به‌م پێیه مرۆڤی کوردیش). فێرمان ده‌کا له گه‌ڵ تواناکان و بێروحمییهکانی مرۆڤ باشتر ئاشنا ببین. ده‌روازه‌ی توناوتوونهکانی ناو رۆحمان باشتر بۆ ده‌کاته‌وه‌و بۆ ده‌رده‌خا. به‌م پێیه‌ش خه‌سڵه‌ته‌کانی مۆڤ بوونمان تێدا به هێزتر ده‌کا. گه‌ر ئه‌ده‌ب شکڵێکی ناسین بێت، ئه‌وا رۆمان زیاد کردنی فۆڕمه‌کانی ناسینه له کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا.
رابه‌ر فاریق: ڕۆمانی کوردیی تا چەند توانیویەتی سوودی تەندروست لە ئەدەبیاتی جیهانی وەرگرێ و لە بەرژەوەندیی ئەدەب و داهێنانی کولتووری کوردییدا بەکاری بهێنێ؟
وه‌ڵام ـ هه‌موو رۆمانه‌کانی ئێمه له ژێر تیشکی سوودوه‌رگرتن له ئه‌ده‌بییاتی جیهانیدا له دایک بوون و نووسراون. ئێمه وه‌ک کۆمه‌ڵگایه‌کی به‌رخۆره ناچاربووین و ناچارین له‌م حاڵه‌ته (ره‌نگه رۆژێک ئه‌م حاڵه‌ته پێچه‌وانه بێته‌وه).به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌م سوود وه‌رگرتنه تا چ راده‌یه‌ک خۆت گوته‌نی ته‌ندرووست بووه، ئه‌وا هه‌ڵسه‌نگاندنه‌که‌ی کارێکی دژواره. من کاتێک هه‌ندێک رۆمانی کوردی ده‌خوێنمه‌وه، هه‌ست ده‌که‌م که هه‌میشه له شوێنێکدا زێده‌ڕۆییه‌ک یان کهمڕۆییهک هه‌یه. بۆ وێنه زمان. زمان هێشتا ده‌ناڵێنێ کاتێک له گه‌ڵ به‌رهه‌مێکی دیکه‌دا به‌راورد ده‌کرێ. یان ده‌بینی فۆڕم هێشتا به‌رگێکی ئاسایی نێوه‌ڕۆک نیه. یاخود ده‌بینی کاریگه‌رییه‌کی به هێز له سه‌ر خوێنه‌ر به جێ ناهێڵێ. وشه‌کان و وێنه‌کان لاوازن. له هه‌مان کاتدا هه‌ندێک رۆمانی دیکه ده‌بینی که وێنه‌ی یه‌کجار تێدا به هێزه، به‌ڵام له هه‌مان کاتدا ئاڵۆزیی زۆری ده‌ق ئازارت ده‌دا.
رابه‌ر فاریق: خوێنەرانی کورد لە سەروەختی خوێندنەوەی کاریگەرترین و گەورەترین ڕۆمانی دنیادا، بۆ وا هەڕەمەکیی پێشوازیی لەم ژانرە دەکەن؟ تۆ بڵێی ڕۆمان ئەڵتەرناتیڤی هەموو بۆشاییەکانی ئەدەب بێ؟
وه‌ڵام ـ مودێلگه‌رایی به داخه‌وه خه‌ریکی ئازاردانی ده‌قی ئێمه‌یه. لای ئێمه ناوه‌کان له ره‌وته‌کان به هێزترن. ئێمه زیاتر روخسار ده‌بینین تا پرۆسه‌کان. هه‌روه‌ها وه‌ک چۆن سه‌رده‌مانێک هه‌موو به شیعره‌وه سه‌رقاڵ بووین، ره‌نگه به هه‌مان شێوه‌ش بمانه‌وێ به رۆمان یان شتی دیکه‌وه سه‌رقاڵ بین. ئاشکرایه که رۆمان ناتوانێ ئه‌ڵته‌رناتیڤی هه‌موو بۆشاییه‌کانی ئه‌ده‌ب بێت، به‌ڵام ده‌کرێ لایه‌نی به‌هێزی ئه‌ده‌بی وڵاتێک بێت. به‌ڵام خۆزگه وای لێ بهاتایه که به قه‌ده‌ر شاعیر رۆماننووسمان هه‌بایه! ئاخر نووسینی رۆمان پرۆژه‌یه‌کی درێژخایه‌نه و پێم وانه‌بێت ئه‌مه له حه‌وسه‌له و تاقه‌تی زۆربه‌ی نووسه‌رانی ئێمه‌دا هه‌بێت. هه‌روه‌ها روومانووسی زۆر نیشانه‌ی ئه‌وه ده‌بێت که کۆمه‌ڵگای ئێمه له کۆمه‌ڵگایه‌کی هه‌ستیاره‌وه به‌ره‌و ئه‌قڵ گه‌شه‌ی سه‌ندووه. ئه‌گه‌رچی ده‌کرێ که هێشتا زۆربوونی ژماره‌ی نووسه‌ران نیشانه‌ی باشی به‌رهه‌م و ئاسه‌وار نه‌بێت.
رابه‌ر فاریق: ئەو هۆکارانە دەرهاوێشتەی چین کە بوونەتە پاڵنەر تا خوێنەرانی ئەدەبی کوردی تا ئەو ئاستە لە دەوری ڕۆمان کۆببنەوە؟
وه‌ڵام ـ ره‌نگه بێزاری له شیعر، یان ئه‌وه‌ی که رۆمان بوارێکی تازه‌یه که ده‌کرێ خێراتر خۆتی تێیدا ببینیته‌وه (به هۆی ژماره‌ی که‌می نووسه‌ران). یان ره‌نگه ئه‌وه‌ی که مرۆڤی ئێمه ئیستا زیاتر بیر ده‌کاته‌وه و تاکگه‌رایی و ئاوڕدانه‌وه له ئه‌قڵ (ئه‌قڵ به‌و مانایه که مرۆڤ ده‌یه‌وێ راڤه‌یه‌کی ئه‌قڵانی له بوون له رێگای ژانری رۆمانه‌وه پێشکه‌ش بکات) تێیدا به هێزتر بووه. یان ره‌نگه ئه‌وه‌ی که ئاڵۆزیی ژیانی ئه‌م سه‌رده‌مه ئیدی ته‌نیا له رێگای شیعره‌وه راڤه ناکرێت. ئیتر ئه‌وه‌نده بیر وگرفت چهپێندراوهته ناو رۆحی ئێمه‌وه که پێویستی به پانتاییه‌کی فراوانتری کاغه‌ز هه‌یه بۆ ده‌ربڕینی.
رابه‌ر فاریق: خوێنەرانی کورد ئەو توانایەیان هەیە لەگەڵ ڕەوتە فیکرییەکانی ڕۆماندا پتر یەکبگرنەوە، تا ئازار و نیگەرانیەکان؟
وه‌ڵام ـ رۆمان به رای من ئیلقای فیکرێکه له رێگای گواستنه‌وه‌یه‌کی ئیحساسییهوه. خوێنه‌ر ئه‌گه‌ر ته‌ماسێکی نزیکی ئیحساسی و کۆنکرێت له گه‌ڵ رۆمانه‌که‌دا (یاخود کاراکتێره‌کانی ناو رۆمانه‌که‌دا) به‌رقه‌رار نه‌کا، ناتوانێ ده‌رک به ره‌وته فیکرییه‌کانی ناو رۆمانه‌که‌ش بکات. چونکه رۆمان فه‌لسه‌فه نیه که ته‌نیا له رسته گشتییه‌کان و بۆچوونه تهجریدیهکان پێک هاتبێ. به‌لام له هه‌مان کاتدا به‌رقه‌رار کردنی ته‌ماسێکی فیکری له گه‌ڵ رۆمان پێویستیی به خوێنه‌رێکی کارامه‌تر و لێزانتر هه‌یه. دیارده‌یه‌ک که هێشتا لای ئێمه لاوازه. به رای من ئه‌و رۆمانه‌ی که ده‌توانێ فیکر و ئازار پێکه‌وه به خوێنه‌ر بگه‌یه‌نێ، ئه‌وا سه‌رکه‌وتووه. ئه‌گه‌رچی ئه‌مه‌ش وه‌ک گوترا پێوه‌ندی به خوێنه‌ری چالاکیسهوه هه‌یه.
رابه‌ر فاریق: دەتوانین بڵێین کولتووری ڕۆژهەڵات، کولتوورێکە دەکرێ ببێ بە کەرەستەی گەلێک داهێنان. بەڵام دەبینین ڕۆژهەڵاتییەکان سوودی ئەوتۆیان لێ وەرنەگرتووە لە بەرانبەر ڕۆژئاواییەکان. ئەوە نووسەرانی کوردن جیهانبینییان تەسکە و ناتوانن لە کو‌لتوور دەقی ئافرێنەرانە بەرهەم بهێنن، یا بینینی هەر کولتوورێ لە دوورەوە باشتر قووڵاییەکانی دیار دەکەون؟ یا چی؟
وه‌ڵام ـ تا ئیستاش له کوردستانی ئێران گه‌نجینه‌ی که‌لتوور و که‌له‌پوور له نووسیندا که‌ڵکی وه‌های لێ وه‌نه‌گیراوه. ده‌کرێ له‌م باره‌یه‌وه کاری پتر بکرێ. بڕواش ناکه‌م ئه‌مه پێوه‌ندی به ته‌سک بوونی جیهان بینییه‌وه هه‌بێ، ئه‌وه‌نده‌ی که پێوه‌ندی به تازه بوونی رۆمانه‌وه له‌وێ هه‌یه. که‌س به پڕێک نابێ به کوڕێک! جگه له‌مه شه‌رت نیه بۆ نووسینی رۆمان هه‌میشه وه‌ک مارکز له سه‌د ساڵ ته‌نیایی دا کردوویه‌تی نووسه‌ر پێویست بێت له گه‌نجینه‌ی رابردوو که‌ڵک وه‌ربگرێ. توخمه‌کانی ئیستای ژیان له باری مادده‌ی خاو بۆ نووسین ره‌نگه گه‌لێک ده‌وڵه‌مه‌ندتر بن.
رابه‌ر فاریق: نووسەران هەمیشە لەگەڵ خۆیان و لەگەڵ دنیادا لە سەفەردان، تۆ لەو سەفەرانەتدا بە کوێ گەیشتووی؟
وه‌ڵام ـ به هه‌موو شوێنێک و به هیچ شوێنێکیش! من ئه‌و کاته‌ی له ئێران ده‌ژیام ئه‌گه‌ر ته‌نیا ده‌رفه‌تی سه‌فه‌رم له گه‌ڵ خۆم هه‌بوو، ئیدی ئیستا له مێژه که مه‌جالی سه‌فه‌رێکی جهستهییشم له گه‌ڵ دونیادا بۆ په‌یدا بووه. له‌وێ رۆحی خۆم هه‌ڵده‌گرت و به بێ ئه‌وه‌ی جه‌سته ببزوێنم، له سه‌فه‌ردا بووم. ئیستا هاوکات هه‌م رۆحم سه‌فه‌ر ده‌کا و هه‌م جه‌سته‌م. جا به‌م پێیه سه‌فه‌ره‌کانی رۆحیشم مه‌ودایان فراوانتر بووه. ئیستا ئیدی سه‌فه‌ری خۆم له گه‌ڵ خۆم بووه‌ته سه‌فه‌ری خۆم له گه‌ڵ دونیا، یاخود دونیا له گه‌ڵ خوم. سه‌فه‌ری جه‌سته‌م له دونیادا و به‌زاندنی نائاساییانهو نایاساییانه‌ی ئه‌و هه‌موو سنووره، نه‌یانتوانی هه‌ڵبه‌ت سه‌فه‌ره‌کانی خۆم له گه‌ڵ خۆم لێ بستێنن. بۆ ئه‌وه‌ی نووسه‌ر بیت ده‌بێ هه‌میشه له سه‌فه‌ردا بیت، جا چ ده‌روونی چ ده‌ره‌کی.
ساڵێک پێش ئه‌وه‌ی له ئێران هه‌ڵێم و روو له کوردستانی ئێراق بکه‌م، سه‌فه‌رێکی لای مارف ئاغایی زینده یادم کرد. ئه‌وکات له شاری ورمێ له گۆڤاری سروه‌دا کاری ده‌کرد. هاوینێکی گه‌رم و وشک بوو. دوای کاتی ئیداری به‌ره‌و ماڵ چووین و پاش خواردنی نانی نیوه‌ڕۆ، سه‌عاتی ده‌ورووبه‌ری چوار وه‌ده‌رکه‌وتین.
ـ کاک مارف بۆ کوێ ده‌چین؟
ئه‌وه‌نده گه‌رم، که که‌س به‌ده‌ره‌وه نییه. قیره‌تاو ده‌کوڵێ و چۆله‌که به‌سته‌زمانه‌کانی قه‌راغ گۆلی ورمێ له ناو سێبه‌ری گه‌ڵاکاندا خۆیان له هه‌تاو دزیوه‌ته‌وه. ته‌نیا جار جاره وڕه‌ی ماشینێک.
ـ هاوڕێیه‌کی دارتاشم هه‌یه، ده‌چین سه‌ردانێکی ده‌که‌ین. که له کار دێمه‌وه دوای نان خواردن و حه‌سانه‌وه‌یه‌کی کورت، ده‌چمه لای. ئه‌مه ته‌قریبه‌ن کاری هه‌موو رۆژێکمه.
ده‌چین. حه‌زم له تیشکی تاقه‌ت پڕوکێنی هه‌تاو نیه. ده‌ڵێی ده‌یه‌وێ شار بتوێنێته‌وه. گه‌رمی قسه‌ین. ده‌گه‌ین. به‌ڵام ده‌رگای دووکانه‌که داخراوه. مارف پیی سه‌یره. دهگهڕیێنهوه.
لێی ده‌پرسم:
ـ هه‌موو رۆژێک دێیته لای؟ یانی ژیانی تۆ ئه‌مه‌یه. به‌یانیان تا سه‌عات دوو له دایره‌و دواتر حه‌سانه‌وه‌یه‌ک و ئه‌وجار سه‌ردانێکی براده‌ره‌که‌ت. دواتریش ماڵه‌وه، وانیه؟
ـ وایه!
له بیرم دێت له‌م وه‌ڵامه‌ی مارف ترسام. بیرم کرده‌وه که نووسه‌ر نابێ ئاوا بژیت. ژیانێکی وه‌ها دهیوشکێنێ! به‌ڵام ئیستا ده‌زانم که به جۆرێک هه‌ڵه‌م ده‌کرد. مارف له گه‌ڵ خۆیدا له سه‌فه‌ردا بوو.
جا هه‌ر به‌م پێیه‌ش به رای من گرنگترین سه‌فه‌ر سه‌فه‌ری نووسه‌ره له گه‌ڵ خۆی. دونیا زۆر گه‌وره نیه و ره‌نگه چه‌ند سه‌فه‌رێک زوو ببێته هۆی بێزاریت. به‌ڵام سه‌فه‌ر له گه‌ڵ خۆت قه‌ت وه‌ڕه‌زت ناکا.
دیدگاهتان را بنویسید