فرخ نعمت پور
نوسەر

نوسەر

نوسەر ناوم فەڕۆخ نێعمەتپوورە و لە شاری بانە لە دایک بووم. یەکەمین نووسینەکانم لە بواری چیرۆک بە زمانی فارسی لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا بووە لە ژێر کاریگەریی بەرهەمەکانی ڤیکتۆر هوگۆ کە وەک دەستنووس ماون و وەک بەشێک لە یادگاری ژیان و هەوڵی من بۆ بەنووسەربوون لە ئەرشیڤەکانمدا ماون. هەرچەند یەکجار بە تەمەنێکی کەم دەستم بە خوێندنەوەی هوگۆ کرد و بە گوێرەی پێویست لێم هەڵنەگرتەوە. هەمیشە هۆگری توند و تۆڵی خوێندنەوە بووم و لە گەڵیا خەریکی نووسینیش بوومە. لە بیرم دێت هەمیشە دەفتەرچەیەکم لە گیرفاندا بوو و بیر و هەستە کتوپڕییەکانی خۆمم تیا دەنووسینەوە. دواتر بەرەبەرە دەستم دایە نووسینی شیعر و…[ادامه]

نوسەر
خواندم !

نوسەر

3,417 بازدید

نوسەر

ناوم فەڕۆخ نێعمەتپوورە و لە شاری بانە لە دایک بووم. یەکەمین نووسینەکانم لە بواری چیرۆک بە زمانی فارسی لە تەمەنی ۱۵ ساڵیدا بووە لە ژێر کاریگەریی بەرهەمەکانی ڤیکتۆر هوگۆ کە وەک دەستنووس ماون و وەک بەشێک لە یادگاری ژیان و هەوڵی من بۆ بەنووسەربوون لە ئەرشیڤەکانمدا ماون. هەرچەند یەکجار بە تەمەنێکی کەم دەستم بە خوێندنەوەی هوگۆ کرد و بە گوێرەی پێویست لێم هەڵنەگرتەوە.

هەمیشە هۆگری توند و تۆڵی خوێندنەوە بووم و لە گەڵیا خەریکی نووسینیش بوومە. لە بیرم دێت هەمیشە دەفتەرچەیەکم لە گیرفاندا بوو و بیر و هەستە کتوپڕییەکانی خۆمم تیا دەنووسینەوە. دواتر بەرەبەرە دەستم دایە نووسینی شیعر و بە تایبەت لە دووای کۆتایی هاتنی شەڕی ئێران و ئێراق و رەخساندنی هەل بۆ ناردنی بابەت بۆ گۆڤاری سروە، بەشێک لە وتار و نووسین و لێکۆڵینەوەکانم لەوێ چاپ کردن. هاوڕێیەتی لەگەڵ شاعیری جوانەمەرگ مارف ئاغایی، هەلێکی زێڕین بوو کە لەم بوارەدا بۆم رەخسا. مارف گرینگییەکی تایبەتی بە نەسر و نێوەڕۆکی بابەتەکانی من دەدا.


دوواتر بە هەڵکشانی تەمەن ئاستی خوێندنەوەکانم جیددی تر بوون و بەم پێیە زیاتر دەستم دایە نووسین. لە ساڵی ۱۳۷۱ەوە بەهۆی پەڕیوەبوونم بۆ هەرێمی کوردستان، دەرفەتێکی نوێ رەخسا کە لەوێ نووسینەکانم لە ئاستێکی یەکجار بەربڵاوتردا بڵاوبکەمەوە. لەوێ لە چەندین گۆڤار و رۆژنامەدا بەرپرسایەتیم وەرگرت و بۆ یەکەم جار لە ساڵی ۱۹۹۸، رۆمانی ‘پەڕەسێلکەکانی کۆچ’م چاپ و بڵاوکردەوە. هەروەها بە دەرکردنی گۆڤاری قەڵەم کە گۆڤاری ئەنجوومەنی قەڵەمی کوردستانی ئێران بوو، گەلێک بابەتی ترم گەیاندە دەستی خۆێنەران. گۆڤارەکانی بیری نوێ، رامان، کاروان و… رۆژنامەکانی رێگای کوردستان و برایەتی و… شوێنی تەراتێنی بابەتە یەک لە دووای یەکەکانم بوون!

بە دەرچوونم لە هەرێمی کوردستان و کۆچم بەرەو ئۆرووپا کە لە ساڵی ۲۰۰۰ روویدا و کۆتاییەکانی ۲۰۰۱ لە دووای ۱۵ مانگ ژیانبەسەربردن لە تورکیا، گەیشتمە نۆروێژ، هەلێکی تر بۆ من رەخسا. لەو کاتەوە چالاکییەکانم گڕوتینێکی بەرچاوتریان گرت و هەتا ئیستا توانیوومە دەیان بەرهەم بە تایبەت لە بواری چیرۆک و رۆماندا پێشکەش بە کتێبخانەی کوردی بکەم.

ئیستایش بەردەوامم و بە چەندین کتێبی چاپنەکراوەی دیکەم هەیە کە هیوادارم بەرەبەرە بتوانم بە چایان بگەیەنم. دونیای من بەشێکی یەکجار زۆری لە خوێندنەوە و نووسیندا دەگوزەرێ و لە راستیدا شێوەژیانم پێکدێنن. گەر رۆژێک نەخوێنمەوە و نەنووسم یەکجار غەمگین دەبم و ژیان کتوپڕ ل بەر چاومدا دەبێ بە بیابانێکی بەرەهوتی بێ مانا کە تەنیا لە دووپاتبوونەوەی بۆشی خۆیدا خۆی لەبەر چاوەکانمدا دەنوێنێتەوە.

یەکێک لە گەورەترین هەلەکانی ژیانی من ئەوە بووە کە بە ناو زۆر کۆمەڵگا و وڵات و کلتوردا تێپوڕیوم و، تیایاندا ژیاوم و ئەمە بووەتە سەرچاوە و هەنبانەبۆرینەیەکی زۆر سەیر بۆ بابەتەکانم. جگە لەهەموو ئەو نەهامەتی و چەرمەسەریانەی کە وەک تاک بەتووشیانەوە بووم و بوونەتە هەوێنی گەلێک پیاچوونەوەی تر بە ژیان لە رێگای نووسینەوە.

بەرهەمەکان —-

رۆمان:

  1. پەڕەسێلکەکانی کۆچ — ۱۹۹۸
  2. ساڵەکانی خەون — ۲۰۱۰
  3. پێنج سەفەر، وێنەیەک — ۲۰۱۳
  4. باڵندەی بریندار، ماسی سەرسام — ۲۰۱۴
  5. گوناھی گەورە — ۲۰۱۵
  6. چیرۆکی شۆڕش — ۲۰۱۶
  7. خەیاڵاتی بێھودە — ۲۰۱۸
  8. کاتێک ھاشم لە زیندان گەڕایەوە — ۲۰۱۹
  9. ماجراهای بابا — (مجموعه داستانهای به هم پیوسته) — ۲۰۱۹ — فارسی
  10. یک روز قبل از عاشورا — ۲۰۱۹ — فارسی
  11. سالهای جنگ — ۲۰۱۹ — فارسی
  12. گێژاو — ۲۰۲۰
  13. چیرۆکی فەرماندە — ۲۰۲۰
  14. لەبیرم دێت — ۲۰۲۱
  15. چنین گفت محمد ۲۰۲۲– فارسی
  16. جنگ و گلهای یاس مادر–۲۰۲۲– فارسی
  17. ئێوارەیەکی بابۆس – ۲۰۲۲

کۆمەڵە چیرۆک:

  1. ئێوارەی شار — ۲۰۰7
  2. خۆشترین رۆژی دنیا — ۲۰۰۹
  3. شەوانی بۆن و سەفەر– ۲۰۱۲
  4. لەگەڵ چپەی گەڵاکان — ۲۰۱۳
  5. تەماتەی ئەھرامی سەلاسە — ۲۰۱۴
  6. سێوە گڕاویەکان — ۲۰۱۵
  7. دراکولا و سەفەر بۆ رۆژھەڵات — ۲۰۱۶
  8. پەڵەی لیخن — ۲۰۱۶
  9. سەرۆک — ۲۰۱۶
  10. دەستە کلیل — ۲۰۱۸
  11. نیشتمان بە زمانی با دەدوێ — ۲۰۱۸
  12. رەنگەکان ئەو ساڵانە بەجێمان — ۲۰۱۹
  13. شبی ماهی سیاه کوچولو به خوابم آمد — (داستان برای نوجوانان) — ۲۰۱۹ — فارسی
  14. گوڵەکان و مرۆڤەکان — ۲۰۱۹
  15. پێڵاوەکانم — ۲۰۲۰
  16. دارستانی داربەڕوو — ۲۰۲۰
  17. تامی ژیان — ۲۰۲۲
  18. دەنگی شەقام — ۲۰۲۲
  19. بازگشت بیهوده — ۲۰۲۳ — فارسی

رەخنەی ئەدەبی / کتێب:

  1. بۆچی ئەنوسین؟ – ۲۰۲۰

وەڕگێران / کتێب:

  1.  کاری کرێگرتە و سەرمایە — (کارڵ مارکس، وەرگێڕان لە فارسیەوە) — ۱۹۹۹
  2. گوڵی جاکارندا — Toril Brekke (کۆمەڵە چیرۆک) وەرگێڕان لە نۆرویژیەوە—۲۰۰۵
  3.  فەلسەفە لە مێژوداAnfinn Stigen (فەلسەفی، وەرگێڕان لە نۆرویژیەوە) — ۲۰۰۹
  4.  ئەستێرەکان چیرۆکی عاشقانە دەگێڕنەوە (کۆمەڵە چیرۆک لە ئینگلیزیەوە) — ۲۰۱۸
  5.  ھیومانیسم و ژینڕوانگە دونیاییەکانی تر Lars Gunnar Lingås – (فەلسەفی، وەرگێڕان لە نۆرویژیەوە) — ۲۰۱۹
  6.  فەلسەفەی دڵەڕاوکێ — Hans Herlof Grelland –(فەلسەفی)، وەرگێڕان لە نۆرویژیەوە) — ۲۰۱۹
  7.  رۆمان چییھ – Tone Selbo – (ئەدەبی، وەرگێڕان لە نۆرویژیەوە) — ۲۰۲۰

وتووێژ / کتێب

  1. دوو روخسار، چەند مانایەک لە نێواندا

وتار / کتێب

  1. شەڕ، ئەخلاق، سەردەمی نوێ

خەڵات:

1- براوەی یەکەمین خەڵاتی کتێبی کورد د. ئیبراھیم یونسی رۆمانی (بالەندەی بریندار، ماسی سەرسام) — ۲۰۱۶
2- پەسەندکردنی رۆمانی گێژاو لەلایەن “ناوەندی کولتور رۆد” لە وڵاتی سوئێد (گێژاو)– ۲۰۲۳
3-براوەی سێهەمین خولی خەڵاتی کتێبی ساڵ لە پارێزگای کوردوستان (پێڵاوەکانم)– ۲۰۲۳
4- پەسەندکردنی رۆمانی ماجراهای بابا “ناوەندی کولتور رۆد” لە وڵاتی سوئێد (ماجراهای بابا)– ۲۰۲۴

چالاکی پێوەندیدار:

ئەندامی دەستەی دامه‌زرێنەری ئەنجومەنی قەڵەمی کوردستانی ئێران.

contact:
Email: farrokhnematpoor@yahoo.no