فرخ نعمت پور
نوسەر

نوسەر

نوسەر ناوم فەڕۆخ نێعمەتپوورە و لە شاری بانە لە دایک بووم. یەکەمین نووسینەکانم لە بواری چیرۆک بە زمانی فارسی لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا بووە لە ژێر کاریگەریی بەرهەمەکانی ڤیکتۆر هوگۆ کە وەک دەستنووس ماون و وەک بەشێک لە یادگاری ژیان و هەوڵی من بۆ بەنووسەربوون لە ئەرشیڤەکانمدا ماون. هەرچەند یەکجار بە تەمەنێکی کەم دەستم بە خوێندنەوەی هوگۆ کرد و بە گوێرەی پێویست لێم هەڵنەگرتەوە. هەمیشە هۆگری توند و تۆڵی خوێندنەوە بووم و لە گەڵیا خەریکی نووسینیش بوومە. لە بیرم دێت هەمیشە دەفتەرچەیەکم لە گیرفاندا بوو و بیر و هەستە کتوپڕییەکانی خۆمم تیا دەنووسینەوە. دواتر بەرەبەرە دەستم دایە نووسینی شیعر و…[ادامه]

نوسەر
خواندم !

دسته: نوسینی چیرۆک

  • فرخ نعمت پور

    ساڵی مار

    ساڵی مار بە هاوڕێکەم دەڵێم: ـ “من جاری وایە لە خەڵوەتی خۆمدا دەگریم. خەڵوەتی منیش نیوەشەوانە، کاتێک هەموو خەوتوون، یاخود کاتێک لە ناو سەیارەدا لە کارەوە بەرەو ماڵەوە دەگەڕێمەوە، یان ئەو ساتانەی لە ئاودەست زۆرم پێدەچێ! ئیتر هەر لە خۆوە خەمێکی نائاشنا و ئاسمانی کە قەت نەمبینیوەو  قەت نەمناسیوە، دێت و بەرۆکم پێدەگرێ و،… دەگریم. […]

    ۱۰/۱۰/۱۳۹۳ 0 لێدوان 557 بازدید زۆرتر...
  • فرخ نعمت پور

    سێوە گڕاوییەکان

    سێوە گڕاوییەکان لە سەر باڵکۆنەکە دانیشتوون و بە سەر ئەو باخە سێوەدا دەڕوانن کە سێوە سوورەکانی وەک تیشکی ئاگر لە ناو گەڵا سەوزەکانەوە خۆیان نیشان دەدەن، لە سەر ئەو کورسییانەی وا لە نێوانیان مێزێکی گردی گوێزی قاوەییە. لە سەر مێزەکە تەرمۆسی چایی و دوو پیاڵە و چەند کلوە قەند و دەورییەک کە چەند دانە شیرینی […]

    ۲۸/۰۹/۱۳۹۳ 0 لێدوان 527 بازدید زۆرتر...
  • فاتمۆکێ

    فاتمۆکێ

    فاتمۆکێ هەموو رۆژێ تەماتەکان کە جاری وایە وردن و جاری وایە درشت، جوان جوان بە ئاو دەشوا، بە چەقۆ قاشیان دەکا و ئامادەیان دەکا بۆ خواردنی نیوەڕۆ. بۆنی تەماتە تەواوی ژوورەکە دەتەنێ. چاوەکانی شەوقی سوور دەدەنەوە. فاتمۆکێ هەر رۆژەی بە جۆرێک سازیان دەکا، جاری وایە لە گەڵ پیازی سووەروە کراو دەیانکوڵێنێ و، جاری وایە لە […]

    ۲۲/۰۸/۱۳۹۳ 0 لێدوان 2,176 بازدید زۆرتر...
  • فرخ نعمت پور

    کە گەیشتم

    کە گەیشتم کە گەیشتمە سەری، هەر چی فەلسەفە و ئەدەبی خۆماڵی و ناوچەیی و جیهانیی بوو بانگهێشتم کرد بۆ ئەوەی بتوانم لەچاوە کراوە و بێ جوڵە و بێ ژیانەکانی بڕوانم. لەو چاوانەی هێشتا مەرگی خۆیان باوەڕ نەدەکرد و بە سەرسوڕماوییەوە لە جیهانیان دەڕوانی. ئەو چاوانەی پێیان وابوو دەبێ بە هۆی خەونەکانییەوە یەکجار دوورو درێژ بژی،… […]

    ۲۰/۰۶/۱۳۹۳ 0 لێدوان 546 بازدید زۆرتر...
  • فرخ نعمت پور

    نیگا ئاشنا دوورەدەستەکان

    نیگا ئاشنا دوورەدەستەکان  هەموو رۆژێکی وەرزە ساردەکان کاتێک دەگەڕێمەوە ماڵ، پاڵتۆکەم وەک هەمیشە هەڵدەواسم. پاڵتۆیەکی رەشی کۆن کە وەک هەر شتێکی تری دەورووبەری من بۆنی ساڵەکانی گرتووە. ئەمە کارێکی رۆتینی رۆژانەمە. هیچ شتێکی نوێی بۆ من تێدا نیە، هەڵبەت پێویستیش ناکا تێیدا بێت، بەشیکی گرنگی ژیان دووپاتبوونەوەیە. رۆژەکان بەم شێوەیە تێدەپەڕین تا رۆژێک بە رێکەوت […]

    ۰۸/۰۶/۱۳۹۳ 0 لێدوان 690 بازدید زۆرتر...
  • فرخ نعمت پور

    یەک هاورێ

    یەک هاورێ لە گەڵ خۆر و مانگ بووە بە هاوڕێ و ئیتر لەو کاتەوە شار بووە بە تاریکستان. ئیتر لەو ساتەوە تەنیا ئەستێرەکان بە دەرەوەن و خەڵکیش گلەیی دەکەن کە ناکرێ هەتاو و مانگ تەنیا هاوڕێی یەک کەس بن. ئەم لە هۆکاری گلەیەکە تێدەگا، بەڵام لەوە تێناگا بۆچی مانگ و خۆر نابێ تەنیا هاوڕێی یەک […]

    ۰۵/۰۶/۱۳۹۳ 0 لێدوان 547 بازدید زۆرتر...
  • وێنە دیواریەکان

    وێنە دیواریەکان

    وێنە دیواریەکان ئەم چیرۆکە لە کتێبی “تەماتەی ئەھرامی سەلاسە” چاپ کراوە. ئەم چیرۆکە لە گۆڤاری رامان ژمارە ٢٠۴ چاپ کراوە: وێنە دیواریەکان

    ۱۵/۰۲/۱۳۹۳ 0 لێدوان 141 بازدید زۆرتر...
  • فرخ نعمت پور

    سڵاوی نیوە شەو

    سڵاوی نیوە شەو کە گرتیان رێک هەر ئەو ناوونیشانانەی دەنواند و دەدرکاند خەڵکی لە سەریان گوتبوو. ئەوەی کە جل و بەرگێکی سەرتاپا سپیی لەبەردایە، ئەوەی جووتێک پێڵاوی زستانەی گەرم، مل پێچێکی قاوەیی و کلاوێکی خوریی رەشی لە سەردایە. زیندەوەرێکی ترسناک کە تەنها بە شەو دەگەڕا. دەیانگوت هەموو شار دەگەڕا،…کۆڵان بە کۆڵان و جادە بە جادە. […]

    ۰۳/۰۹/۱۳۹۲ 0 لێدوان 256 بازدید زۆرتر...
  • فرخ نعمت پور

    ئاقڵەکان دەفڕن! 

    ئاقڵەکان دەفڕن!  چ دەبوو مرۆڤ وەک قوڵینگەکان با؟ ئەمە پرسیاری ناو زەینی ئەو بوو. دەیگوت قوڵینگەکان کە زستان و سەرما و سۆڵ روو دەکاتە وڵات، کۆچ دەکەن،… تا بەهارێکی تر. ئەوسا دەگەڕێنەوە،… بە کۆ دەگەڕێنەوە، وەک چۆن بە کۆ رۆیشتبوون. بڵیند بڵیند لەو ئاسمانەدا بە ئاوازە ئەبەدییەکانیانەوە روو دەکەنەوە شوێنی سەرەتا،.. شوێنی دەستپێک. کۆیە سپییەکانی […]

    ۰۵/۰۸/۱۳۹۲ 0 لێدوان 195 بازدید زۆرتر...
  • فرخ نعمت پور

    تویوتا

    تویوتا دوکانەکەی لە دەرەوەی شار بوو. لە چۆڵەوانییەکی پشتی ئەو گردەی، شاری لە بەشی گەرمێن جیادەکردەوە. لەوێ دادەنیشت و چاوەڕوانی مشتری دەکرد. پشت لە گەرمێن و روو لە باکوور. هەمیشەیش مشتری هەبوو. ئەوەندە زۆر بوون کە میکانیکەکانی ناو شار بەخیلیان پێدەبرد. ئەم بۆ خۆی دەیگوت بە ناو شار و دەرەوەی شار نیە، بە ژاپۆنە! ژاپۆن […]

    ۱۳/۰۴/۱۳۹۲ 0 لێدوان 178 بازدید زۆرتر...