من و دیوار

من و دیوار

من و دیوار 'من' و 'دیوار' پێکەوە لە دایکبووین. بەو جیاوازییەوە من لە دایکم بەربوومەوە و، ئەویش لە خوا. خوا کە بینی منداڵەکەی قاچی نیە، بڕیاریدا دیوار لە هەموو شوێنێک هەبێت. منیش کە قاچم هەبوو و لەززەتی جووڵە لەگەڵ خۆی تا بێکۆتایی دەیبردم، توڕە و وەڕەز لە منداڵی خوا کە کایەی لەگەڵ نەدەکرا و لە هەموو شوێنێک بەری پێدەگرتم، بیری بازدان بە سەریدا، یاخود رووخاندنی دەیدا لە مێشکم. من بۆ کایەکردن پێویستیم بە هەموو شوێنێک هەبوو. دیوار کە هەر رۆژەی لە شوێنێک و هەر ساتەی لە لایەکییەوە بە سەریدا دەپەڕیمەوە، ئێوارەیان گریان و ناڵان گلەیی و گازندەی دەبردەوە لای دایکی.…[ادامه]

من و دیوار
خواندم !